بهئاورنگ ده‌ستت بشۆ … به‌شه‌ونم چاوه‌کانت
به‌گوڵاو زولف دابێنه … بهتریفە پرچه‌کانت
ئه‌ستێره بکه به‌گواره … مانگ بکه به‌ئاوێنه
ڕوبار بکه بهماڵت … بێ ده‌نگی بلاوێنه
تۆ له‌جوانی جوانتری … له‌شه‌کر شیرینتری
سه‌رله‌شکری جوانانی … لهتهوار سه‌رکه‌ش تری
چاوت شینی ئاسمانە … باڵات به‌رزی چییایه
زوڵفت شه‌پۆلی ده‌ریا … ده‌نگت وه‌ک شنه‌ی بایه
وەختێک کهلهنجه ئه‌که‌ی … عاشق سه‌رگه‌ردان ئه‌که‌ی
کاتێک که‌پێ ئه‌که‌نی … خوداوه‌ند سه‌رسام ئه‌که‌ی
ڕێباز عوسمان عزیز
ستۆکهۆڵم
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)


































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







