قه‌ڵای پیرە هەولێرم یه‌ك ساڵه جمه‌ی خه‌م به‌دامێنیا شۆڕ ده‌بێته‌وه ، چاوه‌ڕوانه ده‌ڵێ ئاخۆ که‌ی کاکه ئه‌رده‌ڵانم دێته‌وه ، ستۆکهۆڵمی کڵۆڵم یه‌ك ساڵه به‌رگی ڕه‌شه و ده‌ڵێ کاکه ئه‌رده‌ڵان ئه‌و به‌رگه سپیه‌ی پۆشی ده‌ترسم چیتر نه‌یه‌ته‌وه … منیش به ئه‌سپای ڕو له‌هه‌ردو وه‌رده‌گێڕم و به فرمێسکه‌کانم پێیان ده‌ڵێم : کاکه ئه‌رده‌ڵانم بێته‌وه یان نه‌یه‌ته‌وه، بۆ ئه‌به‌د هه‌ر له‌و دڵه‌ی مندا به‌خه‌وتویی ئه‌مێنێته‌وه …! هه‌زارانی وه‌ك من هه‌ر وه‌ك من چریکه‌و ده‌نگه به‌سۆزه‌که‌ی ئه‌و ده‌ڵێته‌وه ..!
چۆڵە و خەم ناکە ، هەولێر و ستۆکهۆڵم وا یەك ساڵە بەرگی رەش دەپۆشن، بۆ مەرگی ئەردەڵانی ڕاست گۆ، قەڵای هەولێرم هاوار دەکات دەڵێت خەمبارم ئەو رۆژەم بیر ناچێت بۆ دواین جار ئەردەڵان بەخەو توی هات و سەر دانی یەك جاری و ماڵ ئاوای لێکردم، ستۆکهۆڵم یش هاوار دەکاو دەڵێت ، منیش بۆ هەمیشە بەرگی پایزی دەپۆشم چون لە گەڵ گەڵاکان ئەردەڵان بۆ یەک جاری سەفەری کرد وەك سەفەرە کانی تری نەبو لە بەهارا برواو بێتەوە دیدەنیم،، ئەردەلانی ڕاست گۆ ئەردەڵانی ڕوح سوك ئەڕدەڵانێك بەقەد گەورەیی ئەم زەمینە پەرٶش بۆ هونەر و کەلتور و هونەر مەندانی وڵاتەکەم، !..
ئه‌ردۆ گیان کات سه‌مه‌ره‌یه ئه‌مڕۆ زۆرێك له دوژمنانت فێڵه فرمێسکت بۆ ده‌ڕێژن له‌به‌ر ده‌می ئه‌م و ئه‌وا ، سه‌د مه‌خابن که‌چی له پشته‌وه تك تك فرمێسکه‌کانی کۆده‌کاته‌وه . ناهه‌قت نه‌بوو هه‌موو جارێ به ده‌نگه تۆناویه‌که‌ت ده‌توت .. ( بێزاریه بێزاریه ) به‌ڕاستی هاوڕێ بێزاریه … منیش ده‌ڵێم : ڕاسته به‌خوا به‌بێ هاوڕێی تۆ ئیدی گوڵستانه‌کانیش بێزاریه .
ئه‌ردۆ گیان نامه‌وه‌ێت به‌خه‌به‌رت بهێنم و جارێکی تر بێزاری ، بێزاریه‌کانت بکه‌م ێ هێنده ده‌ڵێم : تۆ ته‌نها ڕوحێکی هونه‌ری بێزراو نه‌بویت … شاکاری بڵندکۆی ڕه‌وشتی به‌رزی بویت .. قێزت له‌کاسه‌لێسی ده‌بوه‌وه ، سه‌رت نه‌وی بۆ به‌رده‌رگای هیچ که‌س نه‌بوو . ئازا له ده‌ربڕینی ڕاستی ، ڕاستگۆیی له سیمای خۆشه‌ویستی …. هونه‌ر ، خاك و نیشتمان هه‌موو ئه‌وانه‌شی که لێیان بێزار بویت .
تۆ ئیستا بەختەوەری تۆ ئیستا دڵخۆشی ئەوانەش کە هونەر مەندی راستە قینەو خەم خۆری گەل و میلەت و هونەر و کەلتورە کەیانن بەداخەوە زۆر زۆر زو ئۆخر ، کۆچی ئه‌به‌دی دەکەن . ئەردۆ گیان تۆ ئەو کەسە بویت چیت بینیبا لە سەر شاشەی تیڤی و میدیا‌و دانیشتنە کان ڕاستەو خۆ بێ پشت پەردە باست دەکرد، ئاخر لەم وڵاتەی ئێمە کامە هونەر مەند هەیە وەك تۆ ڕاست گۆ بێت؟
کامە هونەر مەند هەیە پەی بە ڕاستیە کان بەرێت؟
ئەردۆ گیان هەستی بە هەر چی ناحەقیەك کردی با ڕێك باست دەکرد و دەت ویت بێ گوێدانە هیچ!
ئەم رۆ زۆر هونەر مەند مان هەیە پەی بە هەموو ناحەقی و خەدر و سەر لێشێواویە دەبەن بێدەنگ لە سوچی قەناحەت دانیشتون بێدەنگ بون هەڵدەبژێرن بەڵام تۆ وا نەبوویت هاوڕێ،
کۆمەڵێ نا هونەر مەند و نا خەم خۆر و بێ هەڵوێست ، وا خەنی بوون و کەس لە خۆیان زیاتر نابینن، بەڵام بەداخەوە هونەر مەندانی خەم خۆر و هاو خەم و هاو هەڵوێستی وەك (برایم خەیات، مەرزیەی فەریقی حەمەجەزا، تۆی جوانە مەرگ،) بە کۆمەڵێك داخ و حەسرەتەوە ماڵئاوای یەك جاری مان لێدەکەن و خەمەکان لە گەڵ خۆیان دەبەنە ژێر گڵ،
ئەردۆ گیان تۆ خەمیت لە تەك خۆتا برد تۆ هەگبە ڕەسەنەکەت برد بەڵام دڵنیا بە تا کوردێك لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە هەناسە بدات هەڵوێست و گۆرانیە کانت زیندو ڕادەگرێت
: بیلال سەنگەسەری