رۆژی چوارشەممەی 21/9/2011 رۆژێكی خوێناوی بوو بۆ دانیشتوانی ژنێكی سك‌پڕ بەناوی (ئەیسەر نەجات ئیسماعیل) تەمەن 21 ساڵ، لەگەڵ كچە شەش ساڵییەكەی بەناوی (سۆزان موزەفەر) لەماڵەكەی خۆیان بەكەتەر كوژران. یەكێك لەهاوسێیەكانی ئەو ماڵە، ئاماژە بەوە دەكات، كە ماڵی (موزەفەر) نزیك بەساڵ و نیوێك دەبێت هاتوونەتە گەڕەكی بەختیاری و ماڵێكی بێ‌گرفت بوونە و كێشەیان لەگەڵ كەس نەبووە.
موزەفەر حەمید، هاوسەری ژن و منداڵە كوژراوەكە، لەسەر گۆڕستان و لەكاتی ناشتنی تەرمی هاوسەر و كچەكەی، بەگریانەوە تەنها ئەوەندە قسەیەی بۆ تەواوكرا كە “بڕیاربوو سۆزان بەیانی بچێتە رەوزەی و ئەوڕۆ شتەكانیم بۆ هێنابوو”، ئیدی دواتر هاوسەرەكەی (ئەیسەر) بورایەوە و چیدی نەیتوانی سەیری دیمەنی ناشتنی هاوسەر و كچە تاقانەكەی بكات. موزەفەر یاریزانێكی كۆنی پایسكلسواری شاری هەولێرە و لەئێستاشدا “لەپێناو پەیداكردنی بژێوی ژیانی، خەریكی كاركردنە لەپەرتوكخانەیەكی ناوبازاڕ و لەژیانیشدا كەسێكی بێ كێشە و گرفت بووە”.
بەهۆی تێكچوونی باری دەرونی (موزەفەر) لەكاتی ناشتنی تەرمەكان لەگۆڕستانی (شێخ ئەحمەد)ی شاری هەولێر، ئیدی نەیتوانی هیچ قسەیەكی دیكە بكات، بەڵام یەكێك لەبراكانی (موزەفەر) هەر لەكاتی ناشتنی تەرمەكان لەگۆڕستانی (شێخ ئەحمەد) قسەی كرد و ئەوەی گوت كە “كچەكەی برام بەنیازبوو بەیانی بچێتە رەوزە و باوكی دەفتەر و قەڵەمی بۆ دانابوو، بۆ ئەوەی بەیانی بیڕازێنێتەوە و لەگەڵ خۆی بیباتە رەوزە”. گوتیشی “ئەو منداڵەی لەسكی دایكیشی دابوو، تەمەنی نۆ مانگ بوو، لەو رۆژانە لەدایك دەبوو، بۆیە بوونە سێ كوژراو”.
نەژاد حەمید فەتاح، برای (مەزفەر) راگەیاند، كە ئەوان ماڵێكی بێ كێشەن و گرفتیان لەگەڵ هیچ كەسێك نییە، بۆیە ناتوانێ هیچ قسەیەك بكات و گومان بۆ كەس ببات، تەنها ئەوە نەبێت، كە داوا لەخودا بكەن، لەو تاوانە گەورەیە خۆش نەبێت. گوتیشی “ئێمە خەڵكی هەولێرین و هەموو كەس كوڕەكانی حەمید بەننا دەناسێت، ئێمە پێنج براینە و بەژیانی خۆمان، نەئێمە لەكەس توڕە بووینە و نەكەسیش لەئێمە توڕە بووە، ناشمانەوێت لەكەس توڕەبین و كەسیش لەئێمە توڕە بێت”.
تێبینی / پۆلیسی شاری هه‌ولێر هه‌ڵساوه بۆ ڕوونکرنهوهیێک چه‌ند خاڵێک ، هه‌نێک له‌م خاڵانه‌ی که ئاماژه‌ی پێ کردووه هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێکی نیه به داخه‌وه من لێره‌وه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ماڵێک گرفتێکی نه‌بێت چۆن که‌سێک ئه‌چێته ماڵه‌که‌یان بۆ ته‌نیا بۆ کوشتنی دایکێکی زگ پر و مناڵیکی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ ؟ ڕونکردنه‌وه‌ی پۆلیس به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بووه .
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر (عەبدولخالق تەلعەت) لەبارەی ئەوەی دەوترێت دایك و كچەكە بەكەتەر سەربڕاون، گوتی “راست نییە و سەرنەبڕاون، بەڵام شێوەی كوشتنەكەیان دڕندانە بووە”، هاوكات ئاماژەی بەوەشكرد، كە بەپێی لێكۆڵینەوەی پۆلیس، ئەو رووداوە بەمەبەستی دزیكردن نەبووە، چونكە بڕە پارەیەكی زۆر لەماڵەكەدا هەبووە، بێ ئەوەی دەستكاری بكرێت. ئەوەشی گوت كە “پارە و قاسەكە، كە لەژوورەوە بووە، كەس دەستی نەداوەتێ”. بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە لێكۆڵینەوە لەكوژرانی دایك و كچەكە بەردەوامە، دەڵێت “ئەو كەسەی تاوانەكەی ئەنجام داوە، بەشێوەیەكی لەسەرخۆ كارەكەی ئەنجام داوە و هیچ پەلەی نەكردووە”. گوتیشی “تائێستا هیچ كەسێك نەگیراوە و پێشمانوایە كە ئەو كەسەی ئەو دایك و كچەی كوشتووە، وەكو تۆڵە سەندنەوەیەك بووە، بەڵام لەسەرچی ئەو كارەی كردووە؟ تائێستا دیار نییە”.
هاوكات (جەلیل عەبدوڵا) جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر، لەبارەی روداوەكە و گەیشتنی تەرمەكان بەنەخۆشخانەكەیان، رایگەیاند كە “دوای گەیشتنی تەرمەكان بۆ نەخۆشخانە، شوێنەواری بڕین بە بەشێكی زۆری جەستەی تەرمەكانەوە هەبوو”، جەلیل عەبدوڵا، وەكو ئاماژەشی بۆكرد دواتر بەمەبەستی پشكنین، تەرمەكان رەوانەی پزیشكی دادوەری كراون.
تێبینی سوودم له ماڵپه‌ری سڤیل وه‌رگرتووه بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوه دڕندانه .
من وه‌کو سیزار جاف به‌رێوه‌به‌ری ماڵپه‌ری سیزارمیوزیک ده‌مه‌وێت لێره‌دا ئاماژه به‌وه بکه‌م که ئه‌م رووداوه دڵ ته‌زێنه رووی داوه له شاری هه‌وڵێر کاره‌ساتێکی زۆر گه‌وره‌یه من جاری پێش‌و ئه‌م هه‌واڵه‌م زانیبوو زۆر دڵ گران بووم له دڵه‌وه به‌ڵام هه‌رگیز بیرم له‌وه نه‌کرده‌وه که که‌س و کاری من ئه‌م ڕووداوه‌یان به‌سه‌ر بێت به‌داخه‌وه، خوای گه‌وره پشت و په‌نامان بدا له مرۆڤی خراپ ئاخر ئێوه خۆتان بڵێن بزانم ویژدان و کارامه‌ت و ئه‌خلاق به‌دی ده‌کرێت که مناڵێکی شه‌ش ساڵانه که جارێ هیچ له دونیا نه‌گه‌یشتووه وه کۆرپه‌یێکی خودایی جارێ سه‌ری به دونیا هه‌ڵ نه‌هێناوه دایکێکی گه‌نج ته‌مه‌ن پیست و یه‌ک ساڵ ئاخر ویژدان کوانێ ؟ ئه‌خڵاق نه‌ماوه ؟ نازانم چی وشه‌یێک ده‌ربرم بۆ خهماکانم 🙁
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ری سیزارمیوزیک
سیزار جاف.