به‌ندی عه‌لی .. پاییزی 2011
سوپاس بۆ خۆر
کهبهرچاومی ڕوناک کرد‌و
ڕه‌نگه‌کانی پێناساندم
سوپاس بۆ خاک
که‌تا بژیم
گوڵی نانم پێ ئه‌به‌خشێ و
کهمردیشم
توند توند له‌باوه‌شم ئه‌گرێ
سوپاس بۆ گریانی هه‌ور
که‌ناو به‌ناو
روح و جه‌سته‌م ئهشواتهوهو
ده‌شتی ئومێدم سه‌وز ئه‌کا
سوپاس بۆ با
که‌وه‌ک ده‌ستی نه‌رمی دایکم
ئاره‌قه‌ی ماندوێتیم ئه‌سڕێ و
لایه‌لایه‌شم بۆ ئه‌کا
سوپاس بۆ گوڵ
که‌وا فێری عیشقی کردم
سوپاس بۆ تۆش سلێمانی
ئه‌ی گوڵه سووره‌که‌ی دونیا‌م
کهسوزی هێلانه‌ت پێدام
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)


































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







