کازیوە ساڵح
بەشی ١٢
بۆ شەیتان پەرەستەکانی ئەمەریکا ئەناوێت بە ئێزیدی بناسرێن؟
بە پێی بۆچوونەکانی کابتن جۆن سمیت کۆمەڵێک لە هندیە سورەکانی ڤێرجینیا لە ساڵی ١٦٠٧ دا شەیتان پەرەست بوون (Huber,2014) بەڵام قسەی کەسێکی وەکو سمیت کە سەربازیەکی هەمیشە و کابتنێکی بەریتانی، و خۆی یەکێک بووە لە سەربازانی داگیرکاری هندیەکان زۆر متمانە پێکراو نیە. بە شیوەی فەرمی لە ساڵی ١٩٢٣ وە لە بەریتانیا و پاش ماوەیەک لە ئەمەریکاش کۆمەڵەی شەیتانپەرستی مۆڵەتی فەرمیان وەرگرتووە و بوونیان هەبووە.
لە ڕۆژهەڵاتدا نزیکەی لای هەموو نەتەوەکان و لە هەموو وڵاتەکان لە کۆتایی ساڵی حەفتاکانەوە شەیتان پەرەست هەبووە لە ناو کورددا نەبێت. ئێران یەکیکە لەو ولاتانەی لە سەردەمی پێش زەردەشتەوە شەیتان پەرەستی تێدا بووە و لە گەڵ هەموو سەرکوتکردن و تۆقاندنەکانیشدا نەتوانراوە ببڕ بکرێت و تەنانەت لە ساڵی ٢٠٠٩دا ١٠٤ سەد و چوار کەسیان لە ساتی پراکتیزکردنی زەپۆشی شەیتان پەرەستیدا دەست بە سەرکرد. .
لە تورکیادا لە ١٩٩٦دا چەندگروپێکی شەیتان پەرەستی تیا دەرکەوتووە و بە ئاستێک ئەو کاتە دەوڵەتی شپرزەکردبوو کە ١٩٩٧ کامیرەی شاراوەی بۆ ماسیونیەکانیش دانابوو ، لە هەر شوێنێکدا زەپۆشەکانیان بە زمانی عبری بەڕێوە بردبێت دەوڵەت پێی وابوو شەیتان پەرەستی ئەکەن ، لە ترسی بڵاونەبوونەوەی ئەو دیاردەیە ماسیونەکانیشی خستوەتە ژێر فشاری سڕینەوە.
لە وڵاتانی عەرەبیدا لە هەموویاندا لە قۆناغە جیاوازەکاندا زۆپۆش و کۆمەڵی شەیتان پەرەستی دەرکەوتووە .
لە میسردا و لە قەسری بارووندا ساڵی ١٩٩٧ گەورەترین گروپی شەیتان پەرەست گیران کە هەموویان میسری بوون، ئەمانەی میسریش هەموو رەمزیەت و زەپۆش و پۆشاک و جوڵە و سەماکانی شەیتان پەرەستەکانی ئەمەریکا و ئەروپایان جێ بە جی ئەکرد. بە پێی ئەو ڤیدیویەی بە نهێنی گیرابوو. ئەو کات پۆلیس ١٤٠ سەد وچل کچ و کوڕی لێ گرتن زۆربە لاو بوون تەمەنیان لە نێوان ١٥-٢٤ بوو ، بە پێی هەواڵ و دۆکۆمێنتەکان هەموویان منداڵی دەوڵەمەند بوون. ئەمانە گۆرانی مەرگ و ڕەش بینی ، عەبەس و مخدەرات و سێکس و سەمایەکی بێزرا کەر ، جل و بەرگی ڕەش کلتوری گشتیانە و کەسێکیش ببێت بە ئەندامیان ناتوانێت لیان جیا ببێتەوە بە هۆی هەڕەشەی کەسەک باڵاکانیان ، بۆ ئەوەی زانیاریەکانیان و نهێنیەکانیان پارێزراو بێت. ئەمەی دواییان کەمتر لە گەڵ کولتووری شەیتان پەرەستەکانی ئەمەریکادا وێک دێتەوە، پێدەچێت تەنها عەبەس و یاخی بوونێک بووبیت بەرانبەر بە ژیانی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کە لە گەڵ خۆزگە و داوای گەنجاندا نەگونجاوە . کەشەپتان پەرەستەکان لە وڵاتانی کەنداودا دەرکەوتن وەکو هەمیشە ئەمەریکا و جولەکە و ماسوێنیان تاوانبارکرد بە ناردنیان بۆ تێدانی یەکڕێزی عەرەب وئاینەکەیان. بەڵام دەوڵەمەند بێت یان هەژار بە شیویەکی گشتی شەیتان پەرەستەکانی ڕۆژهەڵات ئالودەی مادەی هۆشبەر و زیادەڕۆیی و لاقەکردن وکۆمەڵێ کێشەی کۆمەڵایەتی دیکە بوونەتەوە.
تا ئێرە ئەو چەندە دێڕە مێژووەی شەیتان پەرەستیم لە ڕۆژهەڵاتدا خستە ڕوو بۆ ئەوەی ڕوون بێت هەموو ئەوانەی کە کوردییان تاوانبارکردووە بە شەیتان پەرەست خۆیان شەیتان پەرەست بوون و هەتا ئەمڕۆش راوی شەیتان پەرەستەکانە لە وڵاتەکانی خۆیاندا. بەڵام پێویستە ئەوە لای کورد ڕوون بێت ، کورد شەیتان پەرەستی نەبووە چوونکە مەلا و گوتار بێژی وەکو ئەمانەی ئەمڕۆ لە ناو کورددا بوونیان هەیە نەبوون،ئیسلامی سیاسەتگەر و ئاینی بەرژوەندی وبازرگانیمان نەبووە، خەڵک وەکو بۆ ماوەیەک کە لە دایک وباوکەوە بۆی ماوەتەوە لە ئاینی ڕوانیوە و تەژی نەکردووە بە هیچ تەوژمێکی دی جگە لە پەیوەندیەکی خودایی، ئەمڕۆ کە هەموو ناچیزەکان کە لەو وڵاتانەی ناوم هێنان و شەیتان پەرەستیان هەیە دەرکەوتووە ئاساییە شەیتان پەرست وهەموو جۆرە پەرەستنێکی دیکەش لە کوردستاندا دەربکەوێت، دەرکەوتنی ئەو جۆرە بە ناو باوەڕدارەی پرۆسەی جینۆسایدی سایکۆلۆژی وکلتوری بەکار ئەهێنن هەموو جۆرە توندڕەوێک لە ناو کورددا ئەهێنێتە ئاراوە بە شەیتان پەرەستیشەوە.
لەخوارووی ئەمەریکا و ئەوروپاشدا دەیان گروپی شەیتان پەرەستی دەرکەوتوون ئەوەی لام گرنگە ڕوناکی بخەمە سەرئەو گرووپەی لە ئەمەریکادا لە سەرەتایی سەدەی بیستدا دەرکەوتوون و دەیانەوێت خۆیان بە ئێزیدیەوە بلکێنن . ئەم گرووپە لە لایەن شاعیری ئەمەریکی وە لە ساڵی ١٩٧٠وە دامەزراوە و ناوی ناوە زەپۆشی فێری. (May 21, 1917 – September 20, 2001) ڤیکتۆر هەنری ئەندرسن
Thorns of the Blood Rose ئەندرسن یەکەم کتێبی شیعری خۆیی لە ساڵی ١٩٧٠ بڵاوکردووەتەوە بە ناونیسانی
. لەم کتێبەیشدا هەندێ بۆ چوونە عەبەس و نامۆکانی دەرئەکەون، وتویەتی هەر شیعرێکی ئەم کتێبە نامەیەکە بۆ خوداوەندێکی ژن . پاشان لە گەڵ هاوسەرەکەیدا کۆرا ئان ئەندرسن لە سالێ ١٩٧٤ کلتوری فێرییان بڵاوکردەوە و دەیان ئەندامیان لە دەور کۆبووە لە گەڵ ئەوەی هەندێکیان باوەڕییان تا ئاستێک جیاواز بوو ، بەڵام بە یەکەوە ڕێکخراوەکەیان بەڕیوەئەبرد. ئەم ڕێبازەش باوەڕی بە کۆپیبونەوەی ڕۆح هەیە ؛ باوەڕیێان بە سیحر و بەڕێوبردنی زەپۆشەکەی هەیە؛ لە دەستورەکەیاندا هاتووە کە شەیتان بەخشندەیە؛ شەیتان گوزارشتە لە تٶڵە کردنەوە؛ شەیتان میهرەبانە لە گەڵ ئەو کەسانەی شایانی میهرەبانین؛ شەیتان بوونێکی ملموسی هەیە پابەند نیە بە وەهمی ڕوحانی؛ شەیتان گوزارشت لە گوناهەکانی مرۆڤ ئەکات؛ شەیتان نوێنەرایەتی مرۆڤ و ئاژەڵ ئەکات و هەندێ جار پێی وایە ئاژەڵ لە ) Alder,2006(مرۆڤ باشترە و..تد.
ئەندرسن بەردەوام لە دیدار و دانیشتنەکانیدا وتویەتی بە ڕۆح ئێزیدیم، گروپەکەشی وتویانە ئێزیدین ، لە ساڵی نوسەد وسێیەکاندا چەند ئێزیدیەکیان بینیوە و لەوە تێگەشتوون کە ئێزیدیش باوەڕی بە کۆپی بوونەوەی ڕۆح هەیە، ئەمە و بۆچوونەکانی زەردەشت تەنها بەهانەیەکیان بووە بۆ ئەوەی بڵێن ئێزیدین ( عبود،٢٠٠٥)، لە گەڵ ئەوەی کۆمەڵەی فێری وەکو لە پەیڕەوپرۆگرامەکەیاندا هاتووە و شەیتان مەلمووسە و باوەڕی بە وەهمی ڕۆحی نیە و ئێزیدیش ئاینیەکە ڕۆحی یە. بەڵام بۆ سەرۆکی کۆمەڵەکەیان ئەندرسن ناکاریگەرە چوون دەستەواژەی ڕۆحی بۆ هەر ئایدۆلۆژی وڕێبازێک لە روانگەی ڕێز و پەسەندکردنی ئەو ئایدۆلۆژییە دێت نەک یەک بوونیان، سەدان کەس پاش کارەساتی ئێزیدی گووتی ئێزیدم ، پاش کارەساتی ئەرمەنی وتی ئەرمەنیم، ئەگەر لە ساڵی سێیەکانەوە ئەردنسن ڕێزی ئێزیدی گرتووە و لە مێژووی و ڕێبازیان تێگەشتووە ئەمە هەڵوێستێکی ئەرێێیە، بەڵام لە هەمان کاتێشدا ئاکاری دوو جەمسەری لێ ئەکەوێتەوە چوون ئەوان بە ڕاستی شەیتان پەرەستن و جادوگەر و یەکێک لە توندڕەوترین ئەو گروپانە بوون کە لە ناوەڕاستی حەفتاکاندا حکومەتی ئەمەریکی لە ڕێگەی یاساوە بۆ ماوەیەکی زۆر یاساغیکردن و لە ناو خەڵکدا هەتا ئەمڕۆش نەفرەت لێکراوون. ناوهێنانی ئێزیدی لە لایەن ئەم جۆرە خەڵکەوە لە ئەمەریکاو ئەروپادا هیچ خزمەتێکی بە ئێزیدی نەگەیاندوو و گەیاندنی مێژووی ڕاستەقینەشیانی بە ڕۆژئاوا گرانترتر کرد. لە لایەکی دی بوو بە بەهانەیەکی بۆ ئەوانەی لە دێرەوە مێژووی کورد وئێزیدی لەکەدار ئەکەن. ئەمە لە کاتێکدا هیچ کام لەو پەیڕەو پرۆگرام و باوەڕانەی لە کلتوری فێری هاتووە جگە لە کۆۆپیبوونەوەی ڕۆح نەک لە هیچ کام لە کتێبە پیرۆزەکانی ئێزیدیدا نەهاتووە لە قسە زارەکیەکانیشیانەوە نزیک نیە. لە گەڵ ئەوەشدا کورد ئەوەی ئەوان ویستویانە جێ بە جێی کردووە و تەنانەت پاش ئەو کارەساتە گەورەی بە سەر ئێزیدیدا هات هێشتا میدیای کوردی ڕێگە بەو داعشە کوردییانە ئەدات کە ناوی خۆیان ناوە مەلا لە میدیاکانەوە ناتۆرە و تۆمەت و شەیتان پەرەستیان ئەخەنە پاڵ. ئەمە لە کاتێکدا دێت کە لە مێژووی کارەساتەکەوە دەیان نووسین سەبارەت بە مێژووی دروست وڕێبازی ئێزیدی نووسراون ، با ئەوەش لە بیر بکەین لەم سەدەی بیست ویەکەدا کە تاکەکانی جیهان لە سەر مانگ ئەبن بە کرێ چی و عەقڵی مرۆڤایەتی لە ڕێگەی تەکنۆلۆژییەوە جێگەی بە خوا لەق کردووە و هەموو زۆربەی ئەو کارانەی تا ئێستا تەنها بە توانای خودا باس ئەکرا کۆنترۆڵ کردووە. کورد باوەڕی بە شەیتان و تاوانبارکردنی خەڵک بە شەیتان پەرەستەوە سەرقاڵە، لە هەمان کاتیشدا داوای سەربەخۆی ئەکات. ئەبوو ئەو هەموو ئازارە ئێمەی کوردی لە هەموو مرۆڤەکان مرۆڤترکردبایە، سەیرە مرۆڤی مرۆڤ بتوانێت تەنانەت ئەگەر باوەڕیشی بە بوونی شەیتان هەبوو، شەیتان تاوانبار بکات.
سەرچاوەکان:
• Adler, Margot (2006). Drawing Down the Moon: Witches, Druids, Goddess-Worshippers and Other Pagans in America (third ed.). London: Penguin.
• Iran arrests 104 “devil worshippers”: reporthttp://www.reuters.com/article/2009/05/25/us-iran-arrests-devil-sb-idUSTRE54O3RK20090525
• عبود، زهير كاظم ( ٢٠٠٥) عدي بن مسافر: مجدد الديانة الأيزيدية ، مؤسسة الدراسات العربية , بیروت ، لبنان