یوسف محمد بازیانی
ج/سەرۆکی رێخراوی رۆشنبیرو سەلامەتی ھاتۆجۆی ھەرێم.
دوای دۆزینەوەو دروستکردنی ئامێری سووتانی ناوەوە(مەکینە) کە بەرەو جیھانی داگیرکرد کە گۆڕانکاری نوێی گرنگی ھێنایەکایەوە کە لەسەرو، ھەموو بوارەکانی ژیان، بە بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێل بوو بە کردارێکی پیشەسازی گەورە کە گرنگی ھەیە لەسەر ھەموو ھەیکەلی
رژێمی ئابووری و گرنگی ئەم ئامێرە دەردەکەوێت لە بواری گواستنەوە کە دووری نێوان خەڵک نزیک دەکاتەوە لە یەکتری کە بووە ھۆی قوڵبوونەوەی لە یەکگەیشتنی لە نێوانیان، بەڵام بەداخەوە ھەر چەندە ئەم بەرھەمە کەڵک و سوودێکی زۆری ھەیە بۆ ئادەمیزاد لە خێراییەکی بێ ھاوتا بۆ گواستنەوە بەڵام بۆتە ئامێرێکی دووسەر کە لەسەرێکەوە چاوگی خۆشی و بەختەوەرییە بۆیان و لە سەرێکی دیکەوە چاوگی مردن و وێرانکارییە بۆیان.
ئەگەر ئۆتۆمبێل ئامێرێک بێت لە دەست شوفێرەکەی بەکاری بھێنێت کە سوودەکەی دابینی بکات و زۆر ئاسانە ئەم سوودە بگۆڕێت لە ئەنجامی گوێنەدانی شوفێرو لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەی بەخێراییەکی زۆر زیاد لە پێویستی و نەگونجاو گوێ نەدان بە زیانی کەسانی دیکەو ترسی خستەناو دڵی پیادەڕۆ لەسەر ئەو رێگایانەی کە بۆ بەرژەوەندی ئەوان دروستکراوە.
ئەو رێگایانە بنیاتنراوە بۆ ھۆکارێکی ھاتوچۆی ئۆتۆمبێل بە ئارامی و ھێمن و ئاسانی بەڵام بۆتە بوارێک کە بەساڵانە ھەزارەھا بێتاوان گیان لە دەست دەدەن جگە لە زیانی گەورەو زۆر لە وێرانکاری و فەوتاندن کاتژمێر دوای کاتژمێر.
سروشتییە کە مرۆڤ نەوەستێت دەستەوەستان لەبەردەم ئەم دیاردە نوێیە کە بۆتە نیشانەی ئەم چەرخەو لە پێشان ھەوڵدرا بۆ دیاریکردنی زیانەکانی بە دانانی پێوانە کە سوودی دیاریکرو نەگۆڕ بوو لە رابردوودا، بەڵام نەگەیشتە سەرکەوتنی پێویست دوای ھەنگاونرا بە دانانی بنەماو رێنمایی نوێ بۆ رێکخستنی جوڵەی ھاتوچۆ کە بگونجێ لەگەڵ گەیشتنی بە پیشەسازی ئۆتۆمبێل لەوکاتەداو دەرکەوت بۆ پیاوانی پۆلیسی ھاتوچۆ کە ئەو کەسیتە(تدرج) قادرمە واتە ئاگادارکردنەوەی سەرپێچیکەر دوایی سزادانی بە غەرامە نەیتوانی بۆ ماوەیەکی درێژ ھاوکاری ھاووڵاتییان بکات لە کەمکردنەوەی مەترسی کە لە زیادبووندایە بەشێوەیەکی بەردەوام لە ئەنجامی رووداوی ھاتوچۆ. گرنگە ئەوە بزانین کەوا رووداوەکانی ھاتووچۆ ئەمڕۆ یەکێکە لەو دیاردە گرنگانەی کە ھەڕەشەی لە ژیانی چەندین کەس دەکات بەم ھۆیەوە چەندین کەس گیان لەدەست دەدەن یاخود کەمئەندام دەبن ئەمەش پێویستی بەچارەسەری بەردەوم ھەیە بۆ ئەوەی چیتر گیانی مرۆڤ بەھەدەر نەدرێت، ھیچ جێگای سەر سووڕمان نییە کەوا رووداوی ھاتووچۆ یەکێکە لە کێشە گرنگەکانی جیھان بۆ پاشماوە خستنی کاردانەوەی خراپی لەسەر کۆمەڵگاو وەباری رامیاری و کۆمەڵایەتی کەوابوو دووبارە دەگەڕێنەوە سەر ئەوەی کە ئەمجۆرە رووداوانە لەپاشی خۆیان چەند حاڵەتێک بەجێدەھێڵن وەک مردن و برینداربوون و لەدەستدانی سەروەتێکی زۆر بەم ھۆیەوە ھەم کۆمەڵگاو ھەم دەوڵەتیش زەرەرمەند دەبێت، وە بەھەزاران ئافرەت بێ ھاوسەر دەمێننەوەو وە منداڵەکانیش بێ سەرپەرشتیار دەمێننەوە بەھەزاران دایکو باوک جەرگ سوتاو دەبن، بۆیە ئێستا دەبینین کەوا وڵاتانی جیھان وا دەکەن کەوا ھەوڵ بدەن بۆ ئەوەی بگاتە کۆتایی و کەمکردنەوەی ئەمجۆرە کێشەیە ئەمەش بەتێگەیاندنی کۆمەڵانی خەڵک بەگشتی و شوفێران بەتایبەتی ئەویش بە سەلامەتی ھاتووچۆ و چۆنییەتی پابەندبوون بە یاسا و رێنماییەکانی ھاتووچۆ و شارەزابوونیان لەسەر بەکارھێنەرانی رێگاو بان، چونکە ئێستا جەنگێکی بەردەوامی رێگاوبان ھەیە بۆیە دەبینی بەبەردەوامی لەبەرگریکردن و خۆپاراستندا ببین گومان لەوەدا نییە ھیچ وڵاتێکی سەر ئەم گۆی زەمینە بێ گیروگرفت و رووداوی ھاتووچۆ نییە و ھەموومان دەزانین کە کارەساتەکانی ھاتووچۆ زیانی گەورەی گیانی و ماڵی لێدەکەوێتەوە، رووداوەکانی ھاتووچۆ لە جیھاندا بەگشتی روو لە زیادبوونە ئەم زیادبوونەش دەگەڕێتەوە بۆ زۆربوونی دانیشتوان و ھەرچەند دانیشتوانی گۆی زەوی زیاد بێت رێژەی بەکارھێنانی ئۆتۆمبێل زیاد دەکات و لەم نێوەندەشدا رووداوی ھاتووچۆ زیاد دەبێت بەھەموو جۆرەکانییەوە، بۆیە پێویستە بەبەردەوامی ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشە سەرەکییەکانی ھاتووچۆ بدرێت، گرنگی ئۆتۆمبێل لە ژیانی رۆژانەماندا بایەخێکی زۆر گرنگی ھەیە ئامێرێکە لە پێداویستییەکانی ژیان، ئۆتۆمبێل لە سەرەتاوە دروستکراوە بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی ھەتا کار ئاسانیمان بۆ بکات لە ژیانی رۆژانەماندا وە ھەتا رێگە دوورەکانمان بۆ نزیک بکاتەوەو گواستنەوەی ئاسان بکات لەگەڵ ئەمڕۆی شارستانییەتدا بگونجێت و ئەم ئامێرە پێکھاتووە لە ئاسن و لاستیک و سووتەمەنی ئەگەر بێت و بە شێوازێکی باش بەکاربھێنین بەو جۆرەی یان ئەو مەبەستەی کە بۆی دروستکراوە، بەھیچ شێوەیەک تووشی گیروگرفت نابێت و زیانی ئابووری و گیانی لێناکەوێتەوە، بەڵام ئەگەر ھاتوو بەشێوازێکی خراپ و نادروست بەکار ھێنرا. دوور لەو مەبەستەی کە بۆی دروستکراوە بەدڵنیاییەوە تووشی زیان و ماڵوێرانی ئەبینی رۆژانە رووداوی ئۆتۆمبێل روو دەدەن، ئێستا لە جیھاندا لەھەر دوو دەقیقەدا (٥) کەس گیان لەدەست دەدەن،
لە ھەر کاتژمێرێکدا (١٥٤)کەس گیان لەدەست دەدەن،
بەڵام ئێستا تەنھا لەیەک رۆژدا (٣٧٥٠) سێ ھەزار و حەوسەد و پەنجا کەس لە جیھاندا گیان لەدەستدەدات بەرووداوی ھاتووچۆ.
زیاتر لە ٤١ چل و یەک ھەزار کەس بریندار دەبێت.
(١٥) ھەزار کەسیش کەم ئەندام دەبن.
بە پێی دواین راپۆرتی رێکخراوی تەندروستی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی (٢٠١٢) دەڵێت ساڵانە زیاتر لە(١٣٥٠٠٠٠) بەڕووداوی ھاتوچۆ گیان لەدەست دەدەن تە نھا لە سالی ٢٠١٢ (١٣٥٣٩٢٧) یەک ملیۆن و سێسەد و پەنجا سئ ھەزارنۆسەدو بیست و حەوت کەس لە گشت جیھاندا بەڕووداوی ھاتوچۆ گیان لەدەست داوە وە زیاتر لە پەنجاو چوار ملیۆن کەس بریندار دەبن و پێنج ملیۆن و چوار سەد ھەزار کەسیش لەگشت جیھاندا کەم ئەندام دەبن لەیەک ساڵدا.
پێشبینی دەکرێت تا ساڵی (٢٠٢٠) ئەم رێژەیەش خەیاڵی بەرزبێتەوە بۆ زیاتر لە حەوت ملیۆن کەس گیان لەدەست بدات بەرووداوی ھاتوچۆ لە گشت جیھاندا ئەم رێژەیەش یەکجار خەیاڵییەو مرۆڤ سەرسام دەکات، بۆیە ئەم رێژەیە ئەوە دەردەخات کە رووداوی ھاتووچۆ رۆژبەرۆژ لەزیادبوونە ئەم زیادبوونەش تا ساڵی (٢٠٢٠) ئەوە دەگەیەنێت کە رێژەکە (٥٦%) زیاد دەکات لە مردن و ئەم رێژەیە (٨٠%) لە وڵاتە ھەژار نیشینەکانە ئەوانەی کە داھاتی تاکەکەس زۆر کەم ئەم رێژەیە زیاد دەکات و بەبەراورد لەگەڵ وڵاتە پێشکەوتووەکان بەڕێژەی (٣٠%) کەم دەکاتەوە لێرەوە دەتوانم بڵیم تەنھا لە شاری ھەولێردا رۆژانە ٢ تا ٣ کەس گیان لەدەستدەدەن بەرووداوی ئۆتۆمبێل ئێمە کە بەشێکین لە عێراق ئێستا وڵاتی ئێمە بەپلەی پێنجەم دێت لەسەر ئاستی جیھان لە رووداوی ھاتووچۆدا.
تەنھا لەساڵی رابردوو (٢٠٠٠٠) کەس گیانیان لە دەستداوەو زیاتر لە (٨٥٠٠٠) کەسیش کەمئەندام و بریندار بوونەو بگرە (سەدان) ملیۆن دۆلار زەرەری ماددی بووە لە ھاووڵاتییان، ئەم رێژەیەش لە رۆژێکەوە یا لە ساڵێکەوە دەگۆڕێن و کەمتر دەبنەوە کەچی لە ھەرێمی کوردستان ساڵی رابردوو بەسەدان رووداوی جۆراوجۆری ئۆتۆمبێلی روویداوەو لە نێوەندی ئەم رووداوانەش (بە سەدان) مرۆڤ گیانیان لەدەستداوەو وە(ھەزارن) کەسیش بریندار و کەمئەندام بوونە ئەنجامی ئەم ھەموو سەر پێچییانەش دەگەڕێتەوە بۆ پابەندنەبوونی ھەندێ لە خوشک و برایانی شوفێر بە رێنماییەکانی ھاتووچۆ کە نایانەوێت یاسای ھاتووچۆ جێبەجێ بکەن بۆیە پێویستە لەسەر کۆمەڵگا بەتایبەتی خوشک و برا شوفێرەکان تەواو پابەندی یاساو رێنماییەکانی ھاتووچۆ بن بۆ ئەوەی چیتر گیان و سامانمان لەمەترسیدا نەبێت، وە زۆر بوونی رووداوی ھاتووچۆش لەھەر شوێنێ دەبێتە ھۆی نا ئارامی بۆ تەواوی دانیشتوانی ناوچەکە کە ئەمەش جێگەی نیگەرانییە چونکە رێژەی رووداو کارەسات زیاد دەکات دەربارەی زۆربوونی رووداوەکانی ھاتووچۆش لەھەموو دونیادا رووداوی ھاتووچۆش ھەر ھەیە بەڵام بە رێژە لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی دیکە دەگۆڕێت. ئێمە لە ئێرەدا تەنھا باس لە کوردستان دەکەین چونکە وڵاتی خۆمانە.
١- رێز نەگرتنی سیستەمی رەوشت و بنەماکانی ھاتوچۆ.
٢- ھاژوشتنی ئۆتۆمبێل بەخێرایەکی شێتانە بەتایبەت لای ھەندێ لە شوفێرانی گەنج.
٣-. گرنیگینەدانی ھەندێ لە شوفیًران بە بنەماکانی شوفێریکردن.
٤- پابەندنەبوون بە یاساکانی ھاتووچۆی سەلامەتییەوە بەتایبەت ئەوانەی کە شوفێرن، وەکو بەکارنەھێنانی مۆبایل لەکاتی شوفێریدا، کە لە لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە ئەوانەی لەکاتی شوفێریدا مۆبایل بەکار دەھێنن لە رێژەی (١٠٠%)ەوە بۆ رێژەی (٥٣%) دادەبەزێنێت.
٥- زۆربوونی ئۆتۆمبێل بەبێ ئەوەی پێویستمان بێت، ئەوەی تێبینی دەکرێت بوو بەشتێکی مۆدە یاخود چاو لێکەری ماڵ ھەیە زیاتر لە ئۆتۆمبێلێکی ھەیە.
٦- نەبوونی شەقامی جیا بۆ ھاتووچۆی ئۆتۆمبێل وەک جیا کردنەوەی ئۆتۆمبێلی بار ھەڵگر لە ئۆتۆمێلی بچوک و جیاکردنەوەی لە ھێڵی ماتۆڕ و پاسکیل وە سەرجەم جۆرەکانی دیکە.
٧- نەبوونی ھۆشیاری لەلای تاکی کۆمەڵگا لەسەر بنەماکانی ھاتووچۆ ئەمەش جۆرێکی خوڵقێنەرە بۆ دروستبوونی رووداو بۆیە بەپێویستی دەزانم لێرەوە چەند پێشنیارێک بخەمە روو بە مەبەستی کەمکردنەوەی رووداوی ھاتووچۆ.
١- یاساکانی ھاتووچۆ لە قۆناغەکانی خوێندن وەک ھەر وانەیەکی سەرەکی بخوێنرێت بۆ ئەم نەوە نوێیە کە پێی دەگات.
٢- ھەوڵدان بەوەی کە یاسای ھاتووچۆ بکرێتە کلتوور چونکە گەر یاسای ھاتووچۆ بوو بە کلتوور بەڕێژەیەکی یەکجار زۆر رووداوی ھاتووچۆ کەم دەبێتەوە.
٣- پەرەدان بە راگەیاندن بەشێوەیەکی گشتی بەمەبەستی ھۆشیارکردنەوەی خوشک و برا شوفێرەکان، ھاووڵاتیان بەگشتی لە رێگای بەرنامەی تایبەت و دەرخستەی رووداوەکان. بێگومان راگەیاندن بە شێوەیەکی گشتی رۆڵێکی گەورە لە ئاکاری ھەرسێ بەشە راگەیاندراوەکە بە (خوێنەرو بیسەرو بینەرەوە) دەبێنیت و گۆڕانی ئاکاریان و ئاراستەکردنیان و راگەیاندن کەرەستەیەکی چالاکی و کاریگەرە ئەگەر بەشێوەیەکی دروست بەکاربھێنرێت و پوختە بکرێت، چونکە جیھانی ئەمرۆ وەک گوندێکی بچوکی لێھاتووە.
ئەگەر دەزگای ھاتوچۆمان وەکو دەزگاکانی جگە لەو دەزگا رێکخەرییەکانی دیکە وەرگرت ئەوا دەتوانین راگەیاندن لە بەرنامەکانیدا پوختە بکەین لەسەر خستنەڕوو رووداوە ھاتوچۆییەکان کەمکردنەوەی روودانیان و ئەویش بە ھۆشیارکردنی و ئاراستەکردن و ئاگادارکردنەوە دەبێت، بە نموونە دەتوانین و وێستگە کەناڵی (بینین و بیستن) وەربگرین و دەتوانرێت بەکاربھێنرێت لە جووڵەی رێگەو بانەدا لە رێگەی ئامادەکردنی راپۆرت لە شوفێرانی شوێنە قەرەباڵغەکانەوە یان داخراوەکانەوە یان ئەوەی کە رووداوی بەسەر داھاتووە یان ئۆتۆمبیلی پەککەوتوو و داوا لەو شوفێرانە بکرێت کە گوێبیستی ئەم کەناڵە دەبن) بۆ دورکەوتنەوەو کەمبوونەوەیان لەو رێگەوە رێگەیەکی دیکەی ئاڵتەرناتیڤی و سەلامەت و بەتایبەت لەمیانی کاتەکانی بەیانیاندا لەکاتی چوونی قوتابی و کارمەندان بۆ شوێنی کاریان و قوتابخانەو لەکاتی باران بارینی زۆر بەخوڕداو باردۆخی کەشوھەوای خراپدا، لەم کاتانەدا شوفێران ئاگادار بکرێنەوە و ھەوڵەکانیان بۆ دابین بکەن. بەڵام ھەرچی کەناڵە بینینەکانە دەتوانرێت بەکاربھێنرێت لە بڵاوکردنەوەی وێنەی رووداوەکان و پیشاندانی گرتە تەلەڤزیۆنییەکانی ئەو شوفێرو کەسانەی کە لەکاتی رووداوەکاندا پسپۆڕبوون بە رووداوە مەترسیدارەکان و باسکردنی ئەوانەی کە تێدا مردوون ئەمەشی بۆ پەندو ئامۆژگارییەکانی وەرگرتنی، لەو کەناڵانەی دیکە بۆ بڵاوبوونەوەی ھاتوچۆیەکان وەک: رۆژنامەو گۆڤارو دەرچوونی بڵاوکردنەوە راپۆرتە قوتابخانەکان و شانۆ و پارچەی دی و کەلوپەل و ….ھتد . ھەروەھا رۆژنامەکان دەتوانن ئەو گۆڕانە چاکسازیانە بخەنەڕوو کە لە رێگەوبانەکاندا دەکرێت بکرێت بەو بەربەستەی شوفێرانی ئاگاداری بن بەمەستی ئەرکی زیاتری کەناڵەکانی لەگەڵ بینین و بیستندا بەجێدێنن، دەتواندرێت وێنەو لێدوان و چاوپێکەوتنە رۆژنامەییەکان بخاتەڕوو، دەتوانرێ رێنماییە گشتییەکان لە رێگەی رۆژنامەو گۆڤارەکان بخرێتەڕوو. لێرەدا دەتوانم بڵێم راگەیاندن دەوریەکی کاریگەری ھەیە لەسەر رۆشنبیریی کردنی کۆمەڵگا لەسەر چۆنیەتی پەیڕەوکردنی یاسای ھاتوچۆ و وشیاری ھاتوچۆ.
٤- پێویستە لەسەر ھەموو رۆشنبیر و کەسانی شارەزا لە بواری ھاتووچۆ بەبەردەوامی ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی ھاتووچۆ بن بە پێدانی پێشنیار و گێڕانی سیمینار و ھاوکاری کارمەندانی ھاتووچۆ بن چونکە رووداوی ھاتووچۆ تەنھا پەیوەست نییە بە ھاتووچۆ بەڵکو گشتییە.
٥- ھەوڵدان بۆ گەڕانەوەی ھاتووچۆ بە ئۆتۆمبێلی گشتی نەک بە ئۆتۆمبێلی تایبەت.
٦- چڕکردنی کارمەندانی ھاتووچۆ لەسەر شەقام و رێگاو بانەکان بۆ لێپرسینەوەی سەر پێچکەرەکان بەبەردەوامی و دانانی کامێرای چاودێری بەشێوەیەکی فراوانتر.
٧- گرنگیدان بە بە بنکە تەندروستییەکانی دەرەوەی شار و فراوانکردنی بنکەی زیاتر بۆ ئەوەی بە زووترین کات فریای بریندارەکان بکەون.
٨- ئیشکردن بۆ دروستبوونی لێژنەی ھەمیشەی بۆ بە دواداچوون لەسەر رووداوەکانی ھاتووچۆ، ئەویش کە پێک بێت لە ئەندازەو تەندروستی و یاسایی و کۆمەڵناس و کارگێڕی ھاتووچۆ.
٩- پێویستە ھەماھەنگی تەواو لەنێوان وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی شارەوانی و ناوخۆ و گواستنەوەی گەیاندن و تەندروستی وروشنبیرو ئاوەدانکردنەوە لەکاتی داڕشتنی نەخشەی تازە.
١٠- لەبەر ئەوەی تاکە رێگا لە کوردستان رێگەی وشکانی ئۆتۆمبێلە بۆیە دەردەکەوێت کە رێگاو بانێکی زۆر دوواکەوتوومان ھەیە بە جۆرێک لەگەڵ پێشکەوتنی ئێستای شارەکانی ھەرێمدا ناگونجێت.
١١- ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل ھاتۆتە ناو ھەرێمی کوردستان بەبەردەوامیش ھەر دێت بە بێوەی دیراسەیەکی باشی بۆ بکرێت بەتایبەتی لەرووی باش و خراپی رێگاوبان ئەمە جگە لەوەی کە لایەنی ژینگە لەبەرچاو ناگیرێت و نەبوونی گونجاندنی جۆری ئۆتۆمبێلەکە و نەبوونی سانسۆر لەسەر کۆمپانیاکانی ھیننانی ئۆتۆمبێل. ١٢-بە ردە ن بە نوسینکە کان فیربونی شوفیری جونکە ئەمە یە کە م ویستگە یە بۆ فیربونی شوفیری دە بیت خە لکانی بسبۆرو شارزە وانە ی تیدا بلینە وە وە سە ربە ریشتی کردنیان لە ریکای لیجنە ی تایبتەوە بیت.
١٣- خەمساردی لەنەبوونی کۆمپانیای دڵنیایی (شریکەالتڕمین).
١٤- یەکخستنی سیستەمی مۆلە تی شوفیری لە تە واوی شاراکانی کوردستاندا.
١٥- تەرکیز خستنەسەر بنیات نانی ھۆشیاری ھاتووچۆ لە خێزان و کۆمەڵگادا و گرنگییەکە لەپێناوی سەلامەتی ھاتووچۆدا.
گرنگە ئەوە بزانین کەوا رووداوەکانی ھاتووچۆ ئەمڕۆ یەکێکە لەو دیاردە گرنگانەی کە ھەڕەشە لە ژیانی چەندین کەس دەکات بەم ھۆیەوە گیان لەدەستدانی دەدەن یاخود کەمئەندام دەبن ئەمەش پێویستی بەچارەسەر ھەیە بۆ ئەوەی چیتر گیانی مرۆڤ لە شەقامەکان بەھەدەر نەڕوات چونکە تەنھا بەجێبەجێکردنی یاسا دەگەینە دەرئەنجام بۆیە لێرەوە پێویستە بڵێم دوای تەواوبوونی ساڵ و دەستپێکردنی ساڵی نوێ پێویستە پتر پابەندی یاسای ھاتووچۆ ببین تا زیاتر ئەم ئەرکە نیشتمانییە جێبەجێ بکەین و ئەمەش بە بڕوای من گەورەترین مەترسییە کە رۆژانە رووبەڕووی ھاووڵاتیانی ئەم کوردستانە دەبێتەوەو کاتی ئەوەشی ھاتووە بە گیانی لێبوردەیی و تەباییەوە ھەڵمەتێکی نیشتیمانی رابگەیەنین بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی ھاتووچۆ. وڵاتەکەمان بەرەو پێشکەوتن و شارستانییەت دەچێ، چەند خۆشە کەسانی (بیانی) کە روودەکەنە ھەرێمەکەمان ببینێ وڵاتەکەمان لە رووی ھاتووچۆوە پێشکەوتووە.