ئه‌و ڕۆژه‌ی جیهان فرمێسکی هه‌ڵوه‌راند
نووسه‌ر:جان سێمپسۆن
وه‌رگێڕ بۆ کوردی : ڕێناس جاف
ڕۆژی 16ی مارسی ساڵی 1988 “هه‌ڵه‌بجه” کیمیاباران کرا که ده‌ره‌نجامه‌که‌ی ،ڕوودانی یه‌ک له دڵهه‌ژێنترین کاره‌ساته‌کانی مێژوو بوو که تا به‌و ڕۆژه به‌چاوی خۆ بینیبووم. ته‌رمی قوربانییان له‌سه‌ر یه‌ک که‌ڵه‌که ببوو،ژماره‌یه‌ک له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان که‌وتبوون و بڕێکیتریش گوایه بۆ خۆڕزگارکردن ،خۆیان له‌په‌نا دیواران‌دا شاردبووه‌وه. کاتێک لێیان نزیک که‌وتمه‌وه و له نزیکه‌وه چاوم تێبڕین،ده‌بینم که زۆرێ له‌وان هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لای خۆیان ده‌کار هێنابوو تا یارمه‌تی یه‌کیتر بده‌ن و له په‌نا خۆدا جێ بۆ یه‌کدی (کۆرپه‌ی ساوا،مناڵ یان هاوژینه‌که‌یان )بکه‌نه‌وه. من پێشتر ،له شه‌ڕه‌که‌ی ئێران و ئێراقدا،کارتێکه‌ریی چه‌که کیمیاییه‌کانم له‌سه‌ر سه‌ربازان بینیبوو: هه‌ر ئه‌و یاده‌وه‌رییانه بۆ خۆ دڵته‌زێن و تاڵ بوون.به‌ڵام بینینی ئه‌وه‌ی ئه‌و گازه کوشندانه به‌سه‌ر پیاو،ژن و مناڵی به‌سته‌زمانی دا هێنابوو،زۆر زۆر له‌وه خه‌ماوی تر و تاڵتر بوو. من چاوم به خێزانێک که‌وت که بۆمبێک له میچی ماڵه‌که‌یانه‌وه به‌سه‌ریاندا داکه‌وتبوو له‌حاڵێکدا خه‌ریکی نان خواردن بوون. هه‌مووان ببوونه قوربانی ،به‌ڵام زۆر ڕوون بوو که هه‌موو شتێک ته‌نیا له چه‌ند چرکه‌ساتێکدا ڕووی دابوو. پیره‌پیاوێک له‌حاڵێکدا پارووه‌نانێکی له‌زاردا بوو گیانی له‌ده‌ست دابوو،یه‌کی تر بزه‌ی له‌سه‌ر لێو بوو و ده‌تگوت خه‌ریکی سوحبه‌ت و گاڵته‌کردن بووه.
باشه ئه‌مانه بۆچ ئاوایان به‌سه‌ردا هاتبوو؟ چوونکه له دوا حه‌وته‌کانی شه‌ڕه‌که‌ی نێوان ئێران و ئێراقدا،”هه‌ڵه‌بجه” به شۆق و خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له هێزه ئێرانییه‌کان کردبوو. سه‌ددام حسێن و کوڕه‌مامه‌که‌ی ،عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، ناسراو به “عه‌لی کیمیایی” لێبڕابوون جه‌ماوه‌ره‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه بکه‌نه مایه‌ی په‌ند و ئامۆژگاریی بۆ خه‌ڵکانی تر. هێزه‌ئێراقییه‌کان هه‌مه‌جۆره مادده‌یه‌کی کیمیاییان دژ به هه‌ڵه‌بجه ده‌کار هێنا: گازی ده‌ماری وه‌ک “ڤی ئێکس”،”سارین” و “تابوون” و گازی کوشنده‌ی تر و هه‌ڵبه‌ت کۆنتری وه‌ک “خه‌رده‌ل” ،که له سه‌رده‌می شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانییدا ده‌کار هاتبوو. هه‌ر له یه‌که‌مین ساته‌کانی ئه‌و کیمیابارانه‌دا،ئامار پێمان ده‌ڵێ نزیکه‌ی پێنج هه‌زار ته‌رم له سه‌رپاک شاردا که‌وتبووه سه‌ر عه‌رز. ژماره‌یه‌کی تریش که هه‌وڵیان دابوو له ڕێی چیا و شاخ و به‌رزاییه‌کانه‌وه خۆ بگه‌یه‌ننه ئێران،تا ده‌ور و به‌ری شار بڕیان کردبوو و هه‌ر له‌وێ ببوونه قوربانی. سه‌ره‌ڕای ته‌م و گومانه‌کانی به‌رده‌م،شاره‌زایان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ژماره کۆک و هاوڕان. به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی نزیکه‌ی چاره‌که‌سه‌ده‌یه‌ک ،هێشتا سێبه‌ری ترس و مه‌رگ به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌وه ده‌بینرێ. به‌شێکی ئه‌و گازه خه‌رده‌له‌ی که خرابوو به‌سه‌ر شاردا،هێشتا له کانیاوا و په‌ناگه ژێرزه‌وینییه‌کانی شاردا،که خه‌ڵک له‌کاتی کیمیاباران خۆیان گه‌یاندبووه ئه‌و شوێنانه،ماوه‌ته‌وه. “دۆبێرتۆن گۆردۆن” شاره‌زا و کارناسی چه‌که‌کیمیاییه‌کان له به‌ریتانیا ده‌ڵێ ،ڕه‌نگه بکرێ بتوانین ناوی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌تا چه‌کی کیمیاییان خستۆته به‌رده‌ست سه‌ددام حسێن ئاشکرا بکه‌ین. ئه‌و به منی وت:” چاوه‌ڕوانیی ده‌کرێ له ناو گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی وه‌ک کانیاوا و ژێرخانه‌کاندا چه‌ند نموونه‌ی گازی خه‌رده‌ل بدۆزرێته‌وه. گه‌ر بتوانین له‌و ڕێگه‌وه په‌ی به گه‌ردیله‌کانی پێک هێنه‌ری گازه‌که ببه‌ین ،ده‌توانین ناوی دروستکه‌ره‌که‌ی بدۆزینه‌وه.” ئه‌و ئه‌ڵێ له ڕێی ئه‌و چه‌شنه لێکۆڵینه‌وانه‌وه ده‌توانین په‌ی به‌وه ببه‌ین کامه وڵات و ته‌نانه‌ت کامه کۆمپانی،مادده‌ی کیمیایی پێویستیان بۆ دروستکردنی گازی خه‌رده‌ل خستۆته به‌رده‌ست ئێراق. ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: ” وه‌رگرتن و داواکردنی نموونه‌ی تێست له‌و کۆمپانییانه که ده‌گوترێ ئه‌و جۆره ماددانه‌یان دروست کردووه،هه‌ر وا سووک و سانا نییه. گه‌ر ئه‌و جۆره نموونانه بخرێنه به‌رده‌ست ئێمه و نموونه‌که له‌گه‌ڵ نموونه‌کانی ئێمه له هه‌ڵه‌بجه‌دا یه‌ک بگرنه‌وه،به‌ڵگه‌یه‌کی هه‌ره‌باش و حاشاهه‌ڵنه‌گرمان ده‌ست ده‌که‌وێ و دیاره ده‌توانین له‌و ڕێگه‌وه سه‌رنجی دادگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تاوان و ناوه‌نده‌کانی تر به‌ره‌و لای خۆ ڕابکێشین.به‌ڵام ده‌شزانین که هێشتا پاشماوه‌ی مادده کیمیاییه‌کان له ئێراقدا هه‌یه. ئه‌م کاره دیاره به‌ڵگه‌ی باشمان ده‌خاته به‌رده‌ست. بۆیه په‌یبردن به هۆکاره‌کانی فرۆشه‌ری مادده‌کیمیاییه‌کان به ئێراق له‌باری ته‌کنیکییه‌وه ڕێی تێده‌چێ و گونجاوه.”
حوکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هێشتا هه‌وڵی بۆ جێ به‌جێکردنی ئه‌و جۆره پرۆژانه نه‌داوه و ده‌ڵێ پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بکات به هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان،گه‌ره‌ک ڕاوێژ به زۆر لایه‌ن و ناوه‌ند و جه‌ماوه‌ری شار بکات.به‌ڵام ڕوون و خویایه که ژماره‌یه‌ک کۆمپانی بیانی به زانیاریی ته‌واوه‌وه ئه‌و جۆره چه‌که‌کوشندانه‌یان خستۆته به‌رده‌ست ئێراق و تا کاتێک ئه‌و کۆمپانییانه سزا نه‌درێن،دۆسییه و په‌روه‌نده‌ی ئه‌م مه‌رگه‌ساته کراوه ده‌بێت. وادیاره یه‌کێتی سۆڤییه‌تی پێشوو که له بواری چه‌ک و چۆڵی کیمیایی دا خاوه‌ن توانایه‌کی باڵایه،مادده‌ی پێویستی خستبێته به‌رده‌ست سه‌ددام حسێن. ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیایش له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌رکی پێبه‌ندبوون به ڕێککه‌وتننامه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر کۆمپانییه‌کانی بواری قه‌ده‌غه‌ی فرۆشتنی چه‌ک و چۆڵی کیمیایی و پیشه‌سازیی کیمیایی وڵاته‌که‌ی هه‌ڵگرتبوو. ڕه‌نگه زۆر وڵاتی تر له‌و دۆسییه‌دا ده‌ستیان هه‌بێت. ئاشکراکردنی ئه‌وه‌ی له هه‌ڵه‌بجه‌دا ڕووی دابوو، ویژدانی مرۆی هه‌ژاند و سێ ساڵ دواتر،به‌ریتانیا و ئه‌مریکا ناوچه‌ی دژه فڕینیان بۆ هه‌رێمی کوردستان دانا.به‌ڵام له هه‌ڵه‌بجه‌دا هێشتا که‌س ناتوانێ کاره‌ساته‌که‌ی ڕۆژی 16ی مارسی 1988 ،له‌بیر بکات. هێشتاش قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رگه‌ساته ئه‌شک ئه‌خاته نێوچاوانی جه‌ماوه‌ره‌که‌یه‌وه. هه‌ر ئێستا زۆر ژن و پیاو تووشی شێرپه‌نجه هاتوون که ڕه‌نگبێ ئه‌م پرسه پێوه‌ندی به شوێنهاته‌کانی کیمیابارانه‌که‌ی ئه‌و شاره‌وه هه‌بێت. به هه‌زارانیش به شێوازێکی زۆر دڵهه‌ژێن گیانیان له‌ده‌ست داوه.
****
سه‌رچاوه : بی.بی.سی
ژێده‌ری فارسی : ڕۆژنامه‌ی “شه‌رق”،19ی ڕێبه‌ندانی 1391ی هه‌تاوی،7ی فێبریوه‌ری 2013 ،لاپه‌ڕه‌ی 10،ساڵی ده‌یه‌م،ژماره‌ی 1667
****
تاران
25ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 2712