زانا دڵشاد دزەیی : ھونەرمەند دکتۆرە بەلقیس دوای لێدوانی جەڵتە و یەک مانگ و نیو مانەوەی لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی تورکیا، ئێستا بە عارەبانە نەبێ ناتوانێت بڕوات.
دکتۆرە بەلقیس دوای ئەوەی لە تورکیا گەڕاوەیەوە کوردستان، کە بۆ چارەسەری قاچی راستەی یەک مانگ و نیو لەنەخۆشخانە مایەوە و دواتر جەڵتە لەسەریدا، بە(سڤیل)ـی راگەیاند، ئێستاش تەندروستی جێگیر نییە و لەسەر عارەبانە کەوتووە و گوتیشی “ھیچ باش نیم، ناتوانم بە قاچی خۆم بڕم، لەسەر عارەبانەم”.
دکتۆرە ئاماژەی بەوەشدا کەس ھاوکاری ئەوەی نەکردووە، بۆیە پارەی قەرز کردووە و چووە تورکیا بۆ چارەسەری “پارەیەکی زۆرم قەرز کرد، یەک مانگ و نیو لەتورکیا مامەوە”.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







