پایزه ئه‌حمه‌د
لەگەڵ شەپۆڵی خەم
دووبارە ئاشت دەبمەوە…
لێم مەگرن
شه‌پۆڵانێک.. لە چاوانم
جوانتر و جوانتر ده‌بنه‌وه
نزیکترینیان.. وەک گەردەلوول
لە خۆیم لوول ده‌دا،
هەر پەلکەزێرینەیهک دەبینم
ئه‌شقی هەموو رەنگەکان دەبم،
هەر رەنگێک لە چاوه خوماره‌کان دەبینم
سهرمهستهبم،
بەرەو هەر چیا و
دۆل و
ده‌شتێک.. سهرههڵدهگرم
یادگاره‌کان دامده‌پۆشن،
نا نا.. هه‌رگیز
شەپۆڵی خەم و ئەندێشە
واز ناهێنن.. ده‌ستبه‌رداری دڵم نابن!!
دەمەوێ خۆم ون بکەم..
هەر په‌یدۆز ده‌بم..
دەمەوێ لە عەشق.. دوور دوور بم
هەر نزیک و نزیکتر ده‌بمه‌وه،
من ده‌مه‌وێ
ئه‌نفال له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی مێشکم بسڕمه‌وه
به‌ڵام چی بکه‌م
سه‌ت و هه‌شتا و دوو هه‌زار خه‌م
له نێو خوێنم شه‌پۆڵ ده‌ده‌ن!
١٣\٤\٢٠١٢
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)


































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







