دوو شه‌ممه‌, شوبات 6, 2023
  • پەیوەندی
  • دەربارەی ئێمە
  • وەرگێڕی فۆنت
  • Login
  • Register
CHRA.TV
  • چاند و هونەر
    • All
    • سینەما و تیڤی
    • شانۆ
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
    • ناوداران
    • هونەری
    فیلمی سینەمایی “ئەزموون” لە دەرهێنانی “شەوکەت ئەمین کورکی” ئامادەی نمایش کردنە

    فیلمی سینەمایی “ئەزموون” له شاری ئه‌بووزه‌بی لە وڵاتی ئیماڕات نمایش کرا

    لە سێگۆشەی جیهانیی «قەڵای هەولێر»، «کەتیبەی بێستوون» و «هەورامان» تا پاراستنی زمان، ژن، ژینگە و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان زانایاندا

    عەباس غەزالی: محەمەدی ماملێ هونەرمەندێکی ڕەسەن و دڵسۆزی نەتەوە و نیشتیمانه‌که‌ی بوو

    بانگه‌وازی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی “کەرکوک” بڵاوکرایه‌وه

    بانگه‌وازی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی “کەرکوک” بڵاوکرایه‌وه

    “دەروازەی خەونەکان” لە حەفتا و سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەڕلین” وەرگیرا

    “دەروازەی خەونەکان” لە حەفتا و سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەڕلین” وەرگیرا

    فیلمی “ئەزموون” نوێنەری عێراق لە ئۆسکاری 2023 لە ئەمەریکا و ئەڵمانیا نمایش کرا

    فیلمی “ئەزموون” نوێنەری عێراق لە ئۆسکاری 2023 لە ئەمەریکا و ئەڵمانیا نمایش کرا

    هه‌ڵبژێردراوانی نۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «دهۆک» ناسێندران

    هه‌ڵبژێردراوانی نۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «دهۆک» ناسێندران

    لەلای من (ئەژی حەمە نوری) باشترین ئەکتەری فێستێڤاڵی شانۆی ھەولێر بوو

    لەلای من (ئەژی حەمە نوری) باشترین ئەکتەری فێستێڤاڵی شانۆی ھەولێر بوو

    ناساندنی ئەندامانی دەستەی دادوەرانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌کانی نۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک”

    ناساندنی ئەندامانی دەستەی دادوەرانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌کانی نۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک”

    گرنگیدان بە بەرهەمەکانی “ئینگمار بێرگمان” و سینەمای سوید لە فێستیڤاڵی فیلمی “دهۆک”

    گرنگیدان بە بەرهەمەکانی “ئینگمار بێرگمان” و سینەمای سوید لە فێستیڤاڵی فیلمی “دهۆک”

    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • وتار و بیروڕا
    • All
    • ئێسپرێسۆ
    • دیمانە
    • وتار و بیروڕا
    عێراق لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەدا!

    سەردەمی کۆتاییهاتنی دیکتاتۆرییەت لە ئێران!

    کە زۆر هات قەواڵە بەتاڵە

    دەسەڵات و جیاکاری ناوچەیی

    عێراق لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەدا!

    ئێران.. ئالتەرناتیڤی دیموکراتیک لە تاقیکردنەوەدا!

    رەزا شـوان: کات و شوێن لە چیرۆکی منداڵان

    رۆڵـی گـرنگی مامۆسـتایـان

    خـەڵاتگـرانی (نـۆبـڵی ئـەدەبی منـداڵان ـ ٢٠٢٢)

    خـەڵاتگـرانی (نـۆبـڵی ئـەدەبی منـداڵان ـ ٢٠٢٢)

    تیشکێک لەسەرئەلبومەکەی خالید ڕەشیدو قسەیەکیش لەبارەی ئەنفالی ھونەری کوردی

    ئەوە خالید ڕەشید خەریکی چییە؟

    ئەودیووی جێندەر

    ئەودیووی جێندەر

    چۆن بتوانین بڕوابەخۆبوون بۆ مندالەکانمان دروست بکەین؟

    ڕێگەکانی وانە وتنەوە لە باخچەی منداڵاندا

    شوناسی ژن لەکۆمەڵە شیعری پاییزە یاد دا

    پشت لە مرۆڤ و ڕوو لە کتێب

    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • ئەدەب
    • All
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • هۆنراوە
    • چیرۆک
    نامۆ

    نامۆ

    پیتێک لە دەروازەی چەند ڕێگەیەکی وانە وتنەوەدا

    خـوێنـدنەوەیـەک بۆ رۆمـانی کـچی دورگـە بچکـۆلـەکە..

    خـوێنـدنەوەیـەک بۆ رۆمـانی کـچی دورگـە بچکـۆلـەکە..

    ویترین

    وڵاتی باران

    ویترین

    ویترین

    پرسیارە بێ وەڵامەکان

    زەنگیانەی ئاویی

    هانـدانی منـداڵان بـۆ نووسیـنی چـیرۆک.. رەزا شـوان

    هانـدانی منـداڵان بـۆ نووسیـنی چـیرۆک.. رەزا شـوان

    دیداری ئەدەبی منداڵان

     ڕۆژێکی نمونەیی لە باخچەی منداڵاندا

    ئـەدەبی منـداڵان..

    ئۆپەرێتی: سلێمـانی لە دڵدایە

    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
    • All
    • ئابوری
    • جیهان
    • کوردستان
    (ژینا) چووە ریزی (نەمران)ەوە!

    (ژینا) چووە ریزی (نەمران)ەوە!

    ئیبراهیم تاتلیسس دووچاری ڕووداوی هاتوچۆ هات..

    ئیبراهیم تاتلیسس دووچاری ڕووداوی هاتوچۆ هات..

    هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر ماڵئاوایی کرد

    هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر ماڵئاوایی کرد

    (13) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

    (13) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

    عێراق لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەدا!

    ئێران.. شەڕێکی قورسی دژ بە دیکتاتۆرییەت!

    بایدن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە ڕادەگەیەنێت

    بایدن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە ڕادەگەیەنێت

    رێكەوتنی ئیستانبوڵ و دابەزینی نرخی گەنم لە جیهان

    رێكەوتنی ئیستانبوڵ و دابەزینی نرخی گەنم لە جیهان

    پێدەچێت تورکیا بە مۆڵەت نیشتیمانمان تۆپباران بکات

    پێدەچێت تورکیا بە مۆڵەت نیشتیمانمان تۆپباران بکات

    دەستگیکردنی مەلایەک بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ٤ مناڵ لە مەغریب

    پێـشێلکـردنی مافەکانی منـداڵانی کورد..

  • تەندروستی و ژیان
    • All
    • تەندروستی و ژیان
    • خواردن
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    گژوگیا بۆمان دێت

    گژوگیا بۆمان دێت

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    جگەرەکەت هەڵکە…

    پرسی فێمێنیزم و کێشەکانی ژنی کورد

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵەهەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    گرنگییه‌كانی دیالۆگ لە چیرۆکی منداڵاندا..

    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

  • ڤیدیۆ کلیپ
    ڕێبوار مورادی (ناز)

    ڕێبوار مورادی (ناز)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    چنار (بەسە)

    چنار (بەسە)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    میران عەلی (وەرە لام)

    میران عەلی (وەرە لام)

  • وێب تیڤی
    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    خانمانی گلاریس

    خانمانی گلاریس

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    شیڤان پەروەر: دەوڵەت بە شێخ و مەلاو سەید و مەزهەب دروست نابێت

    شیڤان پەروەر: دەوڵەت بە شێخ و مەلاو سەید و مەزهەب دروست نابێت

  • میدیاکان
No Result
View All Result

Home چاند و هونەر سینەما و تیڤی

رەجەبى ساڵانى هەشتاکان: سى ساڵە تەمسیلى هەبوونەبووم کردووە، سى ساڵی تریش مەجال دەدەمە هەموو هونەرمەندانى سلێمانى، با بتوانن هەبوونەبوویەک بکەن

Zana Dizeyi by Zana Dizeyi
28/08/2010
in سینەما و تیڤی, هونەری
2 0
0
1
SHARES
83
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

“لەترسی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستانم جێهێشت”  ..  “ئێستا بۆم روون بۆتەوە سەباح عەبدولڕەحمان بەبێ من لایەکى خۆى بزر کردووە”

زانا دڵشاد دزەیى :  هونەرمەند سەعدون یونس، لەماوەى سەردانەکەیدا بۆ شارى هەولێر و لەو دیمانەیەیدا ئامانجى سەردانەکەى خۆى ئاشکرا کرد و دەڵێت “پێمخۆش بوو جارێکى دى هەولێر و خزم و کەسانم ببینمەوە، هەروەها ئەگەر پاڵیشتى بکرێم، بەنیازم دەزگایەکى شانۆ و دراما لە شارى هەولێر دابمەزرێنم”. ناوبراو هەر لەو دیمانەیەدا قسە لەسەر بارودۆخى ئێستاى شانۆ و دراما و هەندێ لایەنى تایبەتى خۆى دەکات.

هونەرمەندى شانۆکار سەعدون یونس، لە ساڵى (1981)ـەوە لاى خەڵک بە (رەجەب) ناسراوە، قۆناغەکانى منداڵی و گەنجێتى لە گەڕەکی (تەیراوە)ـی شاری هەولێر بەڕێکردووە، دواى بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنى چەندین شانۆگەرى لە شارى هەولێر، کە ئێستا وەک یەکێک لەدیارترین و بەتواناترین ئەکتەرى شارى هەولێر دەناسرێتەوە، ئەو لەدواى راپەرینەوە کوردستانى جێهێشت و بەرە وڵاتى ئەڵمانیا بەڕێکەوت، لەسەرەتاى دیمانەکەیدا باسى لەهۆکارەکانى جێهێشتنى کوردستان کرد و گوتى “لەدواى راپەڕینەوە لەگەڵ برادەرانى بزووتنەوەى ئیسلامى تووشى گرفتێکى گەورە بووم، کە هەوڵیاندەدا هونەرمەندان تیرۆر بکەن، یەک لەو هونەرمەندانە من بووم، هەتا ناوم بەموجریمى هەولێر هاتبوو، قەد نەدەچووە خەیاڵم رۆژێک ببمە تاوانبار، تەنیا لەبەرئەوەى رۆڵم لە شانۆى کوردیدا بەتایبەت لە هەولێر رۆڵێکى کاریگەر بوو، بزووتنەوەى ئیسلامى دەیویست ئەو کاریگەرە تیرۆر بکات و تەقەشم لێکرا، لەبەرئەوە سەیرم کرد، بارودۆخەکەى کوردستان بۆ من تێکچوو”، سەعدون یونس وەک خۆى ئاماژەى بۆ دەکات، دواى چەندین ساڵ لە جێهێشتنى کوردستان، ئێستا تێگەیشتووە، کە جێهێشتنى کوردستانى وایکرد بەدووربێ لەو “بارودۆخە خراپە”ى ئێستاى شانۆ لەکوردستان، دەڵێت “ئەوکاتەى کوردستانم جێهێشت، وام هەستم دەکرد شتێکى زۆر خراپم کردووە، بەڵام ئێستا هەست دەکەم شتێکى زۆر باشم کردووە، لەبەرئەوەى ئەو حاڵەتەى ئێستاى شانۆ و هونەر لە کوردستان دەبینم، قەد پێم خۆش نییە بەشێک بوومایە، لەو حاڵەتە خراپەى، کە شانۆ و هونەرى کوردى تێیکەوتووە، بێ ئەوەى هیچ تایبەتمەندییەکى کوردایەتى لە شانۆ و هونەرى کوردیدا مابێت، هەست دەکەم تواناى هونەرمەندانى کورد زۆر لەو حاڵەتە گەورەترە، کە ئێستا هەیە، بەداخەوە هونەرمەندانى کورد زۆربەشیان کەسایەتیەکەشیان نەما، چونکە سیاسەت دەستى بە هەموو بوارەکانەوە گرتووە”. ناوبراو لەسەر باسى جێهشتنەکەى بەردەوام دەبێت و پێیوایە ئێستا بۆى روون بووەتەوە، کە هونەرمەند سەباح عەبدولڕەحمان بەبێ ئەو، توانا هونەرییەکەى تەواو نابێ و گوتى “سەباح عەبدولڕحمان هونەرمەندێکى بەتوانایە، بەڵام بەداخەوە تواناکەى خۆى بزر کردووە، ئێستا بۆم روون بووەوە، هونەرمەند سەباح عەبدولڕەحمان لەگەڵ سەعدون یونس دەتوانێ بەیەکەوە زۆر شتى جوان پێشکەش بکەن، دڵنیام لەوەى کاک سەباح بێ سەعدون لایەکى خۆى بزر کردووە”.
ئەو نایشارێتەوە زۆر حەز بە گەڕانەوەى شارى هەولێر دەکات و لێرە دەست بکاتەوە بە پێشکەشکردنى ئەو بەرهەمە خۆماڵیانەى، کە پێشتر ئیشى لەسەر کردووە و تێنوویەتى بینەرى کورد بشکێنێ، سەعدون یونس گوتى “ئێستا من لە وڵاتى ئەڵمانیا دەژیم و رەگەزنامەى ئەڵمانیم هەیە، ئەگەر لەوێ هیچ ئیشێکیش نەکەم، حکومەتى ئەڵمانیا دەمژیێنێ، بەڵام بەیانى ئەگەر بمەوێ بێمەوە کوردستان کێ دەمژیێنێ؟”. سەعدونى هونەرمەند دابینکردنى ژیانى خۆى لە کوردستان بە ئەرکى حکومەت و وەزارەتى رۆشنبیرى دەزانێ، بەڵام ئەو باوەڕ ناکات، حکومەت و وەزارەتى رۆشنبیرى بیانەوێ ئەو کارە بکەن، “کە دڵنیام بە دەیان هونەرمەمدانى دەرەوەى وڵات چاویان لەوەیە بێنەوە و لە کوردستان بژین، بەڵام نازانن چۆن بژین”.
پێش ئەوەى بێتە سەر باسە هونەرییەکەى، سەعدون یونس دێتە سەر باسى (تەیراوە)، ئەو گەڕەکەى نیوەى تەمەنى خۆى تێدا بەڕێکردووە و دەیان یادگارى تێدا تۆمارکردووە، ئەو گەڕەکەى وەک خۆى دەڵێ، هەموو ژیانى ئەو و هاوڕێ و هاوتەمەنەکانى ئەوى کردە یەکەم، دەڵێت “سەردەمى منداڵیم بارودۆخى ژیان زۆر لە نزمیدا بوو، بەتایبەت ماڵەکانى گەڕەکى (تەیراوە)، کە دەتگوت (تەیراوەی سەرکەندێ)، واتا ئەو ماڵانەى هیچیان نییە، لەماڵ کارەبامان نەبوو، ناچار لە دەرەوە لەبن عامودى کارەبا دەرسەکانمان دەخوێند، کە دەچووینە مەکتەب لە (تەیراوە) بۆ (سەیداوە) بەپێ دەچووین، سەیرمان دەکرد هیچ شتێک نییە خۆمانى پێوە سەرقاڵ بکەین، تەنیا ئەوە مابوو، کە لە زیرەکایەتى خۆمان نیشان بدەین، هەر لەبەرئەوەش منداڵەکانى (تەیراوە) بە بەردەوامى یەکەم دەبوون، ئەو یەکەمیە لەگەڵ مندا هات، هەتا لە بەغدا بە پێنج ساڵ شانۆم تەواو کرد و هەر پێنج ساڵ یەکەم بووم، وای لێهات ژیانم هەمووى بووە یەکەم”.
هونەرمەند سەعدون یونس، ئاماژەى بە یەکەم کاری شانۆیی خۆى کرد، کە لە شارى هەولێر نمایشى کردووە و تێیدا 65 ئافرەتى هێناوەتە سەر شانۆ، کە لەو سەردەمەدا لەبەرنەبوونى ئافرەت، پیاویان دەکردە ئافرەت، “لەساڵى 1975 ئەوکاتەى لە تەمسیلەکاندا پیاویان دەکردە ئافرەت، من ڕازى نەبووم لەگەڵ هیچ لایەک ئیش بکەم، یەکەم شانۆگەریم لە مەکتەبى سانەوى کچان کرد و 65 کچم هێنایە سەر شانۆ، بەپێچەوانەوە ئەو دیاردەیەى کە باوبوو، من کچم کردە پیاو، وایلێهات بەبوونى من ئافرەت سەر شانۆى دیت، بە شانازییەوە دەڵێم بۆ ئافرەتان دەرگایەکى گەورەم کردووە، هەتا بەخۆم و ژن و منداڵەکانمەوە هاتینە سەر شانۆ و تەمسیلمان دەکرد”.
ئەگەرچى سەعدون یونس بەوە ناسراوە، وەک یەکەمین پیاو دەستى هونەرمەند سەمیرە عەبدۆکى خێزانەکەى خۆى گرتووە و لەسەر تەختى شانۆى داناوە و بەیەکەوە تەمسیلیان کردووە، کە دواتریش هەموو کوڕ و کچەکانى هێنایە سەر شانۆ، بەڵام ئەمڕۆ چوار ساڵە سەمیرەخانى ئەو پیاوە بوێر و کۆتشکێنە وەفاتى کردووە و ساڵانێکى زۆریشە منداڵەکانى لە تەمسیل دابڕاون و ئێستا وەک سەرەتاى جاران بە تەنیا ماوەتەوە، بەڵام سەعدون یونسى هونەرمەند دەڵێت “ئەگەر شانۆ هەبێت، دیسانەوە منداڵەکانم دێنەوە سەر شانۆ، هەروەها خێزانە تازەکەشم، کە ئەکتەرى شانۆ بووە و لە کاتى خۆیدا من دەرهێنەرى بوویمە، ئامادەیە ئیشى شانۆیى بکاتەوە، بەڵام فەرموو جارێ شوێنێک نییە من ئیشەکانى خۆمى تێدا بکەم، ئەى منداڵەکانم بۆ کوێ بێنم و چى بکەن. کوا شانۆ؟ کوا سیستەم و پشتگیرى؟ ئێمە چۆن دەتوانین لەو بارودۆخە خراپەى شانۆ و دراماى کوردى ئیش بکەین؟” سەعدون یونس بۆ یەکەمین جارە ئەوەى ئاشکرا کرد، کە ژنى تازەى هێناوەتەوە، بەڵام بەیەکەوەش ناژین، گوتى “وەفاى پیاو لەوەدا نییە ئەگەر ژنەکەى مرد و ژن نەهێنێتەوە، ژیانى تایبەتى موڵکى ئەو ئینسانەیە، کاتێک هونەرمەند ناسر رەزازى ژنەکەى دەمرێ و نزیکترین کەسى لەدەستدەدات، ئەوا بەس ناسرى رەزازى خۆى هەستى پێدەکات، منیش ژنم هێناوەتەوە، بەڵام پێکەوە ناژین، بارودۆخەکە ئاواهات و ئاواشم پێ باش بووە، چونکە وەک باوک کۆمەڵە ئیلتیزاماتێک هەیە، وەک هونەرمەندیش کۆمەڵە ئیلتیزاماتێکیشم هەیە، کاتێک هەستت بەوە کرد، ئینسانێک هەیە بە هەست لەگەڵتە، نەک هەر بەجەستە، ئەوا ئەو هەستە دەتوانێ هاوکارى ژیانت بێت، چونکە ئەوە پێداویستیى ژیانە”. ئەو لەسەر قسەکانى خۆى بەردەوام بوو و گوتیشى “هەست بە پیربوونى خۆم ناکەم، ئێستاش وادەزانم تەمەنم سى ساڵە، زۆر جار سەیرى منداڵەکانم دەکەم و دەبینم ماشاڵڵا ئەوەندە گەورە بووینە، بەڵام من هیچ هەست بە تێپەڕبوونى تەمەنم نەکردووە، زوو زوو دەچمە لاى دکتۆر و پشکنین بۆ لەشم ئەنجام دەدەم، سوپاس بۆ خوا هیچ نەخۆشییەکم نییە”.
ئەو سەبارەت بە رۆڵى سیاسەت لە تەسکردنەوەى هونەر، پێیوایە لە دواى راپەڕینەوە، سیاسەت وایکرد هونەر و هونەرمەندان بەرەو ئاقارێکى ترسناک بڕوات، بەشێوەیەک سیاسەت لە جێگاى هونەر چووە ناو خەڵکەوە، سەعدون یونس دەڵێت “لەدواى راپەڕین کۆمەڵە پارتێکى سیاسى هاتنە مەیدان، کە هونەرمەندان وایانلێهات هەر یەکەیان بچنە لایەک، بۆئەوەى هەم بتوانن بیروڕایەکانى خۆیان دەرببڕن و هەمیش بتوانن ژیانیان دابین بکات، ئەوە وایکرد دامودەزگا و کەلتوور نەمێنێ، ئێستا ئێمەى هونەرمەندان هەموومان لەجێگەى هونەردا سیاسەت و حیزبایەتى دەکەین، بابڵێن جێگایەک لەو کوردستانە هەیە، بایەخ بە دراما و شانۆ دەدات؟ راستە زۆربەى شتەکان هەیە، بەڕێوەبەرایەتیى هونەرى شانۆ هەیە، وەزارەتى رۆشنبیرى و کەسانى راوێژکار و خەبیرى شانۆیى هەن، لە کەناڵە ئاسمانییەکانیش بە ناوى بەشى شانۆ بەشێکیان داناوە، بەڵام کوا سیستەم و کارکردن و داهێنانەکانیان؟ ئەو شوێنانەی هەن، تەنیا لەبەرئەوەیە هەبن، نەک لەبەرئەوەى با ئیش بکرێ. من دەمەوێ تێبگەم پلانى وەزارەتى رۆشنبیرى چییە؟ وادیارە رۆشنبیرى لە تێگەیشتنى ستافە سیاسییەکەى حکومەت لە پلەیەکى دى دانراوە، لەو بارودۆخەشدا سەرۆکى حکومەت بەرپرسە، کە شانۆ لە بیرى خەڵک نەماوە”. ئەو شانۆکارە دەشڵێ “ئەگەر من وەزیرى رۆشنبیرى بوومایە، نەمدەهێشت ئەو قەیرانە تووشى شانۆ و دراماى کوردى بێت، هەوڵمدەدا سیستەمێک هەبێت، ئێستا هەر کەسێک و لەلایەک ئیش دەکات، هەر هونەرمەندێک نوسراوێک لەپێش وەزیر دادەنێت و پارەکە وەردەگرێ و دەڕوات، ئەگەر بێتو ئەنجوومەنێکى رۆشنبیرى و هونەرى لەناو وەزارەتەکەدا هەبێت و پلان بۆ ئیشەکان دابنرێت، ئەو قەیرانە روونادا، بەڵام پێموایە وەزارەتى رۆشنبیرى سیاسەت بەڕێوەى دەبات، پێشموایە ئەگەر وەزارەتى رۆشنبیرى لە قاڵبە سیاسییەکە بێتەدەرەوە، دەبێتە وەزارەتى داهێنان”. سەعدون یونس باسى لەوەش کرد، هونەرمەند دەتوانێ لە بڵاوکردنەوەى کەلتوور و ناساندنى گەلەکەى رۆڵى سەرکردەیەکى وڵات ببینێ، کە ئەگەر حکومەت پشتگیرى بکات، بەنیازە ئەوکارە لەڕێگەى درامایەکى کوردیەوە ئەنجام بدات و گوتى “تورک توانى بە دراما بگاتە ناو هەموو گەلانى دنیا، لەڕێگەى هونەرەکەیەوە سیاسەتێکى زۆر زیرەکانەى بەکارهێنا، هونەرمەندانى کوردیش بە توانان و پێموایە دەتوانن رۆڵێک بگێڕن، هیچى لە رۆڵى سیاسییەکان و سەرکردەکانى ئەو وڵاتە کەمتر نەبێت، من دەتوانم لەو هەولێرە لەمستەوایەکى وا بەرز درامایەک بکەم، کە لە کەناڵى ئێم بى سى پەخش بکرێت، بەنیازى کارێکى ئاواشم، ئەگەر هاوکارى هەبێت، بەڵام بەرپرسانى کورد هەست بەوە ناکەن”.
سەعدون بەوەش دڵگرانە، کاتێک شانۆ و دراماى کوردى لەوپەڕى قەیراندابێ و بە شارى سلێمانیش بگوترێ، (پایەتەختى رۆشنبیرى و هونەر)، ئەو هونەرمەندە ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، لە ئێستادا هیچ شارێکى کوردستان خاوەن ئەو شانۆیە نییە، تا شانازى پێوە بکرێ، ئەگەر بەخشینى نازناوى (پایەتەختى رۆشنبیرى و هونەر) لەسەر ئەساسى بەرهەمە کۆن و شتە جوانەکانیش بێت، ئەوا هەولێر پێشەنگەترە تاشارەکانى دیکە، سەعدون یونس گوتى “سلێمانى و دهۆک و کەرکووک ڕازى بن یان نا، شانۆ و دراماى کوردى هى هەولێرە، من سى ساڵە تەمسیلى هەبوونەبووم لە هەولێر کردووە، سى ساڵى تریش مەجال دەدەمە هەموو هومەرمەندانى سلێمانى، با کۆببنەوە و بتوانن هەبوونەبوویەک بکەن، دڵنیام پێیان دروست ناکرێ، ئەوە قەدەرى هەولێرە، هەولێر قەدەرى ئەوەیە، کە ببێتە نموونەى جوانى کوردستان، ببێتە پایتەختى رۆشنبیرى”.

Zana Dizeyi

Zana Dizeyi

Next Post
قەیرە کچانى هەولێر بۆ کردنەوەى گرآى بەختیان پەنا بۆ سوڵتان موزەفەر دەبەن

قەیرە کچانى هەولێر بۆ کردنەوەى گرآى بەختیان پەنا بۆ سوڵتان موزەفەر دەبەن

نوێترین بابەت

فیلمی سینەمایی “ئەزموون” لە دەرهێنانی “شەوکەت ئەمین کورکی” ئامادەی نمایش کردنە

فیلمی سینەمایی “ئەزموون” له شاری ئه‌بووزه‌بی لە وڵاتی ئیماڕات نمایش کرا

29/01/2023
نامۆ

نامۆ

29/01/2023

پیتێک لە دەروازەی چەند ڕێگەیەکی وانە وتنەوەدا

29/01/2023
خـوێنـدنەوەیـەک بۆ رۆمـانی کـچی دورگـە بچکـۆلـەکە..

خـوێنـدنەوەیـەک بۆ رۆمـانی کـچی دورگـە بچکـۆلـەکە..

29/01/2023
عێراق لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەدا!

سەردەمی کۆتاییهاتنی دیکتاتۆرییەت لە ئێران!

29/01/2023
لە سێگۆشەی جیهانیی «قەڵای هەولێر»، «کەتیبەی بێستوون» و «هەورامان» تا پاراستنی زمان، ژن، ژینگە و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان زانایاندا

عەباس غەزالی: محەمەدی ماملێ هونەرمەندێکی ڕەسەن و دڵسۆزی نەتەوە و نیشتیمانه‌که‌ی بوو

29/01/2023
کە زۆر هات قەواڵە بەتاڵە

دەسەڵات و جیاکاری ناوچەیی

18/01/2023
لە نووسین “ساڵح محەمەد” کتێبی (کەسایەتییەکانی ڕواندز) بڵاوکرایەوە

لە نووسین “ساڵح محەمەد” کتێبی (کەسایەتییەکانی ڕواندز) بڵاوکرایەوە

18/01/2023
عێراق لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەدا!

ئێران.. ئالتەرناتیڤی دیموکراتیک لە تاقیکردنەوەدا!

18/01/2023
رەزا شـوان: کات و شوێن لە چیرۆکی منداڵان

رۆڵـی گـرنگی مامۆسـتایـان

18/01/2023

ئێمە باشترین تەوەرەکانی وردپرێسی پریمیۆمتان بۆ دەهێنین کە تەواون بۆ هەواڵ و گۆڤار و بلۆگی کەسی و هتد. بۆ زانیاری زیاتر سەیری لاپەڕەی نیشتنەوەمان بکەن.

  • چاند و هونەر
  • وتار و بیروڕا
  • ئەدەب
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

No Result
View All Result
  • چاند و هونەر
    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • وتار و بیروڕا
    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • ئەدەب
    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

Welcome Back!

Sign In with Facebook
Sign In with Google
OR

Login to your account below

Forgotten Password? Sign Up

Create New Account!

Sign Up with Facebook
Sign Up with Google
OR

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In