هەرسێ فیلمى یەک لەدوایى یەکى سینەمایى ( چاو و گوێ و زمان) کە لە کارەکانى دەرهێنەرى کورد جەمیلى رۆستەمى یە و بریارە بە بینەرانى فیلم و هەوادارانى هونەر نیشان بدرێ. فیلمى (چاو) کەوەک دەرهێنەر جەمیلى رۆستەمى ووتى کۆتایى بە کارەکانى هاتووەو ئامادەى نمایشە و لە فێستیڤاڵى (فەجرى) ئێراندا جێگەى هەیەو بە تەواو بوونى فیلمى چاویش کار بۆ فیلمەکانى ( گوێ و زمان ) دەکات.
(چاو) وەک فیلمێکى سینەمایى بە هاوکارى گروپێکى تەواو پرۆفیشناڵى ئێرانى جێبەجێکراوەو کارى وێنەگریشى لەلایەن (حسێن غەزەن فەرى)یەوە بۆ کراوەو (جەلال شەمسیانیش) بەرهەم هێنى فیلمەکەیەوچەندین ئەکتەرى بەناوبانگى سینەمای ئێرانى وەک (لادەن مستەوفى و مەهدى ئەحمەدى و ئەفسانە پاکرەو نازەنین فەراهانى و سیاوەش چراغیپوور و حەمید شەریفزادە و مۆنیا جەمالپور و سامان ئەرستۆ و حشمەت ئارمیدە و سەدەف ئەحمەدى ) و و ژمارەیەکى دیکە لە ئەکتەران رۆلیان تێدا بینیوە. (چاو) باس لە چیرۆکێکى رۆمانسى دەکات کە تێیدا دەرهێنەرى کورد جەمیلى رۆستەمى بە وردى شتە بینراو و نەبینراوەکانى تێدا بەرجەستە کردووە . فیلمى (چاو) بە زمانى فارسیە و وەک دەرهێنەر ووتى مەبەست ئەوەیە کە گەلانى دیکە وەک گەلى فارس لە فەرهەنگ و کلتورى دەوڵەمەندى کوردى تێبگەیەنێت. جەمیلى رۆستەمى پێشتر کارى دەرهێنانى بۆ چەندین فیلم و کورتە فیلم کردووە کە دیارترینیان (ژانى گەل ) و (شیوەنى بەفرە) کە لە هەرێمى کوردستان بەرهەم هێنراوە.