وا شه‌ش هه‌فته‌ی زیندو، شار ئه‌ژی، ژیان و به‌هار و ئازادی چرۆی نوێ ده‌رده‌که‌ن، شه‌قام و کوجه‌و مرۆڤه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، جیاواز له چاره‌گه سه‌ده‌یه‌کی ڕابردوی ڕزیو، پێ ده‌گرن، قسه ده‌که‌ن، هاوار ده‌که‌ن پڕ به گه‌رویان شار و شۆسته‌و شه‌قامییان پڕ پڕ کردوه له ئازادی، وه‌ک هه‌میشه به‌بێ قسوری،
ده‌سه‌ڵات، حاکم، دادگا، دارایی و پۆلیس و خوێندنگا‌و بازاڕ ک‌ش و مات، وه‌ک ئه‌وه‌ی لێره گۆڕانی و حه‌یران ده‌گوترێت و ئه‌وان که‌ڕ و کوێر و بێ ئابڕون، نوخبه سیاسی و نوخبه دادگای و نوخبه قه‌به‌و ناوه گه‌وره‌کان، گوێکانییان قوڵ بۆته‌وه له دروشمی قۆڕ قۆڕ ، چاوه‌کانییان کز کز به قوڵویدا ڕۆچون و زه‌لکاوی بێ ئه‌ده‌بی ده‌بینن، لێره، واته له‌م نیشتمانه‌دا، برینی وه‌ها به سوێ ده‌بینرێت و ئازاری وه‌ها به سوێ هه‌ست پێده‌کرێت، هیچ که‌سێک له‌و که‌سانه‌ی کاریان ساڕێژکردنی زامه به ئێشه‌کان لێره نین و نابینرێن و نادۆزرێنه‌وه،.
شه‌ش هه‌فته، به‌و په‌ڕی پیرۆزیه‌وه له مێژوی ئه‌و شاره‌دا، به بێ ئه‌وه‌ی ئیزن و ڕه‌زامه‌ندی له هیچ هێز و که‌س و لایه‌نێکه‌وه وه‌ربگرێت، به هێز و بازوی خۆی له ناو مێژودا به‌و په‌ڕی ڕه‌ونه‌قه‌وه خۆی به تۆخی و گه‌وره‌ی، به ڕه‌نگی سورو وهنهوشهوی و هه‌ناری نوسیه‌وه،.
لێره‌و له‌وێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌نگێکی وه‌ها به نوزه‌ی هه‌بێت، ته‌شویشی چه‌ند مشه خۆرێک و حه‌رام خۆرێک ده‌بیسترێت، چه‌ند شه‌ل و کوێر و که‌ڕێک، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تا مردن وه‌ک ‘ که‌ر’ بژی، له باوه‌شی ستتهمدا خۆی بێده‌نگ کردوه و گوێ له خشه‌خشی کۆتایی ده‌سه‌ڵاتێکی نامه‌عقول و بێ مۆڕاڵ و سیسه‌وه بو ده‌گرێت، لێره‌و له‌وێ، هه‌م به پاره‌و هه‌م به هه‌ڕه‌شه، ئه‌و سیاسیانه‌ی له ژێر که‌وای شۆڕی بریقه‌داری دیموکراسیه‌وه هاتو هاواری ئازادی و دیموکراسی و ئه‌زمونمان به قورگا ده‌که‌ن، له هه‌ره قومارچیه دۆڕاوه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌چن، و ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی زه‌رفی ڕه‌شی نایلۆنێک به قه‌د و باڵایاندا داده‌پۆشرێت،.
شه‌ش هه‌فته‌یه، له سلێمانی، ئه‌و شاره‌ی، هێنانی ناوی، هێمایه‌که، بۆ ئازادی، یه‌کسانی، دادپه‌روه‌ری و به‌ره‌نگاری و شۆڕشگێڕی، و له سه‌رو هه‌موشیانه‌وه، مه‌عریفه‌و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و سۆزداری و باوه‌شێکی گه‌وره، بۆ هه‌مو هاونیشتمانییانی، له کوردستانی مه‌زن و ئازیزدا، به پێوه‌یه و هاوار ده‌کات، نا بۆ گه‌نده‌ڵی! نا بۆ ستته‌م و پێشێلکاری! نا بۆ ڕیسواکردن و شکاندنی که‌رامه‌تی مرۆڤی کورد! نا بۆ نادادپه‌روه‌ری و نایه‌کسانی! نا بۆ ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و خاوه‌ن میلیشیا! نا بۆ دزنی سامانی سه‌ر ئه‌رزو ژێر ئه‌رزو ئاسمانی کوردستان! نا بۆ ترساندن و تۆقاندنی لاوانی نوێ و منداڵانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال و کیمیاوباران! نا بۆ داگیر کردنی نان و ئاو و ئازادی و دار‌و به‌ردی ووڵات، سلێمانی هاته ده‌ست و بازوی ماندوی لێهه‌ڵماڵی و که‌وته قسه، که‌وته خۆ کۆکردنه‌وه و خۆ ئاماده‌کردن بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی حه‌قی خوراو پێشل‌کردنی هه‌مو مافه هه‌ره بچوک و سه‌ره‌تاییه‌کانی، سروشت و خوی ڕه‌سه‌نی سوله‌یمانی له‌مێژوه‌وه، وه‌ها هاتوه، سه‌بری ئه‌یوبی ده‌نوێنێت له هه‌مو نادادپه‌روه‌ری و سیسته‌مێکی نوێ‌دا، به‌ڵام له ڕاموساندا و له هاتنه ده‌ستدا، بێ وێنه، له وێنه‌ی نییه، کاتێک له ناو سنگی شه‌قامه‌کانییه‌وه گه‌نج و لاوی ڕاده‌په‌ڕێت و شۆڕش به‌ر پادهکات، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، ئه‌وه بۆته شه‌ش هه‌فته، به ده‌سه‌ڵات ئه‌ڵێ، توڕه‌م بکه‌یت، ئه‌وه‌ی به ڕژێمی پێشوترم کرد، خراپتر به تۆ ده‌که‌م!، لێ سیفه‌تی شۆڕشگێڕه‌کان له جیهاندا، ئه‌وه‌ی که ده‌زانن چۆن بتوانن ئازادی به ده‌ست بێنن، نه‌ترسان له دوژمنی به‌رامبه‌ریان، باوه‌ڕبون به خۆیان، یه‌کڕیزی و یه‌کهه‌ڵوێستی و فیداکاری و قوربانیدان به‌و په‌ڕی دڵسۆزیه‌وه، له پێناو سه‌رخستن و سه‌رکه‌وتنی شۆڕشه‌که‌دا، به خوێنی سورو ئاڵی جه‌سته‌یان، .
سلێمانی، هه‌م ڕاپه‌ڕی، هه‌م شۆڕشێکی نوێێ به‌رپا کرد، هه‌م فیداکاری دا، و خوێنی گه‌نجه‌کانی کرده‌وه هه‌وێنی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشه‌که‌یان، و هه‌م سورن له به‌رده‌وامیدان به خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌و نهبهردایهتیان، ئه‌م مێژوه‌ی که له شه‌ش هه‌فته‌ی ڕابردوه‌وه ده‌ستی پێکردوه، مێژوهیهک ده‌بێت، له هه‌ره شاکارترین مێژوی به‌رخۆدان و به‌رگریکردن و قوربانیدان بۆ ده‌سخستنی ئازادی و که‌رامه‌تی تاکی کورد، له ژێر ستتهمی خێڵ و فێڵی سیاسیه گه‌وجه‌کانی کورد، له باشوری کوردستاندا وه‌ک حاکم، و له ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا، وه‌ک ده‌سگێڕی حه‌ق و مافی ڕاوه‌ی گه‌لێکی له دیرۆکه‌وه ژێر ده‌سته‌و داگیر کراو،و سوتاو ئه‌نفالکراو کیمیاویباران کراو، و به زۆر شه‌ڕی خۆ کوژی و ماڵوێرانکراو،.
شه‌ش هه‌فته‌یه، سلێمانی وه‌ک هه‌میشه، پێشه‌نگ و دلێره، سه‌ربه‌رز و جه‌سوره، خۆڕاگر‌و بوێره، ئازادی ویست و خه‌باتگێڕه، له شانی چه‌ت و ڕاستیه‌وه ده‌نگی ده‌هۆڵ و شیڕه‌ی که‌ره دێز دێ، ئه‌وه‌ی به حورمه‌ته‌وه ده‌نگ هه‌ڵئه‌بڕێ، ڕانییه‌ی ده‌روازه‌و قه‌ڵادزێی چه‌ند جار وێران‌کراو هه‌ڵه‌بجه‌ی جه‌رگ سوتاو و کۆییه‌ی هه‌میشه حه‌قخوراو و لێدراو و چه‌مچه‌ماڵی بێ‌ناز و ناوی ناو گفتوگۆی ئاوه‌دانی و سه‌رلێشێواوی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی خنکاوه، چه‌ندان قه‌زا و ناحییه‌و کوجه‌و کۆڵان و مرۆڤی به مۆڕاڵی کورد، له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و پارچه‌یه‌ک کوردی دڵسۆز و به ئه‌مه‌ک و وه‌فاداری مه‌نفا، له گه‌ڵ سه‌رای ئازادی و ده‌نگی زوڵاڵی سلێمانیدا ئه‌وا شه‌ش هه‌فته‌یه ڕاوه‌ستاون، هاوار ده‌که‌ن بۆ ئازادی. ئازادی … ئازادی…
هه‌ولێر… پێی ده‌ڵێن، شێر، من پێی ده‌ڵێم هه‌ولیری چاو
دهۆک و زاخۆ، ناترسن، بۆیه خۆشم ئه‌وێن و پێیان دهڵـ م شاری جه‌رگ و دڵ و هه‌ناو، ئه‌و ستته‌م و نادادییه‌ی له ئێوه‌دا ده‌بینرێت، وه‌ک تیشکی ڕۆژه، به خێزان و حیزب و تفه‌نگ و میلیشیا بێده‌نگ ناکرێت و ناگیرێت، من له بنمیچی هه‌مو ماڵێکتاندا هه‌م، و هه‌ست به دڵته‌نگی و نادادیتان ده‌که‌م، من له به‌رده‌رگای هه‌مو ماڵێکی هه‌ولێری پایته‌ختی دڵه، هه‌ست به غه‌دری گه‌وره ده‌که‌م و له سه‌رسوچی هه‌مو گه‌ڕه‌کێکی دهۆک و زاخۆی ده‌لالدا، هه‌ست به کوشتن و ئازاردانی شعوری دانیشتوانه‌که‌ی ده‌که‌م، لێره‌وه به زمانی سۆرانی پییان ده‌ڵێم، من وه‌ک خۆم لێتان زیز نیم و هه‌موتانم خۆش ده‌وێت، دڵنیام ڕۆژێک دادێ ئێوه سه‌رچۆپی ئه‌م شۆڕشه به ده‌سته‌وه ده‌گرن و له مه‌یدانی ئازادی ناو قه‌ڵاتی خۆڕاگر و له سه‌رپردی ده‌لال و له ناو باژێڕی جوانی دهۆکدا، ڕه‌شبه‌ڵه‌ک و زهماوهندنی ئازادی له ده‌ستی سلێمانیه‌وه ده‌گرن و ڕۆژباشێکی نوێ له دیاربه‌کر و قامیشلۆ و مه‌هاباد ده‌که‌ن،.
هه‌ردی ئه‌حمه‌د
22/3/2011