فیلمی سینەمایی کوێستانی قەندیل لە دەرهێنانی هونەرمەند تەها کەریمی و بەرهەمی بەرێوەبەرایەتی هونەری سەرەتای پاییز لە شارەکانی هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت. فیلمی سینەمایی کوێستانی قەندیل قۆناغی مۆنتاژی تەواوو بووە و ئێستا لە لایەن ئاوازدانەری ئێرانی فەدرین خەلعەتبەرییەوە مۆسیقای بۆ دورست دەکرێت و دوای تەواو بوونی کارەکانی لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر نمایش دەکرێت.
فیلمی کوێستانی قەندیل بە بەشداری چەندین ئەکتەر لە هەر باکور و باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان و چەندین ئەکتەری عەرەب و تورک و فارس چیرۆکی پێکەوە ژیان و بەریەککەوتنی چوار نەتەوەی کورد و فارس و تورک و عەرەب لە کوێستانی قەندیل دەگێرێتەوە.
کامێرا لە چاوی عاشقانەی سێ کەسایەتی (رەسوڵ فرمێسک، عەینەدین دەف و شەماڵی دۆعا) بۆ ونبووەکانی خۆیان و چوار نەتەوەی دراوسێ دەگەرێت.
بریار وایە هاوکات لە گەڵ نمایشی فیلمی کوێستانی قەندیل سیناریوی چاپکراوی فیلمەکە و چوار کورتە فیلمی پێشووی هونەرمەند کە لە لایەن چاپخانەی رەنجەوە ئامادە دەکرێت بکەوێتە بەر دیدەی بینەران و خوێنەران.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







