مەسعودی مەلا ھەمزە :کورتەفیلمی لە سیناریۆو دەرھێنانی ھونەرمەند سەربەست رەزا گەرمیانی لە یەکەمین فێستیڤاڵی لاو بۆ کورتەفیلم توانی چوار خەڵات بەدەست بێنێ.
لە لێدوانێکی تایبەتدا سەربەست رەزا گەرمیانی گوتی”دوای بەشداریکردنی لە چەندین فێستیڤاڵ و بەدەستھێنانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ لە فێستیڤاڵی ئاسکی زێڕینی سلێمانی جارێکی تر کورتە فیلمی برێشک توانی چوار خەڵاتی سەرەکی یەکەمین فێستیڤاڵی کورتەفیلمی لاو بەدەست بێنێ و بووە مایەی دڵخۆشی بینەران و ئامادەبووانی فێستیڤاڵەکە”.
سەربەست گوتیشی”خەڵاتەکان بریتی بوون لە باشترین فیلمی فێستیڤاڵ، باشترین ئەکتەری کچ، باشترین مۆنتاژ، خەڵاتی رێزلێنانی فێستیڤاڵ”.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







