زانا گەلاڵی : جوانترین مردن ، ناونیشانی تازەترین نامیلکە شیعری ئاری ئاغۆک-ە و لەسەر ئەرکی شاعیر خۆیدا لە جاپخانەی چوار چرا لە شاری سلێمانی بەچاپ گەیاندراوە.
جوانترین مردن کە پێکهاتووە لە قەسیدە شیعرییەکی دوو توێی ٤٠ لاپەرەیی ، لەلایەن ” هیوا عەباس ” نەخشەسازی بەرگی بۆ کراوە، کە ناوەرۆکی ئەم قەسیدە شیعرە باس لەگەمەکانی ژیان و مردن دەکات . هەروەک شاعیر ئاماژەی پێدا ئەم بەرهەمە گەشتیکە بەنێو دونیای ئەو دیو و دونیای ئێرە بۆ ئەوەی مرۆڤ هەست بەم گەمە پر ستاتیکییەی ژیان بکات چونکە نووسنی شیعر بە یەک لایە نە نابێت پیویستە بۆ هەموو لایەنەکان بێت، تایبەت دونیای ئەو دیو . هاوکات گەشتێکم بەنێو ژیانی ئێرەو ئەوێدا کردووە لە نێو چیرۆکە شیعرێکی تەسەوفیدا چیرۆکی ٣٢ سالەی تەمەنم گێراوەتەوە ، لە یەکەم رۆژی لە دایکبوونمەوە کە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٧٩ بوو تاوەکوو حوزەیران ٢٠١١ کە هاوکاتە لەگەڵ جەژنی لە دایکبوونمدا . بۆ ئەوەی ئاوریک لە رابردوو بدەمەوەو لە نیوان ئەم ٣٢ سالەی تەمەنی لە لە دایکبوون و منداڵی و هەرزەکاری و گەنجێتی و ئیستامدا چیم بینی و چیم ناسی . ئەمە کۆمەڵە پرسیاریکە کە لەخۆم و دەورو بەرم کردووە وەک شیکردنەوەیەک لەنیو دەقەشیعرییەکاندا هەست پێدەکەین جونکە شیعر بۆتە سێبوورییەکی تەمەنم .
شیاوی ئاماژە پێکردنە، لە ئەزموونی شیعری ئاری ئاغۆکدا هەست دەکرێ لە رابردووی تەمەن و ژیانی ئەدەبیدا شتێکی کردووە جیاواز بێت لەگەڵ کەسەکانی تردا هەروەک بڕیاریشە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو بەرهەمە بەشیوەی سێ دیو ڤیدیۆ کلیپ بڵاو بکرێتەوە
بە تیراژی ( ١٠٠٠ ) دانە ، لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری ژمارە سپاردنی (٢٥١ ) ی ساڵی ( ٢٠١١ ) دراوەتێ لهم دواییانهدا له کتێبخانهکانی کوردستان بڵاوکراوهتهوه.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







