به‌ندی عه‌لی .. 2012
میوانێکی بێ شه‌رمه ، مه‌رگ
نهلهدهرگا ئه‌دا ، که‌دێ
نه‌پرسی مۆڵه‌ت ئه‌کا له‌خاوه‌ن ماڵ
نه‌گوێ له‌پاڕانه‌وه‌ی که‌سیش ئه‌گرێ
بۆیه منیش قه‌ت بیری لێ ناکه‌مه‌وه
که‌ی دێ ، با بێ
بێ منه‌ت بێ
……………
ئه‌وه‌نده‌ی تر
ئه‌گه‌ر دژ بی له‌گه‌ڵما
ئه‌وه‌نده‌ی ژه‌قنه‌بووت تاڵ و
ژانی خه‌نجه‌ریش ، به‌سوێ
ده‌ست لهیهخهت هه‌ڵناگرم
ئه‌ی ژیان
ئه‌گه‌ر ڕه‌قتر بی له‌به‌ردو
قورس‌تر له‌باره خوێ
چون لهتهکێی سنگی منا
دڵ ، سۆفیه‌کی ماخۆلانهو
ده‌ف ئه‌ژه‌نێ .. بۆ ژنێ
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)


































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







