فلکه نی یه و بادانه‌وه‌ی تێداناکرێ ، سێڕیان و چوارڕیانی ئه‌ندازه‌ی سیاسی بۆ هه‌ڵنابه‌سترێ ، هات و چوونێکه یه‌کسه‌ره یا دێ یا ده‌ڕوا . له‌و چوون و نه‌چوونه هیچ سه‌رسوڕمانی ناوێ یان هاتنه‌وه سه‌رهێڵی سه‌رکه‌وتن یا به‌ره‌و هه‌ڵدێرانه .
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره ..
ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه ڕوویدا هیچ پاساوی نی یه ، هه‌رهه‌مووی هه‌ڵه‌ی سیاسه‌تی چه‌وت و خراپ به‌ڕێوه‌بردنه کامه‌ی بڕیارده‌ر و بڕیاربه‌ده‌سته ڕاسته‌وخۆ ئۆباڵی ئه‌و شکانه‌ی له‌ئه‌ستۆ و گه‌ردنه له‌گه‌ڵ هه‌رچی کادیری پۆستخواز و پاره‌وه‌رگر و ته‌که‌تولبازی درۆزنه . ئێستا سه‌رده‌می خه‌باتی شاخ نی یه به‌گرتنی دوو ڕه‌بایه یافه‌وجێک یا شارۆچکه‌یه‌ک له‌شکستێکه‌وه هه‌ستینه‌وه . سه‌رکرده‌کان دووری پشت چیاکان و دووره ده‌ست نین خه‌ڵک نه‌یان بینێ ئێستا له‌شارن . له‌سه‌ر شانۆ و ته‌له‌فزیۆن هه‌رده‌م مانشێتی گه‌وره‌ی ڕۆژنامه‌ی دیارن . هه‌موو ڕۆیشتنێکیش وه‌نه‌وشه‌ی جام ڕه‌شی تیژڕۆ نهێنیه‌کان ناشارێته‌وه دڵنیابن . له‌شاخ هێزه پێشمه‌رگه‌ییه‌که باڵی ڕاست ده‌کردنه‌وه هه‌موو چه‌وتی و چه‌په‌ره‌کانتانی داده‌پۆشی به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌نگده‌ر له‌خرت و خۆرێ ی وه‌ردان ، ئه‌وه جارێ لێ لێ یه لۆلۆش مایه .
سه‌کردایه‌تیه‌کی ناته‌با ..
سه‌رکردایه‌تیه‌کی نه‌گونجاوی ناته‌بای دڕدۆنگی یه‌کترین ، ئه‌وه‌ی نرخی هه‌بێ ده‌یشکێنن ئه‌وه‌ی سوکه قورسی ده‌که‌ن . هه‌ریه‌که بالۆره‌یه‌ک لێده‌دا و به‌ئاوازی خۆی هه‌ڵده‌په‌ڕێ یه‌ک گیان و بڕوا و هه‌ڵوێست نین ، ته‌نیا له‌به‌رده‌می مام جه‌لال باڵیان جووت بوو ! ئه‌ویش سیاسیه‌کی شاره‌زای ئه‌و به‌ڕێوه‌بردنه‌بوو ده‌یتوانی ناکۆکه‌کانیش کۆبکاته‌وه . ئێستا پاشاگه‌ردانیه‌که که‌س نامه‌ی ئه‌ویتر ناخوێنێته‌وه ! گرینگ نی یه ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی ده‌سڕۆیشتووبی یا سه‌رکردایه‌تیه‌کی به‌حاره حار پێککراو له‌م دۆخه‌ی ئێستا ته‌واوی به‌رپرسیاریه‌تیت له‌سه‌ره به‌رامبه‌ر مێژوو دڵنیا قورتارنابن . زۆرمان گۆت ئێستاش له‌وانه‌یه به‌س بی یه‌ک سکرتێری گشتی و دوو جێگران ! ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی هه‌یه له‌وه‌تای یه‌کێتی هه‌یه هه‌ر ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیه به‌حه‌یاتی نایگۆڕێ هه‌نگاوێکیش نایه‌ته‌خوارێ قه‌پۆزی هێنده به‌رزه ! خۆ په‌تای باڵباڵێنیش تیراوه‌یه‌کی شێرپه‌نجه‌ییتانه ئاواش هه‌رگیز ناقه‌تێ .
دۆڕانی هه‌ڵبژاردن ..
کێشه ته‌نیا دۆڕانی هه‌ڵبژاردن نی یه به‌واتایه‌کی تر ئه‌گه‌ر ژماره‌ی کورسیه‌کانی ی.ن.ک له‌په‌رله‌مان به‌ده‌نگێک و دووان و پێنج جیاوازی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تر هه‌با ئه‌وه به‌گیانێکی دیموکراسیانه وه‌رده‌گیرا ئاساییه له‌هه‌رخولێکی هه‌ڵبژاردن ده‌نگه‌کان به‌رز و نزمی بکه‌ن ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند کار له‌سه‌ر ده‌نگی خۆڵه‌مێشی کراوه به‌ڵام ئه‌گه‌ر داکشان به‌و ئه‌ندازه‌یه‌بێ ژماره‌کان هه‌میشه ڕوو له‌که‌می دابن بۆ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی نوێ واته چه‌وتی و هه‌ڵه‌ی گه‌وره کراوه . مادام سه‌ره‌وه‌ش خاوه‌نی بڕیاره ده‌بێ به‌رپرسیاریه‌تیه‌که هه‌ڵگرێ و باجه‌که‌شی بدا نه‌ک ته‌نیا وازهێنان له‌پۆزسیۆنێکی بچوکی پڕ ئه‌رک که‌چی له‌پۆستی مه‌کته‌بی سیاسیش‌دا هه‌ر بۆماوه‌بێ !
په‌روه‌رده‌ی سیاسی ..
هه‌رگیز که‌سێکی سیاسی له‌پۆزسیۆنێکی به‌رزی ڕێکخراوه‌یی وه‌ک مه‌کته‌بی سیاسی وابه‌ئاسانی ده‌سبه‌رداری دراوی پۆسته‌که‌ی نابێ و داواکراوی بیردۆزه‌که‌ی ئێستا ناسه‌لمێنێ . نه‌ک ئه‌وان ته‌نانه‌ت به‌رپرسی که‌رت و کۆمیته‌یه‌کیش که‌به‌رزکرانه‌وه هه‌وا وه‌ر‌ده‌گرن جارێکی تر نایه‌نه‌وه خواره‌وه . ئه‌وه ئاڵوده‌ترین ده‌ردی یه‌کێتی یه هه‌رگیز لێ ی ڕزگار نابێ . نه‌بوونی پرنسیپ ، بیر و ڕه‌وشتی دڵسۆزی دیموکراسیانه ، په‌روه‌رده‌ی کرداری ئاڵوگۆڕ ئه‌و نه‌هامه‌تیه‌ی لێکه‌وته‌وه .
کوده‌تا یا شۆڕش ..
لابردنی ته‌واوی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی به‌جارێک خه‌یاڵێکی نه‌زۆک و کوده‌تاچیانه‌یه هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌تری به‌دوادادێ بۆیه چاره‌ی ناوه‌ندی به‌بڕیاری کۆبونه‌وه‌ی گشتی له‌پلینیۆم و کۆنگره‌ی نزیکی ناوێ ده‌کرێ به‌بێ پێڕه‌وی نه‌خوێندراوه نیوه‌یان بمێننه‌وه و نیوه‌یان خۆبه‌خش و یه‌کسه‌ره بکشێنه‌وه . کێشه‌یه‌کی تر ئه‌وه‌یه کێ بڕوا ؟ خۆ هه‌موویان ده‌یانه‌وێ بمێننه‌وه ! هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی تاکه‌که‌سی خۆویستانه بێ زۆرلێکردن مایه‌ی ئه‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و سه‌روه‌ریه بزانین کامیان شایسته‌ن ؟ پڕکردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌کانیش به‌کادیره که‌وی و کاسه‌لێس و به‌رماوه‌خۆره‌کان نه‌بێ به‌ڵکو که‌سانی بیرتیژی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی ته‌سلیم نه‌بوو .
ده‌نگده‌ر ده‌نگی خۆی ده‌دا ..
یه‌کێتی وه‌ک دارێکی سه‌وز هێز و توانای ژیان و مانه‌وه له‌ڕه‌گی ناو جه‌ماوه‌ره‌که‌ی وه‌رده‌گرێ هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ش هاتووه که‌چی ئێستا لقه سه‌ره‌وه‌کانی بوونه‌ته کلکی ته‌ور هۆی شکان و بڕینه‌وه‌ی . ئاماژه‌ی بنگه‌ی ڕێکخراوه‌یی یه‌کێتی زه‌نگی خۆی لێدا ئاشکرا ده‌نگ و ڕه‌نگی دایه‌وه ، چیتر به‌رگه‌ی خزم خزمێنه و پیاو پیاوێنه ناگرێ . سیاسه‌تی به‌پێیان بگره بێ پێ ئی خۆنه به‌سه‌رچوو وه‌ک کابرای ده‌سڕۆیشتوو کادیره لگاوچی یه‌که ده‌کاته موسته‌شار و پاش شه‌ش مانگ به‌موچه‌یه‌کی عه‌نابی ملیۆنداری ته‌قاویتی ده‌کا دوای وه‌رگرتنی چه‌ند ملیۆنی پاره‌ی خانوو دروستکردن ئه‌وانیش به‌حه‌لاحه‌لا به‌وه ڕاده‌گه‌ن خانووه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر ژنه‌کانیان تاپۆی ڕه‌شی قه‌ترانی تۆماربکه‌ن . ده‌بیخۆن و هه‌ری گرنه‌وه !
گوێگرانی و بێ منه‌تی ..
وه‌ک سه‌رده‌می خه‌باتی چه‌کداری نی یه خه‌ڵکانێکی زۆر پێشمه‌رگایه‌تیان ده‌کرد چالاک و دڵسۆز خۆبه‌خشبوون بێ پاداشت و چاکه‌دانه‌وه ئاماده‌ی جێبه‌جێکردنی فه‌رمان بوون . ئێستا گوێچکه داخستنی مه‌کته‌ب سیاسیه‌کان و بێ منه‌تی هه‌میشه ته‌قه‌ی سه‌ریان بێ نه‌ما و ڕۆیی . بانگه‌شه و ڕاگه‌یاندن له‌ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن یا ئه‌و ڕۆژنامه‌ی زمانی حیزب ته‌نانه‌ت یه‌کێتیه‌کانیش تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌یان نی یه ته‌نیا به‌س نی یه ، قسه‌ی زلی پشت مایکره‌فۆن به‌ش ناکا ، درۆخه‌نده‌ی ماستاوچیه توزداره‌کانیش به‌کار ناخوا . کاتی ئه‌وه هاتووه سه‌رکردایه‌تی و بنکردایه‌تی له‌یه‌ک جامی فافۆن ئاوبخۆنه‌وه . تاکه‌ی فێرنه‌بوون هه‌ر گۆڵتان تێکرا مادام گۆڵچی باش نین ، یاریکاری هێرش و پارێزه‌رنین ، پلان و نه‌خشه‌تان تڕه‌که‌ره‌که ، دووشه‌ش له‌ده‌ستان تۆپیوه ئێوه هه‌رخه‌ریکی سێڕیزکانێ ناوخۆی خۆتانن ئه‌وه‌ت ڕیز ئه‌وه‌ت نه‌یکا ، خه‌ریکی مۆره هاوێشتنی به‌ختی تاوڵه‌ن بیبه‌نه‌وه یاریزانی ئۆلپۆمپیاتی هه‌ڵبژاردن و سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی نین !
قالۆچه و ته‌رسی که‌ره‌که ..
زۆرینه‌تان که‌سانی ئازا و خۆڕاگری ڕۆژانی سه‌خت بوون نکۆڵی له‌دڵسۆزی ئه‌وساتان ناکرێ زۆریشتان له‌عاره‌قه و خوێن پێشکه‌ش کردووه . هه‌تانه زۆرزان و لێزان ، وتاربێژی قسه‌ڕه‌وان ، که‌مدووی کارجوان ، سمێڵ زلی شه‌ڕگه‌وان ده‌شێ بۆ فه‌رمانده‌ی مه‌یدان به‌ڵام له‌سیاسه‌تدا بێ به‌رنامه و هیچ نه‌زان ! هه‌موو کاره‌کانتان به‌د و خراپ نی یه بێگومان له‌سه‌ر ده‌ستی ئێوه‌دا ده‌یان سه‌رکه‌وتن به‌دیهاتووه به‌ڵام ئه‌وه پاساوی مانه‌وه و نه‌گۆڕانتان نی یه . ئه‌گه‌ر لێتان گه‌ڕێین وه‌ک قالۆچه‌که قه‌سته‌قولی خڕ به‌پێش خۆتان ده‌ده‌ن تا گه‌رای دوای خۆتانی تێدا بچێنن خاوه‌ڕۆ جارێک به‌سه‌ری ده‌که‌ون له‌به‌ر خڕی جارێکیش ته‌قڵه‌یه‌کتان پێ لێده‌دا ژێرده‌که‌ونه ته‌رسی که‌ره‌که .
ئه‌و زه‌مان زیلۆخ ..
ڕۆیی و ئه‌و بابه‌تان مرد هه‌روا به‌ئاسانی تێیپه‌ڕێنن به‌دوو قسه‌ی لووس یه‌کێتیه‌کان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێین ، یا له‌پلینیۆم و کۆنگره‌ی کادیره ده‌سته‌گه‌ره‌کانتان وه‌ک به‌رزه‌کی بانان لۆی ده‌رچن هیوادارم به‌زه‌ییتان هه‌بێ به‌یه‌کێتی و به‌خۆتان . له‌وانه‌یه قسه‌کانمان ڕه‌ق بی چونکه زۆرانێک هه‌میشه ئۆپۆزسیۆنی ناوه‌وی یه‌کێتی بووین ، ژماره نه‌خوێندراوه‌که‌بووین به‌ڵام چی دی بڕوامان به‌عه‌ریزه‌دانه کاکه‌برا و پێگۆتنه‌کانی ئێوه و ئه‌وان نی یه چونکه له‌ڕێگادا بنبووی ده‌که‌ن ، ڕاگه‌یاندن ڕێ ی گۆتنه وه‌ک گوڵه ئاگرینه گڕه‌نه‌خش دروست ده‌کا به‌سه‌رسه‌رتانه‌وه .
سه‌رکرده‌ی یه‌که‌م ..
له‌به‌ر جێگیرنه‌بوونی باری ته‌ندروستی مام جه‌لال و چۆڵی جێگاکه‌ی تا ئێستاش له‌ناو یه‌کیتی وه‌ک سکرتێری گشتی هه‌روه‌ها نه‌بوونی سه‌رکرده‌ی جێگره‌وه وه‌ک سه‌رکرده‌ی یه‌که‌م ، کێشه‌ی گه‌وره له‌ئارادایه . ئه‌وانیتر سه‌رکرده‌ن که‌س لاری نی یه به‌ڵام سه‌رکرده‌ی یه‌که‌م هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه له‌وانه‌یه تا ئێستا ئه‌وانه پێی نه‌گه‌یشتبن . هاوسه‌نگی سیاسی هه‌رێم و هه‌واڵگری ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که و جیهانیش پێداویستی سه‌رکرده‌ی یه‌که‌م هه‌موار ده‌که‌ن . له‌سه‌رده‌می خه‌باتی چه‌کداری چه‌ندان حیزب و ڕێکخراوی سیاسی دروست بوون له‌پاسۆک و سۆسیالیسته‌کان و پارتی گه‌ل ، ئاڵای شۆڕش و زه‌حمه‌تکێشان ، ڕه‌وته شیوعی و چه‌په‌کان …تاد. سه‌ریان نه‌گرت وه‌ک مۆمێکی کز ده‌وری خۆیان پێ ڕوناک نه‌کرایه‌وه ناچار به‌ره‌و حیزبه خاوه‌ن سه‌رۆکه‌کان لێیان نا! زۆرینه‌ش هه‌ڵه‌ی سه‌رکردایه‌تیه‌کانیان بوو نه‌ک ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی .
پێله‌قه‌که‌تان مایه ..
وانه‌زانن به‌رنامه و پێشنیارمان نی یه یا کادیرانی بێ پۆست و پۆزسیۆن هه‌رخه‌ریکی لێکدانه‌وه‌ی دوای ڕووداون ، ڕه‌خنه‌یان شکێنه‌ره جار جاره‌ش کۆمیدی و پێکه‌نین هێنه‌ره ، که‌مزانن ئه‌وه‌ی له‌هه‌گبه‌یاندایه له‌کۆشتانی ده‌که‌ن ئه‌نگۆش ده‌یکه‌نه بڕیارێکی ڕه‌نگار به‌چه‌ند سه‌نتێ گرانتر له‌کۆربۆنه‌وه‌کانتان پێمان ده‌فرۆشنه‌وه ! گلله‌یی له‌بار و دۆخه‌که ڕه‌وایه ئێوه‌ش مافتان هه‌یه پاکانه بکه‌ن به‌ڵام بێ سوده وه‌ک مام ئه‌حمه‌دی خه‌رکی ده‌شتی هه‌ولێرێ ی لای ونکه و عه‌لیاوه‌ی هاتبووه کۆیه به‌مێوانی دوای نان خواردن مام که‌ریمی مێواندار پرسی: ئه‌رێ مام ئه‌حمه‌د ئه‌نگۆ سه‌رده‌می خۆی هه‌مووتان له‌گه‌ر مه شوعی بوون خێره ئێستا خڕ و عام بووینه یه‌کێتی ؟ مام عه‌لی: وه‌ڵا مام که‌ریم حیزب ده‌زانی ، ئه‌وان چوونه ناو جه‌بهه‌ی به‌عسی ، که هاتنه‌وه ده‌رێش له‌گه‌ر به‌ره‌ی جود و پارتی دۆڕان ، ئێ یه‌کێتیش ئێستا له‌سه‌ره‌وه‌ن ، به‌خوای ئه‌منیش هه‌ر له‌گه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بم هه‌تا خوا قه‌وه‌تی دایمێ پێله‌قه‌کیش له‌وه‌ی بنه‌وه ده‌ده‌م .
Dlshadtakana@yahoo.com
دڵشاد تاقانه