ڕێچکه‌شکێنی سیاسی داهێنان و به‌رهه‌مه ، هیچ یاسا و ڕێسایه‌کی دهقگیر نی یه ده‌کرێ بگۆڕدرێ به‌پێ ی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رده‌م مایه‌ی چه‌رخان بێ ، ڕه‌ش سپی ده‌کا ده‌توانێ جارێکی تر سپی ڕه‌ش بکاته‌وه . سه‌رسپی کردن له‌سیاسه‌تدا باو مۆدیلی چاخه‌کانی کۆنه به‌واتا دروسته‌که‌ی مانه‌وه و به‌رده‌وامی زۆر فێربوونه .
سه‌ری گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه یا تیره و هۆز زۆرترین جار به‌ساڵاچووی ته‌مه‌نداری خاوه‌ن تاقیکردنه‌وه‌یه له‌هه‌ردوو توخمی نێر و مێ شیاوه تا ده‌سه‌ڵاتی میرـ پاشانشینی ئه‌گه‌ر گه‌نجیش بێ هه‌رده‌م کۆگهلێکی ڕیش سپی و پیاوناسراوانی له‌پشته‌وه بووه بۆ ڕێنوێنی و چاره‌سه‌ری گرفته‌کان . فه‌ره‌نسیه‌کان دادوه‌ر و سیاسهتمهردارهکانیان کڵاوپرچی سپیان له‌سه‌ر ده‌نا وه‌ک سیمای دانایی لهڕێوهندی فه‌رمانڕه‌وایی یا کۆبوونی ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت . ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریکا له‌م سه‌رده‌مه‌ش خۆی به‌ڵگه‌ی ڕه‌های گرینگی سهرسپیانی ته‌مه‌نداری ڕێزدار و به‌توانایه . سه‌رسپی بوون تایبه‌تمه‌ندی که‌سایه‌تی و ته‌مه‌نی فسۆلۆجی مرۆڤه ڕێژه‌ی گۆڕاوی هه‌یه له‌که‌سێکه‌وه بۆ یه‌کێکی تر له‌گه‌ڵ به‌ساڵداچوون دیارده‌یه له‌وانه‌یه هه‌ندێ جار ئارایشتی جوانی بێ به‌ڵام له‌ناو زۆرینه‌یه‌ک سیاسه‌تمه‌دار و دهسهڵاتگێرهکان بهئۆپۆزسیۆنهوهش زۆرتایبه‌ت له‌کوردستان بۆ هه‌ستی جوانی ده‌رکه‌وتن و مانه‌وه لهڕوهتی گه‌نجانه به‌بیری گه‌نجانه هاوبارگه‌ی پهندهکوردیهکه ده‌ڵێ: سه‌رم له‌به‌ر هه‌تاوا سپی نه‌کردووه ؟ کۆمه‌ڵێ ڕهمیارهکانمان ئه‌مجاره له‌سیاسه‌تدا سه‌ریان ڕه‌ش کردووه !
دڵشاد تاقانه
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-350x250.jpg)



![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







