سینەماکاری کورد “بەھمەن قوبادی” دوای ساڵێک کاری توێژینەوەیی و نووسینی سیناریۆ، فیلمی “سەگ لە باوەش بگرە!” ساز دەکات.
سینەماکاری ناوداری کورد “بەھمەن قوبادی” قۆناغەکانی توێژینەوەیی و نووسینی پڕۆژەی “سەگ لە باوەش بگرە!” Hug the Dog لە نزیکەی ساڵێک پێش ئێستاوە بە ھاوکاری ھەڤاڵێکی نووسەری ئێرانی خۆی دەستپێکردووە و تا چەند ھەفتەی داھاتوو نووسینی سیناریۆی ئەم فیلمە کۆتایی پێدێت.
“سەگ لە باوەش بگرە!” ناوی کاتیی ئەم پڕۆژە نوێیەی “بەھمەن قوبادی”یە کە ناوەرۆکەکەی سەبارەت بە داکۆکیکردن لە مافی ئاژەڵەکانە و ئەم دەرھێنەرە کوردە و ھەروەھا گرووپی بەرھەمھێنانی ئەم فیلمە ھیوادارن تا کۆتایی ئەمساڵ بتوانن لە وڵاتانی ئەڵمانیا و تورکیا دەست بە وێنەگرتنی بکەن.
پڕۆژەی “سەگ لە باوەش بگرە!” سەبارەت بە ژیانی سەگەکان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت ئێرانە و ھەڵسووکەوتی ئەم وڵاتانە لەگەڵ سەگەکان و پشیلەکان و ھەروەھا کەسە جۆراوجۆرەکان بە بیرووبۆچوونی جیاوازەوزەیە کە لەگەڵ ئەم ئاژەڵانە بە شێوەی نەخوازراو ژیان بەسەر دەبەن و ھەندێک جار بە کردەوەکانی خۆیان، ژیانی ئەوان دەخەنە مەترسییەوە.
Discussion about this post