ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب: له 22 ی نیساندا، حزبه شیوعییه‌كان و گشت هێزه‌كانی چه‌پ و شۆڕشگێرو سه‌رتاپای مرۆڤایه‌تی پێشكه‌وتنخواز له سه‌رانسه‌ری جیهان رۆژی له‌دایكبوونی بلیمه‌تی لێهاتوو و به توانا‌و جۆشده‌ری خه‌بات و تێكۆشانی چینی زه‌حمه‌تكێش و كرێكاران دژ به ئیمپریالیزم و سه‌رمایه‌داری و كۆلاكی خاوه‌ن موڵك و ده‌ره‌به‌گ و مامۆستای بێ هاوتای مرۆڤایه‌تی و شیوعی و هێزه چه‌په‌كانی جێهان به‌رز رائه‌گرن.
به‌ڵی، فلادیمیر ئیلیچ ئۆلیانۆڤ {لێنین} له 22 نیسانی 1870 چاوی بۆ ژیان هه‌ڵهێناوه‌و، هه‌موو ساڵێك شیوعی و چه‌په‌كانی دونیا له‌و رۆژه‌دا یادی ئه‌و كه‌ڵه پیاوه بلیمه‌ته ئه‌كه‌نه‌وه.
له‌كۆتایی ساڵی 1958 به هۆی چالاكی و تێكۆشانی بێ وچانی شیوعییه‌كان و كه‌سانی نیشتمانپه‌روه‌رو رێكخستنه‌كانی حزب وسه‌ندیكای كڕیكاران و كۆمه‌ڵه‌ی جوتیاران و یه‌كێتی لاوان و قوتابیان و كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تان حزبی شیوعی عێراق توانی ببێته خاوه‌نی هێزو توانانه‌یه‌كی گه‌وره‌و به پاكی و گیانبه‌خشین به‌رگرییان له عه‌بدولكه‌ریم قاسم و حكومه‌ته نیشتمانییه‌كه‌ی ئه كرد‌و، دوژمنان له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌ره‌كی و ناوخۆیی، له وڵاتانی سه‌رمایه‌داری و كۆنه‌په‌رست و خاوه‌ن موڵك و مشه‌خۆرو شه‌مشه‌مه كوێره‌كانی ئیسلام كه‌وتنه دژایه‌تیكردنی حزبی شیوعی و، ئه‌و دژایه‌تیكردنه بووه هۆی دڵه‌راوكێی و ترسی قاسم ، بۆیه حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵگه‌رایه‌وه له دروشمه‌كانی و، نه‌یتوانی جێبه‌جێیان بكات و، كار‌و ره‌فتاری كاربه‌ده‌ستان بووه راونان و گرتنی شیوعییه‌كان و قایمكردنیان له زیندانه‌كان و، هێزه‌كانی گۆنه‌په‌رستان و به‌عسی و عه‌ره‌به نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان به یارمه‌تی ئه‌مریكاو بریتانیا بوونه هۆی رۆخاندنی رژێمی قاسم و، به‌عسی وعه‌روبییه‌كان بوونه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات له 8 ی شوباتی ره‌شی ساڵی 1963 و، كه‌وتنه لێدانی حزب و، حاكمی عه‌سكه‌ری ره‌شید موصلیح په‌یامی (به‌یانی) ژماره 13 ی راگه‌یاندو به روون و ئاشكرا داوایان له سوپا‌و حه‌ره‌سی قه‌ومی كرد شیوعییه‌كان له‌ناو به‌رن و، هه‌زاران هاوری و دۆست و نیشتمانپه‌روه‌ر شه‌هید كران و، له ناویاندا سكرتیری یه‌كه‌می حزبی شیوعی عێراق سه‌لام عادل و سه‌ركرده دره‌وشاوه‌كان: جمال حه‌یده‌ری، محمه‌د صالح العبلی، جۆرج ته‌لۆ، حه‌مزه سه‌لمان، مه‌هدی حه‌مید و فازل مه‌هداوی، وه‌صفی تایرو، ماجد محه‌مه‌د ئه‌مین، جه‌لال الاوقاتی، ابو العیس و سه‌دان كادیر‌و هه‌زاران شیوعی شه‌هید كران.
له‌م ساڵانه‌ی دوواییدا كۆنه‌په‌رستان وئیسلامییه گومراكان هێرشی توند ئه‌كه‌نه سه‌ر شیوعییه‌ت و رابه‌رانی به گشتی و كه‌سایه‌تی لێنین به‌تایبه‌تی و، به ،،كوفر *،، ناوزه‌دیان ئه‌كه‌ن و، هه‌ر بۆ دروستكردنی دژایه‌تیكردنی كومه‌ڵگا په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر درۆی شاخدارو كاری قیزه‌وه‌ن و، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كییانه ئاژاوه‌نانه‌وه‌یه‌و، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌وێرێت ناویان ببات خۆیان چه‌سپاندووه به‌ئاینه‌وه‌و، به خۆیان ئه‌ڵێن: ئوممه‌تی ره‌بانی خواپه‌رست وخاوه‌ن شه‌ریعه‌ت كه خه‌ڵكی فێری عه‌دل و دادپه‌روه‌ری كرد‌و، له‌لای خۆیانه‌وه فه‌توای سه‌ێر سه‌ێرو پر له درۆ‌و ده‌رئه‌كه‌ن، ئه‌وه له كاتێكدا كه‌س باسیانی به خراپه نه‌كردووه به‌ڵام ده‌نگ به‌رز ئه‌كه‌نه‌وه‌و، دژی لێنێن و شۆرشی مه‌زنی ئوكتۆبه‌ر ئه‌وه‌ستن و، له نه‌فامی خۆیانه‌وه ئه‌ڵێن ئیمپریالیزم و وڵاتانی سه‌رمایه‌داری شیوعییه‌تیان دروست كردووه (له بێ خه‌به‌ران كه‌شكه‌ك سه‌ڵاوات) و، بێ شه‌رمانه ئه‌یانه‌وێت جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م بده‌نه پاڵ شیوعییه‌كان و حزبه شیوعییه‌كه‌ی لێنینی مامۆستا.
روون و ئاشكرایه لێنین كه‌سایه‌تییه‌كی بایخداره له مێژووی روسیا‌و مێژووی سه‌ده‌ی بێست و، پیاده‌كردنی سیاسه‌تی سۆسیالیزم تا هه‌نوكه زه‌قترین و گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ره‌كانییه بۆ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری جیهان له هه‌موو مێژوویداو، ئه‌و به‌ره‌به‌ره‌كانیانه خۆیان له شۆرشی روسیا له ساڵی 1917 ره‌نگ ئه‌ده‌نه‌وه.
لێنین له په‌رتوكه به‌ناوبانگه‌كه‌ی له ساڵی 1916 دا ،، ئیمپریالیزم بڵندترین قوناغه‌كانی سه‌رمایه‌دارییه،، به شێوه‌یه‌كی ته‌واوو چه‌سپاو گوزارشت له بیروبۆچوونه‌كانی سه‌باره‌ت به ئیمپریالیزم ئه‌كات و، هه‌روا به شیكردنه‌وه باسی ،، ره‌گه‌كانی ئیمپریالییه‌ت بۆ جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ،، ئه‌خاته‌روو، هه‌ر خودی لێنین كورته‌یه‌ك شیكردنه‌وه ده‌رباره‌ی (ئیمپریالیزم) ئه‌نووسێت وئه‌ڵێـت: له سه‌رمایه‌داریدا ئیمپریالییه‌ت قۆناغی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه.
لێنین دژ به ئیمپریالیزم بوو، هه‌ر له‌م سونگه‌یه‌وه پشتگیری له مافی بریاردانی چاره‌نووسی گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كانی ژێرده‌سته‌ی كرد‌و، به توندی دژ به‌و كه‌سانه وه‌ستا كه ئه‌یانویست كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان به شێوه‌یه‌كی بێ بنه‌ماو ئاره‌زوومه‌ندانه‌و، به‌بێ مافی جیابوونه‌وه‌ی سیاسی چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌ڵام لێنین وتی: هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به‌گشتی و، نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كان به‌تایبه‌تی مافی جیابوونه‌وه‌یان هه‌یه‌و، ئه‌بێ سه‌ربه‌خۆ بن و، سه‌روه‌ری سیاسی خۆیان بپارێزن و، هه‌ر له‌م رووه‌وه مافی راگه‌یاندن و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تیان هه‌یه‌و، ئه‌وه‌ش مافێكی دیموكراتییانه‌یه دژ به چه‌وساندنه‌وه.
لێنین وتوویه‌تی: ئه‌و كه‌سه‌ی به مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كان رازی نه‌بێت، ئه‌وه بێشك لایه‌نگیری ئیمپریالیزم و چه‌وسانه‌وه‌یه‌و، لێنین جه‌ختی له سه‌ر پشتگیریكردن له مافی سه‌ربه‌خۆبوون كردووه‌و، وتوویه‌تی ئه‌و هه‌نگاوه‌ش پشتگیرییه له چینی كرێكاری نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كان.
لێنین جه‌خت له سه‌ر راستی ئه‌كات و ئه‌ڵێت: وه‌ك چۆن قه‌شه‌كانی كریستیان و حاخامه‌كانی جوله‌كه‌كان درۆ‌و ده‌له‌سه ئه‌ده‌نه پاڵ شیوعییه‌كان گوایه هێرشه ئه‌كه‌نه سه‌ر دین و بیر‌و باوه‌ریان، ئاخوند‌و مه‌لاكان و ئه‌وانه‌ی خۆیان كردووه‌ته ده‌مراستی موسڵمانان ده‌ستیانداوه‌ته درۆ هه‌ڵواسین و، شیوعییه‌كان به‌وه تومه‌تبار ئه‌كه‌ن كه دژ به دینی ئیسلام ره‌فتار ئه‌كه‌ن.
له راستیدا لێنین دژایه‌تی دینه جۆراوجۆره‌كانی نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌و دژی قه‌شه‌و حاخام و ئاخوند‌و مه‌لاكان بووه، دژی ئه‌وانه بووه به‌ناوی ،، فه‌توا،، ویستوویانه خه‌ڵك به‌نج و بێهۆش و بێده‌نگ بكه‌ن و، درێژه به ده‌سه‌ڵانی تزاره‌كان بده‌ن كه به شێوه‌یه‌كی پر له زوڵم و سته‌م و به‌ناوی دینه‌وه وڵاتیان به‌رێوه بردووه و، له‌م رۆژانه‌شدا تاقمێك له شیخ و مه‌لا دزه‌كانی خاك و سامانی وڵات هه‌مان قه‌وانی سواو لێ ئه‌ده‌نه‌وه‌و، بیریان چووه‌ته‌وه لێنینی مه‌زن وتوویه‌تی: نامانه‌وێت جه‌ماوه‌ر به‌بێ به‌ڵگه باوه‌رمان پێ بكات و، ئێمه‌ی شیوعی راستگوێن و قه‌ت فێڵ ناكه‌ێن و، به‌ده‌نگی به‌رزو راست وره‌وان ئه‌مانه‌وێت جه‌ماوه‌ر له رێی تاقیكردنه‌وه ئازاد بن به‌رامبه‌ر به ئێمه‌و هه‌ست به هه‌ڵه‌كانی خۆیان بكه‌ن.
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی ئاماژه بدرێت به سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌ی لێنین له ساڵی سه‌ركه‌وتنی شۆرشی ئوكتۆبه‌ری مه‌زن و تیادا ئه‌ڵێت: ئه‌ی مسوڵمانان له روسیا‌و سیبریاو توركستان و قه‌فقاس، له بیرتانه تزاره‌كان مزگه‌وته‌كانتانی روخاندو، ئه‌و سته‌مكارانه گاڵته‌یان به بیروباورو داب ونه‌ریتان كرد، به‌ڵام ئه‌مرۆ له سایه‌یی شۆرشی گه‌وره‌ی كرێكار‌و سه‌ربازو جوتیارو گشت چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا بیروباوه‌رو داب و نه‌رێت و ماف دامه‌زراوه‌كانتان ئازاد‌و پارێزراون.
لێنین بۆ دڵنیایی خه‌ڵك كه شیوعییه‌كان قه‌ت فێڵ ناكه‌ن و، خه‌ڵك فریوی ناده‌ن ئاماژه به سێ مه‌رجی شۆرش ئه‌كات و، لێنین ئه‌و سێ مه‌رجه ئه‌خاته‌روو: یه‌كه‌مین مه‌رج : ئه‌وه‌یه كه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات كێشه‌ی هه‌بێت و، نه‌توانێت، به‌و شێوه كۆنه‌ی جاران له سه‌ر كورسییه‌كه‌ی بمێنێته‌وه‌و، ئه‌مه‌ش له ناو خودی رژێمه‌كه زمینه‌یه‌كی گرژی و دوودڵی و ته‌نانه‌ت ترسیش دروست ئه‌كات.
دووه‌مین مه‌رجی شۆرش بوونی بارێكی هه‌ڵچوون و حاڵه‌تێكی جۆش و خرۆش له ریزه‌كانی توێژه مامناوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگا، كه له نێوان شۆرش و دژه شۆرش ئه‌شه‌كێته‌وه وه‌ك خۆپیشانده جه‌ماوه‌رییه‌كان دژ به ( ته‌زویری ده‌نگی به‌شداربووه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان).
سێیه‌مین مه‌رج ئه‌وه‌یه كرێكاران ئاماده‌بن بۆ تێكۆشان و پێشكه‌شكردنی قوربانی له پێناو گۆرینی كۆمه‌ڵگا.
سه‌رشۆری و مردن بۆ دۆژمنانی شیوعییه‌ت.
21/4/2017