دوو شه‌ممه‌, شوبات 6, 2023
  • پەیوەندی
  • دەربارەی ئێمە
  • وەرگێڕی فۆنت
  • Login
  • Register
CHRA.TV
  • چاند و هونەر
    • All
    • سینەما و تیڤی
    • شانۆ
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
    • ناوداران
    • هونەری
    فیلمی سینەمایی “ئەزموون” لە دەرهێنانی “شەوکەت ئەمین کورکی” ئامادەی نمایش کردنە

    فیلمی سینەمایی “ئەزموون” له شاری ئه‌بووزه‌بی لە وڵاتی ئیماڕات نمایش کرا

    لە سێگۆشەی جیهانیی «قەڵای هەولێر»، «کەتیبەی بێستوون» و «هەورامان» تا پاراستنی زمان، ژن، ژینگە و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان زانایاندا

    عەباس غەزالی: محەمەدی ماملێ هونەرمەندێکی ڕەسەن و دڵسۆزی نەتەوە و نیشتیمانه‌که‌ی بوو

    بانگه‌وازی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی “کەرکوک” بڵاوکرایه‌وه

    بانگه‌وازی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی “کەرکوک” بڵاوکرایه‌وه

    “دەروازەی خەونەکان” لە حەفتا و سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەڕلین” وەرگیرا

    “دەروازەی خەونەکان” لە حەفتا و سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەڕلین” وەرگیرا

    فیلمی “ئەزموون” نوێنەری عێراق لە ئۆسکاری 2023 لە ئەمەریکا و ئەڵمانیا نمایش کرا

    فیلمی “ئەزموون” نوێنەری عێراق لە ئۆسکاری 2023 لە ئەمەریکا و ئەڵمانیا نمایش کرا

    هه‌ڵبژێردراوانی نۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «دهۆک» ناسێندران

    هه‌ڵبژێردراوانی نۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «دهۆک» ناسێندران

    لەلای من (ئەژی حەمە نوری) باشترین ئەکتەری فێستێڤاڵی شانۆی ھەولێر بوو

    لەلای من (ئەژی حەمە نوری) باشترین ئەکتەری فێستێڤاڵی شانۆی ھەولێر بوو

    ناساندنی ئەندامانی دەستەی دادوەرانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌کانی نۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک”

    ناساندنی ئەندامانی دەستەی دادوەرانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌کانی نۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک”

    گرنگیدان بە بەرهەمەکانی “ئینگمار بێرگمان” و سینەمای سوید لە فێستیڤاڵی فیلمی “دهۆک”

    گرنگیدان بە بەرهەمەکانی “ئینگمار بێرگمان” و سینەمای سوید لە فێستیڤاڵی فیلمی “دهۆک”

    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • وتار و بیروڕا
    • All
    • ئێسپرێسۆ
    • دیمانە
    • وتار و بیروڕا
    عێراق لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەدا!

    سەردەمی کۆتاییهاتنی دیکتاتۆرییەت لە ئێران!

    کە زۆر هات قەواڵە بەتاڵە

    دەسەڵات و جیاکاری ناوچەیی

    عێراق لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەدا!

    ئێران.. ئالتەرناتیڤی دیموکراتیک لە تاقیکردنەوەدا!

    رەزا شـوان: کات و شوێن لە چیرۆکی منداڵان

    رۆڵـی گـرنگی مامۆسـتایـان

    خـەڵاتگـرانی (نـۆبـڵی ئـەدەبی منـداڵان ـ ٢٠٢٢)

    خـەڵاتگـرانی (نـۆبـڵی ئـەدەبی منـداڵان ـ ٢٠٢٢)

    تیشکێک لەسەرئەلبومەکەی خالید ڕەشیدو قسەیەکیش لەبارەی ئەنفالی ھونەری کوردی

    ئەوە خالید ڕەشید خەریکی چییە؟

    ئەودیووی جێندەر

    ئەودیووی جێندەر

    چۆن بتوانین بڕوابەخۆبوون بۆ مندالەکانمان دروست بکەین؟

    ڕێگەکانی وانە وتنەوە لە باخچەی منداڵاندا

    شوناسی ژن لەکۆمەڵە شیعری پاییزە یاد دا

    پشت لە مرۆڤ و ڕوو لە کتێب

    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • ئەدەب
    • All
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • هۆنراوە
    • چیرۆک
    نامۆ

    نامۆ

    پیتێک لە دەروازەی چەند ڕێگەیەکی وانە وتنەوەدا

    خـوێنـدنەوەیـەک بۆ رۆمـانی کـچی دورگـە بچکـۆلـەکە..

    خـوێنـدنەوەیـەک بۆ رۆمـانی کـچی دورگـە بچکـۆلـەکە..

    ویترین

    وڵاتی باران

    ویترین

    ویترین

    پرسیارە بێ وەڵامەکان

    زەنگیانەی ئاویی

    هانـدانی منـداڵان بـۆ نووسیـنی چـیرۆک.. رەزا شـوان

    هانـدانی منـداڵان بـۆ نووسیـنی چـیرۆک.. رەزا شـوان

    دیداری ئەدەبی منداڵان

     ڕۆژێکی نمونەیی لە باخچەی منداڵاندا

    ئـەدەبی منـداڵان..

    ئۆپەرێتی: سلێمـانی لە دڵدایە

    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
    • All
    • ئابوری
    • جیهان
    • کوردستان
    (ژینا) چووە ریزی (نەمران)ەوە!

    (ژینا) چووە ریزی (نەمران)ەوە!

    ئیبراهیم تاتلیسس دووچاری ڕووداوی هاتوچۆ هات..

    ئیبراهیم تاتلیسس دووچاری ڕووداوی هاتوچۆ هات..

    هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر ماڵئاوایی کرد

    هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر ماڵئاوایی کرد

    (13) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

    (13) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

    عێراق لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەدا!

    ئێران.. شەڕێکی قورسی دژ بە دیکتاتۆرییەت!

    بایدن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە ڕادەگەیەنێت

    بایدن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە ڕادەگەیەنێت

    رێكەوتنی ئیستانبوڵ و دابەزینی نرخی گەنم لە جیهان

    رێكەوتنی ئیستانبوڵ و دابەزینی نرخی گەنم لە جیهان

    پێدەچێت تورکیا بە مۆڵەت نیشتیمانمان تۆپباران بکات

    پێدەچێت تورکیا بە مۆڵەت نیشتیمانمان تۆپباران بکات

    دەستگیکردنی مەلایەک بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ٤ مناڵ لە مەغریب

    پێـشێلکـردنی مافەکانی منـداڵانی کورد..

  • تەندروستی و ژیان
    • All
    • تەندروستی و ژیان
    • خواردن
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    گژوگیا بۆمان دێت

    گژوگیا بۆمان دێت

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    جگەرەکەت هەڵکە…

    پرسی فێمێنیزم و کێشەکانی ژنی کورد

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵەهەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    گرنگییه‌كانی دیالۆگ لە چیرۆکی منداڵاندا..

    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

  • ڤیدیۆ کلیپ
    ڕێبوار مورادی (ناز)

    ڕێبوار مورادی (ناز)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    چنار (بەسە)

    چنار (بەسە)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    میران عەلی (وەرە لام)

    میران عەلی (وەرە لام)

  • وێب تیڤی
    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    خانمانی گلاریس

    خانمانی گلاریس

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    شیڤان پەروەر: دەوڵەت بە شێخ و مەلاو سەید و مەزهەب دروست نابێت

    شیڤان پەروەر: دەوڵەت بە شێخ و مەلاو سەید و مەزهەب دروست نابێت

  • میدیاکان
No Result
View All Result

Home وتار و بیروڕا وتار و بیروڕا

سیل و خۆكوشتن.. لاى كافكا و سادقى هیدایەت

Zimnako Burhan Qani by Zimnako Burhan Qani
28/10/2011
in وتار و بیروڕا
2 0
0
1
SHARES
87
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

زمناكۆ بورهان قانع :  بۆ قسەكردن لەسەر ژیان و بەرهەمى كافكاو سادقى هیدایەت دەبێت خوێنەر نیازى بە تێپەڕبونى زەمەنێكى نادیارو بێسنور هەبێت، چونكە سەرەڕاى بونى جۆرێك لە كارەكتەرى كۆمپلێكس لە چیرۆكەكانیاندا،

خوێنەر درك بەوەش دەكات كە خۆیان هەڵگرى جۆرێكى كوشندەن لە رەشبینى و بە تەواوى خۆیان و خوێنەریان كاولكردوە. ئەگەر لیمیتەیشن لە رەشبینى لاى كافكا بەدیبكرێت ئەوا لاى هیدایەت دەگاتە چڵەپۆپە. كافكا بە سیل مرد و هیدایەتیش خۆى گازاوى كردو خنكا. پێدەچێت تەنها جیاوازى لە فەوت بونیاندا هەبێت و لە زۆر شتى تردا كۆپیكراوى یەكدى بن. بەشێك لە تەمەنى هیدایەت دەكەوێتە ناو ماوەى ژیانى پڕ لە سیل و نەخۆشیى كافكاو بەشەكەى تریشى دەكەوێتە ناو دونیایەكى تاریكى پڕ لە هەڵسوكەوتى سەیرو سەمەرەو نائومێدییەكى قوڵەوە. بە حوكمى شێوازى مردنیانەوە خوێنەر دەگاتە ئەو كۆنكلوژنەى كە بڵێت هیدایەت ریاڵیست تر بوەو لەناو دونیایەكى دیفاكتۆدا كاردانەوەى توندى هەبوە بەرانبەر بە ژیان و مەرگدۆستێكى تا سەر ئێسقان بریندارو رەشبین و نائومێد بوە. خۆ پێدەچو ئەگەر نەخۆشى سیل نەبوایە كافكاش بەجۆرێك لە جۆرەكان خودكوژى ئەنجامبدایە، بەڵام تازە وا هات. ئەم وتارە لەسەر دوالیزمەى سیل و خۆكوشتن قسە دەكات. یەكەمیان، لاى كافكاو ئەویدى كە ترسناكترین بڕیارى مەردومە، لاى هیدایەت هێڵى بۆ دەكێشرێت.

سیل و كافكا

جولەكەیەكى چیكى كە بە زمانى ئەڵمانى دەنوسێت تەنها 41 ساڵ دەژى (1883-1924)و سیل دەیكوژێت. ئەم نوسەرە گۆشەگیرە بەردەوام لە ململانێدا بوە نەك تەنها لەگەڵ ژیان بەڵكو لەگەڵ باوك و هاوڕىَ و دەوروبەرو ئەو كچانەشدا كە دەهاتنە ژیانییەوە. گۆشەگیرى و تەنهایى وایلێدەكات داوا لە (ئۆتلا)ى خوشكى بكات فلاتێكى لە تاریكترین كۆڵانى پراگ-ى پایتەختدا بۆ بەكرىَ بگرێت. فلاتەكە لە راستیدا خانویەكى بچوك و چڵكن بو، ژمارە 22ى لەسەر بو، دەكەوتە رێڕەوێكى تەسكى كۆڵانێكى خواروخێچەوە. هەر لەو فلاتەدا ژەمەكانى خۆى لەگەڵ مشك و جرجەكاندا بەش دەكردو پێدەچێت ئەوەش فاكتەرێكى نەخۆشییەكەى بوبێت. بەردەوام خەونى ئاڵۆزو ناخۆشى دەبینى، ژیان لاى ئەو جۆرێك لە رشانەوە بو، هەمیشە ماندو، بێكەس و تەنهاو گۆشەگیرو كەمدو. نەخۆشى تەنگى پێهەڵچنیبو، ژیان لە زیهنى ئەودا پارچەیەك قوماشى رەشبو. كارەكتەرەكانى لە خۆى ماندوتر. زۆربەى جار لە بەرهەمەكانیدا تەرجەمەى واقیعى خۆى كردوە. جولەكەیەكى باریكەلەى نەخۆش لە پراگەوە دێت و هەموان سەرسام دەكات بە خۆى، باوكى نەبێت. هێرمان كافكا-ى باوك چەندینجار لەكاتى نانخواردنى كافكا-ى كوڕدا لەسەر مێزى نانخواردنەكەى نینۆكى كردوە. كافكا بەشێكى زۆرى رق و توڕەیى و دڵپڕیى خۆى سەبارەت بە باوكى لە رۆمانى (مەسخ)دا و لە رێگەى كارەكتەرى گریگۆر سامسا-وە بەتاڵكردۆتەوە. سامسا لە فۆڕمى قالۆنچەیەكى غولدا تەرجەمەى دونیاى ریاڵ-ى كافكا دەكات. سامسا، ئازارى هەیە، بریندارە، بە خراپ ئاوەژو دەبێتەوە، پشتى پڕە لە ئەڵقەى گومەزاویى، پیسایى لە ژێر خۆى دەكات، جاربەجارێك خوشكەكەى ئەگەر زۆر لە خۆى بكات دێتە ژورەوە پاكى دەكاتەوە، باوكى بەردەوامە لە قسە ناخۆشەكانى، وردە وردە قۆچێك لە شێوەى شاخى ئاژەڵێكدا لە جەستەى سامساوە دێتە دەرەوە، ئیتر تەواو جوڵەى ئەو نیوە مرۆڤە- قالۆنچەیە قورستربو. باوك لەولاوە هەر پرتەو بۆڵەیەتى، دایك، بێدەسەڵاتەو هیچى پێناكرێت و لە شێوە قێزەونەكەى كوڕەكەى دەترسێت. لێپرسراوى كارەكەى سامسا كە هەرگیز لێى نەپرسیوە ئەو بەیانییە بەهۆى ئەوەى گریگۆر نەچۆتە سەر ئیش بە هەڵەداوان خۆى دەگەیەنێتە ماڵى سامسا. ئەویش بە چەشنى باوكى قالۆنچە گەورەكە هەر پرتەو بۆڵەیەتى. ئیدى لێرەوە كافكاى دەرەوەى دەق و سامساى ناو دەق وەك مرۆڤ هیچ ئیعتیبارێكیان نییە. ئەو بەشێوەیەكى ناقوڵا ئاوەژو بۆتەوە، ئیدى كەس چارەى ناوێت. هەرچۆنێك بێت، ئەو مەخلوقە سەمەرەیە لاى كتێبخانەكەیان مرداردەبێتەوە. ماكس برۆد-ى هاوەڵى نزیكى كافكا بەشێكى زۆر لە تاوانەكانى كافكا بەرانبەر بە خوێنەر لە ئەستۆ دەگرێت، چونكە لە دیدگاى زۆرێك لە رەخنەگرانەوە كافكا تاوانبارێكەو خوێنەرى بەلاڕێدا بردوەو ترس و دڵەڕاوكىَ دەخاتە دڵى خوێنەرەوە. كاتێك كافكا ئامۆژگارى برۆد دەكات بە سوتاندنى بەرهەمەكانى پێش بڵاوكردنەوە، برۆد بە قسەى ناكات و بڵاویان دەكاتەوە. ئیتر لێرەوە بیرى كافكاوییەت تەشەنە دەسێنێت و دەبێتە قوتابخانە بۆ زۆرێك لە نوسەرانى دواى خۆى بە تایبەتى ئیمپراتۆرى كۆمارى رەشبینى (سادقى هیدایەت). دواى سیازدە ساڵ لە مەرگى كافكا (1937) ماكس برۆد دێت رۆژانەو یادگارییەكانى ئەو یەهودییە چیكییە بڵاودەكاتەوە كە ئەوانیش لە ماوەى ساڵانى (1910-1923) نوسراون و نیشانەكانى نەخۆشى سیل-یش لە ساڵى 1917دا لە كافكادا دەردەكەوێت. سیازدە ساڵ یادگارییەكانى نوسى و سیازدە ساڵیش دواى مەرگ-ى بڵاوبونەوەو ژمارەى دەفتەرى یادگارییەكانیشى هەر سیازدە بون. كۆبونەوەى ئەو هەمو ژمارە سیازدەیە نیشانەیەكە بۆ نەگبەتى و شوم-یى ژیان و مەرگى گریگۆر-ى ناو دەق و كافكا-ى دەرەوەى دەق. بەهۆى نەخۆشى سیلەوە كافكا ئارەزوى لە هیچ نەما، خۆ باوەڕناكەم پێشتریش ئارەزوى لە هیچ بوبێت، سوریالییەكانیش لەولاوە بوەستن كە زۆربەى بەرهەمەكانیان دزى و ئاماژەیان بە ناوەكەشى نەدا. بەشێك لە لاپەڕەكانى دەفتەرى یادەوەرییەكانى ژمارەى لەسەر بو، وەلىَ ئەوانى دى بىَ ژمارە بون. بێجگە لە یادداشت، ئەو دەفتەرانە هەندێك چیرۆك و كۆنتێمپلەیشنى كافكا-ى سەبارەت بە ژیان تێدابو. یادداشتەكان بۆ خوێنەرى رەشبین تاموچێژێكى لە رادەبەدەریان هەیە، لە باشترین حاڵەتدا كە وەسفى خۆى كردبێت لە یەكێك لە سێنتێنسەكانیدا دەڵێت: حاڵەتى من هێندە كڵۆڵى پێوە دیار نییە، وەلىَ هێندە بەختەوەریش نیم، یاخود دەڵێت: ئایا بینایى چاوەكانم هەتاكو درێژایى تەمەنم بڕ دەكات؟ پاشان بەوپەڕى ئیزدیواجییەتەوە ئاماژە بەوە دەكات كە دەتوانێت هەمو شتێك بكات بەبىَ ئەوەى هیچ شتێك بكات، كە ئەمەش تەرزێكى سوریالى لەخۆ دەگرێت و چانسێكى باش دەدات بە ئەندرىَ بریتۆن و گروپەكەى بۆ زیاتر دەوڵەمەندكردنى رێبازى سوریالیزم. سیل، رۆح و هەناوى كافكاى وردوخاش كرد، ئەویش بە نوسین و چیرۆكەكانى خوێنەرو شوێنكەوتوانى شێوە رێبازى كافكاوییەتى كاولكرد. كافكا مرد، بەڵام بەردەوام لەناوماندایە. بۆ رزگاربون لەم دەردە، دەبێت هەمومان كۆدەكانى ئەم ژیانە نەهلستییە بكەینەوە.

خۆكوشتن و سادقى هیدایەت

وەك پێشتر ئاماژەمان پێدا، ئەمەیان ئیمپراتۆرو پادشاى عەرشى رەشبینى و نائومێدییە. نەك هەر ئەوە بەڵكو داهێنان لە خۆكوشتنیشدا دەكات. لە پایتەختى پارفیوم و جلوبەرگدا بە غازى بەلۆعەى حەمام و مەتبەخەكەى خۆى گازاوى دەكات و دەخنكێت. شێوازى خۆكوشتنەكەى دەكرێت ببێتە جوانترین چیرۆكى نەنوسراوەى هیدایەت. سادق-ى بنەماڵە ئەرستۆكراتیى لە رۆژى 17ى فێبریوەرى ساڵى 1903 لە ماڵى باوكى لە تاران لەدایكدەبێت و لە 48 ساڵیداو لە ساڵى 1951 لە پاریس بەو شێوە فەنتازییە خۆى دەكوژێت. هیدایەتیش بە چەشنى كافكا ژیان وەك رشانەوە دەبینێت، وردوخاشە، تێكشكاوە، خوێنى دەڵەمە بە دەمارەكانیدا گوزەر دەكات و بەرچاوى لێڵ و رەشە. هێڵنج بە ژیان هەڵدێنێتەوەو تاریكترین نوسەرى وڵاتى فارسەكانە. باڵاى قنج و قیتى هیدایەت و چاویلكەو چاوە كزەكانى لەگەڵ جلە رەشەكانى كە بەردەوام دەیپۆشى وێنەى كارەكتەرى نائومێدو رەشبین و بێهودەى هیدایەت دەنەخشێنن. هێندەى كەسوكارى ئاگاداربون دوجار هەوڵى خۆكوشتنی دا، یەكێكیان خۆى خستە روبارێكەوەو دوەمیشان هەوڵى كۆتایى بو بە گازو تریاك. هیدایەتى نقومبو لە دونیاى بێهۆشى و شپرزەیى دەرونیى، بە گەورەترین و ناودارترین چیرۆكنوسى ئێران دادەنرێت. بەهۆى ئەو ترس و دڵەڕاوكێیەى كە لە چیرۆكى یاخود نۆڤلێتى یان وەكو رەخنەگران دەڵێن كورتە رۆمانى (كوندەپەپوى كوێر)ەوە دەیخاتە دڵى خوێنەرەوە بۆ ماوەیەكى زۆر لە ئێراندا ئەو كتێبە لە ژێر چاودێریدا بو، رەقابەى چاپەمەنى ئەو وڵاتە نەیدەهێشت چاپبكرێت، چونكە ببوە سەرچاوەیەك بۆ خۆكوشتنى گەنجان، بەڵام بەشێوەى قاچاغ لە هەندێك كتێبخانەدا دەبینرا. پێدەچێت لەو ساتەوەختەدا دەستكەوتنى تریاك لە كتێبەكە ئاسانتر بوایە. سادق سیمبولى رەشبینى و مەرگدۆستییە. هەڵبژاردنى ناوە سەیروسەمەرەكانى بۆ ئەو چیرۆكانەى نوسیونى دەیسەلمێنێت كەسێك بوە بەردەوام لە حاڵەتى بارگرژییەكى دەرونیدا ژیاوەو هیچ ئارەزوییەكى بۆ ژیان نەبوە. لە وێنەكانیدا بەردەوام تەنهاییەو بە چەشنى كافكا زۆر بە كەمى پێدەكەنێت. چیرۆكەكانى (زیندەبەگۆڕ، سەگى وێڵ، سىَ دڵۆپ خوێن، و تاریكخانە) ئەگەر بارتەقاى (كوندەپەپوى كوێر) خوێنەر توشى هێڵنج و رشانەوە نەكەن ئەوا دەتوانین بڵێین خوێنەر بە لاڕێدا دەبەن و دەیانخەنە نێو حاڵەتێكى پڕ لە رەشبینى و نائومێدى و بێهودەییەوە. هیدایەت زۆر هونەرمەندانە دەینوسى، خوێنەر زۆر هۆشیار نەبێت كاولى دەكات و لەناو فیكرە تاریكەكانى خۆیدا راپێچ و لولى دەكات. لە نامەیەكیدا بۆ یەكێك لە هاوڕىَ نزیكەكانى بە ناوى (جەمشید) بەوپەڕى بێزارییەوە دەنوسێت: تۆ نازانیت چەندە تەنهام و ئەم تەنهاییە چەندە ئازارم دەدات، ئەمشەو دەمەوێت كەمێك لەگەڵت بدوێم. چونكە كاتێك نامەیەكت بۆ دەنوسم هەروەكو ئەوە وایە كە لەگەڵت بدوێم، كاتێك لەم نامەیەدا بە سیغەى تاك لەگەڵت دەدوێم بمبەخشە، چونكە نازانیت ئازارە دەرونییەكانم گەیشتۆتە چ پلەیەك.. ئەم رۆژانە چەندە دورودرێژن! میلى كاتژمێریش زۆر بە هێواشى دەڕوات. نازانم چى لەم كاتە بكەم؟ ئایا لاى تۆش هەر وا بە هێواشى دەڕوات؟..هەتا كۆتایى نامەكە. هیدایەت، كەسێكى بێدەنگ و رەشپۆش و گۆشەگیرو كەمدو بوەو ئارەزوى تریاك كێشانى هەبوە. حاڵەتى تێكشكاوى دەرونیى و شپرزەیى ئەو تەنها تریاك تیمارى دەكرد، وەلىَ ئەوەش كاتى بو، هەروەكو چۆن لە سەرەتاى چیرۆكى كوندەپەپوى كوێردا ئاماژەى پێدەدات و دەڵێت: مرۆڤ بۆ لەبیركردنى ئەو زامانەى كە وەك خۆرە لە پەناوە دایدەتاشن، پەنا دەباتە بەر تریاك و شەراب و خەوى مەسنوعى، بەڵام بەداخەوە شوێن داخستنى ئەم دەرمانانە كاتیین و لەجیاتى ئارامكردنەوە دواى ماوەیەك ژانەكە پتر دەكەن. وەك چۆن وتمان كافكا سیل كوشتى، لێرەشدا دەڵێن: هیدایەت خۆیكوشت، بەڵام بەردەوام لەناوماندایە. بۆ رزگاربون لەم دەردە، دەبێت هەمومان كۆدەكانى ئەم ژیانە نەهلستییە بكەینەوە.

سەرچاوەكان:

1-          سادقى هیدایەت لەناو تۆڕى عەنكەبوتدا، زمناكۆ بورهان قانع، لە بڵاوكراوەكانى پاشكۆى رەخنەى چاودێر، سلێمانى- 2007.

2-          حين يستيقظ كافكا في فيليب روث!، احمد فاضل، مجلة ادب و فن الثقافية، 17/1/2010.

3- جمشیدی، اسماعیل. خودکشی صادق هدایت. تهران: انتشارات زرین، ۱۳۷۳.

4- Hayman, Ronald. K, a Biography of Kafka. London: Phoenix Press, 2001.ISBN 1-84212-415-3.

Zimnako Burhan Qani

Zimnako Burhan Qani

Next Post
سان و سۆنیۆن ..

سان و سۆنیۆن ..

نوێترین بابەت

فیلمی سینەمایی “ئەزموون” لە دەرهێنانی “شەوکەت ئەمین کورکی” ئامادەی نمایش کردنە

فیلمی سینەمایی “ئەزموون” له شاری ئه‌بووزه‌بی لە وڵاتی ئیماڕات نمایش کرا

29/01/2023
نامۆ

نامۆ

29/01/2023

پیتێک لە دەروازەی چەند ڕێگەیەکی وانە وتنەوەدا

29/01/2023
خـوێنـدنەوەیـەک بۆ رۆمـانی کـچی دورگـە بچکـۆلـەکە..

خـوێنـدنەوەیـەک بۆ رۆمـانی کـچی دورگـە بچکـۆلـەکە..

29/01/2023
عێراق لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەدا!

سەردەمی کۆتاییهاتنی دیکتاتۆرییەت لە ئێران!

29/01/2023
لە سێگۆشەی جیهانیی «قەڵای هەولێر»، «کەتیبەی بێستوون» و «هەورامان» تا پاراستنی زمان، ژن، ژینگە و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان زانایاندا

عەباس غەزالی: محەمەدی ماملێ هونەرمەندێکی ڕەسەن و دڵسۆزی نەتەوە و نیشتیمانه‌که‌ی بوو

29/01/2023
کە زۆر هات قەواڵە بەتاڵە

دەسەڵات و جیاکاری ناوچەیی

18/01/2023
لە نووسین “ساڵح محەمەد” کتێبی (کەسایەتییەکانی ڕواندز) بڵاوکرایەوە

لە نووسین “ساڵح محەمەد” کتێبی (کەسایەتییەکانی ڕواندز) بڵاوکرایەوە

18/01/2023
عێراق لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەدا!

ئێران.. ئالتەرناتیڤی دیموکراتیک لە تاقیکردنەوەدا!

18/01/2023
رەزا شـوان: کات و شوێن لە چیرۆکی منداڵان

رۆڵـی گـرنگی مامۆسـتایـان

18/01/2023

ئێمە باشترین تەوەرەکانی وردپرێسی پریمیۆمتان بۆ دەهێنین کە تەواون بۆ هەواڵ و گۆڤار و بلۆگی کەسی و هتد. بۆ زانیاری زیاتر سەیری لاپەڕەی نیشتنەوەمان بکەن.

  • چاند و هونەر
  • وتار و بیروڕا
  • ئەدەب
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

No Result
View All Result
  • چاند و هونەر
    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • وتار و بیروڕا
    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • ئەدەب
    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

Welcome Back!

Sign In with Facebook
Sign In with Google
OR

Login to your account below

Forgotten Password? Sign Up

Create New Account!

Sign Up with Facebook
Sign Up with Google
OR

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In