به درێژایی مێژوو، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌وه‌ی که ووشه‌ی هونه‌ر له‌دایك ده‌بێت، چه‌نده‌ها باس و لێکۆڵینه‌وه کراون بۆ پێناسه‌ی هونه‌ر و هونه‌رکاری، وه گومانم له‌وه‌دا نییه که دوای ئه‌م بابه‌ته‌ی منیش ئه‌م باسه به‌رده‌وامی به‌خۆه ده‌بینێت. من لێره پێناسی هونه‌ر ده‌که‌م به: (کارێکی به‌هره‌یی که تۆ ده‌یکه‌یت و دێنیته به‌رهه‌م و که‌سێکی تر پێشتر ئه‌و کاره‌ی نه‌کردوه یان پێی ناکرێت!) به‌ڵێ دوورنییه زۆربه‌مان ڕازی بین به‌م پێناسه ساده‌یه، به‌ڵام ئایه ئه‌مه ڕاستگۆیه و پێناسی ته‌واوی هونه‌ر و هونه‌رکاری روونداکاته‌وه؟
دادوه‌ریکردن و بڕیاردان له‌سه‌ر به‌هره‌ی هونه‌ری کارێکی بێهاوتا زه‌حمه‌ته چونکه سنورێکی زۆر باریك له نێوان به‌رهه‌مه‌کان هه‌ن که هه‌ندێك جار مرۆڤ توشی سه‌رلێشێواوی ده‌که‌ن، بۆ نموونه به‌ئه‌نجامدانی کلیپێکی گۆرانی، پێچانه‌وه‌ی چه‌ند ووشه‌یه‌ك له‌ژێر ناوی هۆنراوه، یا نیگارکاری کوتوپڕ، یاخود نمایشکردنێکی دڕاما و شانۆ، و هتد – ئایه ئه‌مانه هه‌موو کاری هونه‌رین؟ ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی پێناسی سه‌ره‌وه بڕۆین، بێگومان ئه‌مانه هه‌موو به‌رهه‌می هونه‌رین و کارمه‌نده‌کانیان پێویسته به هونه‌رمه‌ند بناسرین؟ ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا پرسیارێکی تر دێنێته کایه‌وه – ئایه کێ هونه‌رمه‌نده و کێ هونه‌رمه‌ند نیه، و به‌ڵکو که‌سانێك چه‌واشه‌ی ووشه‌ی هونه‌ر بونه و خۆیان به هونه‌رمه‌ند ده‌ناسن؟ ئایه ده‌توانین مرۆڤێکی هونه‌ر نه‌ناسی لادێیه‌ك که زیره‌کیه‌کی باشی تێدایه بۆ بنیات نانی خانویه‌کی زۆر جوان به قور، به هۆی ئه‌و به‌هره‌یه‌وه‌ی که هه‌یه‌تی پیناسی هونه‌رمه‌ندی بۆ بکه‌ین، یان ژنه کوردێکی نه‌خوێنه‌وار به‌ڵام زۆر بلیمه‌ت له دروست کردنی مافور و به‌ڕه‌ی زۆر نازدار و پڕ نه‌خشونیگار، ئه‌ندازیارێك که دیزاینی کۆشکێکی زۆر به‌رز ده‌کات، دارتاشێك که کورسیه‌کی نایاب له دار دروست ده‌کات به‌بێ به‌کارهێنانی بزمار بۆ گرێدانی پارچه‌کان به‌یه‌که‌وه، ئاسنگه‌رێك که له ئاسن په‌یکه‌ر و نه‌خش له ڕووی ده‌رگا و په‌نجه‌ره داده‌ڕێژێت، یان شوانێك که له قامیش دو‌زه‌له دروست ده‌کات و خۆبه‌خۆ فێری ئاواز و مۆسیقا ژه‌نین ده‌بێت؟ نمونه‌ی تر گه‌لێك زۆرن، به‌ڵام ئایه ئه‌مانه هونه‌رمه‌ندن یان نا، ئایه ده‌توانین به‌هره‌کانینان به هونه‌رکاری پێناس بکه‌ین؟ بۆ وه‌ڵام من ده‌ڵێم بێگومان به‌هره‌کانیان پڕن له زیره‌کی و وه‌ستایی به‌ڵام به‌گشتی له جیهاندا ئه‌م که‌سانه ناوی هونه‌رمه‌ندیان پێنابه‌خشرێت، به‌ڵکو، زیاتر به به‌رهه‌مهێنه‌ر، وه‌کو له ئینگلیزی پێی ده‌وترێت ئینڤێنته‌ر یاخود مرۆڤی پڕۆفێشناڵی ته‌کنیکی پێناس ده‌کرێن، ئه‌مه‌ش ئه‌و سنوره باره‌یکه دێنێته ڕوو که پێشتر باسم لێکرد که ده‌بێته هۆی سه‌رلێشێواوی له پێناسه‌کردنی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ند. چونکه هه‌موو زۆر چاك ده‌زانین که ئه‌م مرۆڤانه‌ش خاوه‌ن به‌هره‌یه‌کی تایبه‌تن و ئه‌و کارانه‌ی ئه‌وان ده‌یکه‌ن له توانای هه‌موو که‌سێکی تر نیه، که‌وابو ئه‌ی بۆ ئه‌وانیش هونه‌رمه‌ند نه‌بن و به‌رهه‌مه‌کانیان نه‌که‌ونه پیشانگاکان، سه‌ر ته‌له‌ڤیزیۆن، یاخو بڵاونه‌کرینه‌وه له دیڤیدی و له بازاردا؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بۆ خوینه‌ری به‌رێز به‌جێ دێڵم، چونکه باسه‌که زۆری ده‌وێت و لێره ته‌واو نابێت.
به‌ڵام ئه‌مه یارمه‌تیمان ده‌کات هه‌ندێك ئاسانتر پیناسێك کاره هونه‌ریه‌کان بکه‌ین وه‌ك ئه‌وه‌ی کام به‌رهه‌می هونه‌ری به‌رهه‌می مردون و کامیان به‌رهه‌می زیندون؟ مه‌به‌ستم لێره زۆر ڕوونه، ئه‌و کارانه‌ی که مرۆڤه‌که خۆی به به‌هره‌یه‌کی هونه‌ری پێناسی ده‌کات، له کاتێکدا کاره‌که ته‌نها به‌رهه‌مێکی چاولێکه‌ریه، هیچ ڕه‌سه‌نیه‌تی هونه‌ری پێوه‌دیار نییه، به‌ڵکو به ماوه‌یه‌کی که‌م، به بێ زۆر پێداچونه‌وه و لێکۆڵینه‌وه کاره‌که دروستکراوه به ناوی هونه‌ره‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه. نموونه‌ش بۆ ئه‌م کارانه، زۆربه‌ی فیلمه کوردیه سینه‌ماییه‌کانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی، زۆربه‌ی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپه‌کان که ته‌واو چاولێکه‌ری به‌رهه‌مه ئه‌وروپی و ئه‌مریکاییه‌کان ده‌که‌ن به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌قت، هه‌روه‌ها، ئه‌و مرۆڤانه‌ی که ده‌ست ده‌ده‌نه فڵچه‌و یه‌کسه‌ر خۆیان به هونه‌رمه‌ند ده‌ناسن، یاخود ئامێرێکی مۆسیقا ده‌ژه‌نن یان پێده‌نینه سه‌ر شانۆ دڕامای بێسه‌روشوێن نمایش ده‌که‌ن، یان له ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کان به ناوی کۆمیدیا و نواندنه‌وه قسه‌ی نه‌سته‌قی شه‌قام و کوڵان دوباره ده‌که‌نه‌وه، یان که‌سێکی کورد که چه‌ند ووشه‌یه‌ك پێکه‌وه ده‌نێت، خۆی لێمان ده‌کات به نووسه‌ر، یا هه‌ندێك کورته فیلمێكی تاڵ و بێ مانا دێننه به‌رهه‌م. ئه‌مانه، نه‌ك هه‌ر له مانای ڕه‌سه‌نی هونه‌ر نه‌گه‌یشتون به‌ڵکو زۆر جار کاره‌کانین زه‌ره‌رمه‌ندن چه‌نکه هونه‌ری ڕاسته‌قینه پشتگۆی ده‌خه‌ن و به‌ره‌و هه‌ڵدێری ده‌به‌ن. بێگومان ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌مان له‌سه‌ر مه‌یدان بن، ئه‌وا ڕه‌نگه ساڵه‌های ساڵی بوێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی خاوه‌نی ئه‌م مرۆڤانان بتوانێت له‌م سه‌رگه‌ردانیه خۆی ڕزگارکات، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له ناو کوردا هونه‌رمه‌ندی زۆر به‌رز و به‌ڕێز هه‌ن، ئه‌وانیش زیاتر خۆیان نا‌یننه پێشه‌وه و باڵیان فش ناکه‌نه وه‌کو ڕۆسته‌می مه‌یدان، به‌ڵکو ئه‌و مۆرڤانه هه‌ستی هونه‌ریان زۆر به‌رزه و لێده‌گه‌رێن که به‌رهه‌مه‌کانین بڕیار له سه‌ر پێناسیان بدات وه‌ك هه‌نه‌رمه‌ند. جیاوازی نێوان هه‌نه‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه و هونه‌رمه‌ندی چا‌ولێکه‌ر و چه‌واشه گه‌لێك زۆرن، ئه‌وه‌ی من لێره ده‌مه‌وێت په‌نجه‌ی بخه‌مه سه‌ر خاڵی کات ته‌رخانکردنه بۆ به‌رهه‌م هێنان، ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی هونه‌ری زیندو و هونه‌ری مردو ڕون ده‌کاته‌وه. نمونه‌ی باسه‌که‌م زیاتر له باره‌ی به‌هره‌ی هونه‌ری فیلمکاریه چونکه خۆم شاره‌زاییه‌کی به‌رفراونم هه‌یه له‌م بواره. هونه‌رمه‌نده چه‌واشه‌کان که ته‌نها لای خۆیان پێناسی هونه‌رمه‌ندیان لیده‌کرێت، بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمێکی سینه‌مایی، که‌مترین ماوه، که‌مترین کات و بیر و هۆش به‌کاردینن، جا ئایه به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ی که به‌رهه‌می فیلمێك هه‌ر ئه‌وه‌نده کاتی ده‌وێت، یاخود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ بینه‌ری کورده و به‌ڕاستی سه‌رکه‌وتنی کاره‌که‌ی له‌وه‌دا ده‌بینێت که د‌وو هاور‌ێ و د‌وو خزم بڵین ده‌ستخۆش و له به‌ڕنامه‌یه‌کی ته‌له‌ڤیزیۆنیش باسێکی له‌سه‌رکرێت. به‌ڵام دوای مانگێك یان سالێك ئه‌و به‌رهه‌مه ئاوه‌وئاو چوو و که‌س له‌یادی نه‌ما. هۆیه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌که به ماوه‌یه‌کی زۆر کورت دروست کراوه بۆیه به ماوه‌یه‌کی زۆر کورتیش ژیانی له‌ده‌ست ده‌چێت – واته چووه ناو ده‌سته‌ی هونه‌ری مردوه‌وه. به‌ڵام کاتێك که بۆ فیلمێکی سینه‌مایی به‌رهه‌مهێنه‌ر زیاتر له د‌وو ساڵ کاتی پێوه‌به‌سه‌ر ده‌بات، ئه‌مه‌ش نه‌ک ته‌نها کورد، به‌ڵکو له ئه‌ورپا و له ئه‌مه‌ریکاش، زۆر جار باس ده‌کرێت که له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردن به به‌رهه‌مه‌که و پرۆده‌کشن تاکو کۆتایی هێنان هه‌ر فیلمێك نزیکه‌ی چوار ساڵی پێ ده‌چێت. بۆ نمونه ئه‌ڤه‌تار – ی جه‌یمس کامیرون به دوانزه ساڵ و گاندی ریتچارد ئێتێنبره بیست ساڵی پێچ‌و. ئه‌گه‌ر ته‌مه‌شای فیلمکاری ستانلی کوبریك بکه‌ین ده‌بینین له نێوان هه‌ر فیلمێکی پینج یان شه‌ش ساڵ کاتی به‌سه‌ر چوه. ئایه ئه‌مانه لێێ نازانن بۆیه ئه‌وه‌نده‌یان به‌سه‌ر ده‌چێت بۆ به ئه‌نجامدانی به‌رهه‌مێك؟ نه‌خێر، ئه‌مان ده‌یانه‌وێت هونه‌ره‌که‌یان نه‌چێته پاڵ هونه‌ری مردو وه‌کو زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی ده‌رهێنه‌رانی کورد، به‌ڵکو هونه‌ره‌که‌یان زیندو بمێنێته‌وه بۆ مێژوو. هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌شه که من فیلمه‌کانم دێنمه به‌رهه‌م، بۆ نموونه گه‌لی کورد سوالکه‌ر نییه – د‌وو ساڵ کات – براکانی کارزان، هه‌ڵهاتن له ناوچه‌ی پارێزراو – د‌وو ساڵ – هه‌ڵپه‌ڕین بۆ ئازادی – د‌وو ساڵ و گه‌ڕانه‌وه بۆ که‌رکوك، ساڵیك له‌ناو ئاگر، به د‌وو ساڵ. هه‌ر بۆیشه که ئه‌م فیلمانه ژیان درێژن و سه‌ر به هونه‌ری زیندون، به‌رده‌وام له‌م ووڵات و له‌و ووڵات نمایشکردنیان دووباره و سێ باره ده‌کرێته‌وه چونکه به‌رهه‌مه‌کان هیلاکیه‌کی زۆریان به خۆوه بینیوه، تاکو ده‌مێنن به‌رهه‌می زیندون. نمونه‌ش بۆ ئه‌م کاره ئه‌وه‌یه که له‌م هه‌فته‌یه‌دا، له له‌نده‌ن رۆژی یه‌کشه‌م 25ی مانگی چوار فیلمی گه‌ڕانه‌وه بۆ که‌رکوك دوباره نمایش ده‌کریته‌وه، هه‌رچه‌نده فیلمه‌که زیاتر له پێنچ ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی کرا. ئه‌م شێوه‌کاریه لای من زۆر گرنگه چونکه بۆ من بایه‌خدان به چۆنایه‌تی به‌رهه‌م هو‌نه‌ره‌که‌ت زیندو ڕاده‌گرێت، به‌ڵام چه‌ندایه‌تی زۆربه‌ی کات توشی ته‌گه‌ره‌ت ده‌کات و به‌رهه‌مه‌که‌ت له ماویه‌کی زۆر کورت‌دا خۆی له پاڵی هونه‌ری مردو ده‌بینێته‌وه. هه‌ر بۆیه‌شه که ئه‌وا ماوه‌یه‌که، هاورێی ئازیزم هه‌ردی شه‌یدا زۆر به سه‌ر ئێشه‌وه به‌ڵام به خۆڕاگری و سه‌بره‌وه خه‌ریکی هاریکاریکردنمه له دیزاین و به‌رهه‌مهێنانی ماڵپه‌ڕه‌که (وێبسایده‌که‌م):
www.karzanfilms.com
که لێره‌دا ده‌یخه‌مه به‌رده‌ستی تۆش بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتێك به ناو هونه‌رکاری ژیانی مندا بکه‌یت، که ئه‌مه یه‌که‌م جاره من هه‌موو کاره‌کانم ده‌خه‌مه به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ر. تکایه، هیج دڵگران مه‌به به‌ناردنی سه‌رنج و هه‌ڵوێست و بۆچونه‌کا‌نت. زۆر شاد ده‌به‌م به هه‌واڵت وه هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می هونه‌ریت له‌به‌رده‌ستدایه، سڵمه‌که‌ره‌وه له پرسیارکردن و وه‌رگرتن ئامۆژگاری له‌که‌سانی له خۆت شاره‌زاتر، و له‌سه‌روی هه‌مووشه‌وه په‌له مه‌که له به‌رهه‌مهێنان چونکه بۆ هه‌موو ژینات یه‌ك کاری هونه‌ری سه‌رکه‌وتوت به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك هونه‌رمه‌ند بناسرێیت. كار زۆر بکه به‌ڵام خۆت دوور ڕاگره له کوڵتوری سقه‌تی خۆهه‌لکێشان و له‌خۆبایی بوون – له هونه‌ری مردو.
کارزان کرێکار شێره‌به‌یانی
London 21 April 2010
www.karzanfilms.com