كێشه‌ی سه‌ره‌كی له مه‌سه‌له‌ی هاوسه‌رگیری و خۆشه‌ویستیدا تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌یه له مه‌فهومی خۆشه‌ویستی . گه‌ر خۆشه‌ویستی ( گڕوتینی ئه‌شق و سۆز‌و ئه‌ندێشه ) بێت ئه‌ی هاوسه‌رگیری چییه ؟
بۆ دوای هاوسه‌رگیری ئه‌و گڕوتینه زوو دائهمركێتهوه و هاوسه‌ره‌كان به ئاشقی نامێننه‌وه ؟
به‌درێژایی مێژوو خۆشه‌ویستی كراوه‌ته بناغه‌ی ته‌بایی ژیانی دوو هاوسه‌ر و گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری به‌ستراوه به خۆشه‌ویستییه‌وه ، ئه‌گه‌ر وایه بۆ خۆشه‌ویستی دوای هاوسه‌رگیری ئه‌گۆڕێت بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ڕۆحی و ساڵ له‌دوای ساڵ ژن و پیاو بۆشاییه‌كی عاتیفی ئه‌كه‌وێته نێوانێن ؟
زانای ده‌رونناسی ( ابراهام ماسلو ) پێداویستییه‌كانی مرۆڤی له‌شێوه‌ی ههرهمدا دانا‌و خۆشه‌ویستی خسته خانه‌ی سێهه‌می هه‌ره‌مه‌كه‌ی ، ( ابراهام ) پێداویستییه جه‌سته‌ییه‌كانی مرۆڤ ( خواردن ، خواردنه‌وه ، خه‌وتن ) ی له خانه‌ی یه‌كه‌م دانا‌و ، دوای ئه‌وه هه‌ستكردن به‌ئه‌مان و له‌خاڵی سێهه‌مدا خۆشه‌ویستی و ئینتیما ، ڕێزگرتنی نایه خانه‌ی چوارهه‌م و سه‌لماندنی كه‌سایه‌تی ( تحقیق الذات ) ی نایه دوا خانه . د. ماسلو پێێ وایه پێویسته مرۆڤ سه‌ره‌تا پێداویستییه جه‌سته‌ییه‌كانی ده‌سته‌به‌ربكات تابتوانێت خۆشه‌ویتی بكات ، گه‌ر له هه‌ره‌می ماسلو بڕوانین ئه‌بێ بپرسین ئاخۆ گه‌نج دوای بڕیاردانی گڕێبه‌ستی هاوسه‌ری دوو خاڵی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێناوه ؟ گهرخاڵی یه‌كه‌می ده‌سته‌به‌ركرد و توانای په‌یداكردنی پێداویستییه جه‌سته‌ییه‌كانی خۆی هه‌بوو ئه‌وسا ئه‌بێ له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌ست به ئارامی و ئاسایشی بكات ، ئاخر له‌مڕۆكه‌دا ژیانی گه‌نج سه‌ختی پێوه‌دیاره ( گرانی ، نه‌بوونی كار ، نه‌بوونی شوێنی نیشته‌جێبوون ، كه‌می داهاتی گه‌نج …. ) كه‌وابوو گه‌نج له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌مانی بۆ ژیانی خۆی ده‌سته‌به‌ر نه‌كردووه ( كاتێك مرۆڤ توانای به‌خشینی ئه‌بێت كه‌خاوه‌نی شتێك بێت ! ) ، كه‌وابوو خانه‌ی دووه‌می هه‌ره‌م شوێنی به خۆشه‌ویتی له‌نگ كردووه ، گه‌نجی بێخۆشه‌ویستی هه‌ستی ئینتمای كاڵده‌بێته‌وه ، ڕێزی كه‌م ئه‌بێت و توانای سه‌پاندنی بوون وپێگه‌ی خۆی نابێت ، كه‌وابو خۆشه‌ویستی گه‌نج خۆشه‌ویستییه‌كه له‌ئاكامی ڕه‌شبینی و بوونی بۆشاییه‌كی گه‌وره‌یه له‌ئینتیما .
گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌و ڕاستییه‌مان لا گه‌لاڵه ئه‌بێت كه یه‌كێ له هۆكاره‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری پشتبه‌ستنه به مه‌فهومی خۆشه‌وستی له‌ڕوانگه‌ی خودی تاكه‌وه .
زانست سه‌لماندوێتی كه له قۆناغی یه‌كه‌می خۆشه‌ویستیدا ڕێژه‌ی هۆرمۆنی ( الدوبامیین ) زیاد ئه‌كات كه ئه‌بێته هۆی زیادبوونی هه‌ستوسۆز و ڕاكێشانی هاوسۆز ، جگه‌له‌وه‌ی ئاره‌زووی سێكسی ئه‌وروژێنێت ، كه‌وابوو بڕیاردان له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری له‌م قۆناغه‌دا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ، چونكه ( دوبامین ) كافی نییه بۆ به‌رده‌وامی خۆشه‌ویستی به‌ڵكو په‌یوه‌سته به بڕی گڕوتینی خۆشه‌ویستی نێوان دووكه‌س و زامنی به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندی سۆزداری نییه .
له هاوسه‌رگیریدا مه‌سه‌له‌كه جیاوازه ، دووهاوسه‌ری ته‌باو گونجاو ڕێژه‌ی هۆرمۆنی ( الاوكسیتوسین ) له له‌شیاندا به‌رزه ، ئه‌و هۆڕمۆنه زامنی مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی درێژخایه‌ن ئه‌كات ، ئه‌ویش په‌یوه‌ندی نێوان دوو هاوسه‌ره ، كه‌وابوو ( اوكسیتوسین و دوبامین دوو ماده‌ی لێكجیاوازن ) یه‌كه‌میان تایبه‌ته به كیمیای هاوسه‌رگیری و دوبامیین كیمیای خۆشه‌ویستییه .
ده‌رئه‌نجام كیمیای خۆشه‌ویستی به گڕوتینی سۆز‌و ئه‌شقه‌وه( په‌یوه‌ندی كورت ) ته‌واو جیاوازه له كیمیای هاوسه‌رگیری( په‌یوه‌ندی درێژخایه‌ن ) كه له‌سه‌ر ڕێز‌و هه‌مئاهه‌نگی و ته‌بایی بونیات ئه‌نرێت . لێره‌دا ئه‌و شرۆڤه هه‌ڵه‌یه بهدهرئهكهوێ بۆ مه‌سه‌له‌ی هاوسه‌رگیری
قۆناغی ( دوبامیین ) هه‌رزوو ئه‌گۆڕی به قۆناغی ( اوكسیتوسین ) و ئه‌بێته په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌مه‌ن درێژ كه زۆرجار له‌ئاكامی كاڵبوونه و نه‌مانی خۆشه‌ویستیدا به ووشه‌ی ( ته‌ڵاق ) كۆتایی دێت .