شه‌ممه‌, ئه‌یلول 30, 2023
  • پەیوەندی
  • دەربارەی ئێمە
  • وەرگێڕی فۆنت
  • Login
  • Register
CHRA.TV
  • چاند و هونەر
    • All
    • سینەما و تیڤی
    • شانۆ
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
    • ناوداران
    • هونەری
    ئەحمەد جەمیل: بینەر زیاترحەز بەنمایشێک دەکات کە باری دەروونی ئارام بکاتەوە

    ئەحمەد جەمیل: بینەر زیاترحەز بەنمایشێک دەکات کە باری دەروونی ئارام بکاتەوە

    مەنسوور جیهانی: به‌همه‌ن قوبادی له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کان به جیهان ناسێندرا

    ڕه‌نگدانه‌وه‌ی وتووێژی مەنسوور جیهانی له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی “فڕانس ٢٤” به زمانه‌کانی ئینگلیزی و چینی له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئاسیا

    مەنسوور جیهانی ڕه‌خنه‌گری کورد فیلمه‌کانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کانی هه‌ڵبژارد

    مەنسوور جیهانی ڕه‌خنه‌گری کورد فیلمه‌کانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کانی هه‌ڵبژارد

    “منداڵی عیماد” له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “ڕۆتێردام”ی هۆڵه‌ندا نمایش ده‌کرێت

    “منداڵی عیماد” له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “ڕۆتێردام”ی هۆڵه‌ندا نمایش ده‌کرێت

    سڵێمان گەڵاڵی: شانۆی کوردی بەگشتی لە ھەولێر بەتایبەتی گەلێ ئاستەنگی لەبەردەم دروست بووە

    سڵێمان گەڵاڵی: شانۆی کوردی بەگشتی لە ھەولێر بەتایبەتی گەلێ ئاستەنگی لەبەردەم دروست بووە

    کلیپی گۆرانی “یاسی سپی” بە ئاوازدانەری و ژەنیاری ته‌نبووری فەرنوود ئیلهامی بڵاوکرایەوە

    کلیپی گۆرانی “یاسی سپی” بە ئاوازدانەری و ژەنیاری ته‌نبووری فەرنوود ئیلهامی بڵاوکرایەوە

    زنجیره دڕامای “ئه‌کتۆر” به ڕۆڵ بینینی “نه‌وید محه‌مه‌دزاده‌” له جیهاندا ده‌دروه‌وشێته‌وه

    زنجیره دڕامای “ئه‌کتۆر” به ڕۆڵ بینینی “نه‌وید محه‌مه‌دزاده‌” له جیهاندا ده‌دروه‌وشێته‌وه

    کلیپی گۆرانی “ئه‌ی ڕه‌ستخیز” بە ئاوازدانەری و ژەنیاری “فەرنوود ئیلهامی” بڵاوکرایەوە

    کلیپی گۆرانی “ئه‌ی ڕه‌ستخیز” بە ئاوازدانەری و ژەنیاری “فەرنوود ئیلهامی” بڵاوکرایەوە

    بەهمەن قوبادی پڕشانازیترین دەرهێنەری سینەمای ئێرانە لە فێستیڤاڵی فیلمی کانی فەڕەنسا

    به‌همه‌ن قوبادی خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی “ئه‌زمیر”ی پێشکه‌ش به ژنانی ئازای نیشتمانه‌که‌ی کرد

    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • وتار و بیروڕا
    • All
    • ئێسپرێسۆ
    • دیمانە
    • وتار و بیروڕا
    ئەحمەد جەمیل: بینەر زیاترحەز بەنمایشێک دەکات کە باری دەروونی ئارام بکاتەوە

    ئەحمەد جەمیل: بینەر زیاترحەز بەنمایشێک دەکات کە باری دەروونی ئارام بکاتەوە

    ئەودیووی جێندەر

    ئەوەی ئەبێ بکرێ بۆ گۆڕانکاری

    عێراق لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەدا!

    خەڵکی ئێران دەسەڵاتی دیکتاتۆری دەڕووخێنن!

    شاخەوان عەلی: منداڵ پێویستییەکە دەبێ بەوریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ دا بکرێت

    شاخەوان عەلی: منداڵ پێویستییەکە دەبێ بەوریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ دا بکرێت

    ئاشنا عومەر: موزیکی و گۆرانی کوردی لە ئێستادا تێکەڵەیەکی پێوە دیارە

    ئاشنا عومەر: موزیکی و گۆرانی کوردی لە ئێستادا تێکەڵەیەکی پێوە دیارە

    حەمە ساڵح فەرھادی: ھەندێک کەس وا دەزانن نووسین بۆ منداڵ کارێکی ئاسانە

    حەمە ساڵح فەرھادی: ھەندێک کەس وا دەزانن نووسین بۆ منداڵ کارێکی ئاسانە

    چاوخشانێک بە مێژووی ئەدەبی منداڵان لە ئینگلتەرا..

    دیموکراسى پەڕلەمانى (نوێنەرایەتى) و شورایى

    دیموکراسى پەڕلەمانى (نوێنەرایەتى) و شورایى

    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • ئەدەب
    • All
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • هۆنراوە
    • چیرۆک
    شوناسی ژن لەکۆمەڵە شیعری پاییزە یاد دا

    سەردەمی سادە نووسی و خوێنەری سادە

    زۆر جار دڵم لای تۆ جێهێشتووە

    پێکی نیگا

    چاوەکانت بەشوێنمدا دەگەڕێن

    شانۆی حەز

    کام جیھانبینی لە شیعری ھاوچەرخی کوردیدا؟

    کام جیھانبینی لە شیعری ھاوچەرخی کوردیدا؟

    رێزان محەمەد: زیاتر لە بەیانیان زوودا شیعرەکانم

    رێزان محەمەد: زیاتر لە بەیانیان زوودا شیعرەکانم

    بۆچی زه‌وی به‌ پێشمه‌رگه‌ی دێرین ناده‌ن ؟

    کەرەکەی چی پێ گوت؟

    پیاوێک و شارایەک بەرهەمی دەستنووس

    پیاوێک و شارایەک بەرهەمی دەستنووس

    بۆرژان

    “ساکەگۆڕ”

    زۆر جار دڵم لای تۆ جێهێشتووە

    کوشتنی حەز

    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
    • All
    • ئابوری
    • جیهان
    • کوردستان
     فیستیڤاڵی  بەهرەی نوێ و دەستپێکێکی جوان

     فیستیڤاڵی  بەهرەی نوێ و دەستپێکێکی جوان

    (ژینا) چووە ریزی (نەمران)ەوە!

    (ژینا) چووە ریزی (نەمران)ەوە!

    ئیبراهیم تاتلیسس دووچاری ڕووداوی هاتوچۆ هات..

    ئیبراهیم تاتلیسس دووچاری ڕووداوی هاتوچۆ هات..

    هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر ماڵئاوایی کرد

    هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر ماڵئاوایی کرد

    (13) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

    (13) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

    عێراق لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەدا!

    ئێران.. شەڕێکی قورسی دژ بە دیکتاتۆرییەت!

    بایدن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە ڕادەگەیەنێت

    بایدن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە ڕادەگەیەنێت

    رێكەوتنی ئیستانبوڵ و دابەزینی نرخی گەنم لە جیهان

    رێكەوتنی ئیستانبوڵ و دابەزینی نرخی گەنم لە جیهان

    پێدەچێت تورکیا بە مۆڵەت نیشتیمانمان تۆپباران بکات

    پێدەچێت تورکیا بە مۆڵەت نیشتیمانمان تۆپباران بکات

  • تەندروستی و ژیان
    • All
    • تەندروستی و ژیان
    • خواردن
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    گژوگیا بۆمان دێت

    گژوگیا بۆمان دێت

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    جگەرەکەت هەڵکە…

    پرسی فێمێنیزم و کێشەکانی ژنی کورد

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵەهەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

  • ڤیدیۆ کلیپ
    ڕێبوار مورادی (ناز)

    ڕێبوار مورادی (ناز)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    چنار (بەسە)

    چنار (بەسە)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    میران عەلی (وەرە لام)

    میران عەلی (وەرە لام)

  • وێب تیڤی
    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    خانمانی گلاریس

    خانمانی گلاریس

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    شیڤان پەروەر: دەوڵەت بە شێخ و مەلاو سەید و مەزهەب دروست نابێت

    شیڤان پەروەر: دەوڵەت بە شێخ و مەلاو سەید و مەزهەب دروست نابێت

  • میدیاکان
No Result
View All Result

روانینێکی نوێ بۆ حه‌یران

CHRA.TV by CHRA.TV
21/06/2010
in وتار و بیروڕا
98
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

حه‌سه‌ن جودی : حه‌یران شێوازێکی ره‌سه‌نی هونه‌ری سترانبێژی میللییه‌ و به‌شێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی که‌له‌پووری کوردییه‌. سروشت و پێکهاته‌ی هونه‌ری حه‌یران تایبه‌تمه‌ندی جیاوازی ‌پێداوه‌ و له‌هونه‌ره‌ میللییه‌کانی دیکه‌ی جوداکردۆته‌وه و هه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌شی وایکردووه‌ که‌ به‌نه‌مری و زیندوویی بمێنیته‌وه‌ و تا رۆژگاری ئه‌مڕۆ وه‌ک یه‌کێک له‌ جۆشدارترین هونه‌ری میللی کوردی چه‌شه‌ و چێژی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌

شاره‌زایانی حه‌یران به‌گشتی ده‌قی حه‌یران به‌ په‌خشانه‌ شیعر، یان شێوازێکی تایبه‌تی شیعری ئازاد له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن و له‌ رووی‌ سه‌رواشه‌وه‌ سێ‌ سه‌روای‌ خۆی هه‌یه که‌ بریتییه‌ له: سه‌ربه‌ند، ناوبه‌ند و دوابه‌ند. ئه‌مه‌ش له‌ڕووی ده‌قه‌وه‌ حه‌یران له‌ لاوک و به‌یت و به‌سته‌ و سیاچه‌مانه‌ و هۆره‌ و جۆره‌کانی دیکه‌ی سترانبێژی جودای ده‌کاته‌وه‌. شاره‌زایانی بواری مۆزیکی کوردیش ئه‌وه‌یان ده‌ستنیشان کردووه‌ که‌ حه‌یران زیاتر له‌سه‌ر په‌یژه‌ی مه‌قامی به‌یات ده‌گووترێت و زۆر که‌م به‌ په‌یژه‌ی مه‌قامی دیکه‌ی ده‌چڕدرێت. که‌ ئه‌مه‌ش نه‌ک هه‌ر حه‌یرانی سنووردار کردووه‌، به‌ڵکو وایکردووه‌ له‌هه‌موو جۆره‌کانی دیکه‌ی سترانبێژی و ده‌نگبێژی جودا ببێته‌وه‌ و له‌هیچ شتیکی دیکه‌ نه‌چێت. هه‌روه‌ها حه‌یرانیش وه‌ک هه‌ر ژانرێکی دیکه‌ی سترانبێژی ده‌کرێ به‌ نۆته‌ش بنووسرێته‌وه و بخوێنرێته‌وه‌.

‌باسوخواسی سه‌ره‌کی حه‌یران ده‌ربڕینی راز و نیاز و هیوا و حه‌سره‌ته‌کانی نێوان کوڕه‌تیمه‌ حه‌یران و كچه‌تیمه‌ حه‌یرانه‌، یان بڵیین گێڕانه‌وه‌ی کورته‌ چیرۆکێک یان هه‌ڵوێسته‌یه‌ک یان گفتوگۆیه‌کی نێوان کوڕه‌تیمه‌ حه‌یران و كچه‌تیمه‌ حه‌یرانه‌ که‌ ئه‌ڤینداری یه‌کترن و به‌هۆی دووری نێوانیانه‌وه‌ یان به‌هۆی به‌ربه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوورییه‌وه‌ ناتوانن به‌یه‌ک بگه‌ن و به‌ مرازی دڵی خۆیان بگه‌ن. زۆر که‌م له‌حه‌یرانه‌کان چیرۆکێکی درێژ له‌خۆوه‌ ده‌گرن. هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م به‌ندی حه‌یرانه‌کان یان له‌سه‌ر زمانی کچه‌تیمه‌ حه‌یرانه‌ یان کوڕه‌تیمه‌ حه‌یرانه‌، یان له‌نێو خودی حه‌یرانه‌که‌دا گفتوگۆی نێوان هه‌ردووکیان به‌یه‌که‌وه هه‌یه‌‌. واتا حه‌یرانبێژ چ ژن بێت یان پیاو، یان روو له‌ که‌سه‌ حه‌یرانبووه‌که‌ی خۆی ده‌کات و حه‌سره‌ت  و داواکانی خۆی بۆ باس ده‌کات، یان روو له‌ گوێگرانی خۆی ده‌کات و باس له‌ حه‌یرانبووه‌که‌ی خۆی ده‌کات. واتا حه‌یرانبێژ به‌رده‌وام یان به‌‌ راناوی (ئه‌من) چیرۆک و به‌سه‌رهاتی ساتێکی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ڤینداره‌که‌ی ده‌گێڕێته‌وه‌، یاخود به‌ ڕاناوی (ئه‌تۆ) روو له‌ که‌سه‌ حه‌یرانبووه‌‌که‌ی ده‌کات. بۆیه‌ حه‌یرانبێژان زۆر که‌م له ‌حه‌یرانه‌کانیاندا چیرۆک و باسوخواسی که‌سێکی دیکه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌. زۆر که‌م له‌ حه‌یرانه‌کاندا باسوخواسی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئایینی تێدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه‌. مخابن ماوه‌یه‌که‌ چه‌ند حه‌یرانبێژێک له‌چوارچێوه‌ی ئه‌قڵییه‌ت و به‌رنامه‌ی ره‌وتی ئیسلامی سیاسیدا، هه‌وڵده‌درێت حه‌یران له‌ جه‌وهه‌ر و ناوه‌رۆکی راسته‌قینه‌ و رۆمانسیانه‌ی خۆی دووربخرێته‌وه‌ و باسوخواسه‌ ئایینیه‌کانی تێوه‌ده‌ئاخنرێت و به‌ فۆرم و ئاوازی حه‌یران رووپۆش ده‌کرێت. ئه‌مه‌ش جۆرێکه‌ له‌ شێواندنی که‌له‌پووری ره‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌گشتی و حه‌یران به‌تایبه‌تی. ئه‌گه‌رنا هه‌موو ئایین و ئایینزایه‌ک به‌گوێره‌ی هزر و رامانی خۆی ئاواز و هونه‌ری تایبه‌ت به‌خۆیشی هه‌یه‌ و چ پێویست ده‌کات هانا وه‌به‌ر شێواندنی به‌شێک له‌ که‌له‌پوورێکی ره‌سه‌نی وه‌کو حه‌یران ببرێت؟

به‌ڵام حه‌یران له‌ڕووی زمانی ده‌ربڕینه‌‌وه‌؛ به‌ شێوه‌زارێکی زۆر ساده‌ و ساکاری ئه‌و هه‌رێمه‌ی که‌ لێی له‌دایک ده‌بێت ده‌رده‌بڕدرێت و به‌ ئاوازێکی زۆر ناسک له‌قوڕگی حه‌یرانبێژه‌وه‌ چریکه‌ی دێت و کاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر گوێگرانی خۆی ده‌کات. ده‌کرێ ئه‌و راستییه‌ گرنگه‌ بخه‌ینه‌ڕوو که؛‌ شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی حه‌یران گوند و لادێکانه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ چین و توێژه‌کانی ژێره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا و هونه‌ری خه‌ڵکی جووتیار و سه‌پان و باخه‌وان و هه‌ژاره‌ و هیچ په‌یوه‌ندی به‌ چینی سه‌ره‌وه‌ و باڵاده‌ستی کۆمه‌ڵگاوه‌ نییه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش گوزارشت له‌ راز و نیازی کوڕه ‌ده‌ره‌به‌گ و ئاغا و میره‌وه‌ ناکات‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ مه‌جلیسی کۆشک و دیوه‌خانی به‌گ و ئاغایانیش ده‌گووترێت، ئه‌وا سه‌رچاوه‌که‌ی بۆ کاریگه‌ری و ئاستی هونه‌ری حه‌یران و حه‌یرانبێژان ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوون و رایه‌ی که‌ سه‌رچاوه‌ی به‌شێکی حه‌یران ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ناو مه‌جلیسی کۆشک و دیوه‌خانانی به‌گ و ئاغایان. ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ له‌ راستییه‌وه‌ نزیک بووایه‌ ئه‌وا ناوه‌رۆک و باسوخواسی حه‌یرانیش له‌ساده‌یی و مراز و راز و حه‌سره‌تی ئه‌ڤیندارانه‌ی کاره‌کته‌ری کوڕه‌تیمه‌ حه‌یران و کچه‌تیمه‌ حه‌یران ده‌گۆڕدرا و له‌جێی ئه‌مه‌دا باس هه‌ر باسی شانوشه‌وکه‌ت و جوامێری ئاغا و به‌گ و میران ده‌بوو. ته‌نانه‌ت زۆرێک له‌و حه‌یرانانه‌ی له‌ناو جه‌رگه‌ی شاریشه‌وه سه‌ریانهه‌ڵداوه‌، مۆرکی ساده‌یی و مراز و را‌زه‌کانی گوندێتی پێوه‌ دیاره‌. هه‌ڵبه‌ته‌ پێکهاته‌یه‌کی گرنگی حه‌یران وه‌سفی سروشت و جوگرافیایه‌ و له‌زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری حه‌یرانه‌کاندا وه‌سفی سروشتی گوند و ده‌شت و چیا و ره‌ز و باخ و کانی و مه‌زاره‌کانی هه‌رێمه‌که‌ له‌خۆوه‌ ده‌گرێت. ئه‌گه‌ر باسی شاریش بکات، ئه‌وا وه‌ک شوێنی رووداو و به‌سه‌رهاتی ناو حه‌یرانه‌که‌ نییه‌، به‌ڵکو زیاتر وه‌کو ئه‌وه‌یه‌ کوڕه‌تیمه‌ حه‌یران چووبێته‌ شاری ناوبراوه‌وه‌،‌ یان نیازی چوونه‌ شارێکی هه‌بووبێت ناوی شاره‌که‌ دێت. ‌

بۆیه‌ ئه‌گه‌ر باس له‌ جۆره‌کانی حه‌یران بکرێت ئه‌وا ناکرێ حه‌یران بۆ حه‌یرانی سه‌رچیایی و حه‌یرانی مه‌جلیس و دیوه‌خانان دابه‌ش بکرێت. ئه‌م پۆلینکردنه‌ له‌گه‌ڵ سروشت و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی حه‌یراندا ناگونجێت. چونکه‌ ناکرێت حه‌یران به‌شێکی له‌ سه‌رچیاکان و به‌شێکیشی له‌ نێو مه‌جلیس و دیوه‌خاناندا سه‌ریهه‌ڵدابێت. ئه‌م پۆلینکردنه‌ نه‌ پۆلینکردنێکی ته‌واو جوگرافییه‌ و نه‌ پۆلینکردنێکی ته‌واو جڤاکییه‌. ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر بگووترابا؛ حه‌یرانی سه‌رچیایی و حه‌یرانی ده‌شتایی، یان بگووترابا؛ حه‌یرانی مه‌جلیسی و ده‌ره‌وه‌ی مه‌جلیسان، هێشتا له‌ڕووی لۆژیکی پۆلینکردنه‌وه راستتر ده‌بوو. له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ناکرێ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌یرانبێژ به‌ده‌نگێکی به‌رز حه‌یرانه‌که‌ی ده‌چڕێت به‌حه‌یرانه‌که‌ی ئه‌و بگووترێت حه‌یرانی سه‌رچیایی و ئه‌وه‌ی به‌ ده‌نگی نزمیش بیچڕێت پێی بگووترێت حه‌یرانی مه‌جلیسی، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا ده‌کرێ هه‌مان ئه‌و حه‌یرانه‌ی له‌سه‌ر چیا گووتوویه‌تی، له‌ ده‌شتایی و ته‌نانه‌ت له‌ناو مه‌جلیسی دیوه‌خانانیشدا به‌ده‌نگێکی به‌رز بیڵێته‌وه‌ و گووتراوه‌ته‌وه‌ش‌.

له‌راستیدا له‌ خودی حه‌یران و ده‌قی حه‌یراندا هیچ ئاماژه‌ و تایبه‌تمه‌ندییه‌کی وه‌ها نابینریت که‌ ئه‌م حه‌یرانیان بۆ سه‌رچیا و ئه‌و حه‌یرانیان بۆ نێو مه‌جلیسان ئاماده‌کراوه‌، چونکه‌ شوێنی راسته‌قینه‌ی حه‌یران بۆخۆی ناخی حه‌یرانبێژه‌که‌یه‌، کاتێکیش که‌ حه‌یرانبێژ حه‌یرانه‌که‌ی له‌ ناخ و هزری خۆیدا ئافراندوویه‌تی هیچ حیسابێک بۆ شوێنی گووتنه‌که‌ی ناکات. هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیش نییه‌ که‌ حه‌یرانبێژان به‌و حیسابه‌ حه‌یرانیان ئافراندبێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌وردی بڕوانینه‌ ئه‌و وشه‌ و ده‌سته‌واژه‌ و رستانه‌ی له‌حه‌یراندا زۆر به‌کراوه‌یی ده‌رده‌بڕدرێن، که‌ ره‌نگه‌ له‌گه‌ڵ دابونه‌یتی داخراوی مه‌جلیسی دیوه‌خاناندا نه‌گونجێت.

بۆیه‌ ئه‌و پۆلینکردنانه‌ی تاکو ئێستا بۆ جۆره‌کانی حه‌یران کراون، کورتیان هێناوه‌ و نه‌توانراوه‌، وه‌کو پێویست‌ سروشت و تایبه‌تمه‌ندییه‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌کانی حه‌یران ئاشکرا بکرێت. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ پێویست ده‌کات که‌ لۆژیک و شێوازی دیکه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی که‌له‌پوورناسی‌ بۆ پۆلینکردنی جۆره‌کانی حه‌یران به‌کاربهێنرێت، که‌ له‌گه‌ڵ سروشتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی حه‌یراندا یه‌کانگیر ببێته‌وه‌، ئیدی ئه‌م پۆلینکردنه‌ چ له‌ڕووی ده‌ق و ناوه‌رۆکه‌وه بێت‌، یان له‌ڕووی ریتم و ئاواز و په‌یژه‌ی مه‌قامه‌وه‌، یان له‌ڕووی وێنه‌ی شیعریی و وه‌سف و ئاستی هونه‌رییه‌وه‌، یان له‌ڕووی شوێن و هه‌رێمی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر حه‌یرانێکه‌وه‌ بێت. ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌ پۆلینکردن و ده‌ستنیشانکردنی جۆر و فۆرمه‌کانی حه‌یراندا تایبه‌تمه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌کانی حه‌یران بخرێته‌ڕوو و سیحر و ئیستاتیکای حه‌یران و کاریگه‌رییه‌کانی زیاتر ئاشکرا بکرێت.

ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ سه‌رله‌نوێ حه‌یران و پێکهاته‌کانی شرۆڤه‌ بکرێت، ئه‌وا ده‌توانرێت ئاسانکاری ئه‌وه‌مان بۆ بکات که‌ له‌ڕووی که‌له‌پوورناسییه‌وه‌ مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی حه‌یران و جوگرافیای بڵاوبوونه‌وه‌ی حه‌یرانیش ده‌ستنیشان بکرێت و کاریگه‌ری هه‌رێمه‌کان له‌سه‌ر حه‌یران و کاریگه‌ری حه‌یرانیش له‌سه‌ر که‌له‌پووری هه‌ر هه‌رێم و ناوچه‌یه‌کدا ببنیریت. به‌مه‌ش ده‌کرێ‌ که‌له‌پوور و فۆلکلۆری میللیی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کوردیش باشتر بناسرێت. چونکه‌ تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌کی روون و یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌ مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی حه‌یران و پێداویستی ده‌رکه‌وتنی له‌و کاته‌دا نه‌خراوه‌ته‌ڕوو. ناکرێ وه‌ک هه‌ندێک بۆچوون و را  بیربکرێته‌وه‌ که‌ پێیان وایه‌؛ ته‌مه‌نی حه‌یران سه‌ده‌یه‌ک یان دوو سێ سه‌ده‌ بێت، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا له‌ڕووی ناوه‌رۆک و فۆرم و زمانی ده‌ربڕینه‌وه‌ پێده‌چێت ره‌گێکی قووڵی مێژوویی هه‌بێت و بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و قۆناخه‌ی که‌ هێدی هێدی به‌هۆی دابونه‌ریت و باوه‌ڕییه‌ کۆنه‌پارێز و غه‌واره‌کانه‌وه‌، په‌یوه‌ندییه‌ سۆزدارییه‌کانی نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێو کۆمه‌ڵگای کورده‌واری تاهاتووه‌ به‌رته‌سک کراوه‌ته‌وه‌ و له‌ئاکامی ئه‌و چه‌پاندن و فشارانه‌ی خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌وه‌ هونه‌ری حه‌یران وه‌ک پێهه‌ڵگرتنێک ئه‌و سنووربه‌ندی و کۆتگیرییه‌ی به‌زاندووه‌ و وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌کی هونه‌ریانه‌ به‌ راشکاوی و بێ په‌رده‌ باسی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌ سۆزدارییه‌کانی نێوان کوڕه‌تیم حه‌یران و کچه‌تیم حه‌یران کردووه‌، یان مراز و رازیان ئه‌وه‌بووه‌ که‌ به‌و ئاسته‌ بگه‌ن که‌ له‌حه‌یراندا گوزارشتیان لێیکردووه‌.

ئه‌م روانینه‌ کۆمه‌ڵناسییه؛‌ ئه‌وه‌ش ده‌ستنیشان ده‌کات که‌ حه‌یرانبێژ له‌هه‌ردوو ره‌گه‌زدا هه‌بووه‌ و ته‌نانه‌ت زیاتر به‌لای ئه‌وه‌دا ده‌شکێته‌وه‌ که‌ حه‌یران زیاتر به‌رهه‌می راز و مرازی خه‌فه‌کراوی ژن بووبێت تا له‌وه‌ی گوزارشت له‌وه‌ی پیاو بکات. ته‌نانه‌ت زۆرێک له‌و حه‌یرانانه‌ی پیاوانیش ده‌یچڕن، پڕن له‌ داخوازی و حه‌سره‌ته‌کانی ژنان، که‌ گوایه‌ کچه‌تیم حه‌یران به‌ کوڕه‌تیم حه‌یرانی وه‌ها و وه‌های گووتووه‌. ته‌نانه‌ت زێده‌ڕۆیی نابێت ئه‌گه‌ر بگووترێت؛ کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کی و ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی زۆرێک له‌ حه‌یرانه‌کان ژن و راز و ئه‌ڤیندارێتی ژنه‌‌. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو که‌ حه‌یران تاڕاده‌یه‌ک مۆرکی ژنانه‌ی پێوه‌ دیاره. پاشان له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی قۆناخه‌کانی باڵاده‌ستی پیاوسالارێتیدا تاهاتووه‌ پیاوانیش داخوازی و راز و حه‌سره‌ته‌کانی خۆیان تێوه‌ ئاخنیوه و تێکه‌ڵی راز و نیازه‌کانی ژنان بووه،‌ که‌ دابونه‌ریت و باوه‌ڕییه‌ کۆنه‌پارێزه‌کان خه‌فه‌ و چه‌پاندوویانه‌‌. ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له‌و حه‌یرانانه‌ی که‌وا حه‌یرانبێژانی ژن ده‌یچڕن تایبه‌تن به‌ خودی ژنانه‌وه‌ و وه‌ک شێوازێکی لاواندنده‌وه‌ و سه‌ردولکه‌ و شیوه‌نگرتن له‌ کۆڕ و مه‌جلیسی ژناندا گووتوویانه‌.

لێره‌وه‌ په‌یوه‌ند به‌ مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی حه‌یرانه‌وه‌، ده‌کرێ له‌میانه‌ی ‌شرۆڤه‌کردنی ئه‌و باسوخواس و ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌کییه‌ی که‌وا له‌ خودی حه‌یراندا به‌ کراوه‌یی و بێپه‌روا له‌ده‌وریدا ده‌خولێته‌وه‌، بزانین که‌ مێژووی سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌کردنی حه‌یران ره‌گێکی قووڵی مێژووی هه‌زاران ساڵه‌ی خۆی هه‌یه‌، که‌ شیمانه‌ ده‌کرێ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردن و زیاتربوونی قۆناخ به‌ قۆناخی فشار و چه‌پاندنه‌کانی دابونه‌یتی داخراو و قه‌ده‌خه‌کار بۆ سه‌ر په‌‌یوه‌ندییه‌ سۆزدارییه‌کانی نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز، به‌تایبه‌تی بۆ سه‌ر ره‌گه‌زی ژن، له‌گه‌ڵ خۆیدا وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک چریکه‌ی حه‌یرانی ئافراند بێت و تا فشار و کۆتگیرییه‌کان زیاتر ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه‌، حه‌یرانیش وه‌ک جۆره‌ یاخیبوون و پێهه‌ڵگرتنێک له‌به‌رامبه‌ر به‌و دابونه‌ریته‌، تاهاتووه‌ په‌ره‌یسه‌ندووه‌ و لق و پۆپه‌ی لێبۆته‌وه‌ و جۆر و شێوازه‌کانی زیاتر بووه‌، تاهاتووه‌ سیحر و کاریگه‌رییه‌که‌یشی زیاتر بووه‌. ئیدی وه‌ک هونه‌رمه‌ندی حه‌یرانبێژی مه‌زن حه‌سه‌ن سیساوه‌یی ده‌ڵێت:”

حه‌یران تشته‌کی گه‌له‌ک غه‌ریبه،‌ ئینسان دری پێده‌کرێته‌وه“‌.

ئه‌وانه‌ی له‌ هونه‌ری حه‌یرانیان کۆڵیوه‌ته‌وه‌ را و بۆچوونی جیاوازیان سه‌باره‌ت به‌ شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی حه‌یران هه‌یه‌. هه‌ندێک هه‌رێمی هه‌ولێر و هه‌ندێکی تریش هه‌رێمی موکریان به کانگای ‌سه‌رهه‌ڵدانی حه‌یران ده‌زانن. هه‌ندێکیش زۆر به‌رته‌سکتر ده‌ڕوانن و چه‌ند گوندێک یان ناوچه‌یه‌کی زۆر بچووک ده‌ستنیشان ده‌که‌ن و به‌ زێدی سه‌رهه‌ڵدانی حه‌یرانی داده‌نێن. به‌ڵام له‌راستیدا وه‌ک چۆن سیاچه‌مانه‌ له‌ هه‌رێمی هه‌وراماندا سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و په‌ره‌یسه‌ندووه‌ و زیاتر تێنه‌په‌ڕیوه‌ و هه‌ورامان جوگرافیای ره‌سه‌نی سیاچه‌مانه‌یه‌ و به‌شێوه‌زاری هه‌وارمی ده‌چڕدرێ. ئیدی ناکرێ له‌هه‌وارامانیشدا ده‌ستنیشانی گوندێک یان ناوچه‌یه‌کی بچووکی هه‌ورامان بکه‌ینه‌ کانگای سیاچه‌مانه‌، ئه‌وا حه‌یرانیش له‌ کوردستاندا جوگرافیایه‌کی خۆی هه‌یه‌؛ که‌ ئه‌و جوگرافیایه‌ به‌شێوه‌یه‌کی لاکێشه‌یی سنووری هه‌رێمی موکریان  و هه‌رێمی هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه و به‌و شێوه‌زاره‌ ده‌چڕدرێ که‌ تاڕاده‌یه‌ک شێوه‌زاری هاوبه‌شی هه‌ردوو هه‌رێمه‌که‌یه‌. ره‌نگبێ هاوشێوه‌زاریش هۆکارێک بووبێت بۆ په‌ره‌سه‌ندنی حه‌یران له‌هه‌ردوو هه‌رێمی هه‌ولێر و موکریان.‌ هه‌روه‌ها ده‌کرێ له‌قۆناخێکدا، به‌گوێره‌ی بارودۆخی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوورییه‌وه‌، هه‌رێمێکیان له‌هه‌رێمه‌که‌ی دیکه‌ زیاتر تێیدا حه‌یران په‌ره‌یسه‌ندبێت و له‌ هه‌رێمه‌که‌ی تردا هه‌مان بارودۆخ له‌ئارادا نه‌بووبێت و پاشان به‌ پێچه‌وانه‌ که‌وتبێته‌وه‌ و له‌هه‌رێمه‌که‌ی دیکه‌دا ده‌رفه‌تی پێشکه‌وتنی حه‌یرانی تێدا زیاتر بووبێت. بۆیه‌ ناکرێ له‌ڕوانگه‌یه‌کی ناوچه‌گه‌ریانه‌، یان له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌رابردوویه‌کی نزیکدا یاخود له‌ ئێستادا حه‌یران له‌هه‌رێمێکی دیاریکراودا ده‌رفه‌تی په‌ره‌سه‌ندنی بۆ ره‌خساوه‌، ئیدی بگووترێ؛ کانگای حه‌یران فلان هه‌رێمه‌.

راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ پێویسته‌ به‌دواداچوونی هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی حه‌یران و قۆناخه‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی بکرێت و حه‌یران له‌ هه‌موو رووێکه‌وه‌ بناسرێت. بۆ ئه‌مه‌ش پێویست ده‌کات په‌یمانگای تایبه‌تی بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له هونه‌ری سترانبێژی و ده‌نگبێژییه‌ میللییه‌کان به‌گشتی بکرێته‌وه‌ و بۆ هه‌ر یه‌ک له‌ هۆره‌، سیاچه‌مانه‌، گه‌لۆ و به‌یت، لاوک و مه‌قامه‌کان به‌شی تایبه‌تی دابمه‌زرێت، به‌هه‌مان شێوه‌ به‌شی تایبه‌تی حه‌یرانیش دابمه‌زرێت و هه‌وڵبدرێت تۆمار و ئه‌رشیف بکرێن و خوێندنگای تایبه‌تی و به‌شی تایبه‌تی له‌ په‌یمانگا هونه‌رییه‌کاندا بۆ فێربوونی حه‌یران بکرێته‌وه‌ و که‌ناڵه‌ رادیۆیی و ته‌له‌فیزیۆنه‌کانیش شانبه‌شانی بواره‌کانی دیکه‌ی هونه‌ر و که‌له‌پوووری میللی کورد، گرنگی تایبه‌تی به‌ حه‌یران بده‌ن و وه‌ک سامانێکی به‌هاداری که‌له‌پووری میللی و نه‌ته‌وه‌یی ببینرێت و بپارێزرێت.

حه‌سه‌ن جودی

CHRA.TV

CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان.

Next Post
(سەعدوون یوونس) : ” بڕیاری هاتنەوەم بەیکجاری بۆ کوردستان پێویستی بەزەمینە هەیە، ئەگەر ئەو زەمینە سازییە نەبێت، قەناعەت ناکەم ئەوانەی بڕیارشیان داوە بگەڕێنەوە بۆ کوردستان بەتەواوی جێگیر بن و بمێننەوە!!

(سەعدوون یوونس) : " بڕیاری هاتنەوەم بەیکجاری بۆ کوردستان پێویستی بەزەمینە هەیە، ئەگەر ئەو زەمینە سازییە نەبێت، قەناعەت ناکەم ئەوانەی بڕیارشیان داوە بگەڕێنەوە بۆ کوردستان بەتەواوی جێگیر بن و بمێننەوە!!

نوێترین بابەت

ئەحمەد جەمیل: بینەر زیاترحەز بەنمایشێک دەکات کە باری دەروونی ئارام بکاتەوە

ئەحمەد جەمیل: بینەر زیاترحەز بەنمایشێک دەکات کە باری دەروونی ئارام بکاتەوە

30/09/2023
ئەودیووی جێندەر

ئەوەی ئەبێ بکرێ بۆ گۆڕانکاری

30/09/2023
عێراق لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەدا!

خەڵکی ئێران دەسەڵاتی دیکتاتۆری دەڕووخێنن!

30/09/2023
شوناسی ژن لەکۆمەڵە شیعری پاییزە یاد دا

سەردەمی سادە نووسی و خوێنەری سادە

30/09/2023
مەنسوور جیهانی: به‌همه‌ن قوبادی له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کان به جیهان ناسێندرا

ڕه‌نگدانه‌وه‌ی وتووێژی مەنسوور جیهانی له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی “فڕانس ٢٤” به زمانه‌کانی ئینگلیزی و چینی له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئاسیا

21/09/2023
شاخەوان عەلی: منداڵ پێویستییەکە دەبێ بەوریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ دا بکرێت

شاخەوان عەلی: منداڵ پێویستییەکە دەبێ بەوریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ دا بکرێت

21/09/2023
کتێبێک لە بارەی عەبدوڵا پەشێو چاپ و بڵاو دەکرێتەوە

کتێبێک لە بارەی عەبدوڵا پەشێو چاپ و بڵاو دەکرێتەوە

21/09/2023
زۆر جار دڵم لای تۆ جێهێشتووە

پێکی نیگا

21/09/2023
مەنسوور جیهانی ڕه‌خنه‌گری کورد فیلمه‌کانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کانی هه‌ڵبژارد

مەنسوور جیهانی ڕه‌خنه‌گری کورد فیلمه‌کانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کانی هه‌ڵبژارد

08/09/2023
ئاشنا عومەر: موزیکی و گۆرانی کوردی لە ئێستادا تێکەڵەیەکی پێوە دیارە

ئاشنا عومەر: موزیکی و گۆرانی کوردی لە ئێستادا تێکەڵەیەکی پێوە دیارە

08/09/2023

ئێمە باشترین تەوەرەکانی وردپرێسی پریمیۆمتان بۆ دەهێنین کە تەواون بۆ هەواڵ و گۆڤار و بلۆگی کەسی و هتد. بۆ زانیاری زیاتر سەیری لاپەڕەی نیشتنەوەمان بکەن.

  • چاند و هونەر
  • وتار و بیروڕا
  • ئەدەب
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

No Result
View All Result
  • چاند و هونەر
    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • وتار و بیروڕا
    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • ئەدەب
    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

Welcome Back!

Sign In with Facebook
Sign In with Google
OR

Login to your account below

Forgotten Password? Sign Up

Create New Account!

Sign Up with Facebook
Sign Up with Google
OR

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In