لەدوا هۆنراوەما
باسی چاوەکانی تۆم کرد بوو
کە بە ماسکارەکەت
تاڵ تاڵی برژانگت ڕشبوو
… تابزانی نیگای چاوت
بەخوێنەوە دڵی بردووم
لەو ڕۆژەوەی کەپەیمانی
بۆیەکبوونت لەگەڵ بەستووم
کەچی ئەڵێی
هۆنراوەت بۆ چاوی من نەنوسیوە
دە پێم بڵێ لەتۆزیاتر
زەمەنێکە کێم ناسیوە
پەیوەند ئەحمەد
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)


































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







