مەسعودى مەلا هەمزە: فیلمى سینەمایی شەوى حیساب کە لە حوسێن سێودین لە رۆمانێکى بەختیار عەلى وەریگرتووەو لەماوەى رابردوو یەکەم نمایشی لە شارى سلێمانى کرا، بڕیارە کاتژمێر 5،30 رۆژی یەکشەممە 8/8/2010 لە هۆڵی پێشەواى شارى هەولێر نمایش بکرێ.
فیلمى شەوى حیساب کە لە رۆمانی شارى مۆسیقارە سپییەکانى بەختیار عەلى وەرگیراوەو بەرهەمى بەڕێوەبەرایەتى سینەماى سلێمانییەو هونەرمەندان:”دەوەن نەوزاد، جەبار سابیر، یوسف محەمەد، تەها یاسین، مەریوان عەبدوارەحیم، رێبین قادر، خالید رەشید، ئاوارە ستار، شێرکۆ نەسرەدین” و چەند هونەرمەندێکى دیکە وەکو ئەکتەر لە کارەکە بەشدارن.
حوسێن سێودینى دەرهێنەر لە لێدوانێکیدا گوتى: “له ساڵی 2006-هوه خهریکی بهرههم هێنانی ئهم فیلمهین و بههیواین بینهرانی کورد لێی ڕازی بن، ئهم فیلمەشم نێردراوه بۆ فێستیڤاڵهکانی لهندهن و ڤینیسیا و میلانۆ و شیکاگۆ و قاهیره و چهند فێستیڤاڵێکی دیکهی نێودهوڵهتی.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







