سلێمانی –ھەرێز جەمال : ھێرشبەری تیپی تۆپی پێی یانەی ھەولێرو ھەڵبژاردەی کوردستان ( نەوزاد شێرزاد ) ھەموو ئەو دەنگۆیانە بەرپەرچ دەداتەوە ڕیزەکانی ھەولێری جێھێشتبێت .
نەوزاد شێرزاد لە لێدوانێکیدا وتی ” من تەنھا ڕیزەکانی تیپەکەم لە خولی عیراقی بەجێھێشتووەو لە خولی نایابی کوردستان لە گەڵ یانەی ھەولێر بەردەوام دەبم مەشق و ڕاھێنانەکانیشم بەردەوامەو لە کۆتایی ئەم مانگەشدا لە گەڵ شاندی تیپی تۆپی پێی یانەی ھەولێر ( خولی کوردستان ) بۆ کەمپێکی مەشق و ڕاھێنان سەفەری وڵاتی تورکیا دەکەم” .
ئەو یاریزانە کە پارساڵ لە خولی بژاردەی عیراق توانی قەڵغانی خولەکە بەرز بکاتەوە وتی ” ئامانجی من یاریکردنە لە ھەرتیپێک بم بۆیە لە ئێستاشدا بۆندی چەند یانەیەکی بەشدار لە خولی عیراقی لە بەردەستدان و پاش گەڕانەوەم لە وڵاتی تورکیا بۆندی یەکێک لەو تیپانەی خولی بژاردەی عیراق ئیمزا دەکەم “.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)
































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







