سێ شه‌ممه‌, ئایار 30, 2023
  • پەیوەندی
  • دەربارەی ئێمە
  • وەرگێڕی فۆنت
  • Login
  • Register
CHRA.TV
  • چاند و هونەر
    • All
    • سینەما و تیڤی
    • شانۆ
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
    • ناوداران
    • هونەری
    چاوخشاندنێک به کۆنسیڕتی “شە‌هرام نازری” له کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ژینۆسایدی کوردی فه‌یلی

    چاوخشاندنێک به کۆنسیڕتی “شە‌هرام نازری” له کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ژینۆسایدی کوردی فه‌یلی

    به‌ڵگه‌فیلمی “هۆنیاوانانی چیا پیرۆزەکان” له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی نیپاڵ نمایش کرا

    به‌ڵگه‌فیلمی “هۆنیاوانانی چیا پیرۆزەکان” له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی نیپاڵ نمایش کرا

    ساڵح نیکبه‌خت: “جه‌عفه‌ر په‌ناهی” بۆ هه‌میشه نه‌چۆته ده‌ره‌وه و چوارشه‌مه‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ یه‌کتری دیدارمان هه‌یه

    ساڵح نیکبه‌خت: “جه‌عفه‌ر په‌ناهی” بۆ هه‌میشه نه‌چۆته ده‌ره‌وه و چوارشه‌مه‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ یه‌کتری دیدارمان هه‌یه

    فیلمی کوردی “خاڵا تارییا” چوار خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی ئه‌سته‌نبووڵی به‌ده‌ست هێنا

    فیلمی کوردی “خاڵا تارییا” چوار خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی ئه‌سته‌نبووڵی به‌ده‌ست هێنا

    وێنەکانی “مەنسوور جیهانی” له “ستیڤن سپیلبێرگ” له‌ فێستیڤاڵی فیلمی “بەرلین”

    وێنەکانی “مەنسوور جیهانی” له “ستیڤن سپیلبێرگ” له‌ فێستیڤاڵی فیلمی “بەرلین”

    بەهمەن قوبادی پڕشانازیترین دەرهێنەری سینەمای ئێرانە لە فێستیڤاڵی فیلمی کانی فەڕەنسا

    “بەهمەن قوبادی” لەسەر بانگهێشتی ڕه‌سمی “جۆ بایدێن” به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆزی کوردیی لە کۆشکی سپی ئەمەریکا ده‌کات

    کیسەڵەکانی بەھمەن قوبادی لە ناو ١٠ فیلمی بەرچاوی دنیادا

    “کیسەڵەکانیش دەفڕن” لە دەرهێنانی “بەهمەن قوبادی” لە لیستی 30 فیلمی بەرچاوی دژی شەڕیی سینەمای جیهان

    کۆمپانیای جیهانیی “سویسا” ئەلبوومی “ئاوای دۆست”ی مامۆستا “یەعقووب ئەنووش”ی هەڵبژارد

    کۆمپانیای جیهانیی “سویسا” ئەلبوومی “ئاوای دۆست”ی مامۆستا “یەعقووب ئەنووش”ی هەڵبژارد

    “ئیلاهه‌ نه‌وبەخت” سەرۆکی دادوەرانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ژنان”ی بەیروته

    “ئیلاهه‌ نه‌وبەخت” سەرۆکی دادوەرانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ژنان”ی بەیروته

    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • وتار و بیروڕا
    • All
    • ئێسپرێسۆ
    • دیمانە
    • وتار و بیروڕا
    چیرۆکە شیعر بۆ منداڵان *ھاوڕێیەتی*

    فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانە و باخچەکان و چەند سەرنجێک

    شوناسی ژن لەکۆمەڵە شیعری پاییزە یاد دا

    لەگە عامێ مەچۆ شامێ !

    ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران و پرسی “توندوتیژی”!

    ڕووخاندنی سیستەمی دیکتاتۆرییەت لە ئێران، بەردی بناغەی ئازادییە!

    ھونەرمەند خاتوو مەڕوە محەمەد:لە شانۆدا ئەکتەر بە رۆح و جەستە راستەوخۆ لەگەڵ بینەران ئاوێزانی یەکتر دەبن

    ھونەرمەند خاتوو مەڕوە محەمەد:لە شانۆدا ئەکتەر بە رۆح و جەستە راستەوخۆ لەگەڵ بینەران ئاوێزانی یەکتر دەبن

    ئـەدەبی منـداڵان..

    شـێواز لە وێـژەی منـداڵانـدا.. رەزا شـوان

    (بـوکـە سـورە) ی سەردار قـادر..

    (بـوکـە سـورە) ی سەردار قـادر..

    تورکیا بەرەو کۆماری دووەم

    توركیا بەرەو هەڵبژاردنێكی چارەنووسساز

    دیکتاتۆرییەت لە ئێران.. سڵاوێک لە کۆتایی!

    بەدیلی دیکتاتۆرییەت لە ئێران!

    لە بەندەری بەرمۆداوە بۆ زمانی باڵندەم دەزانی

    نان بۆ قەساب گۆشت بۆ نانەوا!

    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • ئەدەب
    • All
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • هۆنراوە
    • چیرۆک
    چیرۆکە شیعر بۆ منداڵان *ھاوڕێیەتی*

    فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانە و باخچەکان و چەند سەرنجێک

    ویترین

    خەونەکانم پڕن لە ئاشتی

    نامۆ

    گومان

    (بـوکـە سـورە) ی سەردار قـادر..

    (بـوکـە سـورە) ی سەردار قـادر..

    چاوەکانت بەشوێنمدا دەگەڕێن

    نوێژی شەو

    زۆر جار دڵم لای تۆ جێهێشتووە

    پیاوێ مایسترۆى دڵى منە

    لە بەندەری بەرمۆداوە بۆ زمانی باڵندەم دەزانی

    نان بۆ قەساب گۆشت بۆ نانەوا!

    دایکانی من لە فیستیڤاڵی فیلمی میدیاوەیڤ لە ھەنگاریا نمایش دەکرێت

    هاواری هەتیوێک…

    زۆر جار دڵم لای تۆ جێهێشتووە

    نامەی ئەدەبی

    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
    • All
    • ئابوری
    • جیهان
    • کوردستان
    (ژینا) چووە ریزی (نەمران)ەوە!

    (ژینا) چووە ریزی (نەمران)ەوە!

    ئیبراهیم تاتلیسس دووچاری ڕووداوی هاتوچۆ هات..

    ئیبراهیم تاتلیسس دووچاری ڕووداوی هاتوچۆ هات..

    هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر ماڵئاوایی کرد

    هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر ماڵئاوایی کرد

    (13) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

    (13) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

    عێراق لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەدا!

    ئێران.. شەڕێکی قورسی دژ بە دیکتاتۆرییەت!

    بایدن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە ڕادەگەیەنێت

    بایدن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە ڕادەگەیەنێت

    رێكەوتنی ئیستانبوڵ و دابەزینی نرخی گەنم لە جیهان

    رێكەوتنی ئیستانبوڵ و دابەزینی نرخی گەنم لە جیهان

    پێدەچێت تورکیا بە مۆڵەت نیشتیمانمان تۆپباران بکات

    پێدەچێت تورکیا بە مۆڵەت نیشتیمانمان تۆپباران بکات

    دەستگیکردنی مەلایەک بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ٤ مناڵ لە مەغریب

    پێـشێلکـردنی مافەکانی منـداڵانی کورد..

  • تەندروستی و ژیان
    • All
    • تەندروستی و ژیان
    • خواردن
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    گژوگیا بۆمان دێت

    گژوگیا بۆمان دێت

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    جگەرەکەت هەڵکە…

    پرسی فێمێنیزم و کێشەکانی ژنی کورد

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵەهەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

  • ڤیدیۆ کلیپ
    ڕێبوار مورادی (ناز)

    ڕێبوار مورادی (ناز)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    چنار (بەسە)

    چنار (بەسە)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    میران عەلی (وەرە لام)

    میران عەلی (وەرە لام)

  • وێب تیڤی
    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    خانمانی گلاریس

    خانمانی گلاریس

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    شیڤان پەروەر: دەوڵەت بە شێخ و مەلاو سەید و مەزهەب دروست نابێت

    شیڤان پەروەر: دەوڵەت بە شێخ و مەلاو سەید و مەزهەب دروست نابێت

  • میدیاکان
No Result
View All Result

هه‌ڵسوکه‌وتی سێکسیی گونجاو

CHRA.TV by CHRA.TV
22/07/2018
in تەندروستی و ژیان
156
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

عه‌تا مه‌لا که‌ریم – بریستڵ

له‌ ماڵپه‌ڕو ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌ کوردییه‌کاندا گه‌لێک جار باسی کورت و درێژ ده‌رباره‌ی سێکس ده‌بینین، سووده‌کانی و زیانه‌کانی، حه‌رامه‌کانی و حه‌ڵاڵه‌کانی، خۆشه‌کانی و ترشه‌کانی و خۆرهه‌ڵاتییه‌کانی و خۆرئاواییه‌کانی، به‌ڵام گومانم هه‌یه‌ که‌س باسی هه‌ڵسوکه‌وته‌ گونجاوه‌کانی کردبێت و له‌ هه‌ڵسوکه‌وته‌ نه‌گونجاوه‌کانی جودا کردبێته‌وه‌. هه‌ڵسوکه‌وتی سێکسی گونجاو چییه‌و نه‌گونجاو چییه؟ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ له‌ خۆرهه‌ڵات چۆنه‌و له‌ خۆرئاوا چۆنه‌؟ په‌یوه‌ندی به‌ مافی مرۆڤ، مافی مناڵ و مافی ژنانه‌وه‌ چییه‌؟ ئه‌م پرسیارانه‌و چه‌نده‌ها پرسیاری دیکه‌ ئه‌وه‌ ده‌هێنن که‌ بیان خه‌ینه‌ به‌رده‌م خوێنه‌ری کورد و بزانین بیرو بۆچونه‌ جیاوازه‌کان ده‌رباره‌ی سێکس و هه‌ڵسوکه‌و‌تی سێکسی گونجاو چییه‌.

سێکس شتێکی غه‌ریزییه‌و له‌ هه‌موو بونه‌وه‌رێکی زیندودا هه‌یه‌ و به‌بێ ئه‌وه‌ زۆربوون نابێت. ئاژه‌ڵ و مرۆڤ و جڕوجانه‌وه‌رو ڕووه‌ک پێویستییان به‌ جووت بوون و پیتاندن واته‌ سێکس هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بخه‌نه‌وه‌. ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ فێربوون و فێرکردن نییه‌، پێویستی به‌ ئینته‌رنێت و سه‌ته‌لایت نییه‌ و به‌رلێگرتنیشی ده‌بێته‌ هۆی ده‌رکه‌و‌تنی له‌شێوه‌ی هه‌ڵسوکه‌وت و کردارو گوفتار خه‌وو خه‌یاڵی دیکه‌دا. ئه‌وه‌ی جیاوازه‌ هه‌ڵسوکه‌وتی سێکسییه‌ له‌ نێوان ڕووه‌ک و ئاژه‌ڵ و مرۆڤدا له‌لایه‌که‌وه‌ له‌نێوان مرۆڤ له‌ قۆناغه‌ مێژوویه‌ جیاوازه‌کاندا یان له‌نێوان ‌ شارستانی و کۆمه‌ڵگه‌ جیاوازه‌کاندا له‌ قۆناغێکی مێژوویی دیاری کراودا.
من لێره‌دا نامه‌وێت باس له‌ کرداری سێکس بکه‌م، چۆن به‌تامه‌و چۆن ته‌ندروسته‌، ته‌کنییکه‌کانی له‌ کۆمه‌ڵگا جیاوازه‌کاندا چین و چۆن باشترین چێژ له‌و کاره‌ وه‌رده‌گیرێت. ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا من باسی ده‌که‌م هه‌ڵسوکه‌وتی سێکسی گونجاوه‌ بۆ مرۆڤی سه‌ده‌ی بیستو یه‌که‌م و هیوادارم بتوانم چه‌ند لایه‌نێکی ڕوون بکه‌مه‌وه‌ یان هه‌ر نه‌بێت وه‌ بیری که‌سانێکی شاره‌زاتری بهێنمه‌وه‌ که‌ ئێمه‌ ئه‌مڕۆ چه‌نده‌ پێویستییمان به‌ ڕۆشنبیری سێکسی و هه‌ڵسوکه‌وتی سێکسی گونجاو هه‌یه‌. د. سرور وتارێکی نوسیوه‌ به‌ناوی ” خۆ ڕزگارکردن له‌ ده‌ستپه‌ڕ” و له‌ گۆڤاری زانستی سه‌رده‌م و ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌. خۆزگه‌ له‌باتی ئه‌وه‌ باسی خۆڕزگارکردنی بکردایه‌ له‌ ده‌یان خووی کۆمه‌ڵایه‌تی نابه‌جێ له‌کاتێکدا که‌ ده‌ستپه‌ڕ ته‌نها جۆرێکی دیکه‌یه‌ له‌ سێکس و په‌تای کۆلێرا نییه‌ تا خه‌ڵک خۆی لێ ڕزگار بکات. له‌زۆربه‌ی کاتدا له‌لایه‌نی ته‌ندروستییه‌وه‌ بێمه‌ترسییه‌ چ له‌لایه‌نی جه‌سته‌یی وه‌ک بڵابوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌ زایه‌ندییه‌کان و چ له‌لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی و یاساییه‌وه‌ که‌ ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌و که‌سه‌وه‌ هه‌یه‌ و به‌س. ته‌نها کێشه‌یه‌ک که‌ هه‌یبێت پێده‌چێت خۆ ماندووکردنی زۆری هه‌ندێک گه‌نج بێت که‌ له‌وکاته‌دا ده‌کرێت بڵێین که‌مکردنه‌وه‌ یان کۆنترۆڵ کردنی ئه‌و کاره‌. بۆ مه‌سه‌له‌ی فێربوونیشی ئه‌وه‌ به‌ر له‌ مرۆڤ زۆربه‌ی ئاژه‌ڵه‌کان زانیویانه‌و پیاده‌ی ده‌که‌ن و ئه‌و کاره‌ له‌ ئاژه‌ڵدا به‌ ده‌ستمیز ناسراوه‌. له‌کاتێکدا که‌ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ نه‌ ده‌چنه‌ سه‌ر ئینته‌رنێت و نه‌ سه‌یری سه‌ته‌لایت ده‌که‌ن.
زۆرکه‌س به‌ هه‌ڵه‌ له‌ هه‌ڵسوکه‌وتی سێکسی خه‌ڵکی خۆرئاوا تێده‌گه‌ن. به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ دوورو نزیکی جۆگرافییه‌وه‌ نییه‌ به‌ڵکو په‌یوه‌ندی به‌ دوورو نزیکی ڕۆشنبیری و کولتوورییه‌وه‌ هه‌یه‌. چه‌نده‌ها‌ که‌س له‌وانه‌ی که‌ چه‌نده‌ها ساڵه‌ له‌ خۆرئاوا، واته‌ ئه‌ورپاو ئه‌مریکا ده‌ژین به‌ڵام هه‌ر که‌ کچه‌که‌یان ده‌گاته‌ ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری هه‌موو له‌شیان دێته‌ خوروو ده‌که‌ونه‌ ته‌نگه‌ژه‌ی “به‌خوا تا زووه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ لای خۆمان باشتره‌!”. من به‌رله‌وه‌ی ئه‌وروپا ببینم بۆچونێکم هه‌بوو وه‌ ده‌مووت: من پێموایه‌ ئه‌وه‌ی له‌ بن گوڵه‌ به‌ڕۆژه‌کانی شاره‌زوورو داربه‌ڕوه‌کانی قه‌راخ و باخه‌ ڕه‌زه‌کانی شارباژێڕ و پشده‌رو ناو باخه‌ کودییه‌کانی ده‌شتی هه‌ولێر ده‌کرێت هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ وایه‌ که‌ له‌ پاریس و له‌نده‌ن و نیوۆرک و ستۆکهۆڵم ده‌کرێت؛ به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیاوازه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئاشکرایی و نائاشکرایی و جیاوازی بۆچوونی خه‌ڵکه‌ له‌ کولتووره‌ جیاوازه‌کاندا بۆ هه‌ڵسوکه‌وته‌کان. به‌ شادومانییه‌وه‌ ئێستاش دوای حه‌وت ساڵ له‌ بریتانیا هه‌ر هه‌مان بۆچوونم هه‌یه‌.
‌مرۆڤ هه‌ر وه‌ک چۆن هه‌ناسه‌ده‌دات و نان ده‌خوات و ده‌خه‌وێت هه‌ر ئاواش له‌ کات و ساتی خۆیدا ئاره‌زووی سێکسی ده‌جووڵێت، ئیتر ئه‌وه‌ به‌گوێره‌ی ته‌مه‌ن و سه‌رقاڵی و دڵشادی یان خه‌مۆکی ئه‌وکه‌سه‌ یان هه‌بوونی بواری گونجاوو زانینی ته‌کنیک و هۆکاری جیاجیا له‌ شوێنێکه‌وه‌ بۆ شوێنێکی دیکه‌ به‌رزوو نزم و که‌م و زیاد ده‌کات و ئه‌و شه‌پۆلدانه‌ په‌یوه‌ندی به‌م باسه‌وه‌ نییه‌. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌م باسه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ چۆن مناڵه‌که‌ت له‌ سێکس تێده‌گه‌یه‌نیت نه‌ک چۆن به‌دووری ده‌گریت له‌ فێربوونی خووی خراپ، وه‌ک به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێک که‌س تێی گه‌یشتوون. ئه‌مه‌ش چه‌نده‌ها کێشه‌ی به‌دوادا دێت و به‌داخه‌وه‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری به‌ره‌وڕووی ڕه‌گه‌زی مێ ده‌بێته‌وه‌. کابرایه‌کی مه‌غریبی ئه‌ئاوا باسی هاوڕێکه‌ی بۆکردم: هاوڕێیه‌کم هه‌یه‌ له‌ به‌لجیکا، کچێکی هه‌یه‌ و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ کچه‌که‌ی گه‌یشته‌ ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری ده‌ستی کرد به‌ له‌به‌رکردنی جۆره‌ جلوبه‌رگێک و خه‌ریک بوو ئه‌ملاو ئه‌ولا بکات. ئه‌و زانیی که‌ دایکیشی ڕێگر نییه‌ له‌به‌رده‌میدا هه‌ر بۆیه‌ به‌ناوی پشوه‌وه‌ بردنییه‌وه‌ بۆ مه‌غریب و له‌وێش بردنی بۆ گوندێک که‌ برایه‌کی له‌وێ ده‌ژی. پاسپۆرته‌کانیانی دڕی و به‌ براکه‌ی ووت: سه‌گێکم بۆ بدۆزه‌ره‌و ئه‌م سه‌گه‌ی لێ ماره‌ بکه‌، هه‌ر سه‌گێک بێت قه‌ی ناکات، با وه‌ک سه‌گ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات. دوای ئه‌وه‌ی خۆی گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ به‌لجیکاو ئێستا له‌وێ ده‌ژی. پێده‌چێت له‌وه‌ خراپتریش لای خۆمان ڕووی دابێت، که ئه‌ویش کوشتنی ئه‌و ژنه‌ یان کچه‌یه‌.
به‌م جۆره‌ ئه‌وه‌ی جیاوازه‌ تێگه‌یشتنی مرۆڤه‌ بۆ په‌سه‌ندی و نا په‌سه‌ندی ڕه‌فتاره‌کان. دیاره‌ خه‌ڵکانێکی زۆر چه‌پڵه‌ی ئافه‌رین بۆ هه‌ڵوێستی پیاوانه‌ی ئه‌و کابرا مه‌غریبییه‌ لێ ده‌ده‌ن له‌کاتێکدا که‌ چه‌نده‌های دیکه‌ وه‌ک زۆردارو نه‌زان و لاژگ و بێڕه‌وشت سه‌یری ده‌که‌ن. دیاره‌ کچه‌که‌ی ئه‌و له‌ مه‌غریب به‌بێ ئاره‌زووی خۆی ماره‌ کراوه‌ له‌ که‌سێک. هه‌ر له‌ یه‌که‌م شه‌وه‌وه‌ کابرا ده‌ستی کردووه‌ به‌ ڕه‌یپ کردنی و ئه‌مه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و کاته‌ی که‌ کابرا چیدیکه‌ توانای سێکسی نامێنێت. پێده‌چێت وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک ئه‌و کچه‌ چه‌نده‌ها په‌یوه‌ندی نهێنی دیکه‌ دروست بکات و به‌پێچه‌وانه‌ی ئاین و کولتوور و کۆمه‌ڵگاوه‌ کاری سێکسی نهێنی ئه‌نجام بدات و هتد… باوکیشی له‌ به‌لجیکا ئه‌وه‌ ئاره‌زووی خۆیه‌تی چۆن هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات.
له‌ خۆرئاوا بێجگه‌ له‌ کولتوورو ئاین یاساو ڕێسای زۆر تووندوتۆڵ و تۆکمه‌ هه‌یه‌ بۆ ڕێکخستنی ژیانی سێکسی. دیاره‌ ئه‌مه‌ به‌رهه‌می گه‌شه‌ی شارستانی چه‌نده‌ها سه‌ده‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌یه‌و به‌رده‌وام پێیدا ده‌چنه‌وه‌ و ده‌ستکاری ده‌که‌ن و بیروڕای بیرمه‌ندان و شاره‌زایان و خه‌ڵکی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و شێوازی په‌روه‌رده‌ی گونجاوی لێ هه‌ڵده‌هێنجن بۆ مناڵان و سزای له‌سه‌ر داده‌نێن بۆ سه‌رپێچیکه‌ران. ئه‌وانه‌ی که‌ وا ده‌زانن ژنان له‌ خۆرئاوا له‌لایه‌نی سێکسییه‌وه‌ به‌ره‌ڵان و هیچ جۆره‌ قه‌یدو به‌ندێک نییه‌ باشتره‌ سه‌یری هه‌ڵسوکه‌وتی سێکسی پیاوانی کۆمه‌ڵگاکانی خۆیان بکه‌ن و بزانن، ئه‌گه‌ر به‌ره‌ڵایی وابێت، پیاو له‌ کۆمه‌ڵگا خۆرهه‌ڵاتیه‌کاندا چه‌نده‌ به‌ره‌ڵاو بێ قه‌یدو به‌نده‌. له‌ڕاستیدا ژنان له‌وێ به‌ره‌ڵا نین به‌ڵکو مرۆڤن و خۆیان بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی خۆیان ده‌ده‌ن، ئیتر چ باش بکه‌ن و چ خراپ خۆیان لێپرسراون. شارستانی خۆرئاوایی چه‌نده‌ها شتی له‌ناو یاسادا چه‌سپاندووه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی گونجاوی سێکس که‌ گرنگه‌کانیان ئه‌مانه‌ن:
· که‌س بۆی نییه‌ له‌گه‌ڵ مناڵ، واته‌ هه‌رکه‌سێکی خوار ته‌مه‌نی 16 ساڵ به‌گوێره‌ی یاسای ئینگلته‌ره‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ، هه‌ڵسوکه‌وتی سێکسی بکات وه‌ک:
§ ماچ کردن و له‌باوه‌ش گرتن به‌بێ هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌کی نزیکی وه‌ها که‌ هیچ جۆره‌ ته‌مومژێک دروست نه‌کات
§ نیشاندانی له‌شی ڕووت و ئۆرگانه‌ سێکسییه‌کان به‌ مناڵ
§ نیشاندانی وێنه‌ی ڕووت یان وێنه‌ گرتنی مناڵ به‌ ڕووتی یان ڕووتکردنه‌وه‌ و سه‌یرکردنی شوێنه‌ تایبه‌ته‌کانی
§ ده‌ست بۆبردن، بزپێوه‌کردن و نقوچک یان ده‌ست بردن بۆ سنگ و مه‌مک و ئۆرگانه‌ سێکسییه‌کانی چ کچ چ کوڕ
§ گاڵته‌و قسه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌ سێکسه‌وه‌ که‌ له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نیدا ناگونجێت
§ ناچارکردنی بۆ سێکس له‌هه‌ر ڕێگایه‌که‌وه‌ بێت به‌ ترساندن و تۆقاندنی یاخود هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و قایل کردنی
§ قبوڵکردنی ئه‌نجام دانی سێکس له‌گه‌ڵ ئه‌و‌ که‌سه‌ مناڵه‌ به‌بیانوی ئه‌وه‌ی که‌ خۆی داوای کردووه‌، خۆی پێی خۆشه‌ یان له‌شولاری هه‌ڵی ده‌گرێت یان هه‌ر بڕوبیانویه‌کی دیکه‌
· هه‌ر جۆره‌ کارێکی سێکسی له‌نێوان دوو که‌سی گه‌وره‌دا ده‌بێت به‌ ڕه‌زامه‌ندی ته‌واوی هه‌ردوولا بێت ئیتر ژن و مێرد بن یان بێگانه‌ و ئه‌نجام دانی ئه‌و کاره‌ به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ڕه‌یپه‌و له‌ بریتانیا له‌دوای مرۆڤ کوشتن به‌ئه‌قه‌ست دووه‌م گه‌وره‌ترین تاوانه‌ و هه‌ندێک جار سزای زیندانیی هه‌تا هه‌تایی له‌سه‌ره
· هه‌موو که‌سێکی گه‌وره‌ ئازاده‌ له‌ ڕێکخستنی ژیانی سێکسی خۆیدا و خۆی لێپرسراوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و شێوازو په‌یوه‌ندییه‌ی که‌ پێکی ده‌هێنێت ئیتر به‌گوێره‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بێت یان جوله‌که‌، کریستیان بێت یان هیندو، یان ته‌نها به‌گوێره‌ی تۆماری فه‌رمی ده‌وڵه‌ت‌ یاخود ته‌نها وه‌ک هاوڕێیه‌تییه‌کی کاتیی یان درێژخایه‌ن بێت نه‌که‌س زۆری لێده‌کات و نه‌که‌س به‌ری لێده‌گرێت
· هه‌رجۆره‌ ده‌ست بۆبردن، خۆتێهه‌ڵسون، یان کارێکی له‌وجۆره‌ یان زۆرجار قسه‌و هه‌ڵسوکه‌وتی وه‌هاش که‌ به‌رانبه‌ر به‌ بریندارکه‌ر یان په‌لامارده‌رانه‌ی بزانێت له‌باره‌ی سێکسیه‌وه‌ به‌بێ ئه‌نجامدانی ته‌واوی جووتبوون، ئه‌وه‌ش به‌ په‌لاماری سێکسی یان کاری نابه‌جێی سێکسی داده‌نرێت و سزای له‌سه‌ره‌
· ئه‌وکه‌سه‌ی تاوانێکی سێکسی له‌سه‌ر ساخ ببێته‌وه‌ زۆر به‌ زه‌حمه‌ت ناوی له‌ لیستی گومانلێکراوانی سێکسی دێته‌ ده‌ره‌وه‌و خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و‌ کاره‌ له‌گه‌ڵ مناڵ بووبێت ئه‌وا به‌ درێژایی ژیانی نابێت له‌ کارێکدا قبوڵ بکرێت و دابمه‌زرێت که‌ په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌ مناڵه‌وه‌ وه‌ک خوێندنگه‌، باخچه‌ی ساوایان، بنکه‌کانی گه‌نجان، پۆلیس، وه‌رگێڕان، شۆفێری تاکسی هتد…
· هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ کارێک ده‌که‌ن که‌ په‌یوه‌ندی به‌ مناڵ، گه‌نجان، که‌سانی گه‌وره‌ی که‌مئه‌ندام و به‌تایبه‌تی که‌مئه‌ندامی مێشک و ده‌روون، کاری متمانه‌دار و پڕ نهێنی وه‌ک پۆلیس، مامۆستا، وه‌رگێڕ، دوکتۆر، په‌رستیار، شۆفێری تاکسی و هتد… ده‌بێت به‌ڵگه‌نامه‌ی بێتاوانی پێشکه‌ش بکه‌ن. ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ له‌ بریتانیا له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی تۆمارکردنی تاوان CRB ه‌وه‌ ئاماده‌ ده‌کرێت و یه‌که‌م شوێن که‌ بۆ ناوی ئه‌و که‌سه‌ ده‌گه‌ڕێن لیستی تاوانبارانی سێکسییه‌ به‌رانبه‌ر به‌ مناڵ و دوای ئه‌و لیستی تاوانه‌ سێکسییه‌کانه به‌گشتی‌.
به‌ سه‌رنجدانی ئه‌و لیسته‌ بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ سێکسی ڕێخستووه‌ و ڕێبازێکی سێکسی گونجاوی داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگاکه‌ی یان هه‌رکه‌سێکی دیکه‌ که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ یان کورت له‌ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا بژی په‌یڕه‌وی بکات. دیاره‌ من ناڵێم ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ شامی شه‌ریفه‌و هیچ کێشه‌یه‌ک تێیدا ڕوونادات. تاوان هه‌ر وه‌ک نه‌خۆشی و ڤایرۆس و میکرۆب له‌ هیچ شوێنێک بنبڕ ناکرێت. به‌ڵام له‌ شوێنێک ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره‌ ئاشکرا ببێت سزای توندی یاسایی له‌سه‌ره‌و له‌ شوێنێکی دیکه‌ش خه‌ڵک و ته‌نانه‌ت پۆلیس و پێده‌چێت دادوه‌ریش قاقا به‌وه‌ پێبکه‌نن، ئائه‌مه‌یه‌ سه‌رچاوه‌ی جیاوازییه‌کان.
مناڵ له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نیدا وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی سه‌ربه‌خۆ چاوی لێده‌کرێت که‌ مناڵه‌ ئیتر گرنگ نییه‌ کوڕ یان کچی کێیه‌، له‌ چ بنه‌ماڵه‌یه‌که‌، ده‌وڵه‌مه‌نده‌ یان هه‌ژار، ڕۆشنبیره‌ یان ده‌شته‌کی، ساخ و سه‌لامه‌ته‌ یان که‌مئه‌ندام. به‌مجۆره‌ هه‌موو مناڵێک ده‌بێت له‌ مامه‌ڵه‌ی سێکسی ناچیزه‌و ناشایسته‌ به‌ دوور بن و هه‌موو که‌س ده‌بێت ئه‌وه‌ به‌ ئه‌رکی خۆی بزانێت که‌ به‌هه‌رجۆرێک بۆی ده‌کرێت به‌ر له‌و تاوانانه‌ بگرێت. ئیتر ئه‌و تاوانه‌ له‌لایه‌ن که‌سانی گه‌وره‌وه‌ ڕووبده‌ن پیاو بن یان ژن یان له‌لایه‌ن که‌سانی گه‌نجی له‌ مناڵه‌که‌ گه‌وره‌تره‌وه‌ ڕووبده‌ن.
له‌ ئینگلته‌ره‌، دیاره‌ من زانیاریم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ێ هه‌یه‌، مناڵان له پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تاییه‌وه‌ واته‌ له‌ ‌ ته‌مه‌نی 11 -12 ساڵییه‌وه‌ نامه‌یه‌کیان ده‌ده‌نێ که‌ ئایا دایکوباوکیان ڕازین ڕۆشنبیری سێکسی بدرێت به‌ مناڵه‌که‌یان یان نا. ئه‌وه‌ش بریتییه‌ له‌ نیشاندانی چه‌ند وێنه‌یه‌کی کاریکاتێری ده‌رباره‌ی گه‌شه‌ی له‌شیان له‌و قۆناغه‌دا، جیاوازی نێرو مێ، گه‌وره‌بوونی مه‌مک، ده‌رکه‌وتنی مووی له‌ش، سوڕی مانگانه‌ی کچان. ئه‌م نامه‌یه‌ بۆ زۆرکه‌س وه‌ک بۆمبێک وایه‌. مناڵه‌که‌مان له‌ ئێستاوه‌ فێری سێکس ده‌که‌ن! سێکس فێربوونی ناوێ، مه‌ڕ و بزن و که‌رو گا له‌کاتی خۆیدا فێری ده‌بێت و ئه‌نجامی ده‌دات ئیتر مرۆڤ چ پێویستییه‌کی به‌ فێربوونی ئه‌وه‌ هه‌یه‌. ئه‌وه‌ی پێویسته‌ فێری ببین په‌روه‌رده‌ی سێکسی و ڕێکخستنی ژیانی سێکسییه‌.
کاتێک مناڵان ده‌گه‌نه‌ ته‌مه‌نێکی گه‌وره‌تر ئیتر فێری ئه‌وه‌ ده‌کرێن که‌ چ جۆره‌ ڕه‌فتارێکی سێکسی قبوڵ ده‌کرێت و چ جۆرێک ناکرێت، ده‌بێت چی بکه‌ن ئه‌گه‌ر گه‌نجه‌کان پرسیاریان هه‌بوو، کێشه‌یان هه‌بوو، دوودڵی و ترسیان هه‌بوو، خه‌ویان بینی یان وایان زانی میزیان کردووه‌ به‌ خۆیاندا، له‌ خه‌ویاندا له‌گه‌ڵ که‌سانی مه‌حره‌م بوون و چه‌نده‌ها ئه‌ندێشه‌ی دیکه‌. ده‌بێت مامۆستاو لێپرسراوانی گه‌نجان هه‌میشه‌ له‌وه‌ دڵنیا بن که‌ ئه‌و زانیارییه‌ی که‌ ئه‌و مناڵه‌ یان گه‌نجه‌ هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نیدا ده‌گونجێت. له‌ قۆناغێکدا پێویسته‌ بزانێت که‌ بۆچی ئه‌و کوڕه‌و ئه‌وی دیکه‌ کچه‌. له‌ قۆناغێکی دیکه‌دا ده‌بێت بزانێت چۆن گه‌شه‌ ده‌که‌ین و ده‌گۆڕێین و کاریگه‌رییان چییه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وت و ژیانمان. له‌ قۆناغێکی دیکه‌دا ده‌بێت بزانن له‌ چ ته‌مه‌نێکدا ده‌توانن په‌یوه‌ندی سێکسی بکه‌ن، له‌گه‌ڵ چ ته‌مه‌نێک ده‌توانن ئه‌و کاره‌ ئه‌نجام بده‌ن، چۆن هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ره‌که‌یان ده‌که‌ن و ڕه‌زامه‌ندی و ناڕه‌زایی چی ده‌گه‌یه‌نێت. یاسا و تاوان و سزا له‌و بواره‌دا ده‌ڵێت چی. نه‌خۆشییه‌ زایه‌ندییه‌کان چین و چۆن به‌ ته‌ندروستی سێکس ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌کی له‌و بابه‌ته‌ت هه‌بوو له‌گه‌ڵ کێ قسه‌ ده‌که‌یت. مناڵ بوون و به‌رگرتن له‌ مناڵ بوون چییه‌ و چۆنه‌و چۆن ده‌توانیت ئه‌گه‌ر پێویست بوو داوای یارمه‌تی بکه‌یت.
لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که‌ جیاوازی نێوان ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان و خۆ شاردنه‌وه‌و درۆو دووڕووی چییه‌. پێوه‌ره‌ ڕه‌وشتییه‌کان (ئه‌خلاقییه‌کان) چین و چۆن بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌ده‌ین. دیاره‌ شرۆڤه‌کردنی ڕه‌وشت به‌گوێره‌ی کۆمه‌ڵگاو، ئاین و شارستانی وهه‌مان کۆمه‌ڵگا له‌ قۆناغی مێژوویی جیاوازو ئاستی ڕۆشنبیری خه‌ڵک ده‌گۆڕێت. ئه‌وه‌ی له‌لای که‌سێک بێڕه‌وشته‌ له‌لای که‌سکی دیکه‌ پاڵه‌وانێکی نمونه‌ییه‌. کاتێک چوومه‌ کرماشان بینیم له‌سه‌ر دیواره‌کان به‌ هێڵی گه‌وره‌ نوسرابوو “بێ له‌چک بێ ئابڕووه‌” به‌ڵێ به‌ پێوه‌ری ئه‌و که‌سه‌ ئه‌وه‌ی له‌چکێکی کرد به‌سه‌رییه‌وه‌ ئیتر له‌ هه‌موو شتێکی خراپ به‌دووره‌. دیاره‌ له‌به‌رانبه‌ریشدا که‌سانێکی دیکه‌ هه‌ن که‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ به‌ خراپ ده‌زانن. لێره‌دا کێشه‌ی گه‌نم گه‌نم و دژایه‌تی به‌رانبه‌ر دێته‌ ئاراوه‌ که‌ به‌ره‌و بابه‌تێکی دیکه‌مان ده‌بات و من حه‌زم به‌و گه‌نم گه‌نمه‌ نییه‌. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌م باسه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ سه‌ده‌ی بیستویه‌که‌مدا ده‌بێت به‌ پێوه‌ره‌کاندا بچینه‌وه‌. دیاره‌ دژایه‌تی و قبوڵنه‌کردنی شتی نوێ و نامۆ به‌شێکه‌ له‌ سروشتی مرۆڤ و من ئه‌و کێشه‌یه‌ له‌ هه‌موو شارستانی و کۆ‌مه‌ڵگاکاندا به‌دی ده‌که‌م. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌ کولتوورو داب و نه‌ریته‌وه‌ هه‌یه‌ نه‌ک خراپی خودی شته‌کان. بۆ نمونه‌، ساڵانی زوو له‌ کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا شه‌وکوت و دزی و تاڵانی نه‌ک هه‌ر عه‌یب نه‌بوو به‌ڵکو به‌شێک بوو له‌ ده‌رخستنی ئازایی و قاره‌مانی. ئه‌وان پێوه‌ری ڕه‌وشتیی خۆیان هه‌بوو، وه‌ک یه‌شار که‌مالی نووسه‌ر باسی ده‌کات، پێیان لۆمه‌ بوو گوندێک تاڵان بکه‌ن که‌ چۆڵه‌! ئه‌وه‌ ده‌بوو به‌ حیزه‌ فرسه‌ت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا بیان ووتایه‌ که‌سێک هه‌یه‌ عه‌ره‌ق ده‌خواته‌وه‌ ئاماده‌بوون به‌ هه‌موو خه‌ڵکی گونده‌که‌ به‌رده‌بارانی بکه‌ن، له‌کاتێکدا که‌ ئه‌و ته‌نها زیانی بۆ خۆی هه‌بووه‌. هه‌مان به‌سه‌رهات به‌سه‌ر ته‌نووره‌، ته‌نووره‌ی کورت، سترێچ، پانتۆڵی ته‌سک، چوونه‌ خوێندنگه‌ و زانکۆو فه‌رمانگه‌ و کارگه‌ و کارخانه‌ هتد… دا هاتووه‌ له‌ قۆناغه‌ مێژوویه‌ جیاوازه‌کاندا .
له‌ کۆتاییدا ده‌توانین بڵێین که‌ مرۆڤ هه‌ر مرۆڤه‌ له‌ هه‌رشوێنیک بێت و هه‌مان پێوه‌ره‌کانی مافی مرۆڤ ده‌یگرێته‌وه‌. کۆمه‌ڵگاکان به‌رده‌وام ده‌گۆڕێن و بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ به‌ره‌وڕوومان ده‌بنه‌وه‌ جا له‌باتی ئه‌وه‌ی وه‌ک ووشترمه‌ل (نه‌عامه‌) سه‌رمان بکه‌ین به‌ ژێر باڵماندا و خۆمان له‌ ڕاستییه‌کان گێل بکه‌ین باشتره‌ که‌ ڕووبه‌ڕوویان ببینه‌وه‌و تێیان بگه‌ین و ڕێوشوێنی گونجاویان بۆ دابنێین. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی تووشی هه‌ڵه‌ ده‌بن به‌ره‌و ڕووی چه‌نده‌ها که‌نده‌ڵان هه‌ڵده‌خلیسکێن. ئێستاکه‌ ئه‌وانه‌ی هه‌ڵخلیسکاون که‌م نین، وه‌ک ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشییه‌ زایه‌ندییه‌کان بوون به‌هۆی نه‌زانییه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی تووشی ئاژاوه‌ی ناوماڵ بوون، ئه‌وانه‌ی ده‌بێت هه‌موو یان به‌شێکی زۆری ژیانیان له‌ به‌ندیخانه‌ ببه‌نه‌ سه‌ر له‌به‌ر کوشتنی ژن، کچ یان کچه‌ هاوڕێکه‌یان‌ یان ئه‌نجامدانی تاوانی ڕه‌یپ یان سێکس له‌گه‌ڵ مناڵ، ئه‌وانه‌ی ناویان چووه‌ته‌ ناو تۆماری ڕه‌ش، ئه‌وانه‌ی مناڵه‌کانینان لێیان هه‌ڵهاتوون یان لێیان سه‌ندوون، ئه‌وانه‌ی که‌ تووشی گرێی ده‌روونی نێوان وڵات و هه‌نده‌ران بوون و ناتوانن خۆیان ساخ بکه‌نه‌وه‌ له‌لایه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، وه‌ک خۆیان بیر ده‌که‌نه‌وه‌، به‌ر ته‌وژمی گۆڕان نه‌که‌ون و له‌لایکی دیکه‌شه‌وه‌ له‌ترسی له‌ده‌ستدانی ده‌ستکه‌وتی ماڵی و ژیانیی هتد…

پاشکۆ: ئه‌م بابه‌ته‌ ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی زانیاری گشتی نوسراوه‌و به‌داخه‌وه‌ ماوه‌ی ئه‌وه‌م نه‌بووه‌ که‌ به‌ووردی توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م و به‌دوای ئامار و لێکۆڵینه‌وه‌و سه‌رچاوه‌دا بگه‌ڕێم. زانیارییه‌کان ته‌نها په‌یوه‌ندییان هه‌یه‌ به‌ ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکه‌وه‌ له‌و ده‌وروبه‌رانه‌دا که‌ ئێمه‌ تێیاندا ژیاوین و له‌وانه‌شدا که‌ تێیاندا ده‌ژین.

س: دەروونناسی

CHRA.TV

CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان.

Next Post
ژن و مێرد چی بۆ یه‌کتری بکه‌ن له‌ پێناو ئاره‌زووی زیاتر

ژن و مێرد چی بۆ یه‌کتری بکه‌ن له‌ پێناو ئاره‌زووی زیاتر

Discussion about this post

نوێترین بابەت

چاوخشاندنێک به کۆنسیڕتی “شە‌هرام نازری” له کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ژینۆسایدی کوردی فه‌یلی

چاوخشاندنێک به کۆنسیڕتی “شە‌هرام نازری” له کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ژینۆسایدی کوردی فه‌یلی

26/05/2023
چیرۆکە شیعر بۆ منداڵان *ھاوڕێیەتی*

فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانە و باخچەکان و چەند سەرنجێک

24/05/2023
شوناسی ژن لەکۆمەڵە شیعری پاییزە یاد دا

لەگە عامێ مەچۆ شامێ !

24/05/2023
ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران و پرسی “توندوتیژی”!

ڕووخاندنی سیستەمی دیکتاتۆرییەت لە ئێران، بەردی بناغەی ئازادییە!

24/05/2023
ھونەرمەند خاتوو مەڕوە محەمەد:لە شانۆدا ئەکتەر بە رۆح و جەستە راستەوخۆ لەگەڵ بینەران ئاوێزانی یەکتر دەبن

ھونەرمەند خاتوو مەڕوە محەمەد:لە شانۆدا ئەکتەر بە رۆح و جەستە راستەوخۆ لەگەڵ بینەران ئاوێزانی یەکتر دەبن

24/05/2023
ئـەدەبی منـداڵان..

شـێواز لە وێـژەی منـداڵانـدا.. رەزا شـوان

24/05/2023
ویترین

خەونەکانم پڕن لە ئاشتی

24/05/2023
نامۆ

گومان

09/05/2023
(بـوکـە سـورە) ی سەردار قـادر..

(بـوکـە سـورە) ی سەردار قـادر..

09/05/2023
چاوەکانت بەشوێنمدا دەگەڕێن

نوێژی شەو

09/05/2023

ئێمە باشترین تەوەرەکانی وردپرێسی پریمیۆمتان بۆ دەهێنین کە تەواون بۆ هەواڵ و گۆڤار و بلۆگی کەسی و هتد. بۆ زانیاری زیاتر سەیری لاپەڕەی نیشتنەوەمان بکەن.

  • چاند و هونەر
  • وتار و بیروڕا
  • ئەدەب
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

No Result
View All Result
  • چاند و هونەر
    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • وتار و بیروڕا
    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • ئەدەب
    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

Welcome Back!

Sign In with Facebook
Sign In with Google
OR

Login to your account below

Forgotten Password? Sign Up

Create New Account!

Sign Up with Facebook
Sign Up with Google
OR

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In