ئاماده‌کار: ئاڵا به‌رزنجى : شێرپه‌نجه‌ى منداڵدان (سرطان الرحم) یه‌کێکه له‌و نه‌خۆشیانه‌ى رووبه‌ڕوى ژنان ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان له سه‌رووى په‌نجا ساڵیه‌وه‌یه، به‌شێوه‌یه‌کى گشتى هۆکارى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه نه‌زاندراوه، ته‌نها ده‌ستنیشانى چه‌ند هۆکارێکیان کردوه، به‌هۆى ئه‌م نه‌خۆشیه زۆرجار ژنان منداڵدان (رحم)یان له‌ده‌ست ده‌چێ و جارێکى تر منداڵیان نابێت، بۆ زانینى زیاتر له سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیه له رووى زانستیه‌وه، د.جوان عومه‌ر جه‌عفه‌ر پسپۆر له نه‌خۆشیه‌کانى ژنان و منداڵبوون و نه‌زۆکى له شارى هه‌ولێر له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا زانیارى زیاترمان ده‌داتێ.
چه‌تر/ ئه‌م نه‌خۆشیه چیه و چه‌ند جۆره؟
– شێرپه‌نجه‌ى منداڵدان ده‌کرێته دووبه‌ش، ئه‌وانیش شێرپه‌نجه‌ى ناوپۆشى منداڵدان و شێرپه‌نجه‌ى ملى منداڵدانه، سه‌باره‌ت به شێرپه‌نجه‌ى یه‌که‌م که منداڵدانه، ئه‌و نه‌خۆشیه‌ى به رێژه‌ى (75%-80%) له‌و ژنانه به‌دیار ده‌که‌وێت که سوڕى مانگانه‌یان وه‌ستاوه، واته ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووى (50) ساڵیدایه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان له‌خوار (40) ساڵیدایه ته‌نیا (3%-5%)یان تووشده‌بن.
چه‌تر/ هۆکاره‌کانى شێرپه‌نجه‌ى ناوپۆشى منداڵدان چین؟
– هۆکاره‌کانى شێرپه‌نجه‌ى ناوپۆشى منداڵدان (ENDOMETRC
CARCINOMA) و نه‌خۆشیه‌کانى شێرپه‌نجه به‌گشتى دیار نیه و نه‌زاندراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێک له‌زانایان چه‌ند هۆکارێکیان ده‌ستنیشان کردووه، که ده‌بنه شێرپه‌نجه‌ى منداڵدان، له‌وانه:
1- قه‌ڵه‌وى
2- چاره‌سه‌رکردنى نه‌خۆشیه‌کان به‌ده‌رمان
3- چاره‌سه‌ر کردن به هۆڕمۆن
4- زوو باڵغ بوون و دره‌نگ راوه‌ستانى سوڕى مانگانه
5- جگه له‌مانه ئه‌وانه‌شى توشى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مک و کۆڵۆن هاتوون توشى ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌بن. به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له خێزانه‌کانیان ئه‌و دوو نه‌خۆشیه (شێرپه‌نجه‌ى مه‌مک و کۆڵۆن)یان هه‌یه.
چه‌تر/ چۆن ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌ستنیشان ده‌کرێت؟
– دیاره به‌چه‌ند رێگایه‌ک ده‌توانرێت ده‌ستنیشانى ئه‌م نه‌خۆشیه بکرێت، له‌وانه به رێگاى سۆنه‌ر، یان وه‌رگرتنى پارچه‌یه‌ک له منداڵدان و هه‌روه‌ها له‌رێگاى (نازۆڕ) بۆ بینینى راسته‌وخۆى منداڵدان که به‌م رێگایه ده‌توانرێت ده‌ستنیشانى نه‌خۆشیه‌که به رێژه‌ى (95%) بکرێت و هه‌ر به‌و رێگایه ده‌توانرێت ئه‌و گرێیانه‌ش لابردرێت که له‌ناو منداڵدانه‌که هه‌یه، ئه‌گه‌ر بتوانرێت لابرێت.
چه‌تر/ رێگا چاره‌سه‌رییه‌کان بۆ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى ناوپۆشى منداڵدان چۆنه و چین؟
– بۆ چاره‌سه‌رکردنى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى منداڵدان چه‌ند رێگایه‌ک هه‌یه، له‌وانه به رێگاى نه‌شته‌رگه‌رى به‌لابردنى هه‌موو منداڵدان و هێلکه‌دان و هێلکۆله‌کان، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رى هۆڕمۆنى به پرۆجیسترۆن کاریگه‌رى هه‌یه به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى که نه‌خۆشیه‌که‌یان دووباره ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ده‌رمانى کیمیایی هیچ کارگه‌رى نیه بۆچاره‌سه‌رکردنى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى منداڵدان.
چه‌تر/ جۆرى دووه‌م له نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى منداڵان کامه‌یه؟
– نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى ملى منداڵدانه، که به‌دووه‌م له شێرپه‌نجه‌کان داده‌ندرێت له جیهان له‌دواى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مک، ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی زیاتر له‌و که‌سانه ده‌رده‌که‌وێت که زۆر منداڵیان ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى زیاتر له‌یه‌ک لایه‌نى جنسیان هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى له ته‌مه‌نى زوو شوو ده‌که‌ن، خراپى بارى ئابورى و گوزه‌رانى خێزانه‌کانیش هۆکارێکى تره له سه‌رهه‌ڵدانى نه‌خۆشى له‌وجۆره.
چه‌تر/ نیشانه‌کانى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى ملى منداڵدان کامانه‌ن؟
– سه‌باره‌ت به نیشانه‌کانى ئه‌م نه‌خۆشیه ئه‌وانه‌ى دواى جوت بوون خوێن ده‌بینن، ئه‌وانه‌ى دواى سوڕى مانگانه خوێن ده‌بینن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى تۆزێک رژێن ده‌بینن و بۆنى ناخۆشى لێدێت، یان له کاتى سک پڕى خوێن ببینن و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کى به سک پڕیه‌که‌وه نه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش پشت ئێشه و قاچ ئێشه و خوێناوى بوونى میز و لاوازبوون و بێهێزبوون و که‌مخواردن، هه‌موو ئه‌وانه نیشانه‌ن بۆ بوونى شێرپه‌نجه‌ى ملى منداڵدان له ژنان.
چه‌تر/ رێگاچاره بۆ ئه‌م جۆره چیه؟
– بۆ ده‌ستنیشانکردن و چاره‌سه‌رکردنى نه‌خۆشیه‌که‌ش، به‌هه‌مانشێوه‌ى شێرپه‌نجه‌ى منداڵدان، رێگاکانى نه‌شته‌رگه‌رى و تیشک و به‌کارهێنانى ده‌رمانى کیمیایی یان به کیمیایی و نه‌شته‌رگه‌رى به‌یه‌که‌وه ده‌کرێت.