لافاوی عه‌ده‌به‌رکی جگه له‌گێڕانه‌وه‌ی مێژوو بۆ ڕووداوێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراوی سه‌یر له‌کۆیه ، ساڵنامه و پێوه‌ری مێژووخوانانه هاوده‌م مه‌زه‌نده‌ی ده‌مگۆی چه‌ندان پیره‌ژن و پیره‌مێرده لۆ چه‌ندین بۆنه‌ی بیره‌وه‌ری له‌دایک بوون ، هاوسه‌رگیری ، نه‌خۆشی و په‌ککه‌وته‌یی به‌سه‌رهاتی تری ئه‌غره‌ب خه‌رکی شاره‌که‌یه . ڕووداوێکی سروشتی لافاوێکی ناوه‌رزی ڕووباری کۆیه له‌شه‌شی مانگی پوشپه‌ڕی ساری 1956 ڕۆژی چارشه‌مه هاوین بوو ، له‌ده‌رکی خۆشناوان که‌سایه‌تیه‌کی ناوداری برد کردیه قوربانی عبدالله ڕه‌سول پیرۆت ناسراو به( عهده به‌ره‌ک ) . لێره‌وه لافاوه‌که خۆی ناساند جگه له‌ڕووداوێکی که‌ش و هه‌وای جوگرافی هه‌روابێته‌وه گرینگیه مێژووییه‌که‌ی خۆی وه‌رده‌گرێ واته به‌ته‌نیا ڕووداوه سروشتیه‌که به‌س نه‌بوو دیاری که‌سایه‌تیه‌که‌ش چاوکێشه سه‌رنج ده‌گرێ ، پێویستیه هه‌روا مافی خۆیه‌تی له‌هه‌ندێ گۆشه‌وه وێنه‌کاری جوایه‌زی تایبه‌تمه‌ندی خودی بۆ بکرێ چونکه لافاوه‌که شانازی به‌ناوی خاوه‌نه‌که‌ی ده‌کا تاهه‌تایه‌ش وابه‌سته‌یه‌کی ده‌سته‌واژه‌یی لێکی گرێدان . مام عه‌بدوڵا پیاوێکی چوارشانه‌ی ناقۆرای به‌هێز و ڕه‌شید ، هه‌رگیز نه‌به‌زیوی سه‌ربه‌رز ، دهسگهرمی لێقه‌ومان به‌سام و سراوات بوو ، هه‌موو که‌س حسابی لۆ ده‌کرد که‌سایه‌تیه‌کی کاریگه‌ری هه‌بووه . هه‌ندێ په‌ره‌ی سپی له‌ده‌ست و پێیه‌کانی هه‌بوو به‌ره‌کی ناسناوی ناوزه‌ندی کردبوو به عه‌ده‌به‌ره‌ک . چاوه‌کانی قاوه‌یی ڕه‌نگ ، که‌پوی باریک و درێژ ، گه‌نمڕه‌نگی کهرهگهت ، پرچ شی و ڕه‌ش هه‌رده‌م دوو مشکی له‌سه‌ری ده‌نا . وه‌ک پێناسه‌ی خانه‌واده‌یی کوڕی ڕه‌سوله درێژه یه‌که پیاوی حه‌ماغه‌ی کۆیه له‌ئازایه‌تی و ڕێنوانی پشتهپیاوی بۆ که‌سایه‌تی ناوداری کورد حه‌ماغه‌ی کۆیه لهسهخاوهت و نانده‌ری پیاوه‌تی هه‌ڵکه‌وته‌یی . به‌بنه‌چه خه‌ڵکی هه‌نجیره‌ی به‌ری مه‌رگه و لهعێلی جافه له‌به‌ر دوژمنایه‌تی هاتینه کۆیه نیشته‌جێ بوون وه‌چه و به‌ره‌بابێکی ناسراون ڕێزگر و ڕێزلێگیراون . له‌کۆی دوازده مندار ته‌نیا سێیان ژیاوه دووکوڕ و کچێک به‌پێ ی باوه‌ڕی که‌ڵچه‌ری ئاینهکۆنهکانی ئه‌و سه‌رده‌مانه خه‌رک جلکی لۆکردیین تا بژیه‌ن . نه‌هاته‌ی ئێمه‌مانانه ئه‌و که‌ڵه‌مێرده وێنه‌ی نی یه ، ئه‌وکات مه‌لاکان وه‌عزیان داده‌دا ڕه‌سمگرتن حه‌رامه ! تا له‌دائیره‌ی نفوسیش وێنه‌یان لهپێناسهکان نه‌ده‌دا و دهفتهرنفوسیان به‌بێ وێنه ده‌دانێ . له‌هه‌ڕه‌تی گه‌نجی ده‌برێته سه‌فه‌ربه‌لگ له‌سوپای عوسمانی ماوه‌ی حه‌فت سار بێ ده‌نگوباس دوور ده‌کرێته‌وه ، که ده‌گه‌ڕێته‌وه نایناسنه‌وه له‌گه‌ر مه‌لا مه‌عسومی بابی دکتۆر فواد پێکه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه . مهلامهعسوم پێناسه‌ی کردیه ده‌گێڕته‌وه: له‌سه‌ر ده‌ریابوون ته‌نیا عه‌بدوڵا پشتیوان و بهدهسهرات ، باڵنده‌ی گرتووه نانی بۆ ئاماده‌کردوون تا له‌برسا نه‌مرن . تومه‌ز کۆیی گوته‌نی: که‌سێکی پهیداکون بووه ! له‌خۆشی گه‌ڕانه‌وه‌ی حه‌ماغه‌ی کۆیه ده‌رێ: بڕۆن حه‌فت شه‌و ڕۆژان دۆروزوڕنای لۆ بکوتن . یه‌کێ له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی دیکه‌ی عهده به‌ره‌ک ڕاوچیه‌کی به‌سه‌لیقه‌ی که‌وان بوو ، که‌وبازی بوارێکی تری حه‌ز و ئارهزوومهندانهیتی . لهڕهوشتیش زۆر سه‌خی دڵفراوان و بهخواردهبووه حه‌زی له‌پیاوه‌تی و دۆستایه‌تی هه‌روه‌ها کۆمکاربوو له‌گه‌ر خه‌رکی تێکه‌ڵ و قسه‌خۆش پیاوێکی به‌گفت و لفتی دنیادیته بووه . سه‌فه‌ری موسڵ و چوونه ئێرانی ده‌کرد . زۆر لهناسراوان و ئاغه‌کانی شار هه‌وڵی براده‌رایه‌تی نزیکایه‌تیان کردیه ، ته‌نانه‌ت کاکه‌زیاد کوڕی حه‌ماغه‌ی کۆیه داوی لێکردیه ببیته جێگری بابی کو ڕهسولهدرێژ لای حه‌ماغه‌ی بابی خۆی جێ ی متمانه بووه ئه‌ویش ئه‌وها پشتیوانی بکا به‌ڵام عه‌ده‌به‌ره‌ک نه‌یویستی یه قبوڵی نه‌کردیه . له‌به‌ر تایبه‌تمه‌ندی وراتی کۆیه به‌کان و کانزا‌کان مام عه‌بدوڵا پیشه‌وه‌ر بوو کوره‌ی قسڵ و گێچی هه‌بوو ئه‌وکات پێیان ده‌گۆت: قه‌یاغچی ، لێزان و کارامه‌ی کاره‌که‌ی خۆی بوو قسریان ئاماده ده‌کرد له‌جیات چهمهتۆ بناغه‌ی خانیان پێداده‌نا یا جۆگه ئاوی ئاش و ئاودێریان پێ ههڵدههینا به‌تێکه‌ڵه‌ی قوڕ و قسر ته‌لار سازی کراوه . له‌و چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو حاجی له‌تیف فه‌قێیانی باسی کرد کارگه‌یه‌کی ئاماده‌ی سووتانی قسریان دیتیته‌وه ئه‌وکات عه‌ده‌به‌ره‌ک ههریچنیه له‌گه‌ر چه‌ندین سه‌ربان و بێرایی حه‌وشه کۆنه‌کانی کۆیه به‌رهه‌می کاری ئه‌و بوون له‌وانه ته‌کیه‌ی تاڵه‌بانی . سه‌رده‌مێک کارکه‌ری دروستکردنی ڕێگهبڕی جاده‌ی چیای هه‌یبه‌سوڵتان هه‌روا چیای حه‌مرین شاخه‌کانی ههردهقهند شاره‌زای لێدانی تۆپ و ڕێگای ده‌کرده‌وه . زستانانیش ده‌چوونه چارهبهفران له‌باواجی ، بابم حه‌سه‌نی سۆفی عه‌وڵای شیله‌ی ده‌یگێڕاوه: گه‌ر به‌یانیان دوابکهوتبام به‌ناو به‌فره‌که‌ی دا ده‌ڕۆیشتم جێ پێ ی مامه عه‌بدوڵام ده‌دیته‌وه پێیه‌کان زۆر گه‌وره و چه‌رمی لێ ده‌به‌ستی . ئه‌سپێکی جنجری بۆر و سپی خارخاری هه‌بووه ، هه‌میشه دوازده وراغی له‌سه‌ر سینگێ به‌ستیته‌وه و کاری پێکردیین جگه له‌دوو وراغی مهدارێ بریتی‌بوو له‌دوو هێستر باگردانیان ده‌گێڕا بۆ هاڕینی گێچ وه‌ک جه‌نجه‌ڕی سهرخهرمانێ . زۆربرادهری شێخه تاڵه‌بانیه‌کان بووه به‌تایبه‌ت شێخ عیسامه‌دین بابی مام جه‌لال لای بنه‌ماڵه‌که‌یان هه‌ر به‌مامه عه‌بدوڵا ناسرایه . ئاسان نی یه دوای به‌سه‌رچوونی نیوسه‌ده‌یه‌ک ئێستا بتوانرێ هه‌موو ئادگار و خاسیه‌ته‌کانی ئه‌و که‌سایه‌تیه نیگارنووس بکرێ ده‌قی ڕووداوی ئاوبردنهکه داکم گێڕایه‌وه هه‌یبه‌ت عه‌بدوڵا ڕه‌سول: فه‌یمه‌ی ڕه‌سور به‌گی باخچه‌وان داوای لێکردبوو: کوڕه مام عه‌بدوڵا لێ ی مه‌ده ئاوی ڕووباره‌که زۆره . بابیشم گۆتبووی: ئه‌من لهبهحرێم دایه نهخنکایم ئه‌وه‌نده ئاوه چی یه خه‌مت نه‌بی مه‌له‌وانم . به‌سه‌ره‌وه‌ی پردی ده‌رکه‌ی خۆشناوان دهپهڕتهوه ، له‌سواری وراغهکه دانابه‌زی . ڕووباره‌که خوڕی پاشباران بووه به‌ردی زۆر و گه‌وره‌ی ڕادایه ، وراغهکه ساتمه‌ی ده‌کا ئه‌ویش بهردهبتهوه ئاوه‌که ده‌یبا له‌ناکاو سه‌ری بهپردهکه ده‌که‌وی و ده‌ته‌قی ! خۆی پێ ناگیرێته‌وه هه‌رچه‌نده مه‌له‌وانی چاک بوو ! تا سواره‌ی باخچه‌وان( سواره‌ی هه‌واوان ) له‌ڕاستی کانیله‌ی ده‌یگرته‌وه . هه‌موو خه‌رکی کۆیه ده‌چنه سه‌ر ڕووبارێ ، لافاوه‌که کۆلاوکۆل ده‌هات ، ئاوه‌که گرمه‌ی ده‌هات ، مهلامهعسوم ده‌یگۆت: لافاوه‌که پشکی تۆفانێ ی لهگهربووه ! مه‌جیدی ڕه‌سول به‌گی هاواره‌که‌ی لۆمان هینا و داکم خۆی له‌قوڕی وه‌رده‌دا مارمان کاول بوو ! له‌تازیه‌که‌ی کاکه‌زیاد و مه‌لا مه‌عسوم چه‌ندین پیاوی گه‌وره دانیشتن . مێژووناسه‌کانی کۆیه باسی به‌سه‌رهاته‌که‌یان نوسی یه ، وێژه‌وان و پێشمه‌رگه‌ی سه‌رکرده کاک ڕه‌هبه‌ری سه‌ید برایمی لهچامه شعریه‌که‌ی خۆی ( به‌به‌ختی حاجی دا ) کۆیه ده‌لاوێنێته‌وه:
داخ و زوخاوم بۆ کۆیه‌ی جاران
وا وێران بووه ناگاته شاران
مۆزه‌خانه‌که ، دێرین و مێژوو
گۆڕستانێکه به‌عاسته‌م زیندوو
له لافاوه‌که‌ی عهده به‌ره‌کی
نه‌ڕووخا ته‌کیه و سه‌را و گه‌ڕه‌کی
هه‌روا پێشنیاری بۆ شاره‌وانی کۆیه ده‌کا: جاده‌یه‌کیش به‌ناوی ئه‌و که‌ڵه‌پیاوه بکرێ . له‌چه‌ندین بۆنه و یاده‌وه‌ری دیکه باسی ده‌کرێته‌وه نیشانه و جێنهزهرگه هه‌روابێته‌وه گهردانێکی دره‌وشاوه‌ی پشتێنی سه‌وزی ڕووبارهکهیهتی . لافاوه‌که‌ی عهدهبهرک زاراوه‌یه‌کی مێژوویی ، فه‌رهه‌نگی ، تایبه‌تمه‌ندی شاری کۆیه‌یه ڕاسته لافاوه‌که ژیانی له‌و ستاند به‌ڵام نه‌مری مێژوویی پێبه‌خشی هه‌رگیز له‌بیری کۆییان ناچیته‌وه .