به‌ندی عه‌لی
2011
-1-
دره‌خته‌کان هه‌ڵکوڕماون
پرسه ئه‌گێڕن بۆ کۆچی پهڕهندهکان
وه‌لێ ، بێده‌نگ
ئاخر گوڵم
له‌م جه‌نگه‌ڵستانی سامه‌دا
ئاخونده‌کان له‌چرپه‌ی گه‌ڵا وه‌ڕسن
-2-
هه‌وای په‌نگی
ئه‌م نیشتمانی ئه‌شکه‌وته
بۆن خه‌وی غه‌دری لێوه‌دێ و
تامی ئاو .. ژه‌هری بێ دادی
ئاخر گوڵم
زه‌مه‌ن لێره مناڵێکه
توشی ئێسکه نه‌رمه بووه‌و
پێ ناگرێ
-3-
خیابان پڕ
لهملوانکهی مه‌رگه ئه‌مشه‌و
کوڕه عاشقه‌کانی ئوستان
به‌دار ئهلتریکهکانهوه دائه‌گیرسێن
ئاخر گوڵم
ئێره کۆماری تاریکستانی ئێرانه
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)


































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







