شه‌ممه‌, حوزه‌یران 10, 2023
  • پەیوەندی
  • دەربارەی ئێمە
  • وەرگێڕی فۆنت
  • Login
  • Register
CHRA.TV
  • چاند و هونەر
    • All
    • سینەما و تیڤی
    • شانۆ
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
    • ناوداران
    • هونەری
    مەنسوور جیهانی: به‌همه‌ن قوبادی له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کان به جیهان ناسێندرا

    مەنسوور جیهانی: به‌همه‌ن قوبادی له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کان به جیهان ناسێندرا

    چاوخشاندنێک به کۆنسیڕتی “شە‌هرام نازری” له کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ژینۆسایدی کوردی فه‌یلی

    چاوخشاندنێک به کۆنسیڕتی “شە‌هرام نازری” له کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ژینۆسایدی کوردی فه‌یلی

    به‌ڵگه‌فیلمی “هۆنیاوانانی چیا پیرۆزەکان” له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی نیپاڵ نمایش کرا

    به‌ڵگه‌فیلمی “هۆنیاوانانی چیا پیرۆزەکان” له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی نیپاڵ نمایش کرا

    ساڵح نیکبه‌خت: “جه‌عفه‌ر په‌ناهی” بۆ هه‌میشه نه‌چۆته ده‌ره‌وه و چوارشه‌مه‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ یه‌کتری دیدارمان هه‌یه

    ساڵح نیکبه‌خت: “جه‌عفه‌ر په‌ناهی” بۆ هه‌میشه نه‌چۆته ده‌ره‌وه و چوارشه‌مه‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ یه‌کتری دیدارمان هه‌یه

    فیلمی کوردی “خاڵا تارییا” چوار خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی ئه‌سته‌نبووڵی به‌ده‌ست هێنا

    فیلمی کوردی “خاڵا تارییا” چوار خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی ئه‌سته‌نبووڵی به‌ده‌ست هێنا

    وێنەکانی “مەنسوور جیهانی” له “ستیڤن سپیلبێرگ” له‌ فێستیڤاڵی فیلمی “بەرلین”

    وێنەکانی “مەنسوور جیهانی” له “ستیڤن سپیلبێرگ” له‌ فێستیڤاڵی فیلمی “بەرلین”

    بەهمەن قوبادی پڕشانازیترین دەرهێنەری سینەمای ئێرانە لە فێستیڤاڵی فیلمی کانی فەڕەنسا

    “بەهمەن قوبادی” لەسەر بانگهێشتی ڕه‌سمی “جۆ بایدێن” به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆزی کوردیی لە کۆشکی سپی ئەمەریکا ده‌کات

    کیسەڵەکانی بەھمەن قوبادی لە ناو ١٠ فیلمی بەرچاوی دنیادا

    “کیسەڵەکانیش دەفڕن” لە دەرهێنانی “بەهمەن قوبادی” لە لیستی 30 فیلمی بەرچاوی دژی شەڕیی سینەمای جیهان

    کۆمپانیای جیهانیی “سویسا” ئەلبوومی “ئاوای دۆست”ی مامۆستا “یەعقووب ئەنووش”ی هەڵبژارد

    کۆمپانیای جیهانیی “سویسا” ئەلبوومی “ئاوای دۆست”ی مامۆستا “یەعقووب ئەنووش”ی هەڵبژارد

    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • وتار و بیروڕا
    • All
    • ئێسپرێسۆ
    • دیمانە
    • وتار و بیروڕا
    بۆچی زه‌وی به‌ پێشمه‌رگه‌ی دێرین ناده‌ن ؟

    نووسین ئازایەتی نییە !

    چیرۆکە شیعر بۆ منداڵان *ھاوڕێیەتی*

    فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانە و باخچەکان و چەند سەرنجێک

    شوناسی ژن لەکۆمەڵە شیعری پاییزە یاد دا

    لەگە عامێ مەچۆ شامێ !

    ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران و پرسی “توندوتیژی”!

    ڕووخاندنی سیستەمی دیکتاتۆرییەت لە ئێران، بەردی بناغەی ئازادییە!

    ھونەرمەند خاتوو مەڕوە محەمەد:لە شانۆدا ئەکتەر بە رۆح و جەستە راستەوخۆ لەگەڵ بینەران ئاوێزانی یەکتر دەبن

    ھونەرمەند خاتوو مەڕوە محەمەد:لە شانۆدا ئەکتەر بە رۆح و جەستە راستەوخۆ لەگەڵ بینەران ئاوێزانی یەکتر دەبن

    ئـەدەبی منـداڵان..

    شـێواز لە وێـژەی منـداڵانـدا.. رەزا شـوان

    (بـوکـە سـورە) ی سەردار قـادر..

    (بـوکـە سـورە) ی سەردار قـادر..

    تورکیا بەرەو کۆماری دووەم

    توركیا بەرەو هەڵبژاردنێكی چارەنووسساز

    دیکتاتۆرییەت لە ئێران.. سڵاوێک لە کۆتایی!

    بەدیلی دیکتاتۆرییەت لە ئێران!

    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • ئەدەب
    • All
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • هۆنراوە
    • چیرۆک
    چیرۆکە شیعر بۆ منداڵان *ھاوڕێیەتی*

    فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانە و باخچەکان و چەند سەرنجێک

    ویترین

    خەونەکانم پڕن لە ئاشتی

    نامۆ

    گومان

    (بـوکـە سـورە) ی سەردار قـادر..

    (بـوکـە سـورە) ی سەردار قـادر..

    چاوەکانت بەشوێنمدا دەگەڕێن

    نوێژی شەو

    زۆر جار دڵم لای تۆ جێهێشتووە

    پیاوێ مایسترۆى دڵى منە

    لە بەندەری بەرمۆداوە بۆ زمانی باڵندەم دەزانی

    نان بۆ قەساب گۆشت بۆ نانەوا!

    دایکانی من لە فیستیڤاڵی فیلمی میدیاوەیڤ لە ھەنگاریا نمایش دەکرێت

    هاواری هەتیوێک…

    زۆر جار دڵم لای تۆ جێهێشتووە

    نامەی ئەدەبی

    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
    • All
    • ئابوری
    • جیهان
    • کوردستان
    (ژینا) چووە ریزی (نەمران)ەوە!

    (ژینا) چووە ریزی (نەمران)ەوە!

    ئیبراهیم تاتلیسس دووچاری ڕووداوی هاتوچۆ هات..

    ئیبراهیم تاتلیسس دووچاری ڕووداوی هاتوچۆ هات..

    هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر ماڵئاوایی کرد

    هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر ماڵئاوایی کرد

    (13) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

    (13) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

    عێراق لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەدا!

    ئێران.. شەڕێکی قورسی دژ بە دیکتاتۆرییەت!

    بایدن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە ڕادەگەیەنێت

    بایدن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە ڕادەگەیەنێت

    رێكەوتنی ئیستانبوڵ و دابەزینی نرخی گەنم لە جیهان

    رێكەوتنی ئیستانبوڵ و دابەزینی نرخی گەنم لە جیهان

    پێدەچێت تورکیا بە مۆڵەت نیشتیمانمان تۆپباران بکات

    پێدەچێت تورکیا بە مۆڵەت نیشتیمانمان تۆپباران بکات

    دەستگیکردنی مەلایەک بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ٤ مناڵ لە مەغریب

    پێـشێلکـردنی مافەکانی منـداڵانی کورد..

  • تەندروستی و ژیان
    • All
    • تەندروستی و ژیان
    • خواردن
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    گژوگیا بۆمان دێت

    گژوگیا بۆمان دێت

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    جگەرەکەت هەڵکە…

    پرسی فێمێنیزم و کێشەکانی ژنی کورد

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵەهەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

  • ڤیدیۆ کلیپ
    ڕێبوار مورادی (ناز)

    ڕێبوار مورادی (ناز)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    چنار (بەسە)

    چنار (بەسە)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    میران عەلی (وەرە لام)

    میران عەلی (وەرە لام)

  • وێب تیڤی
    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    خانمانی گلاریس

    خانمانی گلاریس

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    شیڤان پەروەر: دەوڵەت بە شێخ و مەلاو سەید و مەزهەب دروست نابێت

    شیڤان پەروەر: دەوڵەت بە شێخ و مەلاو سەید و مەزهەب دروست نابێت

  • میدیاکان
No Result
View All Result

وەرینی گوڵ لە سروشتەوە بۆ وێنای شیعری لای كەژاڵ ئیبراهیم خدر

CHRA.TV by CHRA.TV
11/12/2010
in ئەدەبی
102
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

ئاوات محەمەد :  ئەوەی لە پێناسە بەراییەكانی شیعر ئەژمار دەكرێت، بریتییە لەوەی هەمیشە پەیوەندی بەنادیارەوە هەیە، بەهەموو شتە مەحاڵ و نهێنی و نابینراوەكانەوە هەیە، واتە شیعر تەنها بەرهەمی ئەندێشەیە، ئەوەی شاعیرێك لە شاعیرێكی تر جیادەكاتەوە، قووڵی و بە پیتی ئەندێشەیە، كە ئەمەش بەهۆی بەرزكردنەوەی ئاستی تێفكرینی شاعیرەوە دەبێت، كەواتە بۆ ئەوەی كێڵگەیەكی ئەندێشەیی بەپیتمان هەبێت، پێویستمان بە ئامرازە هزریەكانە بۆ گوزارشتكردن لەو جیهانە، كە هەموو كاركردنی رەخنەی نوێ لەسەر دۆزینەوەی رۆحی شیعر كار دەكات نەك رۆحی شاعیر، وەك دەڵێن: هەموو شاعیرەكان خەریكی نووسینەوەی یەك شیعرن.

كە جەوهەر لێرەدا شیعرە نەك شاعیر، لەبەرئەوەی شیعر بە شاعیرەوە ناناسرێتەوە، بەڵكو ئەوە شیعرە پێناسەیەك دەدات بەخودێك ناوی شاعیری لێبنێین، لەبەرئەوە هەموو دەقێك كە كارلێك لەگەڵ رۆحیەتی مرۆڤدا دەكات، دەبێتە خاوەنی نهێنی و شكۆی تایبەت بەخۆی، كە دەتوانین بڵێین، ئەگەر سروشت خاوەنی سێ رەهەند بێت، ئەوە شیعر خاوەنی چوار رەهەندە جگە لە درێژی و پانی و قووڵی خاوەنی رەهەندییەكی وەهمی ترە، ئەویش ناپانتاییە.
لە شیعرەكانی كەژاڵ ئیبراهیم خدردا هەندێك ئاماژە هەن بۆ دۆزینەوەی مانا دەلالەتییەكان، هەروەها خاڵێك كە لە قەسیدەكانی ئەم ژنە شاعیرەدا دیارە بریتییە لەو وێنا كورتانەی كە لە چەند وشەیەكدا بەخێرایی پێتدەدات، بۆ ئەوەی دواتر بە درێژی بیری لێبكەیتەوە، وەك (سەعدی یوسف) شاعیری عێراقی دەڵێت: دەقی شیعری بریتییە لە یەكەی باڵا بۆ خولگەی هونەر. ئەم دێڕە ئەوەمان بۆ روون دەكاتەوە چۆن هونەری شیعری دەبێتە باڵاترین یەكەی هزركراو، دەبێتە گوزارشتی یەكەم لە سەرەتای هەموو شتەكان، كە سەرەتای هەموو گەردوون وشە بێت، ئەوا شیعر یەكەم داهێنراوەكانی وشەیە و لەگەڵ سەرهەڵدانی وشە، شیعر سەریهەڵداوە، لێرەوەیە شاعیر دەیەوێت لەناو ئەم پێكهاتە باڵایەدا بوونێكی تایبەت بەخۆی بدۆزێتەوە، كە زمان هۆكارێكە بۆ دۆزینەوەی ئەو حاڵەتە، یەكێك لەخەسڵەتەكانی شیعر ئەوەیە گەورەترین مانا لەكەمترین وشەدا بدۆزیتەوە، كە لە شیعرەكانی كەژاڵدا بەكەمترین دێڕ شیعرەكانی كۆتایی پێدێنێت و دەیەوێت بەو دێڕە كورتانە ئەوەمان نیشان بدات ژیان چەندێك كورتە، دەبێت بەخێرایی گوزارشتی لێوە بكەین، لەم دیوانەدا شاعیر هەوڵدەدات زۆرێك لە ئەزموونەكانی لەم دیوانەدا بخاتە روو، لەبەرئەوە بەپێی زنجیرەی لاپەڕەكانی شیعرەكان خوێندنەوە بۆ دەقەكان دەكەین، مەرج نییە هەموو دەقەكان وەربگرین، بەڵكو لەو دەقانەی وێنەیەك پێویستە بۆ لێكدانەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانین دنیابینی كەژاڵ لەناو دەقە شیعرییەكاندا بخوێنینەوە، هەورەها دەبێت ئاگامان لەوە بێت پڕۆسەی خوێندنەوەی دەق پەیوەستە بەو كەسەی دەقەكان دەخوێنێتەوە. كە دەكرێت زۆرجار وەك تێڕامانی تاكەكەسی تەماشای بكەین، كە خوێندنەوە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر گۆڕانكاری بەسەردا دێت، واتە ئەو دەقە پەیوەستە بە بیركردنەوەی كەسێكەوە، وەك دیكارت دەڵێت: من هەم كەواتە بیردەكەمەوە، بەڵام بۆ شاعیر دەبێت بڵێم، من هەم كەواتە من خەون دەبینم، ئەم كۆجیتۆیە لای باشلاریش رەهەندێكی تر وەردەگرێت، ئەویش لە هەمان بیركردنەوەی دیكارتییەوە ئەمەی داخستووە، هۆكارێك وادەكات خوێندنەوەكان جیاوازتر بێت، ئەوەیە ئێمە لەگەڵ لۆژیكێكی زنجیرەیی بەرەو روو نین، بەڵكو لەگەڵ كۆمەڵێك رستە تەنها ئەندێشە بەرهەمی هێناوە، بەڵام دەبێت بەشێوەیەكی گشتی وا تەماشای بكەین، ئەو وێنەیەی شاعیر دەیخوڵقێنێت، ئێمە بتوانین وێنای بیكەین و بیبینین. لەم بارەیەوە شیللی تێڕوانینێكی راستەقینەمان لە فینۆمینۆلۆژیادا دەداتێ، كاتێك دەڵێت: ئەندێشە لە توانایدا هەیە (وامان لێبكات ئەوەی دەیخوڵقێنین بیبینین)، كەواتە شاعیر لە نەبینراوێكەوە بینراوێكمان دەداتێ، كە لە دێڕە شیعرییەكاندا دەتوانین بەدوای ئەم لێكدانەوەدا بگەڕێین. كەمجار شاعیر دەگەڕێتەوە بۆ بوونیادە راستەقینەكان، بەڵكو دەیەوێت لەناو وێنا وەهمییەكاندا بژی، تەماشای ئەم چەند دێڕەی كەژاڵ بكەن، كە دەڵێت: (جیاوازییەك لەمن و تۆدا نییە/ بەڵام دەبێ/ من لە ئاگری دۆزەخدا بسووتێم و تۆ لە بەهەشتی خەیاڵدا بژیت)، ئەگەر كەمێك لەو یەكە بەكارهاتووانەی ناو ئەم دەقە بڕوانین، زۆربەیان لەناو راستای زمانی ئاساییدا بەرچاو دەكەون، بەڵام لەناو راستای دەقەكەدا، بەرەو وەهمێك دەمانباتەوە، كە لەسەر ئەرزی واقیع رەگەزەكان جیاوازییان نییە، بەڵام هەمیشە دوالیزمەی دۆزەخ و ئاگر لە هزری هەموو ژنێكدا ئامادەیە، قەدەری وایە ژن تەنها مردن لەناو ئاگردا ببینێتەوە، وەك ئەوەی رۆژانە لەناو كایەی كۆمەڵایەتییەماندا دەیبینین، چۆن بۆ رزگاربوون لە ئەشكەنجەی ژیان زۆربەی ئەوانەی كۆتایی بە ژیانیان دەهێنن پەنا بۆ ئاگر دەبەن، واتە ئەو بیركردنەوە و كردە واقیعییە بەخۆی دەدات، كەچارەنووسی ئەو ئاگرە، بەڵام پیاو كە خاوەنی هەموو شتەكانە، هەر دەبێت بە خەیاڵی بەهەشتەوە بژی، ئەو بەهەشتەی تەنها لە راستای زماندا دەتوانین بەرجەستەی بكەین. ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، شاعیر لە راستیدا خەوبینی وشەیە، خەوبینی وشەی نووسراوە، لەو باوەڕەدام لەو كاتەی من دەخوێنمەوە وشە رامدەگرێت یان لاپەڕەیەك بەجێدەهێڵم، لەهەڵچوونەكانیدا بەشێك لە وشە دێتە ناوەوە، دەبێتە هۆی پەخشكردنەوەی جووڵە دەنگییەكان، ئەمەی وادەكات شەپۆلەكانی ئاگر لە هەموو شوێنێك هەبن، ئاگر بەشێكی گەورەی لە بیركردنەوەی ئێمەی بۆ خۆی داگیركردووە، بەشێكە لە كلتوورمان، ئەگەر نا لەبەرچی دۆزەخ دەكاتە واقیع و بەهەشت بەئەندێشە كە دەتوانین بڵێین، دەق بابەتێكە بۆ لێكدانەوی جیاجیا، كە ئەمە بۆ هەموو دەقێك شیاو نییە، لەبەرئەوەی دەقی راستەوخۆ ناتوانێت هەڵگری فرەمانایی بێت، بەڵام دەقی شیعری وەك سەعدی یوسف دەڵێت: بریتییە لە مەبەست و هۆ، ئامراز و ئامانج، كەواتە لەپشت دەقی شیعرییەوە ئامانجێكی تر نییە شاعیر بیەوێت بیگاتێ، تەنها شیعر خۆی نەبێت. لێرەوەیە خوێندنەوەی شیعر لە خوێندنەوەی شیعر گرنگترە، كەواتە ئێمە بۆ لێكدانەوەی دەق پێویستمان بە ئامرازە تیۆرییەكان هەیە، بەڵام بۆ تێگەیشتن لە شاعیر دەتوانین لە رێگەی لێكدانەوەی ژیان و یادەوەری و ژیاننامەكەیەوە، لە زۆربەی شتەكانی بگەین، بەڵام دەق پێچەوانەی هەموو ئەمانەیە، دەق گشتە و لە هەمانكاتدا بەشێكە لە گشت، ساتێكە و لە هەمانكاتدا هەموو ژیانە، دەكرێت لەم چەند دێڕەوە لە هەندێك لەو دەلالەتانەی شاعیر بگەین، ئایا شیعر فێری ژیانی دەكات یان ژیان فێری شیعری دەكات، كەژاڵ دەڵێت: من تۆ و شیعرم زۆر خۆشدەوێ/ دەپێم بڵێ/ شیعر عەشقی تۆی فێركردم/ یان عەشقت شیعری فێركردم)، لێرەدا ئەو پرسیارە هەمیشەییە هەیە، جیاوازی نێوان شیعر و عەشق، كامەیان كامیان فێری نووسینی وشە دەكات، لەوێدا لێكدانەوەیەك بۆ خودی نووسەر وەك بكەری داهێنان پەیدا دەبێت، ئەو كامیان دەكاتە مەبەست و كامیان دەكاتە هۆ، كەپێشتر وتمان شیعر هەردووكیانە، بەڵام عەشق دەبێت چی بێت، ئایا هۆكارە یان مەبەست، بەوەی كارلێكە بۆ خودی مرۆڤ یان دەبێتە بزوێنەری شتێك، ئەوا دەكرێت بڵێین، هۆكارە و دواجار دەمانبات بەرەو مەبەست، كەواتە مەبەست لەناو عەشقدا نییە، بەڵكو بكەرێكە دەبێتە هۆكاری روودانی مەبەستێك، لەبەرئەوەی هەر خۆی نێرەر و وەرگرە، دەكرێت كارلێك و كارلێكراویش بێت، بەڵام بزوێنەرەكانی تر تەنها نێرەرن و وەرگر جیای دەكاتەوە، لەبەرئەوەیە شیعر ناتوانێت هیچ پێناسە و لۆژیكێك قبووڵ بكات. كەواتە ناكرێت شیعر فێری عەشقی بكات، بەڵكو ئەوە نێرەرێكە دەبێتە هۆی ئەوەی شاعیر وەك وەرگر مامەڵەی لەگەڵدا بكات و لێكدانەوەی جیای بۆ بكات، یەكێك لەخەسڵەتەكانی زۆربەی شاعیرانی ئێمە گەڕأنەوەیە بۆ ناو كایەی كۆمەڵایەتی، كەپێوەریان بۆ دوا ماناكانی عەشق ئەوەیە پێویستە بە ئاشكرا نەبێت، نەك لەبەرئەوی ماناكانی خۆی دەدۆڕێنێت، دەترسێت لەو مەسەلەیەدا تووشی ئازاری جەستەیی یان سڕینەوەی خود ببێتەوە، ئەوەتا كەژاڵ دەڵێت: من دەمەوێ بۆ عەشقی تۆ بمرم، بەڵام دەزانم، نەدەتوانن/ شینم بۆ بگێڕن/ نەدەوێرن ناوم بێنن). لێرەدا ترسێكی گەورە لە سڕینەوەی خود هەیە، هەروەها ترسێك هەیە لە مردن، كە مردنێكی بێخەم و گریان بێت، چ ئەستەمە مرۆڤ تەنها لەبەرئەوەی تازێكەی گەرم نەبێت، بیر لەوە بكاتەوە هەموو شتەكانی ناخی بشارێتەوە نەكا ئەگەر مرد كەس ناوی نەبات، ئەم سڕینەوەیە دەمانباتەوە بۆ لای ئەو راستییەی پێشتر باسمان لێوە كرد، كە تەنها شیعرە دەژی ئەوانی تر تەنها بۆ مەبەستێك دەژی، تەنها شیعرە پێویستی بەكەس نییە بینووسێت، ئەوە مرۆڤەكانن بۆ دەربازبوون لە كەڵەكەبوونی خەمەكان پەنا بۆ بەتاڵكردنەوەی خۆی دەبات، پەنا بۆ پەنهانییەكانی ناخی دەبات، ئەو كات بەئاسانی ناگاتە ماناكانی بوون، بەڵكو دەگاتە هەموو مانا ناچیزەكانی مردن و لەو چركەیە دەترسێت بمرێت و گۆڕ غەریب بێت.
لەگەڵ هەموو ئەمانەدا جۆرێك لە ئیرۆتیكیەت لەناو دەقەكانی كەژاڵدا بەدیدەكرێت و چەندەها جار لە راستای جیاواز جیاوازدا دووبارەی دەكاتەوە، بریتین لە ئیرۆتیكیەتێكی راستەوخۆ و هەوڵدانە بۆ نووسینەوەی ئەركی بەشەكانی جەستە، لەوانە (پەنجە، چاو، لێو، دەست، قژ)، ئەمانە وەك ئاماژەیەكی ئیرۆتیكی مامەڵەی لەگەڵدا كراوە، نەك وەك بەشێك لە جەستە و ئەركێكی دیاریكراوی هەبێت، ئەم حاڵەتە ئەگەر بە وردی بەكاربێت، دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی ئەوپەڕی ئیستاتیكا، بەڵام كاتێك لە سیاقی ئاساییدا بەكاردەهێنرێت، تەنها ئەركە تایبەتییەكانی خۆی وەردەگرێت، ئەوەی شاعیر دەیەوێت بیڵێت، كە دەكرێت پەنجە هەم بۆ هەڕەشە بێت، هەم بۆ كاركردن و هەم بۆ خۆشەویستی. كە ئەمەش دەلالەتی پەنجە لە حاڵەتی ئاساییەوە دەگوازێتەوە بۆ حاڵەتێك پێویستی بە دیاریكردنی ئاماژەكانی دەق هەبێت، لەبەرئەوەی ئەو وشانە لە سیاقی شیعریدا بەكارهاتوون، دەبێت وەك ئاماژەیەك یان دەلالەتێكی جیاواز خوێندنەوەی بۆ بكەین.
ئەوەی لای كەژاڵ جیاوازە لە زۆربەی شاعیرەكانی تر، بە پێچەوانەی لۆژیكی ژیانەوە، كە مرۆڤ عاشق دەبێت هەموو شتەكانی تری خۆشدەوێت، بەڵام ئەم لەبەرئەوەی گەیشتووە بە یەك، یان ئەو كەسەی لای ئەم دوا دانەیە و تەنها و تەنها ئەم مەبەستە، ئەوەتا زۆر بە سادەیی دەڵێت (كە تۆم خۆشویست/ رقم لە هەموو كەسێك بۆوە، چونكە دڵم تەنها جێگەی/ تۆی تیا بۆوە)، كە ئەمە جگە لەوپەڕی خۆپەرستی بەشێكە لە پڕۆسەیەك لەناو عەشقێكی ئیرۆتیكیدا ئەستەمە جێگەی بكەیتەوە، یان لەناو پڕۆسەیەكی خۆشەویستی تەواودا، لەبەرئەوەی عەشق مانایەكە بۆ كوشتنی هەموو رقەكان، واتە لێرەدا ئێمە لە ئەزموونەوە بەرەو یەكتی دەچین، لێرەدا خۆشەویستی دەبێتە تەمەلوك، نەك ئەزموونێكی ژیانی، هەر ئەمەشە وادەكات مرۆڤ هەمیشە بۆ پرسیارەكانی لەگەڕاندا بێت، نەك ئەوەی كە گەیشتە خاڵێكی دیاریكراو، هەست بكات هەموو شتەكانی تر بەرەو وەستان دەچن، لە شوێنێكی تردا شاعیر دەیەوێت بەراوردێك لە نێوان عەشق و ستەمكاریدا بكات، لە نێوان حاڵەتە هەنووكەییەكان و حاڵەتە كلتوورییەكان، وا ئاماژە دەكات كە ئەو جێگەنەی بەرەو رووی ستەمكاری بوونەتەوە، ناتوانن مومارەسەی خۆشەویستی بكەن، ئەوەتا شاعیر لە شوێنێكی تری دیوانەكەیدا دەڵێت: (دەستت مەهێنە بەقژما/ جێگەی دەستت نابێتەوە/ پڕپڕیەتی لە چەپۆكەكانی دایكم و / گۆچانەكەی دەستی باوكم). لێرەدا دوالیزمەی خۆشەویستی ستەمكاری لە یەككاتدا ئامادەن، واتە ئاماژە كلتوورییەكان دەبنە رێگر لەبەردەم ئاماژە مۆدێرنەكان، هەروەها ستەمكاری بوونەتە ئەوەی هەستیارترین بەشی جەستەی مێینە لەوە بكەوێت تووشی حاڵەتێكی ئیرۆسیانەی بكات، لەبەرئەوەی لەناو هاوكێشە ئیرۆتیكەدا ساناتۆس توانیویەتی بەسەر ئیرۆسدا زاڵ بێت و هەموو جوانییەكان بمرێنێت، كەواتە یەكێك لە هۆكارەكانی گەورە نەبوونی عەشق بۆ ئەو سیستەمە كۆمەڵایەتییە ستەمكارە دەگەڕێتەوە، كە ئێمەی تێدا دەژین.
شیعر گەمەیەكی شێتانەیە بۆ نووسینەوەی ئەو شتانەی تەنها لە خەیاڵدا هەن و دەیكەینە وێنەیەكی ئەندێشەكراو، هەندێكجار هەست بەجۆرێك لە وڕێنە لای شاعیر دەكەین، ناكرێت شیعر وەك پڕۆسەیەكی تەواو ئەقڵانی لێك بدەینەوە، بەڵكو بریتییە لە گەمەیەك بە وشە بۆ دۆزینەوەی دنیایەك لە وەهم، هەر ئەمەیە وادەكات زۆرێك لە خەونە جوانەكانی مرۆڤ وەك خەونی شاعیری لێكبدرێتەوە، كەژاڵ هەوڵدەدات لە نێوان خودی خۆی و گەمە وشەییەكاندا شتێك بدۆزێتەوە، بۆ ئەو چركەساتانەی بگێڕنەوە كە پێی دەوترێت دوا هێمنی یان ژیانێك لە سێبەری سۆزدا. خوێندنەوەی شیعرەكانی كەژاڵ ئەوەمان لا درووست دەكەن چۆن مرۆڤ بە دوای شتێكدا وێڵ بێت و بە ئاسانی بۆی نەدۆزرێتەوە، هەورەها سادەییەك لەناو راستای دەقەكاندا بەدیدەكەین و گەمەی وشە هێشتا دەیەوێت، شتەكان لە نادیارەوە بۆ دیار بگوازێتەوە.

CHRA.TV

CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان.

Next Post
ئەو شتەی کە کەس دەستی نایگایتێ

هاوارێکی بێده‌نگ

نوێترین بابەت

مەنسوور جیهانی: به‌همه‌ن قوبادی له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کان به جیهان ناسێندرا

مەنسوور جیهانی: به‌همه‌ن قوبادی له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کان به جیهان ناسێندرا

08/06/2023
بۆچی زه‌وی به‌ پێشمه‌رگه‌ی دێرین ناده‌ن ؟

نووسین ئازایەتی نییە !

08/06/2023
چاوخشاندنێک به کۆنسیڕتی “شە‌هرام نازری” له کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ژینۆسایدی کوردی فه‌یلی

چاوخشاندنێک به کۆنسیڕتی “شە‌هرام نازری” له کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ژینۆسایدی کوردی فه‌یلی

26/05/2023
چیرۆکە شیعر بۆ منداڵان *ھاوڕێیەتی*

فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانە و باخچەکان و چەند سەرنجێک

24/05/2023
شوناسی ژن لەکۆمەڵە شیعری پاییزە یاد دا

لەگە عامێ مەچۆ شامێ !

24/05/2023
ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران و پرسی “توندوتیژی”!

ڕووخاندنی سیستەمی دیکتاتۆرییەت لە ئێران، بەردی بناغەی ئازادییە!

24/05/2023
ھونەرمەند خاتوو مەڕوە محەمەد:لە شانۆدا ئەکتەر بە رۆح و جەستە راستەوخۆ لەگەڵ بینەران ئاوێزانی یەکتر دەبن

ھونەرمەند خاتوو مەڕوە محەمەد:لە شانۆدا ئەکتەر بە رۆح و جەستە راستەوخۆ لەگەڵ بینەران ئاوێزانی یەکتر دەبن

24/05/2023
ئـەدەبی منـداڵان..

شـێواز لە وێـژەی منـداڵانـدا.. رەزا شـوان

24/05/2023
ویترین

خەونەکانم پڕن لە ئاشتی

24/05/2023
نامۆ

گومان

09/05/2023

ئێمە باشترین تەوەرەکانی وردپرێسی پریمیۆمتان بۆ دەهێنین کە تەواون بۆ هەواڵ و گۆڤار و بلۆگی کەسی و هتد. بۆ زانیاری زیاتر سەیری لاپەڕەی نیشتنەوەمان بکەن.

  • چاند و هونەر
  • وتار و بیروڕا
  • ئەدەب
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

No Result
View All Result
  • چاند و هونەر
    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • وتار و بیروڕا
    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • ئەدەب
    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

Welcome Back!

Sign In with Facebook
Sign In with Google
OR

Login to your account below

Forgotten Password? Sign Up

Create New Account!

Sign Up with Facebook
Sign Up with Google
OR

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In