بۆ ئه‌مساڵیش فێستیڤاڵێك بۆ گۆرانیبێژی ناسراوی كورد تاهیر تۆفیق له كۆیه ساز ده‌كرێت، تێیدا چه‌ند گۆرانیبێژك له‌و یادكردنهوهدا به‌شداران، له‌وانه ئه‌یوب عه‌لی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له گۆرانیبێژ ئه‌یوب عه‌لی، به ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاند، فێستیڤاڵه‌كه له رۆژانی 19-20 تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر 2012، له شارۆچكه‌ی كۆیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ری له‌خۆده‌گرێت.
ئه‌وه‌یشی خسته روو، ئه‌یوب عه‌لی له لایه‌ن تیپی باوجی كۆیه بۆ ئه‌م فێستیڤاڵه بانگهێشتكراوه، بۆ یادكردنه‌وه و رێزگرتن له تاهیر تۆفیق له یادی 25 ساڵه‌ی كۆچی دواییدا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، جگه له ئه‌یوب عه‌لی، چه‌ند گۆرانیبێژێكی دیكه‌ش له فێستیڤاڵه‌كه‌دا چالاكی پشكهش ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد، ئه‌یوب عه‌لی، له دوای نیوه‌ڕۆی دووه‌م رۆژی فێستیڤاڵه‌كه‌دا كۆنسێرتێكی تایبه‌ت له هۆڵی زانكۆ له كۆیه ساز ده‌كات. بۆ ئاگاداربوون له چالاكییه‌كانی ئه‌یوب عه‌لی له‌و فێستیڤاڵه‌دا و ته‌واوی كار و چالاكییه هونه‌رییه‌كانی، سه‌ردانی لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بكه. Ayub Ali FanClub
فێستیڤاڵی تاهیر تۆفیق، ساڵانه له لایه‌ن تیپی باوجی كۆیه و به هاوكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ساز ده‌كرێت.