له دیدارێکی تایبه‌تی چرا تیڤی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی زێده ئازیز خاتوو باخان دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له کوردستان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گرێبه‌ستی دوا کاری هونه‌ری، توانیمان له دیدارێکی تایبه‌تدا هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی خاتوو باخان بۆ هۆڵه‌ندا بزانین. باخان باس له تاکڕه‌وی له بڕیار دان له‌گه‌ڵ که‌سانی په‌یوه‌ندیدار ده‌کات و ده‌ڵێت ” به‌های هونه‌ری له‌کوردستان که‌مبۆته‌وه و زیاتر بووه به بازرگانی ..جا ئه‌مه بازرگانی له‌شه، بازرگانی ئافره‌ته یان جوانیه”. هه‌روه‌ها باخان ده‌ڵێت ” من له پاره زیاتر ناتوانم پێشکه‌شی که‌سێک بکه‌م که کارم بۆ بکات و له‌مه‌ش زیاتر ناڕۆم ئه‌گه‌ر ژیانیش تیایا بچێت. به‌داخه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بیت له‌کارکردن له‌گه‌ڵیانا ئه‌وا به‌رامبه‌ری پێویسته !!؟”.
video
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







