مەسعودى مەلا هەمزە : لە درێژەى نمایشەکانى وەرزى هەولێری شانۆیی، بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیرى و هونەر- بەڕێوەبەرایەتى شانۆی هەولێر شانۆگەرى شالیر نمایش دەکا. ئەم شانۆگەرییە کە لە نووسینى ولیام شکسپیر و ئامادەکردن و دەرهێنانى مەهدی حەسەنە، کاتژمێر 4ى ئێوارەى رۆژانى 2و3و4/10/2010 لە هۆڵی پەیمانگاى هونەرەجوانەکانى هەولێر نمایش دەکرێ.
مەهدى حەسەنى دەرهێنەر لە لێدوانێکى تایبەتدا گوتى: “دواى دابڕان و کارنەکردنى 10 ساڵم بە شانۆگەرى شالیر دێمەوە ناو کارى شانۆیی و لە درێژەى نمایشەکانى وەرزى هەولێری شانۆیی نمایش دەکرێ”. مەهدى گوتیشی”لەم نمایشەدا هەریەک لە “یوسف عوسمان، زەردەشت جەلال، بارزان ئاراس، ئەژین سەلیم، دڵشاد شەهاب، هەردى ئەنوەر” وەک نمایشتکار بەشدارن و دیار عومەر وەک یاریدەدەرى دەرهێنەر کاردەکا”.
شایانى باسە مەهدى حەسەن جگە لە تێزى دەرچوونى لە کۆلیژی هونەرەجوانەکان نزیکەى 10 ساڵە هیچ کارێکى شانۆیی نەکردووە.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)


































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







