یه‌ك شه‌ممه‌, ئه‌یلول 24, 2023
  • پەیوەندی
  • دەربارەی ئێمە
  • وەرگێڕی فۆنت
  • Login
  • Register
CHRA.TV
  • چاند و هونەر
    • All
    • سینەما و تیڤی
    • شانۆ
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
    • ناوداران
    • هونەری
    مەنسوور جیهانی: به‌همه‌ن قوبادی له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کان به جیهان ناسێندرا

    ڕه‌نگدانه‌وه‌ی وتووێژی مەنسوور جیهانی له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی “فڕانس ٢٤” به زمانه‌کانی ئینگلیزی و چینی له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئاسیا

    مەنسوور جیهانی ڕه‌خنه‌گری کورد فیلمه‌کانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کانی هه‌ڵبژارد

    مەنسوور جیهانی ڕه‌خنه‌گری کورد فیلمه‌کانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کانی هه‌ڵبژارد

    “منداڵی عیماد” له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “ڕۆتێردام”ی هۆڵه‌ندا نمایش ده‌کرێت

    “منداڵی عیماد” له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “ڕۆتێردام”ی هۆڵه‌ندا نمایش ده‌کرێت

    سڵێمان گەڵاڵی: شانۆی کوردی بەگشتی لە ھەولێر بەتایبەتی گەلێ ئاستەنگی لەبەردەم دروست بووە

    سڵێمان گەڵاڵی: شانۆی کوردی بەگشتی لە ھەولێر بەتایبەتی گەلێ ئاستەنگی لەبەردەم دروست بووە

    کلیپی گۆرانی “یاسی سپی” بە ئاوازدانەری و ژەنیاری ته‌نبووری فەرنوود ئیلهامی بڵاوکرایەوە

    کلیپی گۆرانی “یاسی سپی” بە ئاوازدانەری و ژەنیاری ته‌نبووری فەرنوود ئیلهامی بڵاوکرایەوە

    زنجیره دڕامای “ئه‌کتۆر” به ڕۆڵ بینینی “نه‌وید محه‌مه‌دزاده‌” له جیهاندا ده‌دروه‌وشێته‌وه

    زنجیره دڕامای “ئه‌کتۆر” به ڕۆڵ بینینی “نه‌وید محه‌مه‌دزاده‌” له جیهاندا ده‌دروه‌وشێته‌وه

    کلیپی گۆرانی “ئه‌ی ڕه‌ستخیز” بە ئاوازدانەری و ژەنیاری “فەرنوود ئیلهامی” بڵاوکرایەوە

    کلیپی گۆرانی “ئه‌ی ڕه‌ستخیز” بە ئاوازدانەری و ژەنیاری “فەرنوود ئیلهامی” بڵاوکرایەوە

    بەهمەن قوبادی پڕشانازیترین دەرهێنەری سینەمای ئێرانە لە فێستیڤاڵی فیلمی کانی فەڕەنسا

    به‌همه‌ن قوبادی خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی “ئه‌زمیر”ی پێشکه‌ش به ژنانی ئازای نیشتمانه‌که‌ی کرد

  • وتار و بیروڕا
    • All
    • ئێسپرێسۆ
    • دیمانە
    • وتار و بیروڕا
    شاخەوان عەلی: منداڵ پێویستییەکە دەبێ بەوریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ دا بکرێت

    شاخەوان عەلی: منداڵ پێویستییەکە دەبێ بەوریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ دا بکرێت

    ئاشنا عومەر: موزیکی و گۆرانی کوردی لە ئێستادا تێکەڵەیەکی پێوە دیارە

    ئاشنا عومەر: موزیکی و گۆرانی کوردی لە ئێستادا تێکەڵەیەکی پێوە دیارە

    حەمە ساڵح فەرھادی: ھەندێک کەس وا دەزانن نووسین بۆ منداڵ کارێکی ئاسانە

    حەمە ساڵح فەرھادی: ھەندێک کەس وا دەزانن نووسین بۆ منداڵ کارێکی ئاسانە

    چاوخشانێک بە مێژووی ئەدەبی منداڵان لە ئینگلتەرا..

    دیموکراسى پەڕلەمانى (نوێنەرایەتى) و شورایى

    دیموکراسى پەڕلەمانى (نوێنەرایەتى) و شورایى

    رێزان محەمەد: زیاتر لە بەیانیان زوودا شیعرەکانم

    رێزان محەمەد: زیاتر لە بەیانیان زوودا شیعرەکانم

    کورتە چیڕۆکی (ئالوودە)

    حەمیدەفەندی، شیعر و شۆڕش

    بۆچی زه‌وی به‌ پێشمه‌رگه‌ی دێرین ناده‌ن ؟

    نووسین ئازایەتی نییە !

    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • ئەدەب
    • All
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • هۆنراوە
    • چیرۆک
    زۆر جار دڵم لای تۆ جێهێشتووە

    پێکی نیگا

    چاوەکانت بەشوێنمدا دەگەڕێن

    شانۆی حەز

    کام جیھانبینی لە شیعری ھاوچەرخی کوردیدا؟

    کام جیھانبینی لە شیعری ھاوچەرخی کوردیدا؟

    رێزان محەمەد: زیاتر لە بەیانیان زوودا شیعرەکانم

    رێزان محەمەد: زیاتر لە بەیانیان زوودا شیعرەکانم

    بۆچی زه‌وی به‌ پێشمه‌رگه‌ی دێرین ناده‌ن ؟

    کەرەکەی چی پێ گوت؟

    پیاوێک و شارایەک بەرهەمی دەستنووس

    پیاوێک و شارایەک بەرهەمی دەستنووس

    بۆرژان

    “ساکەگۆڕ”

    زۆر جار دڵم لای تۆ جێهێشتووە

    کوشتنی حەز

    نیشتمان…

    نیشتمان…

    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
    • All
    • ئابوری
    • جیهان
    • کوردستان
     فیستیڤاڵی  بەهرەی نوێ و دەستپێکێکی جوان

     فیستیڤاڵی  بەهرەی نوێ و دەستپێکێکی جوان

    (ژینا) چووە ریزی (نەمران)ەوە!

    (ژینا) چووە ریزی (نەمران)ەوە!

    ئیبراهیم تاتلیسس دووچاری ڕووداوی هاتوچۆ هات..

    ئیبراهیم تاتلیسس دووچاری ڕووداوی هاتوچۆ هات..

    هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر ماڵئاوایی کرد

    هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر ماڵئاوایی کرد

    (13) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

    (13) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

    عێراق لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەدا!

    ئێران.. شەڕێکی قورسی دژ بە دیکتاتۆرییەت!

    بایدن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە ڕادەگەیەنێت

    بایدن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە ڕادەگەیەنێت

    رێكەوتنی ئیستانبوڵ و دابەزینی نرخی گەنم لە جیهان

    رێكەوتنی ئیستانبوڵ و دابەزینی نرخی گەنم لە جیهان

    پێدەچێت تورکیا بە مۆڵەت نیشتیمانمان تۆپباران بکات

    پێدەچێت تورکیا بە مۆڵەت نیشتیمانمان تۆپباران بکات

  • تەندروستی و ژیان
    • All
    • تەندروستی و ژیان
    • خواردن
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    گژوگیا بۆمان دێت

    گژوگیا بۆمان دێت

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    جگەرەکەت هەڵکە…

    پرسی فێمێنیزم و کێشەکانی ژنی کورد

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵەهەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

  • ڤیدیۆ کلیپ
    ڕێبوار مورادی (ناز)

    ڕێبوار مورادی (ناز)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    چنار (بەسە)

    چنار (بەسە)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    میران عەلی (وەرە لام)

    میران عەلی (وەرە لام)

  • وێب تیڤی
    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    خانمانی گلاریس

    خانمانی گلاریس

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    شیڤان پەروەر: دەوڵەت بە شێخ و مەلاو سەید و مەزهەب دروست نابێت

    شیڤان پەروەر: دەوڵەت بە شێخ و مەلاو سەید و مەزهەب دروست نابێت

  • میدیاکان
No Result
View All Result

رامانێک بۆ فیستیڤاڵی شانۆی شەقام لە دەربەندیخان

Hama Swar by Hama Swar
17/11/2012
in شانۆ
104
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

حەمەسوار عەزیز :
شانۆ ھەمیشە لە شەقام بووە
بەدرێژایی بیست و پێنج سەدەی تەمەنی شانۆ ھەرگیز لە شەقام دانەبڕاوە، شانۆ لەنێو پەرستگاو شوێنەگشتی و شەقامەکان دەستیپێکردو ھەر لەوێش بەردەوامی بە گەشەکردنی خۆی

دەدات وەک کردەیەکی سیزیفیش ھەمیشە بۆ شەقام دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پەیوەندی لەگەل جۆرێکی تری بینەر ببەستێت، بینەرێک کە شانۆ دەتوانێت ھەڵوەستەی پێبکات و بۆ ماوەیەکی دیاریکراو ئەرکی بوونی خۆی لەو شوێنە لەبیر بکات و ئەزموونێکی تازە ببینێت.
شانۆی شەقام ئەو نمایشەیە کە لە دەرەوەی ھۆڵە تایبەتەکانی شانۆ پێشکەشدەکرێت و بینەرێک دەیبینێت کە پارەی نەداوە بۆ بینینی نمایشەکەو تایبەت بۆ نمایشەکە لەوێ نییە، بەو واتایەی لە شانۆی شەقام کەسانێک ھەن کە بینەرن بەڵام بینەری شانۆ نین و ڕەنگە ھەندێک لەوانە بۆ یەکەمجار نمایشێکی شانۆیی ببینێت، ئەم کردارەش وەک دۆزینەوەی نەوت لە زەوی و زێڕ لە رووبارەکان تازەو قوڕسە، چونکە شانۆ ناچارە لە شوێنی تازەو لەبەردەم خەڵکی تازەدا بەدوای خۆییدا بگەڕێت و خۆی پێناسە بکاتەوە.
بەدرێژایی مێژووی شانۆ ھەمیشە تێگەیشتن لە چەمکی شانۆ و شانۆی شەقام تێگەیشتنێکی جیاواز بووە بە جیاوازی ژینگەو کات و سەردەم و فەرھەنگ، ئەمە جگە لە تێگەیشتنی خودی ئەو شانۆکارانەی کە شانۆییان لە دەرەوەی ھۆڵەکان پێشکەشکردووە، شانۆی شەقام لە شوێنە گشتییەکانی وەک ( شەقام و باخچەو پاڕک و گەراج و چایخانەو خواردنگەو…تاد) پێشکەشکراوە، لەوەش زیاتر لای شانۆکاری ئەڵمانی (ماکس راینھارت) جیھان ھەموو تەختەی شانۆ بووە، بۆیە دەبینین شانۆگەری (فاوست) لەسەر لوتکەی چیای سالزبۆرگ نمایشدەکات، لە شانۆگەری (موعجیزە) شانۆکەی وا فراواندەکات بەشێوەیەک ھەموو شارەکە دەگرێتەوەو ئەکتەرەکان دەخاتە سەر بورجەکانی کەنیسەکانی شارو ھاوار بۆ ھەموو مرۆڤایەتی دەکەن.
ئەم ئەزموونانە بەدرێژایی مێژووی شانۆ بوونێکی بەردەوامیان ھەبووەو ھەیە، لە ئەمریکا رۆبەرت ویلسۆن لە نمایشکردنی شانۆگەری ( چیای کا) لە ساڵی ١٩٧٢ (سی ئەکتەر) دەخاتە سەر لوتکەی حەوت شاخی جیاوازو نمایشەکەی بۆ چەندین شەوو رۆژ بەردەوام دەبێت و زۆرینەی نمایشەکەش پشت بە ئیرتیجال دەبەستێت، لە ئینگلتەرا (جوان لیتلوود) کە وەرشەی شانۆ دادەمەزرێنێت داوا لە ئەکتەرەکانی دەکات بچن بۆ شەقام و کارگەکان، چونکە پێیوابوو شانۆ تەنھا لەنێو ھۆڵەکان نییەو ھەموو جیھان پڕە لە شانۆ.
لای شانۆکاری ئەمریکی بەڕەگەز ئەلمانی ( پیتەر شومان) شانۆ وەکو نان پێویستە بۆیە شانۆکەی ناو دەنێت (نان و بوکەڵە) و لەدوای ھەموو نمایشێکیش پارچەی نان پێشکەش بە بینەرانی دەکات، ئەو بینەرانەی کە ناچن بۆ شانۆ، چونکە لای شومان ئەوانە چاکترین بینەرن و جیاوازن لەو بینەرە بەنجکراوانەی کە ھەمیشە دێنە نێو ھۆڵەکان و بەھەمان شێوەی جاران لەسەر ھەمان کورسی دادەنیشن، ئەمە وادەکات وەرگرتن و کاردانەوەیان دیاریکراو بێت.
ئەگەر سەیری ئەو نمونانەو سەدان نمونەی وەک ( شانۆی زیندوو، شانۆی کراوە، شانۆی چەوساوەکان، تەختەی دووەم، شانۆی ئۆدین، سکوات، شانۆی چایخانە،…تاد) بکەین دەبینین ھەریەک لەمانە بە تێگەیشتن و مەبەستی جیاوازەوە کاریان لەشانۆی شەقام کردووە، ھەر لە گەڕان بەدوای خودی ئەکتەرو بینەری تازە تا دەگاتە بەرەنگاربوونەوەی سیاسی و ناساندنی شانۆ بۆ ئەوانەی شانۆ ناناسن، نەھێشتنی نەخوێندەواری و ھەموو ڕەھەندەکانی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و فەرھەنگی ھەر میللەتێک لە میللەتانی دونیا، بۆیە لەم ڕوانگەیەوە ھەمیشە لە شەقامدا نمایشی جیاواز پێشکەشکراوە لە نمایشکردنی تێکستە کلاسیکییەکان تا دەگاتە شەکسپیرو مۆلێرو برێخت و بیکێت و یۆنسکۆو ڤایس و زۆرینەی نووسەرانی شانۆ، ئەمە جگە لەو نمایشانەی کە تێکست ڕەتدەکەنەوە یا پشت بە تێکستی شیعری یا ئیرتیجال یا سەماو گۆرانی یا پانتۆمایم دەبەستن، سروشتی شانۆکەش زۆر پشت بە تێکست نابەستێت و زیاتر کار لەسەر ئیرتیجاڵ دەکات بۆیە زۆرینەی کات لەجیاتی تێکست بیرۆکە بەکاردێت.  تێگەیشتنی جیاوازی شانۆی شەقام لەدوو لاوە سەرچاوەی گرتووە، یەکەمیان تێگەیشتنی جیاواز بۆ خودی شانۆ وەک چەمک و ھونەر، دووەم شوێن و کات و زەمەن و کەڵتوور کاریگەرییان بەسەر فۆرم و تێگەیشتنی شانۆی شەقامدا ھەبووە، بەڵام ھەموویان لەوە یەکدەگرنەوە کە ھاتنە سەرشەقام کرادارێکی عەفەوی نییەو مەبەستێکی لەپشتەوەیە، ئەو مەبەستەش پاساوی جیاوازی ھەبووە بە گوێرەی کەسەکان و کات و شوێن و ژینگەو کەڵتووری ئەو دەڤەرە.
نمایشەکانی فیستیڤاڵی دەربەندیخان
ئەگەر قسە لەسەر نمایشە کوردییەکانی فیستیڤاڵی دەربەندیخان بکەین، دەبینین کە جێگەی داخە زۆرینەی زۆری نمایشە کوردییەکان لەڕووی فۆرم و جوانکارییەوە ھەژار بوون و زۆرینەیان لە ئاست تێگەیشتنی شانۆی شەقامدا نەبوون، چونکە ھەمیشە شانۆ کە دێتە سەرشەقام ئامانجێکی ھەیە کە پەیوەستە بە کات یا شوێن یا ژینگە یا فەرھەنگ یا ھەر لایەنێکی تری سیاسی، ئابووری یا کۆمەڵایەتی، بەڵام بەداخەوە زۆرینەی ئەو نمایشانەی من دیم جیاوازی نەدەکرد لەنێوان شانۆی شەقام و خۆنیشاندانی جەماوەری لەسەر شەقام، بۆیە زۆرێک لە نمایشەکان تەژیکرابوون بە شیعارات و ھاتوھاواری گەرم و گوڕی نێو خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان کە ئەمەش بەتاڵکرنەوەی ھەموو بەھا ھونەری و جوانکارییەکانی شانۆیە لەسەر شەقام.
لایەنێکی تر ئەم ھەژارییە لاوازی بەشداری بینەر بوو لە رەوشی نمایشەکان، شانۆی شەقام شانۆیەکە ھەوڵدەدات تەماسێکی جیاواز لەگەڵ بینەر دروستبکات و بینەر لە حاڵەتی نەرینی سەیرکردنەوە بگوازێتەوە بۆ حاڵەتی ئەرێنی بەشداریکردنی کرداری لە نمایشەکەو کاریگەری بەسەر ڕووداوەکانەوە ھەبێت، ئەم حاڵەتە زۆر بەلاوازی لە چەند نمایشێک بینرا بەڵام بە تەوزیفێکی زۆر خراپ، چونکە یا کێشەکە کێشیەکی ئیستھیلاکی بوو بۆ ھەستەوەرەکانی بینەر وەک نمایشی (دۆڕاوەکان) ی کەرکوک، یا توانای ئیرتیجالی ئەکتەرەکان زۆر لەخوارەوە بوو کە نەیدەتوانی دیالۆگێکی جیددی لەگەل بینەری ئامادەبوو دروستبکات و بینەر بخاتە نێو خودی پڕۆسەی نمایشەکە، بەشێکی تری نمایشەکانیش زمانێکی سیمبوڵئامێزی جیاوازییان لە زمانی بینەر ھەبوو کە ئەمە ڕێگرییەکی گەورە بوو لەبەر دەم بەشداریکردنی بینەر لە پرۆسەی نمایش و نمایشەکەش خۆی لە خۆییدا ھەموو دەروازەکانی ئیرتیجالکردنی ئەکتەری داخستبوو وەک نمایشی ( کەرنەڤاڵی مرددوەکان) ی ھەولێر.
ئەوەی زیاتر سەرنجی منی راکێشا لەم فیستیڤاڵە دوو نمایشی ئەلمانی بوو یەکێکیان نمایشی ( باخچە) بوو کە ئەکتەرەکانی ئەو نمایشە ئەگەرچی ئەلمان بوون و زمانی خەڵکی ناوچەکەیان نەدەزانی، بەڵام توانیان تەماسێکی روحی و فیزیکی لەگەل بینەرو تەنانەت دارو ھەبووەکانی شوێنی نمایش دروستبکەن و توانای تەکنیکی ئەکتەرەکان لە تەوزیفکردنی جەستەو ماسک و ماکیاژو جلوبەرگ جوانکارییەکەی زۆری بە نمایشەکە بەخشیبوو.
نمایشێکی تر( پیاوی ئاسنی یا رۆبۆت) بوو، ئەم نمایشە پانتۆمایم بوو، ھەردوو ئەکتەری ئەم نمایشە بە کارو کاردانەوەی خێراو بازدان لە حاڵەتە سایکۆلۆژییە جیاوازەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ پانتایی و فەزادا بەھرەیەکی سەرسوڕھێنەریان نیشانی بینەری ئەو نمایشەدا،  وانەیەکی باشیش بوو بۆ  ئەکتەرەکانی خۆمان تا بڕوابکەن کە دەتوانن بە مەشق و راھێنان کۆنتڕۆلی جەستە بکەن و لەو گرژبوونە ھەمیشەییە دەربازی بکەن و بتوانن جارێکی تر جەستەیان لە پانتایی تازە دابڕێژنەوە.
دوو نمایشی ئێرانیش زۆر مایەی سەرنج بوون، یەکەمیان نمایشی (داستانەک) بوو کە تابلۆیەکی پانتۆمایم بوو تیاییدا لەڕێگەی چەندین ئاماژەی ناسراو و سادەوە ململانێی تاریکی و ڕوناکی، خێر و شەڕ وێنا دەکەن و دوو ئەکتەر بەتوانای جەستەیی گونجاوەوە ھەوڵدەدەن ئەو بیرۆکەیە بگەیەنن، نمایشێکی تری ئێرانی کە بەتوانای ئەدای ئەکتەرەکانی لەم جۆرە شانۆییە سەرنجی ئێمەیان ڕاکێشا نمایشی (کاراگاە ملیجک) بوو، ئەو سێ ئەکتەرەی نمایشەکەیان دروستکردبوو کۆنتڕۆلی ھەموو پانتاییەکانی شانۆکەیان کردبوو، بەشێوازێکی کۆمیدی کە زۆرینەی کات خاسیەتی شانۆی شەقامە، تەماسییان لەگەل بینەری ئەو نمایشە دروستکردبوو، توانیان بە ئەدای پڕجولەو زیندوو بەسەر بەربەستی زمان سەرکەون و نمایشێکی جوانی شانۆی شەقام پێشکەش بکەن.
دەربەندیخان چی لە شانۆی شەقام دەوێت؟
رەنگە بوونی نمایشی شانۆی شەقام لە شاروچکەیەکی وەک دەربەندیخان گەلێک مەبەست و ئامانجی دوورو نزیکی ھەبێت، وەک ناساندنی شانۆ لەو دەڤەرە کە ھۆڵی تایبەتی شانۆی تیا نییە، یا قسەکردن لەسەر کێشە ژینگەیی و کۆمەڵایەتی و فەرھەنگییەکانی دەربەندیخان، یا تەوزیفکردنی شانۆی شەقام وەک ڕێکلام بۆ جوانی ئەو ناوچەیە کە دەبێتە فاکتەرێکی گەشەسەندنی لایەنی گەشت و گوزاری لە ناوچەکە و سەرنجڕاکێشانی خەڵکانی تر بۆ شوێنە گەشتوگوزارییەکانی دەربەندیخان.
ئەمانە ھەندێک لەو مەبەستانەن کە دەکرێت ساڵانە فیستیڤاڵی شانۆی شەقامی بۆ ریکبخرێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە سەرپەرشتیارانی ئەم فیستیڤاڵە بەووردی ئەو مەبەستەیان لا روون بێت تا بتوانن ئەو ئامانجە بکەنە سەردەستەی کارکردنی ئەو فیستیڤاڵەو بە بەرنامەی گونجاو کاری بۆ بکەن.
بۆ نمونە دەکرێت ئەو فیستیڤاڵە وەک ڕێکلامێکی گەشتوگوزاری بۆ شوێنە جوان و دڵگیرەکانی دەربەندیخان بەکار بھێنرێت و خەڵک ھانبدات کە بۆ سەیران و گەشتکردن ڕوو لەم ناوچەیە بکەن، ئەمەش وادەکات کە بوژانەوەیەکی باش بە ناوچەکە بگات و خەڵکی ئەو دەڤەرەش لەم فیستیڤاڵە سوودمەندبن بە ھەردوو رووە ئابووری و فەرھەنگییەکەی، بەڵام کارێکی بەمشێوەیە پێویستی بە بەرنامەی تایبەتە کە لەگەل بەدیھێنانی ئەو ئامانجە یەکبگرێتەوە، بۆ نمونە دیاریکردنی ووردی ئەو گروپ و تیپانەی کە بەشداری لەو فیستیڤاڵە دەکەن، شوێنی نمایشەکان، مەراسیمی سەرەتاو کۆتایی لە ڕوانگەی شوێنی ئەنجامدان و بڕگەکانی مەراسیمەکە، دابینکردنی پێداویستییە تایبەتییەکانی فیستیڤاڵ لە شوێنەکانی حەوانەوەو نانخواردن و ھاتووچۆ، بەڕێوەبردنی سیمنارو گەشتی تایبەت بە سروشتی جوانی ناوچەکەو ناساندنی فەرھەنگ و مێژووی دوورو نزیکی ئەو دەڤەرە.
بۆ ئەم مەبەستەش مەرج نییە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی ساز بکەین، من پێموایە چاکترین دەسپێک ئەوەیە کە فیستیڤاڵی ناوچەیی لەسەر ئاستی عێراق ڕێکبخەین زۆر گونجاوترە لەوەی بەدوای ناوی گەورەو ناوەڕۆکی لاوازدا بگەڕێین،  ئێمە ئەگەر بمانەوێ ئەم فیستیڤاڵە  رەنگدانەوەیەکی ئیجابی بەسەر خەڵکی ناوچەکەدا ھەبێت، دەبێ سەرەتا لە ناوەوە دەسپێبکەین و دەربەندیخان بۆ خەڵکانی نزیک خۆمان پێناسە بکەین، ئەو خەڵکانەی کە دەرفەتی ھاتن و گەشتکردنیان بۆ ئەو دەڤەرە ئاسانترە و کەم خەرجیترە، ئێمە ناتوانین گروپێکی ئەلمانی یا ئەوروپی وەک ڕێکلامێکی گەشتوگوزاری بۆ شاروچکەیەکی وەک دەربەندیخان بەکاربێنین، چونکە بێگومان ژینگەو پێشکەوتنی ئابووری و ئاستی بژێوی وڵاتەکەی خۆیان ڕێگە نادەن بیر لە شارۆچکەیەکی وەک دەربەندیخان بکەنەوە بۆ گەشتکردن، بەڵام ئەم بۆچوونە بۆ خەڵکانی ناوەوەی عێراق زۆر جیاوازەو دەکرێت کاریگەری تەواوی ھەبێت لە چالاکردنی جولەی گەشتوگوزاری لە ناوچەکە، بەمەرجێک ژێرخانی ئابووری و ئاستی خزمەتگوزارییە گەشتیارییەکان بەرز بکرێتەوەو گونجاو بێت.

Hama Swar

Hama Swar

Next Post
دەنگێک بۆ ھەمیشەی میدیا و ڕاگەیاندنی کوردی .. بۆ (شوکروڵڵای بابان)

شوکرەڵای بابان کۆچی دوایی کرد

نوێترین بابەت

مەنسوور جیهانی: به‌همه‌ن قوبادی له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کان به جیهان ناسێندرا

ڕه‌نگدانه‌وه‌ی وتووێژی مەنسوور جیهانی له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی “فڕانس ٢٤” به زمانه‌کانی ئینگلیزی و چینی له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئاسیا

21/09/2023
شاخەوان عەلی: منداڵ پێویستییەکە دەبێ بەوریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ دا بکرێت

شاخەوان عەلی: منداڵ پێویستییەکە دەبێ بەوریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ دا بکرێت

21/09/2023
کتێبێک لە بارەی عەبدوڵا پەشێو چاپ و بڵاو دەکرێتەوە

کتێبێک لە بارەی عەبدوڵا پەشێو چاپ و بڵاو دەکرێتەوە

21/09/2023
زۆر جار دڵم لای تۆ جێهێشتووە

پێکی نیگا

21/09/2023
مەنسوور جیهانی ڕه‌خنه‌گری کورد فیلمه‌کانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کانی هه‌ڵبژارد

مەنسوور جیهانی ڕه‌خنه‌گری کورد فیلمه‌کانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کانی هه‌ڵبژارد

08/09/2023
ئاشنا عومەر: موزیکی و گۆرانی کوردی لە ئێستادا تێکەڵەیەکی پێوە دیارە

ئاشنا عومەر: موزیکی و گۆرانی کوردی لە ئێستادا تێکەڵەیەکی پێوە دیارە

08/09/2023
“منداڵی عیماد” له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “ڕۆتێردام”ی هۆڵه‌ندا نمایش ده‌کرێت

“منداڵی عیماد” له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “ڕۆتێردام”ی هۆڵه‌ندا نمایش ده‌کرێت

08/09/2023
حەمە ساڵح فەرھادی: ھەندێک کەس وا دەزانن نووسین بۆ منداڵ کارێکی ئاسانە

حەمە ساڵح فەرھادی: ھەندێک کەس وا دەزانن نووسین بۆ منداڵ کارێکی ئاسانە

08/09/2023
چاوەکانت بەشوێنمدا دەگەڕێن

شانۆی حەز

08/09/2023
چاوخشانێک بە مێژووی ئەدەبی منداڵان لە ئینگلتەرا..

چاوخشانێک بە مێژووی ئەدەبی منداڵان لە ئینگلتەرا..

04/09/2023

ئێمە باشترین تەوەرەکانی وردپرێسی پریمیۆمتان بۆ دەهێنین کە تەواون بۆ هەواڵ و گۆڤار و بلۆگی کەسی و هتد. بۆ زانیاری زیاتر سەیری لاپەڕەی نیشتنەوەمان بکەن.

  • چاند و هونەر
  • وتار و بیروڕا
  • ئەدەب
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

No Result
View All Result
  • چاند و هونەر
    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • وتار و بیروڕا
    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • ئەدەب
    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

Welcome Back!

Sign In with Facebook
Sign In with Google
OR

Login to your account below

Forgotten Password? Sign Up

Create New Account!

Sign Up with Facebook
Sign Up with Google
OR

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In