گۆرانیبێژی لاو (هەڵوێست) ڕاگەیاند، سەرقاڵی بەرهەمهێنانی كارێكی تازەیە، ئەو كارەیشی گۆرانییەكی سینگڵ و دروستكردنی كلیپێكە. لەمبارەیەوە ناوبراو گوتی: “گۆرانییەكەم لە ئاوازی خۆمە و هۆنراوەی (ئەحمەد مەحمەد)ـە، هەروەها میووزیكەكەیش
(ئاریان جەلال) دابەشی كردووە وتۆمارکردنى دەنگەكەیش لە ستۆدێۆی (ڤینۆ) تۆمار كراوە.”
زیاتر باسی لە ناوەڕۆكی ئەو كارە تازەیەی دەكات و دەڵێت: “هەمان گۆرانیشم كلیپ كردووە و لە ئاییندەیەكی نزیكیشدا لە ڕێگای كەناڵە كوردییەكانەوە پەخش دەكرێت، هاوكات دەرهێنان و وێنەگرتن و مونتاژی كلیپەكە (ئارام سەردار) بە ئەنجامی گەیاندووە لۆکەیشنەکان لە کوردستان بۆى گیراوە و کوردستان شوێنى جوانى لێیە ئەگەر کارى لەسەر بکرێت، وە هەریەک لە (شەهرام سەردار) و (بۆتان ئەبووبەكر) و (داریان سەڵاح)هاوکاریان کردوون بە کارە هونەریەکانەوە.
ئەوەی جێگەی ئاماژەیە پێدانە ناوبراو جارێ هیچ ناوێكی بۆ گۆرانییە تازەکەى دانەناوە. هەروەها ئەو كارەی لە لایەن (فینۆ پڕۆداكشن)ـەوە بەرهەم هاتووە.
ئا : أبراهیم نامۆ