به‌ندی عه‌لی .. ئه‌یاری 2010
هه‌موو ده‌ریا
لهپێکێکدا ده‌خواته‌وه‌و
لێوی ووشکه
بهماسیه جه‌حێله‌کانی
ژێر به‌رده لووسه‌کانی
چه‌مه گچکه‌کانیش ده‌ڵێ
ئاژاوه‌چی
باوه‌جوو ، ئه‌و
ئۆقیان به‌موڵکی خۆی ده‌زانێ
موڵک ، به‌دیاریی یه‌زدان و
خۆیشی به‌فریشته‌ی ده‌ریا
ده‌شیه‌وێ ئێمه‌ش به‌کۆمه‌ڵ
لهمهداره ئه‌فسوناویه‌که‌ی ئه‌ودا
وه‌ک پۆلێ شه‌پۆلی سه‌رشێت
شه‌پۆلی بێ نرخ و گه‌لحۆ
به‌ده‌وریدا
سه‌مای کڕنووش ، سه‌مای زیکرو
ته‌زبیحاتی ئه‌مه‌کداری
بۆ ئه‌وی تاقانه ڕێکخه‌ین
وه‌لێ .. هه‌یهات
له‌م عه‌یامه جه‌نجاڵه‌دا
ده‌ستی هیچ زاتێ به‌سێوی
خه‌وێکی فیرعه‌ونیی ناگات
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)


































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







