ڤیدیۆ کلیپێکی نوێی هونەرمەند چۆپی بە ناوی ترسی مەرگاوییەوە لە دەرهێنانی بەڕێزان Arjen Voskuyl و Lennaert Beckerبۆ یەکم جار بڵاو دەبێتەوە،
ئەم ڤیدیۆ کلیپە لە لایەن کۆمپانیای Videoclipfactory.nl ی هۆڵەندییەوە ئامادەکراوە،ئەم بەرهەمە تراکێکە لە ئەلبومی باران کە لەلایەن هونەرمەند کییا شادمانەوە کاری ئاواز و کۆمپۆسەری بۆ کراوە و تێکستی گۆرانییەکە لە لایەن عەبدوڵا قولابییەوە دانراوە،هەروەها لە ستۆدیۆی METRONOME STUDIO لە لایەن بەڕێز عەلی شەریفزادەوە ئەرنجمێنت و میکسینگ و ماسترینگی بۆ کراوە،وێڕای سوپاسمان بۆ ماندووبونیان جێی خۆیەتی دەستخۆشیان لێ بکەین. جێی باسە کە ئەلبومی باران لە لایەن ڤین تیڤییەوە بڵاوکرایەوە.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)


































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







