تابلۆ حه‌سه‌ن : رژێمی گۆڕبه‌گۆڕی به‌عس کاتێک نه‌خشه‌ی جینۆسایدی ده‌کێشا وای به‌باش ده‌زانی سیاسه‌ته‌که‌ی قۆناخ له دوی قۆناخ بێت و هه‌ر قۆناخێکیشی چه‌ند به‌شێک له خۆ بگرێت ، ئه‌وه‌ی له ئه‌نفالی به‌دناو و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید هاته جێبه‌جێکردن سه‌ره‌تای ئه‌و هه‌ڵمه‌ته دڕنده‌یه بوو که نه‌خشه‌ی بۆ کێشا،
بینیمان چۆن به رۆژی روناک خاپورکردنی گوندوشارۆچکه‌کانی دابه‌ش کرده شه‌ش قۆناخی خوێناوی و له دووتۆی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته تاوانه‌کان به هه‌مو ڕه‌نگه‌کانیه‌وه به‌رجه‌سته بوون ، کورد وته‌نی ته‌مه‌نی سه‌گی هار ته‌نها چل شه‌وه ، ئه‌و رژێمه نه‌گریسه چلشهوی ته‌واو کرد و ده‌رفه‌تی جێبه‌جێکردنی به‌شه‌کانی دیکه‌ی جینۆسایدی بۆ نه‌ره‌خسا ، ئه‌گینا له قۆناخی دووه‌می نه‌خشه بۆگهنهکهیدا شاری سلێمانی به هه‌موو مێژو و سه‌ره‌وه‌ری و کلتووری کوردایه‌تیه‌وه ده‌بوو به سوته‌مه‌نی ئامانجه گڵاوه‌که‌ی به‌عسی داگیرکه‌ر، ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی به‌عس کاتێک بۆ هه‌تاهه‌تایه عه‌رشی حوکمی دارستانی خۆیان به‌جێهێشت ته‌نها فریای سووتاندن و له‌نابردنی ئه‌و نه‌خشه و دیکومێنتانه که‌وت ، پێشی ده‌چێ به‌شێک له‌و دیکۆمهنتانهی باسی لێوه ده‌که‌ین ئێستا له‌نا ئه‌و چه‌ند تۆنه دیکۆمێنته بێت که هێزه‌کانی ئه‌مریکا له گه‌ڵ خۆیان بۆ وڵاتی خۆیانیان برد ، ڕه‌نگه ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه بوو بێت که له دووتۆی ئه‌و دیکۆمهنتانهدا ناوی ئه‌مریکا له روویه‌ک له رووهکاندا هاتبێت بۆیه وا زوو ڕاپێچی واشنتۆن کران ، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له ماڵی سیاسه‌تمه‌داری عێراقی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی پارێزراو بوون هێزێکی ئه‌مریکی له شه‌وێکی ئهنگووستا هێرشی برده سه‌ری و ده‌ستی گرته سه‌ری هه‌ر هه‌مووی و له به‌رده‌ستدا نهیانیهێشت، ئه‌وه‌ی مایه‌وه له به‌رده‌ستدا ته‌نها ئه‌و دیکۆمێنتانه بوون که زیان له سیاسه‌تی ئه‌مریکی نادات ، بۆ نموونه ئه‌و دیکۆمهنتانهی که رۆژنامه‌یه‌کی به‌ناو ئه‌هلی بڵاوی ده‌کرده‌وه له سه‌ر ئه‌ندامه به‌رزه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان که چۆن په‌یوه‌ندی ژێبهژێریان هه‌بوه له گه‌ڵ ده‌زگاکانی رژێم ، ئه‌وه‌ش جگه له‌وه‌ی زیان به یه‌کریزی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌گه‌یه‌نێ له کاتێکی هه‌ستیاردا هیچ سوودێکی دیکه‌ی نه‌بوو.
سلێمانی به درێژایی مێژووی هه‌ڵوێستی نه‌به‌ردانه‌ی نواندووه.
کاتێک عێراقی نوێ له سه‌ربنچینه‌ی مردهڵانی پیاوه نه‌خۆشه‌که دامه‌زرا ، ئه‌م سلێمانیه به ده‌نگێکی پڕ گه‌رووی هاواری کرد و وتی نا بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تی عه‌ره‌بی ، نا بۆ دامه‌زراندنی فه‌یسه‌ڵی یه‌که‌م به شای عێراق ، به‌ڵێ بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م مادانه‌ی که له په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ردا هاتوون و دان به مافی کورد ده‌دات و هه‌قی کورد ده‌سه‌ڵمێنێت له دروستکردنی ده‌وڵه‌تی خۆی .
که شیخ مه‌حمودی مه‌لیک حکومه‌ته‌که‌ی خۆی ڕاگه‌یاند، سلێمانی به پیاو و ژنییه‌وه بوون به پاڵپشتی پۆڵایینی.
کاتێک رژێمی پاشایه‌تی به یارمه‌تی هێزی ئاسمانی به‌ریتانی هه‌ڵمه‌تیان دژ به شۆڕش و ڕاپه‌رینه‌کانی بارزانیان ده‌ستپێکرد شاری سلێمانی پێشوازییه‌کی گه‌رمییان له بارزانی نه‌مرد کرد وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره و بوون به هاوکاریکه‌ری بۆ دیسان هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕش .
له شۆڕشی ئه‌یلوولدا هه‌میشه‌خه‌ڵکی سلێمانی له ریزی پێشه‌وه‌ی شۆڕش بوون و هه‌زاران لاوی ئه‌م شاره به خوێن باجی خه‌باتیان دا .
کاتێک چه‌ند وڵاتێکی دونیا پلانی رێککه‌وتننامه‌ی به‌دناوی جهزایران مۆر کرد دژ به نه‌ته‌وی کورد ، خه‌ڵکی شاری سلێمانی و شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان ته‌نانه‌ت بواری ئه‌وه‌یان به دوژمنان نه‌دا که هه‌ناسه‌ی خۆشی هه‌ڵمژن و دهستبهێننه سه‌ر دڵیان، پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانیان له لووتکه‌ی چیا سه‌رکه‌شه‌کانی کوردستان ڕواند و ئاڵای شۆڕ‌شیان هه‌ڵکرد .
له ڕاپه‌ریندا له گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه بوون به گیانێک له دوو جه‌سته‌دا و باستیلی تاوانه‌کانی به‌عسیان خاپوور کرد .
به‌و جۆره سلێمانی له هه‌مو وێستگه‌یه‌کی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییدا له ریزی پێشه‌وه خۆی بینیوه‌ته‌وه ،
مه‌خابن . هه‌زار جار مه‌خابن ، ئێستا که کوردستان پێده‌نێت به بیست ساڵی حوکمی خۆیی ده‌بوو دڵسۆزانی سلێمانی و کوردستان ئاره‌قی ماندوونه‌بوونی بسڕنه‌وه و گه‌شه‌ی پێبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یه‌کێک له شاره زیندووه‌کانی دونیا، که‌سانێک له پێناو به‌رژه‌وه‌نی ته‌سکی که‌سایه‌تی و حیزبایه‌تی و بنه‌ماڵه‌یی و کوتله‌چێتی کوده‌تایان کردووه‌ته سه‌ر هه‌موو جوانییه‌کانی سلێمانی ، شارێک که پایته‌ختی رۆشبیری بوو به پێی کوده‌تای کۆلکه نووسه‌ره‌کان بوو به شاری ئینشا نووسین و هوتافکێشان و خوتبه‌ی بێبنه‌ما که رێگه‌یه‌که بۆ خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردن .شارێک که مه‌ڵبه‌ندی کوردایه‌تی بوو ئێستا بۆنی په‌راوێزی لێده‌کرێت بۆ ئایدلۆژیا نامۆکان ، شارێک که به کۆتری سپی ئاشتی ناوبانگی ده‌رکردبوو ئێستا بووه‌ته سه‌نته‌ری پلانکێشان بۆ پرۆژه‌یه‌کی پڕمه‌ترسیدار که دڵۆپ دڵۆپ خوێنی لێده‌چۆرێت ، شارێک که له ئاستی مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا هه‌میشه یه‌کریز و یه‌کده‌نگ و هاو هه‌ڵوێستبوون ، ئێستا ورده ورده خه‌ریکه دابه‌ش ده‌بێته چه‌ند گروپ و تاخمێک که هه‌ر تاخمه و ئامانجی خۆی هه‌یه و له ئامانجی هیچیان جێگه‌ی به‌رژه‌ندی شار و وڵاتی تێدا نابێته‌وه . ئێدی داخ هه‌یه له‌مه گه‌وره‌تی و مه‌ترسیدارتر .
ئه‌مرۆ ڕاستییه‌ک هه‌یه که که‌س ناتوانی خۆی لێ گێل بکات ئه‌وه‌ش ڤایرۆسی گه‌نده‌ڵییه ، ئه‌م گه‌نده‌ڵییه‌ش له هه‌مو ڤایرۆسه‌کان ناشرینتر و ڕیسواتر و مه‌ترسیدارتره م بۆیه ده‌بێت هه‌موومان به‌یه‌ک ده‌ست سه‌ری پان بکه‌ینه‌وه، له ئاستی هه‌رچیدا دوو به‌ره‌و وسێبه‌ره بین ده‌بێت له ئاستی گه‌نده‌ڵیدا یهکبهره و یه‌ک ده‌ست بین ، ئه‌گینا گه‌نده‌ڵی بۆ ئه‌و گۆلکاوه پڕنهخۆشییهمان ده‌بات که خۆی حه‌زی لێیه .
سیاسه‌تمه‌داره‌کان هه‌رچه‌نده بیانه‌وێ فرتوفێڵه‌کانیان به تۆکمه‌یی ئه‌نجام بده‌ن ئه‌مرۆ له ریزی گه‌له‌که‌مان ژماره‌یه‌کی زۆر له که‌سی وریا و هۆشمه‌ند هه‌یه که ده‌توانن دیواره‌کانیان بکه‌ن به شووشه‌ی شه‌فاف و پلانه‌کانیان ئاشکرا بکه‌ن ، بۆیه چاکرتین رێگا رێگای گه‌له، گه‌ل خزمه‌تگوزاری ده‌وێ، گه‌ل پێشکه‌وتنی پیشه‌سازی و کشتوکاڵی ده‌وێ، گه‌ل سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانی گوونده‌کانی ده‌وێ ، گه‌ڵ دادپه‌روه‌ری و ده‌ستپاکی ده‌وێ ، گه‌ڵ ده‌یه‌وێ و ده‌یه‌وێ و پارته‌کان له گه‌وره تا بچووکیان دوورن له ئامنجه‌کانی گه‌ل، جا بۆ نه‌گبه‌تی هه‌مو ئه‌و حیزبانه خۆی به به‌ره‌ی گه‌ل ده‌زانن و گه‌لیش هه‌موویانی خوێندوه‌ته‌وه ، ده‌زانێ کامیان تا چه‌ند ڕاست ده‌که‌ن و کامیان ویسته‌کانی گه‌ل ده‌کاته پردی په‌رینه‌وه .
گرنگ ، سلێمانی ده‌ناڵێنێت ، کاتێکیش ویستی داواکاریه‌کانی یه‌کخات چه‌ند لایه‌نێکی سیاسی ئه‌وه‌شیان بۆ قازانجی خۆیان قۆرخ کرد ، ده‌سا ده‌ستهه‌ڵگرن له بینه‌قاقای شاره‌که‌م با له‌وه زیاتر دوانه‌که‌وێت .
04/04/2011