مەسعودی مەلا ھەمزە : لەنوێترین کاری ھونەری و میوزیکی خۆیدا ھونەرمەندی میوزیکژەن بڕوا پیرداود کۆتایی ھێناوە بە سەرجەم کارەکانی تۆمارکردن و کلیپکردنی پارچە میوزیکی “ساڵانێک”.
لە لێدوانێکدا (بڕوا پیرداود) گوتی”ماوەیەکە خەریکی پارچە میوزیکێکی تازەم بە ناوی (ساڵانێک) کە گەڕانەوەیەکە بۆ ئەو ساڵە پڕ خۆشی و ناخۆشیانەی تێیدا ژیاوم. لەم چەند ڕۆژەی داھاتوودا بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاودەکرێتەوە. ئاوازی (ساڵانێک) لە لایەن برای ئازیزم ھونەرمەند (ئەحمەد کاوانی)یەوە دانراوە و خۆشم کاری دابەشکردنم بۆ ئەنجام داوە.
لە بارەی کاری کلیپەوە (بڕوا) گوتی” سیناریۆ و کامێرا و دەرھێنانی (سامی سەباح)ەو مۆنتاژ (کاروان زامدار) ئەنجامی داوەو جلوبەرگ و میکیاژ (تەمەن سەید ئەحمەد)ەو کاری ڕوناکی (ڕەوەند ئەمجەد)ە ئەنجامی داوەو (ئەحمەد کاوانی) وەک بەڕێوەبەری بەرھەم کاری کردووە.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







