سه‌دیق سه‌عید رواندزی :شه‌هید وه‌ك شوناس,سیمبوله بۆ مرۆڤێك كه له پێناو ئامانجێكی پیرۆزدا, كه ئه‌ویش سه‌ربه‌ستی خاكونهتهوهو ئازادی مرۆڤه‌كانه قوربانی به خۆی داوه‌و, له‌و رێگه یه‌دا گیانی خۆی به خت كردوه. كه سێكه له پێناو مانه‌وه‌و بهردهوامیوجوانتركردنی ژیانی ئه‌وانی تردا, ژیانی خۆی ده‌سرێته‌وه‌و قوربانی ده‌دات.
كه‌واته مێژووی شه هید په یوهسته به كرده‌یی شه هید بوونیه‌وه. به‌و مانایه‌ی مردنێك ده‌مرێت, له ده‌ره‌وه‌ی مردنی كلاسیكیانهی ژیان.ئیدی له‌و سۆنگه‌یه‌وه, شه‌هید ده‌بێته ئه‌و كاره‌كته‌ره‌ی كه‌هه‌میشه, وه‌ك قاره‌مانێك له‌دنیابینی ئێمه‌دا وێنا بكرێت. به‌و مانایه‌ی له پێناو ژیانی ئێمه‌دا ئه‌و بێ سڵمینهوهو ترس‌و هه‌موو جۆره نهرجسیهتێك ده‌ستبه‌رداری ژیانی خۆی بوه. كه‌واته به‌بێ ئه‌و كرده‌یه كه شه‌هید بوونه, شوناسێك بوونی نابێت به‌ناوی شه‌هید. ئه‌و زاراوه‌یه وه‌ك چه‌مك, یه‌كێكه له‌و سیمبولانه‌ی زۆرترین پانتایی له دنیابینی ئێمه‌دا گرتوه. به‌راده‌یه‌ك كه كه‌م وێنه‌و گوزارشتكردن هه‌یه,له ئاستی واقیعیوخهیاڵدا , شه‌هید وه‌ك كاره‌كته‌رێكی نه‌مر, ره‌نگی تیادا نه‌دابێته‌وه.له فه‌رهه‌نگی سیاسیوسۆسیۆ_كلتوری ئێمه‌دا , شه‌هید له یه‌ك كاتدا هێمایه بۆ چه‌ندین سیمبول.به‌راده‌یه‌ك كه وێنه‌ی شه‌هید له چیاودارودرهختوبارانولوتكهو هه‌ڵۆو, چه‌ندین پێناسه‌ی تر ده‌بینین.هه‌موو ئه‌و شكۆ‌و پیرۆزیه‌ی شه‌هید وه‌ك كاره‌كته‌رێكی مردوو, كه له دنیابینی كۆمه‌لگه‌و تاكه‌كان هه‌یه‌تی ده‌ره‌نجامی كرده‌ی قوربانیدانیهتی. به‌و مانایه‌ی كه سێك بوه, له پێناو ئه‌وانی تردا ژیان‌و روحی خۆی به خشیوه.كه‌واته شوناسی شه‌هید وه‌ك مرۆڤێك, به‌ر له‌وه‌ی شوناسێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت, شوناسێكی سیاسییه. خۆبه‌ختكاری ئه‌وو تێكۆشانی له پێناو ئامانجێكی پیرۆز, كه سهربهستیو ئازادییه, دواجار واده‌كات, كه ئه‌و شكۆ‌و پیرۆزیه‌ی هه‌بێت لای ئێمه‌دا. ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ كاتدا پله‌یه‌كی به‌رزتریش وه‌رده‌گرێت له كه‌سێكی ئاسایی. ئه‌و روانگه‌یه بۆ شه‌هید, هه‌میشه ئه‌و تێگه‌یشتنه لای ئێمه دروست ده‌كات, كه شه‌هید ئه‌وه‌نده‌ی به كه‌سێكی پیرۆز‌و مه‌رگدۆست بناسێنین, كه شایسته به هیچ كرده‌یه‌كی تر نییه, ئه‌وه‌نده وه‌ك مرۆڤێك هاوشێوه‌ی هه‌ر مرۆڤێكی دیكه‌ی ئاسایی نه‌بینین. له كاتێكدا ئه‌ویش وه‌ك ئێمه مرۆڤه. به‌ده‌ربرینێكی تر بۆچی ده‌بێت, وه‌ك كه‌سێكی سوپه‌رمانی بروانینه شه‌هید وه‌ك كاره‌كته‌رێك؟ هه‌رته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌نگاوه‌رێكی قاره‌مانه؟ئایا له‌ده‌ره‌وه‌ی جهنگینوشهردا مانایه‌ك نییه بۆ ژیانی ئه‌و؟ ئایا ئه‌ویش هاوشێوه‌ی ئێمه حه‌زی له ژیان نییه؟ كه‌واته شه‌هید به‌رله‌وه‌ی جه‌نگاوه‌ر بێت, مرۆڤێكه. به‌ر له‌وه‌شی قاره‌مان وتێكۆشهرو سه‌روكاری له گه‌ڵ مه‌رگدا بێت, كه سێكی ژیاندۆسته.كێ له ئێمه ده‌زانێت كه شه‌هیده‌كان, تا ساتێك به‌ر له شه‌هید بوونیان چه‌ند خۆزگه‌و خه‌ونی ره‌نگاو ره‌نگیان هه‌بوه له ژیان؟ چه‌ند دڵیان به ژیان خۆشبوه. بێگومان ئه‌مه به‌و مانایه‌نییه, كه بڵێین شه‌هید بروای به‌و رێگه‌یه نه‌بوه, كه له پێناویدا روحی خۆی كردۆته قوربانی. وه‌لێ له هه‌مان كاتیش‌دا نابێ بروامان وابێت, كه شه‌هیده‌كان ته‌نیا بۆ ئه‌وه خولقابوون, كه سه‌ره‌نجام شه‌هید ببن‌و ئه‌و ژیانه جێبێڵن. به پێچه‌وانه‌وه به‌لكو ئه‌وانیش وه‌ك ئێمه مرۆڤ بوونه‌و دلێان به ژیانوبوونیان خۆشبوه,وه‌لێ ئه‌گه‌ر ئه‌وان رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی جیا له ئێمه‌یان گرتبێته به‌ر, كه ئه‌ویش شه‌هید بوونیانه له پێناوكێشهیهكی پیرۆزدا, ئه‌وا مانای وانییه كه ته‌نیا بۆ مهرگو مردن خولقاونو مه‌رگدۆستن. به‌ده‌ربرینێكی تر ئایا شه‌هید هه‌ر ته‌نیا بۆ ئه‌وه خولقاوه كه چه‌كێك ههلبگرێتو بچێته سه‌نگه‌ری شه‌ڕێكه‌وه؟ یالهدهرهوهی ئه‌و كرداره‌وه ده‌شێ شه‌هید روانگه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌بێت بۆ ژیان؟ لێره‌وه‌ش هه‌میشه تێروانینی ئێمه بۆ شه‌هید به گشتی, له وچوار چێوه‌یه ده‌ر ناچێت, كه وه‌ك كه‌سێكی ئازا, له خۆبردو قارهمانو شۆرشگێر بیبینین. ئه‌مه‌ش ئه‌و شوناس‌و وێناكردنهیه ,كه وه‌ك وێنه‌یه‌كی ئهپستراكتو جێگیر,له تێكستی ئه‌ده‌بی كوردی بهگشیو شیعر به تایبه‌تی ره‌نگی داوه‌ته‌وه. به ده‌ربرینێكی تر له شیعری كوردیدا‌و تاراده‌یه‌ك له ئه‌زموونی شیعری هه‌موو شاعیرانی ئێمه‌دا, شه‌هید هه‌میشه ئه‌و كه سه بوه كه به گژ مهرگومردن دا چۆته‌وه‌و, ئه‌وه‌ندی روانگه‌یه‌كی مه‌رگدۆستانه‌ی هه‌بوه, به‌و مانایه‌ی ئه‌و رێگه‌یه‌ی ئه‌و گرتویه‌تیه به‌ر, له هه‌موو شوێنێك ده‌یباته‌وه سه‌ر مه‌رگ, ئه‌وه‌نده كه سێكی ژیاندۆست نه‌بوه.بۆیه‌شه وێنه‌ی شه‌هید له شیعری كوردیدا, هه‌میشه وێنه‌ی كه‌سێكی شۆرشگێر‌و قارهمانو ئازا بوه,كه ته‌نها له پێناو ئێمه‌دا ئاماده‌بوه قوربانی به ژیانی خۆی بدات.به‌ڵام ئایا له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و روانینه‌وه له شیعردا,ناشێ شه‌هید به شێوه‌یه‌كی تر ببینین؟ شیعری( شه‌هیده‌كان ماڵیان له شوشه‌یه)*هه‌وڵێكه بۆ سه‌رله‌نوێ پێناسه‌كردنه‌وه‌ی وشه‌ی شه‌هید,له ستراكتۆری سیاسیوفهرههنگی ئێمه‌دا, له‌وێنه‌یه‌كی شیعری جیاوازدا.شیعری شه‌هیده‌كان, پێدانه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی تازه‌یه به شه‌هید,به‌ده‌ر له‌و وێنه ئهپستراكتهی به درێژایی مێژوو ئه‌و كاره‌كته‌ره,له دنیابینی ئێمه هه‌یبوه.به‌و مانایه‌ی شه‌هید چیتر مرۆڤێك نییه مه‌رگدۆست بێتوژیانو بوونی خۆی به‌لاوه جوان نهبێتو ته‌نیا بۆ ئه‌وه خولقاوه قوربانی به خۆی بدات, له پێناو ئه‌وانی تردا.به‌ڵكو شاعیر ده‌یه‌وێت وێنه‌ی شه‌هید, له‌و ستایله ده‌ر بهێنێتوبه ئێمه بڵێت,كه شه‌هیدیش وه‌ك مرۆڤێك, هاوشێوه‌ی هه‌موو مرۆڤه‌كانی ترمرۆڤهوحهز له ژیان ده‌كات وه‌ك ئێمهوتهنها بۆ مردن نه خولقاوه.كاتێكیش چۆته سه‌نگه‌ره‌وه, چه‌كێكی له شان كردوه,هه‌رگیز مه‌رج نییه بروای به خوێنرشتنی هاوشوناسهكهی هه‌بێت,به پێچه‌وانه‌وه به ڵكو ده‌شێ كه سێكی غه‌ریب‌و میهرهبانو لێوان لێو له سۆز‌و خۆشه‌ویستی بێت.بۆیه‌شه له‌و ده‌قه شیعریه‌دا, ئێمه شه‌هید به جۆرێكی تر ده‌بینین. به‌ده‌ربرینێكی تر , ئه‌گه‌ر له ئه‌زموونی شیعری شاعیرانی تردا, شه‌هید ئه‌و كه‌سه قارهمانوئازاو نه‌به‌رده بێت كه هه‌میشه هه‌ڵمه‌ت دهباتو به گژ ئه‌وانی تردا ده چێته‌وه, ئه‌وا له‌شیعری ئه‌و شاعیره‌دا, شه‌هید نه‌ك هه‌ر گوله‌یه‌ك ناته قێنێ, بگره به‌رد ناگرێته ماڵی كه سێكیش! كه ئه‌و كرداره به‌به‌راورد له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان كارێكی یه كجار ئاساییه, بۆیه شاعیر به‌وێنه‌یه‌كی جیاوازتره‌وه ده‌ڵێ:-
شه‌هیده‌كان ماڵین له شوشه‌یه‌و..
به‌رد ناگرنه ماڵی كه‌س…
دوودوو سێ سێ دێنه‌وه‌و..
پۆله‌كانی خوێندن پڕ ده‌كه‌نه‌وه له قه‌ره‌باڵغی…
تادوای ده‌رسی شه‌شه‌م نارۆنه‌وه…
شاعیر به خه‌یاڵ, شه‌هیده‌كان زیندودهكاتهوهو, جارێكی تر ده‌یانگێرێته‌وه بۆ ئه‌و ساتانه‌ی به ئارامی‌و به‌خته‌وه‌ری له نێو ئێمه‌دا ده‌ژیان. له رێی ئه‌و وێنه شیعریه جوانه‌وه, شاعیر بیۆگرافیای ئه‌و مرۆڤه به ریئانهمان پیشان ده‌دات, كه دواجار ژیانیان جێهێشتو شه‌هید بوون. وێنه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌شێ له سه‌رده‌مێكدا, كه سه‌رده‌می پاكیومیهرهبانی بوو, له گه‌ڵ شاعیر ژیاونودواجاریش قه‌ده‌ری مه‌رگ له یه‌كی كردن. سه‌یر له‌وه دایه, شاعیر جیاواز له دنیابینی هه‌موو شاعیرانی تر, وێنه‌یه‌كی شۆرشگێریو قاره‌مانانه ناداته شه‌هید كه هه‌میشه, له گوتاری شیعری كوردی ده‌بینرێت.به‌ده‌ربرینێكی تر, شاعیر نایه‌ت په‌سنی شه‌هید بكات به‌وه‌ی , قارهمانو خۆراگر‌و دوژمن به زێنومهرگدۆسته, به پێچه‌وانه‌وه به‌ڵكو شه‌هید هێنده غه‌ریب‌و به‌ری ده‌كاته‌وه كه‌نه‌ك هه‌ر چه‌كی له شان نییه, وه‌ك ئامرازێكی كوشتن به‌ڵكو ناتوانێ به‌رد بگرێته ماڵی كه‌سێكیش! لێره‌وه‌ش شاعیر وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی شه‌هیدمان وه‌ك مرۆڤێك پیشان ده‌دات, به‌ده‌ر له‌و وێنه جه‌نگاوه‌ریه‌ی هه‌میشه ئێمه بۆ شه‌هید هه‌مانه. به‌ومانایه‌ی ئه‌ویش وه‌ك ئێمه مرۆڤه‌و ده‌شێ تا ساتی به‌رله شه‌هیدبوونی, هه‌زاران خۆزگه‌ی له‌دڵدا بێت. دروست كردنی ئه‌و وێنه‌یه بۆ شه‌هید, تێكشاندنو تێپه‌راندنی, ئه‌و وێنه جێگیر‌و دیاریكراوهیه, كه به‌درێژایی مێژووی سیاسی ئێمه شه‌هید وه‌ك كاره‌كته‌رێكی نازیندوو هه‌یه‌تی. به‌و مانایه‌ی وێنه‌ی شه‌هید, وێنه‌ی منێكی باڵا‌و خۆراگر‌و ئازا‌و مه‌رگدۆست نییه, به‌ڵكو مرۆڤه هاوشێوه‌ی هه‌ر مرۆڤێكی تر, كه‌حه‌زی به ژیان بوه. له راستیدا ئه‌مه‌ش جه‌وهه‌ری راسته‌قینه‌ی تێكستی شیعریه, به‌و مانایه‌ی شیعر رووداو دیارده‌و بابهتهكان, له ستراكتۆری مێژوویی‌و واقیعی خۆیان دهردههێنێتو له شیعردا به شێوه‌یه‌كی تر ته‌وزیفیان ده‌كات.وه‌ك ئه‌وه‌ی شاعیر له‌و شیعره‌یدا,به‌ده‌ر له‌وێنه‌ی شهروكوشتارو سه‌نگه‌ر, وێنه‌یه‌كی هێنده به‌ریئانه ده‌داته شه‌هید كه ته‌نانه‌ت ناتوانێ به‌رد بگرێته ماڵی كه‌سێكیش.به‌ڵام به بۆچوونی من پرسیاری سه‌ره‌كی لێره‌دا ئه‌وه‌یه, كه شاعیر بۆچی ده‌چێته‌وه نێو دنیای شه‌هیده‌كان؟ له كاتێكدا ئه‌وان مردوون‌و له ئاستی واقیعدا له نێو ئێمه‌نین؟ بۆچی شاعیر شه‌هیده‌كان وه‌ك كاره‌كته‌رێكی مردوو ده‌كاته كه‌ره‌سته‌یه‌كی شیعری‌و دهیاندوێنێ و په‌سنیان ده‌كات؟شاعیر بۆچی ناڵێ :- زیندووهكان به‌رد ناگرنه ماڵی كه‌س؟ به بۆچوونی من ئه‌و گه‌رانه‌وه‌یه‌ی شاعیر له ئاستی خه‌یاڵدا بۆ دنیای شه‌هیده‌كان, دوو دولالهتی هه‌یه. ده‌لاله‌تی یه‌كه‌میان:_ وێناكردنه‌وه‌ی شه‌هیده وه‌ك مرۆڤێكی ئاسایی به‌ده‌ر له‌و وێنه ئه‌پستراكته سیاسیه‌ی كه‌هه‌یه‌تی, كه بێگومان ئه‌مه‌ش دیدگای مرۆڤدۆستانه‌ی شاعیر ده‌گه‌یه‌نێت. واته شاعیر ده‌یه وێت, ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نێت كه شه‌هیده‌كانیش وه‌ك ئێمه مرۆڤ بوون‌و خه‌م بۆ شه‌هید بوو نیان بخوات, به تایبه‌تیش كه‌ره‌نگه هاورێیانێكی زۆری شاعیر, به شێوه‌یه‌ك له شێوهكانو له رۆژگارێك له رۆژگاره‌كان شه‌هید بووبن. ده‌لاله‌تی دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه, كه شاعیر مه‌به ستیه‌تی ئاستێكی به‌رواردكاری نێوان ژیانی زیندووهكانو شه‌هیده‌كانمان وه‌ك دوو كاره‌كته‌ر كه هه‌ردووكیان مرۆڤن پیشان بدات. به ده‌ربرینێكی تر شاعیر ده‌یه وێت, به شه‌هیده‌كان بڵێ كه ئێوه نابێ دڵگران بن له‌وه‌ی ئه‌و ژیانه‌تان جێهێشت, چونكه ژیانی ئێمه‌ش له دوای ئێوه ژیانێكی ئاسوهدهو خۆشنوود نییه. شاعیر ده‌یه‌وێت له نێوان شه‌هیده‌كان‌و زیندووهكان, جه‌وهه‌ری راسته قینه‌ی ژیانی مرۆڤه‌كانمان پیشان بدات له زه‌مه‌نی ئێستادا. به تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر بێت‌و له ئاستی ( دژه واتاوه) بروانینه ئه‌و شیعره‌ی شاعیر, ده‌بینین هه‌موو ئه‌و كردارانه‌ی شه‌هیده‌كان بواریان نییه بیكه‌ن له ژیاندا, زیندووهكان ده‌یكه‌ن. كه ده‌شێ به‌و شێوه‌یه نیشانی بده‌ین.:_
*شه‌هیده‌كان:_
به‌رد ناگرنه ماڵی كه‌س…
زیندووهكان:_
به‌رد ده‌گرنه ماڵی یهكتریوبگره ده‌ستیان ده‌چێته خوێنی نزیكترین‌و خۆشه‌ویسترین كه‌سی خۆشیان…
*شه‌هیده‌كان:_
به‌دوای باشترین ده‌وره‌دا ده‌گه‌رێن بۆ نه‌قاشی..
بۆ فێربوونی سه‌ما..
بۆ ژه‌نینی ئۆكۆردیۆن…
*زیندووهكان:_
نهكاریان به نه‌قاشییه…
نه فێری سه‌ما ده‌بن..
نهئامادهشن مۆزیك بژهننو گوێی لێ بگرن…
*شه‌هیده‌كان:_
ماڵیان له شوشه‌یه‌و..
كاتیان نییه به‌رد بگرنه ماڵی كه‌س…
*زیندووهكان:_
كاتیان هه‌یه به‌رد بگرنه ماڵی كه‌سه‌كان….
*شه‌هیده‌كان :_
كاتیان نییه بۆ ته‌ماشاكردنی ته له فزیۆن…
بۆ گوێرادێران له هه‌واڵه‌كانی شهر..
*زیندووهكان:_
هه‌میشه گوێ له هه‌واڵه‌كانی شهر راده‌گرن..
*شه‌هیده‌كان:_
ئێره‌یی به‌كه‌س نابه‌ن…
*زیندووهكان:_
ئێره‌یی به یه‌كتر ده‌به‌ن..
بێگومان ناوه‌رۆكی ئه‌و شیعره‌ی شاعیر,به بۆچوونی من هێنده‌ی هه‌وڵێكی سایكۆلۆژیانهیه,بۆ خوێنه‌وه‌ی مرۆڤی ئه‌و سه‌رده‌مه, هێنده گوزه‌ركردن نییه بۆ دنیای شه‌هید وه‌ك كاره‌كته‌رێكی مردوو. به‌ومانایه‌ی شاعیر له ئاستێكی به‌راوردكاریدا,ژیانی شه‌هیده‌كان‌و زیندوهكانمان بۆ راڤه ده‌كات. له‌وێوه‌ش ئاماژه بۆ هه‌موو ئه‌و خه‌سڵه‌ته سایكۆلۆژیوپهروهردهیانه ده‌كات, كه ئه‌و دوو كاره كتهره له یه‌كتری جیاده‌كه‌نه‌وه. به‌ومانایه‌ی شاعیر چه‌ند كردارێك ده‌داته‌پاڵ شه‌هید, كه ئه‌وان ناتوانن بیكه‌ن به هۆی مه‌رگیانه‌وه, به‌ڵام زیندووهكان ده‌یكه‌ن. به تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین, شاعیر ئاستێكی به‌راوردكاری, خودی ئه‌و خه‌سڵه‌ته سایكۆلۆژیانه له شه‌هیده‌كان پیشان ده‌دات. به‌ومانایه‌ی ئه‌گه‌ر شه‌هیده‌كان, ئێره‌یی به‌كه‌س نه‌به‌ن,ئه‌وا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ده‌بێ كه سانێكی تر هه‌بن,ئێره‌یی به‌كه‌سانێك ببه‌ن. یاخود ئه‌گه‌ر شه‌هیده‌كان خۆشحاڵ بن به‌وه‌ی كه له گۆردانهو بواریان نییه گوێبیستی هه‌واڵ‌و تراژیدیا‌كان بن,ئه‌وا ئێمه زیندووین رۆژانه گوێبیستی ئه‌و هه‌واڵانه ده‌بین, كهپڕن لهكارهساتونههامهتیومهرگهسات.ئه‌گه‌ر شه‌هیده‌كان له رابردوودا له خانوێكی ساده‌و ساكاروهك خۆیان ژیابن, ئه‌وا ئێمه‌ی زیندووین له جوانترین شاروخۆشترین باڵاخانه ده‌ژین, كه‌چی له‌و په‌ڕی غهریبیوشهكهتی روحی ده‌ژین. لێرهوش ئه‌و تێكسته شیعریه, هێنده‌ی پانۆراماو گوزهركردنێكه به دنیای پڕله كاره‌ساتی زیندووهكان, له زه‌مه‌نی ئه‌مرۆماندا هێنده, نیشاندانی شه‌هید نییه, وه‌ك كاره‌كته‌رێكی مردوو كه‌دواجار كۆتایی پێ هاتوه. ئه‌و شیعره به بۆچوونی من,گوزهركردنێكه, به قوڵایی روحی ئه‌ومرۆڤه زیندووانه‌ی, له سه‌رده‌مێك ده‌ژین كه پڕه له رق‌و نامیهرهبانیوكوشتنودڕندهیی. ئه‌و مرۆڤانه‌ی نه‌ك هه‌ر دڵیان به‌و ژیانه‌یان خۆش نییه, بگره هه‌زاران جار خۆزگه ده‌خوازن وه‌ك ئه‌و شه‌هیدانه‌ی شاعیر باسیان ده‌كات,له گۆردا به‌و په‌ری ئارامیوئاسودهیی راكشابن. نه‌ك رۆژانه گوێبیستی هه‌واڵه‌كانی شهر ببن‌و به‌رد بگرنه ماڵی كه‌سه‌كان…
*تێبینی/شه‌هیده‌كان ماڵیان له شوشه‌یه, یه‌كێكه له شیعره دیاره‌كانی(دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی) شاعیر….