تابلۆ حسه‌ن : ئه‌وانه‌ی له ته‌نكاوی سیاسه‌تدا مه‌له ئه‌که‌ن نا‌وێرن بچنه قوڵایی گۆمه‌کان مه‌سه‌له گه‌وره‌کان زۆر پچوك وساده ده‌که‌ونه‌وه، به هیج شێوه‌یه‌ك فاکته‌ری زه‌مین و زه‌مان جێگه‌ی نابێته‌وه له مێشکی وان وا ده‌زانن میسر سودانه،
سودانیس عه‌مانه، عه‌مانیش ئێرانه ،ئێرانیش تورکیایه، تورکیاش لیبیایه، لیبیاش کوردستانه، دێن کوردستان ده‌شوبهێنن به وڵاتانی دیکه‌ی جیهان، ئه‌گه‌ر له سوید دیارده‌یه‌ك هه‌بێ ئه‌وان ده‌پرسن ئه‌دی له کوردستان بۆ نیه، ئه‌گه‌ر له شارێکی ئه‌ڵمانیا ڕێوپێوانێی شڤوله‌کان ساز بدرێت له کن ئه‌وان دیاریده‌یه‌کی شارستانی گه‌وره‌یه، به‌به‌رزی ده‌ینرخێنن و ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن ده‌ڵێن چما له کوردستان ئه‌وه نییه ؟ کاتیك شاشه‌کانی ته‌له‌فزێۆن خۆپشانانه‌کانی تونس و میسریان به‌زیندویی نیشاندا ئه‌وکاڵفامانه که‌وتنه پلان داڕشتن، جۆره پلانێك هه‌ر له‌خه‌ڵکی بێئه‌قڵ ده‌وه‌شێته‌وه ووتیان ئه‌وه ڕۆژی ئێمه‌یه ئه‌ی بی ئه‌قلانی جیهان یه‌کگرن، ئه‌ی کاڵفامانی جیهان یه‌کگرن بۆ ڕوخاندنی کوردستان، زمانحاڵی ئه‌وان ده‌ڵێ گرنگ نیه لای ئێمه، مالیکی سه‌روه‌ر بێت له سلێمانی یان شێخ حارسی ضاری یان ئوسامه‌ی نوجه‌یفی یان عززه‌ت دوری، گرنگ ئه‌وه‌یه بیگۆڕین ، خۆ له پاش ئه‌و گۆڕانه ئێمه ده‌بینه خاوه‌نی له‌سه‌دا یه‌کی داهاتی کوردستان، ئه‌وه تا کوڕاو کوڕمان به‌سمانه. ئه‌م میلله‌ته‌ی که کۆی ده‌که‌ینه‌وه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌مانه پێ بنێن به‌سه‌ر سه‌ریان و دانیشین له‌سه‌ر ئه‌و کورسی حوکمه‌ی که گێره‌شێونه‌کان گوتیان وا نزیکین له ئامانجی کۆتایمان بۆ دانیشتن له سه‌ر ئه‌و کورسییه شڕه.
ده‌می پرسیاریان داچه‌قاند، وتیان : کوا دیار نییه سه‌رۆکی کوردستان!! که‌س نازانی له کوێێه خۆی مه‌لاس داوه، له چ کونجێکی جیهان، وه‌ڵام هات، وه‌ڵامێکی به‌ربات، قوڕکرا به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی بۆ ڕوخاندن ئه‌یان کرد خه‌بات، وه‌ڵامێک له شاری ڕۆما، هه‌واڵی به‌خشینی ئه‌تله‌نتیك که بۆ گوێره‌شێونه‌کان بوو به به‌ردی مه‌نجه‌نیق .چونکه سیناریۆی ڕووداوه‌کانی ئه‌م جیهانی میدڵ ئێسته له یه‌ک شێواز خۆی ده‌بینیه‌وه ، ئه‌ویش ئه‌وه بووه، جه‌ماوه‌ر دێنه سه‌ر مه‌یدانه‌کانی شار، له قۆناخی یه‌که‌مدا هێزی ناوخۆ بڕێک دار و قامچی به ڕاست و چه‌پ ڕاده‌وه‌شێنن ئیتر ون ده‌بن ، له قۆناخی دووه‌مدا سوپا داده‌به‌زێت ، تا ماوه‌یه‌ک هێزه‌کانی سوپا بێلایه‌نی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێ و ورده ورده ده‌بێته به شێک له جه‌ماوه‌ر، له لایه‌کی دیکه‌وه داواکاریه‌کان له سه‌ره‌تادا چه‌ند داخوازیه‌کی ئاساییه . تا ده‌سه‌ڵات شلوشاوی و نهرمو نۆڵی نیشان بدات بنمیچه‌ی داخوازیه‌کانیش به‌رز ده‌بێته‌وه تا ده‌گاته ملی خودی ده‌سه‌ڵات کۆتایی به فیلمه‌که دێت، ئه‌وانه‌ی نێو دێڕی گوتاری ڕووداوه‌کان به جوانی ده‌خوێننه‌وه ده‌زانن ئه‌مه به‌شێکه له پێناسه‌ی ئاژاوه‌ی خولقێندرا ( الفوضی الخلاقة ) که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پلانی بۆ دارێژا وه‌کو نه‌خشه‌ی ڕێگا بۆ گه‌یشتن به دامه‌زراندنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی مه‌زن که ته‌نانه‌ت ریفراندۆمه سه‌رکه‌وتووه‌که‌ی سودانیش له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا جێبه‌جێ کرا، جا نه‌خوێنده‌وارانی دونیای سیاسه‌ت ئه‌وانه‌ی له ئه‌لفوبێی سیاسه‌ت سه‌رده‌رناکه‌ن نازانن که هه‌م کوردستان و هه‌م عێراقیش پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه بوو که له تاقیکردنه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی خولقێندراو به گۆڕانێکی گه‌وره ده‌رچوون ئه‌ویش له‌گۆڕنانی رژێمێ ژه‌نگاوی به‌عس بوو ، ئیتر کوردستان بوو به به‌شێک له سیاسه‌تی ئه‌مریکا و جۆره گرێبه‌ستیه‌کی ئه‌خلاقیش که‌وته نێوانی کورد و ئه‌وان هه‌ر بۆیه‌ش سه‌رۆکی کوردستان وه‌ک سه‌رۆکی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌کرتووه‌کان مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ ده‌کرێت چی له ڕووی پرۆتۆکۆڵه‌وه چی له رووی گرێبه‌سته جۆراوجۆره‌کان که له گه‌ڵیدا ده‌کرێت له لایه‌ن سه‌رۆکانی شه‌رق و غه‌ربی ئه‌م دونیایه . ئاخر دیمه‌نێکی زۆر سه‌یره که له‌و ڕۆژه‌ی خه‌ڵکێکی بێسه‌وادی دونیای سیاسه‌ت دروشمی ڕوخاندنی مه‌سعود بارزانی هه‌ڵده‌گرن هه‌مان که‌س و له هه‌مان کاتدا له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی پێ ده‌به‌خشرێت ئه‌ویش خه‌ڵاتی ئه‌تله‌نتیکه بۆ ئاشتی نێونه‌ته‌وه‌یی له لایه‌ن ناتۆوه . ئێ ئه‌گه‌ر سیناریۆکان له یه‌ک بچوونایه ده‌بوو هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژی خۆپیشاندانه‌کانی سلێمانی سه‌رۆک ئۆباما یان نوێنه‌رێکی ئه‌و بهاتایه‌گۆ هه‌ر وه‌ک له رووداوه‌کانی تونس و میسردا به زه‌قی قسه‌یان کرد و لایه‌نی گه‌لیان گرت و داوای ئه‌وه‌یان کرد که ده‌سه‌ڵات گوێ له داخوازیه‌کانی جه‌ماوه‌ر بگرێت یان به کوردیه‌کی په‌تی ( فه‌رموون کورسی ده‌سه‌ڵات به جێبێڵن ) .
ئه‌مه‌ی له سلێمانی روویدا دوافیشه‌گی کۆمه‌ڵێ که‌س بوو که به چاوبه‌ستراوی ته‌قاندیان ، ئه‌وان خه‌ڵکیان کۆکرده‌وه که داوای پاره دزراوه‌کانیان بکه‌ن ، بێگومان ئه‌مه‌ش هه‌قه ، به‌ڵام ئایا ئه‌و پاره دزراوه له کن لقی چوار‌و باره‌گای یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان بوو یان له سکی ئه‌و که‌سانه‌یه که له‌مدواییه‌دا له گرده‌که پێکه‌وه له ژێر که‌شی( برایه‌تی!! ) و به ده‌م پێکه‌نینه‌وه کۆبوونه‌وه‌یان سازدا ، سنووری حوکڕانی پارتی دیاره له کوێوه ده‌ست پێده‌کات و له کوێ کۆتایی دێت که بێگومان سلێمانی تێدا نیه .
( ماویه‌تی )