
دڵی شێتم
باوه‌شی تۆی بێته كه‌نار
ئه‌ما ئێستا وه‌ها ونـی
ده‌ریایه‌كی له چاوما
دایم به خوور دهیێیته خوار
قـه‌ده‌ر نه‌بوو…
بستێ خاكی تۆم
نه‌بوو به نیشتیمان
دیل و كۆتم له چوار دیوار
ئه‌تۆ شادی،
ئه‌تۆ ده‌ژی
كه‌چی من سه‌د جار ده‌مرم
به مردویش دایم بێ قه‌رار
****
دایك
لەدایك بووم
تاببمەوە بەدایك
تا بەویستی خۆم
باوکی مناڵەکانم
هەڵبژێرم،
کەچی
هەر زوو ئەو خەونەم
زیندە بەچاڵ کرا.
***
مەرگ
ئەی مەرگ
تۆ لەکوێی
وەرە بمبەرەوە لای سەمای کانییەکانی
عەددەم
باچیتر
لاپەرە پیسەکانی ژیان
هەڵنەدەمەوە
کۆشکی
عیشق لەناخما
خاپوور کراوە،
وەرە و رزگارم کە
لەدەست دۆزەخی ژیانا.
ئایدا به‌رزنجی