فەرمانگەی رۆشنبیری و هونەری رواندز له یادی 113 سالەی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی, بێشانگایهكی ئه‌رشیفی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له رواندز كرده‌وه.
كاتژمێر10ی به‌یانی25_4_2011 له هۆلی قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره به ئاماده‌بوونی سیروان سیرینی قایمقامی رواندز و ژماره‌یه‌ك له رۆشنبیران ووینهری دام و ده‌زگای حكومی و حزبی و پیشانگایه‌كی ئه‌رشیفی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی كه له لایه‌ن جه‌مال خه‌زنه‌دار ئاماده‌كرابوو كرایه‌وه ،كه زیاتر له 200 رۆژنامه‌ی كۆنی كوردی و به‌ڵگه‌نامه‌و رۆژنامه‌نوسی خرابوونه روو ، كه مێژووی كاروانی كوردی له سه‌رتایی ده‌سپێكردنی تاكو راپه‌ین خرابوونه روو، بریاریش وایه له ئاینده‌یه‌كی نزیك سه‌رجه‌م گۆڤار و بڵاوكراوه كوردیه‌كان ئینسكۆلۆپیدیای رۆژنامه‌گه‌ری كورد به چاپ بكهینیت كه چه‌ند به‌رگێكی له خۆدهكرێت .
كاتژمێر 2:30 پاشنیوه‌رۆ له هه‌مان هۆڵ( جه‌مال خه‌زنه‌دار و غازی حه‌سه‌ن )له سه‌ر ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی سیمینارێكیان سازدا و بارودۆخی رۆژنامه‌گه‌ری یان تاوتوێكرد و دواتر له لایه‌ن به‌شداربووان به بۆچوون و ره‌خنه‌و پێشینارهكان سیمیناره‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌نتر كرد.
جه‌ماڵ خه‌زنه‌دار زیاتر له 40 ساڵه خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی بڵاوكراوهورۆژنامهو گۆڤاره‌كانی كوردیه ، ئه‌رشیفێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی كۆكردۆته‌وه و كاری له سه‌ر ده‌كات بۆ ئینسكۆلۆپیدیای رۆژنامه‌گه‌ری كوردی .
ياسين برايم / رواندز