خوێندنەوەی: ھاشم سەڕاج : دەکرێ بگوترێ تۆمارکردنی چرکە جوان و ترسناکەکانی دنیای ئاڵۆزی یادەوەری بەدایساندنی حاڵەت و لە کەشوھەوایەکی فەنتازی و میتۆلۆژیدا دیارترین سیفات و خەسڵەتی ئەم ڕۆمانە بێ، فەنەری یادەوەرییەکان لەڕێگەی یادگەی نائاگاییەوە ھەڵدەکرێ و بەھۆی دەرکەوتنی شتگەل و بوونەوەری جیاجیا کۆمەڵێک ڕووداوی پڕ خۆشی و ناخۆشی و دیمەنگەلێکی سەردەمی منداڵی وەبیردێننەوە، بەم جۆرە کردە نۆستالژییەکان ڕوو لە داڕژان دەکەن و ھێدی ھێدی ھێما میتۆلۆژییەکان دێننە ئاخافتن و سرووتگەلێکی ترسناکی ترسناکی خورافی دەخرێنە ڕوو، ئەگەر دوورگەی (سین)، سەر بەکۆمەڵێک بنەماو پرەنسیپی میتۆلۆژی و یۆتۆپی بێ، ھاوکات خەسڵەت و تایبەتمەندی و ھەڵسوکەوت و ڕەفتاری خەڵقەندەکانی بەشێکی سەرەکی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی پێکدەھێنن، بەتایبەتی کۆشک و تەلاری “کڕالڕ”و چەوساندنەوەی کۆیلەکان.
( بۆ یەکەمجار، تابووتێک فڕێدرایە نێو ئەو تاکە ڕووبارە بێکۆتاییەی کەدوورگەی “سین”ی دەکردە دوو کەرتی یەکسان و ھاوتاو ھاوشێوە، بەچەشنێک کە لەبەشێکی دوورگەکەدا گەڕابایت، وات دەزانی لەبەشەکەی تردایت)..ئەی ھەردوو کۆشکەکەی “کڕالڕ” کە دەکەوێتە پشت ھەردوو پەرستگاکەوە، کۆشکی”کڕالڕ” لە شانزە منارەی بەرز و ھەشت ساختمانی بازنەیی پێکھاتبوو،…تاد
لەدەستپێکی ڕۆمانەکەوە ھێماگەلێکی تەوراتی خۆی بە خوێنەر دەناسێنآ، لەوانە ھەڵدانی تابووتێک بۆ نێو ڕووبارە بێکۆتاییەکەی دوورگەی”سین”. کە ئاماژەیە بۆ تابووتی پیرۆز و نھێنی گەلێک لەڕێنماییەکانی بونیادنانی ھەیکەلی دێرینی تێدا باسکراوە، ھەروەھا چێکردنی”کەپرەشینە”ی جووەکان لەوەرزی پاییزدا، تا مڕازیان حاسلڕ بێ، دواجار گۆڕینی ناوی کاراکتەری ڕۆمانەکە لە”دارۆ”ەوە بۆ “مووسا”، یان بەپێچەوانەوە..ھەندآ لەھێما تەوراتییەکان بەشێوەو شێوازێکی نوآ مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە.. بەتایبەتی تابووتی پیرۆز و سەرگوروشتەی”مووسا”ی پەیامبەر.. ئیتر تادآ کردەی نووسین بەشێوەیەک ھەوڵی فەراھەمکردن و ڕەخساندنی کەشوھەوایەک دەدا، تا لەڕێگەی وەسفکردنی فەزا و بارودۆخی دوورگە خورافییەکانەوە ھێزی چرکەساتە نۆستالژییەکان لەلای کاراکتەری سەرەکیدا بتەقێنێتەوە، بۆیە ھەست دەکەین یادەوەرییەکانی “دارۆ-مووسا”، پانتاییەکی بەرفراوان لەجیھانی نۆڤڵێتەکە داگیردەکەن.. بەتایبەتیش سەگوروشتەی باپیری دارۆ و زوڵم و ستەمی عوسمانییەکان و نووسینەوەی کتێبە ئەفسانەییەکە لەلایەن باپیرییەوە، ھەست دەکەین یادەوەرییەکانی سەردەمی منداڵی بەلەز دادەڕژێن و کۆمەڵێک حاڵەتی لێوڕێژ لەئولفەتی بەرائەتئامێز دەخەنەڕوو ( تا لەڕۆژێکی ھاویندا کا
تێک لەسەربانە گڵینەکەی ماڵی باپیرەمدا کۆلارەم ھەڵدەدا، داپیرەم لەحەوشەکەوە ھاواری لێکردم و گوتی”مووسا” تەپ و ھوڕ مەکە، باپیرت لەژوورەکەدایە).. یان ھەڵڕشتنی بیرەوەرییەکانی سەردەمی قوتابخانەو ڕەفتاری ھەریەک لە مامۆستایەکان،.. بەڵام کآ ئەو دوورگە ئەفسانەییەی دۆزیییەوە، ئەی کآ “کڕاڵ”ی لەشێوەی دیکاتۆرێک پێگەیاند، تا نەوە لەدوای نەوە حوکمڕانی ئەو دوورگە ئەفسانەییە بکا.. ڕاستە –شەھموز- وەک جەربەزەترین و سەرکەشترین دەریاوانێکی گەڕۆک بەدوای دۆزینەوەی دوورگەیەکی ئاوا ئەفسانەیی شەیدا و عەوداڵە، بەڵام –شەھموز- سەر بەکڕاڵێکی ترەو پێویستە پلانەکانی ئەو جێبەجآ بکا، ئەگەر نا گەڕانەوەی مەحاڵە، واتا –شەھموز- کە دوورگەکە دەدۆزێتەوە کۆڵۆمبسێکی سەربەست و ئازاد نییە، یان ڕێبوارێکی بوێر، بەڕێکەوت ئەو دوورگەیەی دۆزیبێتەوە، ھەر لەبەر ئەمەشە ھەمان شێوەی دەسەڵات حوکمڕانی بۆ دوورگەکە دەگوازێتەوە.. ڕۆمانی ( دیوێکی دیکەی حەکایەتە نەنووسراوەکان) کە لە نووسینی “یوسف عزالدین رووف”ە تیایدا کردەی نووسین زۆر بەوردی لەتایبەتمەندیی دوورگەی –سین- دەدوآ و لەڕێگەی شێوازی واقیعیەتی سیحری و میتۆلۆژی گوزارشت لەڕووداو و شتگەل و بوونەوەرەکان دەکا و ھاوکات مۆرکی گێڕانەوە و دەنگی کەسی یەکەم بەردەوامی بەھەناسەی نووسین دەبەخشآ و چەند بەشآ لەدیمەنە ترسناک و ئەفسانەییەکانی تێکستەکە بەکەشوھەوایەکی ھێماکاری دەخرێنە ڕوو، بەتایبەتی وەسفی شوێن و فڕندە و پەلەوەرە سەیر و سەمەرەکان، کاتآ شکلڕ و شێوەو قەبارەیان دەبەزێنآ، یان وەسفی ڕووبارە ئەفسانەییەکان و دوورگە میتۆلۆژییەکەی-سین- چەند مەفتەنگەلێکی سیحر ئامێزی ڕۆمانەکانی “مارکیز” مان دێننەوە یاد، ھەروەھا درکاندنی سەرگوروشتەی “مووسا”ی خەڵکی شاری –ھۆرا- و گەیشتنی بە دارستانەکانی چیای”زاگرۆ” و ھەوڵی دەربازکردنی کۆیلەکانی دوورگەی “جالۆ”و..یان ناوھێنانی کۆمەڵێک شوێن و دەڤەری تری وەک وڵاتی –کزر- و پردی –مرۆخ-و شارۆچکەی –ھاجوول- ئەمانە چەندین شوێنەواری مێژووین و ھەندێکیان لەسیفرەکانی “تەورات”دا ئاماژەیان پێدراوە و لەزەمەنی نووسینی ئەم بەرھەمەشدا بوونەتە بەشێکی شاراوەی شوێنەوارە سەیر و سەمەرەکانی دوورگەی –سین-، بەڵام بەنیسبەت زەمەنی تێکست واتە زەمەنی نووسینی ڕۆمانەکە، لەڕێگەی کەرەستەگەلێکی دێرینی میتۆلۆژی و ڕووداو گەلێکی نۆستالژیدا خۆی دەدۆزێتەوە و ھاوکات گێڕەوە بەھۆی زەمەنی گێڕانەوە، زەمەنی گوتار پشتگوآ ناخا و گوزارشت لەکێشە و مەرگەساتەکانی ئێستا دەکا، بە تایبەتی ڕەفتارە توندوتیژ و نامرۆڤەکانی کڕاڵەکانی سەردەم و لەخشتەبردن و چەوساندنی مرۆڤە سادە و بێتاوانەکان.. ئیتر لەو دیو تێکستی حەکایەتە نەنووسراوەکاندا، ھاڵاوی ئاگرێکی بڵێسەدار ھەس و پەیوەستە بەساتەوەختەکانی عیشقی –نەوا-ەوە.. –دارۆ- بەم شێوەیە وەسفی ڕووخساری –نەوا- دەکا:( ڕەشپێستێکی قژ لوولی چوار شانەی باڵا بەرزی لچ ئەستوور بوو، قامکەکانی گەورە و درێژ و قەوی بوون، چاوەکانی کز و گچکە و پووکاوە بوون، جگە لەوەی تیل بوون.. ڕیزآ ددانی بەشی سەرەوەی تاقم و ڕیزەکەی خوارەوەشی چەند ددانێکی لێ دەربچێت، زەرد و کلۆر و ڕەش داگەڕاو بوون.. ئەو تاقانەی داک و بابێکی ھەژار بوو، کە بەبنەچە دەچوونەوە سەر ئەو خێڵەی کە بەناچاری پێش چل پەنجا ساڵێک لەمەوبەر پاش ئەوەی ماڵ و حاڵیان ھەڕاجکردن، بۆ ھەتا ھەتایە بەشێکی زۆریان شاریان جآ ھێشت).
-نەوا- زاری ھەڵھینا و گوتی: ( کەمنداڵ بووم، باوکم لەدەستپێکی ھەموو پاییزێکدا، بەچرپە بانگی دەکردم و دەیگوت: وەرە باپێکەوە کەپرە شینکە چآ بکەین، بەڵام لای کەس باسی نەکەیت، باشە کچی خۆم)…( پاش بەسەرچوونی ساڵێک لە پێوەندیمان کەقەوول بوو وەک ھەموو ڕۆژێک لەکات و شوێنی دیاریکراودا، ئامادە بێت، لەپەنا درەختێکدا چاوەڕێی بووم، کەچی نەھات؟!! پاش ساڵانێکی دوور و درێژ، بەدار تێلی یەکێک لەشەقامە لاچەپەکەکانی شارەوە پۆستەرێکی ھەڵواسراوم بینی، کە ناو و وێنەی ئەوی پێوە بوو، ھێندەی لەسەر نووسرا بوو: ( نەوا.. لەڕۆژی سێشەممەی مانگی گەڵاڕێزانی ساڵی لافاوە گەورەکەدا لەشاری بەغدا لەسێدارە درا).
ھەندآ جار یادەوەرییەکان بەدوور و درێژی دەگێڕدرێنەوە وخوێنەر لەفەزا ئەفسانەییەکانی دوورگەی –سین- دادەبڕآ و خەریکە ھەژموونی لێشاوی یادەوەرییەکان لەسیحرییەت و گەرموگوڕی دەقەکە کەم دەکەنەوە و مۆرکی واقعییەت بەزەقی دەسەڵاتی خۆی دەسەپێنآ.. شایانی باسە دەقی –دیوێکی دیکەی حەکایەتە نەنووسراوەکان- بەشێوازی واقیعی و سیحری مامەڵە لەگەلڕ چەندین جۆرە تەیر و توالڕ و جڕ و جانەوەر و دەعبا و ئاژەڵی کێوی دەکات، لەوانە: قومری و کوکوختی و کوندەپەپوو و حەوت ڕەنگیلە و پەپووسلێمانکە و کۆتری حاقوو…یان ڕەنگی جیاواز جیاوازی شیعریی فانتازیی بەھەندآ لەجانەوەرەکان دەبەخشآ، لەوانە ژیشکی سپی و سمۆرەی ڕەش.. بەتایبەتی کاتێک وەسفی ڕاڕەوەکەی پشت ژووری کڕالڕ دەکات، دیمەنەکە مانەندی تابلۆیەکی تۆقێنەر.. کەشوھەوای تاقیگەی پۆلی شەشەمی ئامادەیت بیر دەخاتەوە:( ڕاڕەوێکی تابڵێی دوور و درێژ و پان ھەبوو، کە لە زۆر شوێندا حەوزی تایبەت بەماسی عەجایب و شووشەی سەرداخراوی پڕ لە دووپشک و مار و قرژالڕ و مشکی سپی و ڕۆبیان و کرمی ڕەنگا و ڕەنگ و لوولپێچ دانرا بوو.. بێجگە لە شووشەیەکی زۆر گەورەی پڕ لەسەرە مێکووتە، کەخرابووە سەر مێزێکی بەرز،.. وێڕای مامەڵەکردنی پرۆسەی نووسین لەگەلڕ چەندین چەشنە گولڕ و ڕووەک و گژ و گیای دەگمەن و ناوازە کە لە دوورگەی –سین-دا و لە ڕۆخ ڕووبارە سیحراوییەکەدا بەرچاو دەکەون، ھەروەھا سوود وەرگرتنی تێکست لە دنیای مۆمیا و خەواندنی موگناتیسی و چەندین جۆرە داب و نەریتی ناوچەکانی گەرمیان، نەخوازەڵڵا ھەندآ لایەنی خەیالڕ و فەنتازیا ئامێزی حەکایەتەکانی گوآ ئاگردان، وەک لەڕۆمانەکەدا ھاتووە : ( داپیرەم پێش گێڕانەوەی ھەر حەکایەتێک، فەقێیانەکەی توند دەکردەوەو مێخەک بەندەکەی ملی بۆن دەکرد و فێسەکەی سەری ڕاست دەکردەوە.. پاشان پریاسکەکەی دەردەھێنا، کەپڕ بوو لەموورووی عەجایب و چەندین پارچە زێڕ و زیو و یاقووتێک کە بەدرێژایی ساڵانی تەمەنی کۆی کردبوونەوە، دوای ئەوەی کە لە سەر دەستەسڕێکی ئاوریشمینی گوڵ گوڵی ھەڵیدەڕشتن… سپییەکان موورووی ڕزق و زەردەکەیان موورووی بەختەوەری و شینەکەیان موورووی چاوەزار و ڕەشەکەیان موورووی ئەقلڕ و قاوەییەکەشیان موورووی تەمەن درێژی بوو).
ئیتر دیوێکی دیکەی ڕۆمانەکە، یان ئەو دیوی حەکایەتە نەنووسراوەکان، بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئاماژە بە جەور و ستەمێک دەدا کە سەرتاسەری ژیانی مرۆڤایەتی داگرتووە و کڕاڵەکانیش کاریگەرترین سەبەبکاری ئەم مەرگەساتەن، ئەوان نەوەی نەوە دوای نەوە، دێن و بەردەوامیی بەم کارەساتە ھەمەجۆرانە دەدەن و مرۆڤە سادە و بێگوناھەکانیش ھەمیشە و بەردەوام دەبنە سووتوو و خۆڵەکەوەی ئامانجە بێھوودەکانی کڕاڵە ستەمکارەکان و تادآ کاراکتەرەکان دووچاری جۆرێک لەنیگەرانی و ڕاڕایی دێن، ھەتا کاھینی پەرستگەکانی دوورگەی –سین- لەناخ و گیانڕا دژی ڕەفتار و ھەڵسوکەوتی کڕالڕ دەوەستن و ناڕازین لەکردەوە نالەبارەکانی، نەخوازەڵڵا لە چەوساندنەوەی کۆیلە و سۆزانییەکان.. یان ئەو ئافرەتە شەنگانەی بە زۆرە ملێ مومارەسەی سێکسیان لەگەلڕ دەکرێت و ھەندآ جار ھەوڵی خۆ دەربازکردن دەدەن.. بۆیە کاراکتەری سەرەکی تێکستەکە، بەردەوام لەگەلڕ چرکە خۆشەکانی یادەوەری دەژی، واتە سەرتاسەری گیانی بۆتە پارچەیەک لە نۆستالژیا و بەتایبەتیش یادەوەرییەکانی لەگەلڕ –نەوا- و ئەو ساتەوەختانەی لەگەڵ باوک و باپیرەی لەبازاڕی شار و شارۆچکەکانی گەرمیان دەسووڕانەوە و بازاڕی ئاسنگەر و زەرەنگەڕ و وردەواڵە فرۆشەکان… ئەو ئولفەت و ھۆگرییە جۆرێک لە ئاسوودەگی پآ دەبەخشآ و ھەست دەکا.. تا دآ ساتە وەختە بەختەوەرییەکان لەدەست دەچن و ژیانیش دەبێتە دۆزەخێک لە ئاگرەکانی زوڵم و ستەم.. کەواتە لەو دیو تێکستی حەکایەتە نەنووسراوەکاندا، زەمەنێکی ونبوو و لەدەستدراو ھەس، کە سەر بە سەردەمی منداڵی “مووسا-دارۆ”یە و بەشێکی تەواوی چرکەساتی خۆشی و ئارامی و دڵنیایی لەگەڵ خۆیدا ھەڵگرتووە.
ناوی کتێب: دیوێکی دیکەی حەکایەتە نەنووسراوەکان
بابەت: ڕۆمان
نووسینی: یوسف عزالدین
چاپ: چاپخانەی شڤان
چاپی یەکەم: سلێمانی/٢٠٠٦
تێبینی: ئەم بابەتە لە گۆڤاری-ڕامان-ی ژمارە-١١٦-دا بڵاو بۆتەوە.