بوخچه‌ی یاده‌وه‌ری هه‌ڵگری ڕه‌نگ و ڕووی ڕووهاته گرینگه‌کانه ئه‌وانه‌ی کاریگه‌ری جێ ده‌هێڵن مرۆڤ تاژیانی مایه له‌بیریان ناکا ، قه‌د قه‌د له‌سه‌ریه‌ک دایان ده‌کا بۆ هه‌ر ساته ویستێکیش بروسکه ئاسا به‌وێنه و ده‌نگه‌وه ڤیدیۆیی به‌به‌ر چاویدا گوزه‌ر ده‌که‌نه‌وه .
له‌ساڵ یادی هونه‌رمه‌ندی پڕبه‌هره له‌هه‌ر به‌هره‌یه‌کیشدا ترۆپکی پۆپه لێی ده‌باری نۆته‌ی موزیک ، نه‌خش و ده‌سڕه‌نگینی ڕه‌وایه پێناسه‌کرێ به‌هونه‌رمه‌ندی گه‌وره . خۆشنوس و نیگارکێش ، مۆزیکژه‌ن و ئاوازدانه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌نگخۆش ، شاعیر و شانۆکار ، وێنه‌گر و سینارست ئه‌وجا ده‌رهێنه‌ر ، ڕاستگۆ و نه‌رمگۆ باشترین به‌ڕێوه‌به‌ر هه‌تا باسی بکه‌ی کاکه سامان تاهیر به‌هره‌مه‌ند و هونه‌رمه‌ند . سامان تاهیر مه‌عروف له‌دایک بوو 1966 دانیشتوی شاری کۆیه ، ده‌رچووی کۆلێجی ئابوری زانکۆی موسڵ ، له‌هه‌موو وێسگه‌کانی خوێندکارێکی زیره‌ک تێگه‌یشتوو بوو . له‌پۆلی یه‌کی ناوه‌ندیه‌وه له‌سه‌ر یه‌ک مێز و کورسی خوێندنگا داده‌نیشتین تا چواری گشتی دواناوه‌ندی ، له‌قۆناغه‌کانی پێنج و شه‌شی وێژه‌یی هه‌ر له‌یه‌ک پۆل بووین … ئه‌و به‌منی ده‌گۆت : خاڵــــــۆ ، له‌سه‌رمێزه‌که‌ی خوێندنگاش خۆشنوسی کردبوو ، له‌لای خۆشیه‌وه واژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کردبوو نوسرابوو ( S G ) ئه‌م دوو پیته‌ش دووه‌م سه‌ره‌ناوی له‌دڵاخۆشه‌ویسته‌که‌ی بوو که هه‌موو جارێ بۆ چاوڕوونی ئێواره پیاسه‌یه‌کی به‌رده‌رگای ماڵیانمان ده‌کرد !
سامان که‌سایه‌تیه‌کی له‌سه‌ره‌خۆی بیرتیژ خاوه‌ن هه‌ڵوێستی چه‌پڕه‌وی سیاسی بوو ده‌یزانی ئێمه کاری ڕێکخستن ده‌که‌ین ده‌ی پاراستین و له‌ناخدا مرۆڤێکی پاکی دڵسۆزی دادوه‌ر به‌درێژایی ئه‌و چه‌ند ساڵه تاکه وشه‌یه‌کی شۆڕکردنی به‌که‌س نه‌گۆت و لێیم نه‌بیست ! سرودی به‌هۆنراوه و ئاواز و گۆتنه‌وه بۆمانگرتوانی به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕازاندبۆوه . له‌هه‌موو بوارێکی هونه‌ری توانست بوو شانۆنووس و ئه‌کته‌ر ، وێنه‌گر و ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی ، بگره له‌مۆنتاج و ته‌کنیککاری ته‌له‌فزیۆنی یا ڤیدیۆیی سه‌ری ده‌رده‌چوو یه‌کێکه له‌هاوکار و دامه‌زرێنه‌رانی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی کوردستان له‌کۆیه . هه‌ر له‌زووه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌ختیار سیامه‌نسوری ده‌رهێنه‌ر هه‌بوو هه‌رده‌م تێبینی و سه‌رنجه‌کانی پێ ده‌گه‌یاند . چه‌نده‌ها وشه‌وێنه‌ی هۆنراوه‌یی کێشابوو ، وێژه‌وان و خوێنه‌رێکی به‌سه‌لیقه‌ی چه‌ندین په‌رتوک و ڕۆمان ، خاوه‌ن بۆچوونی خۆی و ڕیزگری ڕاوبۆچوونی جیا بوو . له‌بیستی چواری ئه‌مساڵ به‌دانانی په‌یکه‌رێک له‌تیپی باواجی کۆیه یاده‌ساڵی پیرۆزکرا . سامان وه‌ک مرۆڤ و هونه‌رمه‌ند ده‌یان ئه‌وه‌نده گه‌وره‌تره که لێره‌دا کورتنوسیم کردیه !
دڵشاد تاقانه
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-350x250.jpg)



![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







