له‌راپۆرتێكدا كه رێكخراوی وادی ئه‌ڵمانی به‌هاوكاری رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان WOLA به‌سه‌رپه‌رشتی پارێزه‌ر تارا عه‌لی عارف به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی WOLAو شه‌نگه ره‌حیم ئه‌ندامی رێكخراوی WOLA ئاماده‌یكردووه، هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ ئاستی خزمه‌تگوزاریی‌و شه‌فافیه‌ت له‌كاری ئه‌و لایه‌ن‌و رێكخراوانه ده‌كه‌ن كه چه‌ند شێڵته‌رێك له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
له سه‌ره‌تای ئه‌م راپۆرته‌دا كه كاركردنێكی مه‌یدانییه له‌سه‌ر شێڵته‌ره‌كانی (سه‌نته‌ری نه‌وا، ماڵی خانزاد، رێكخراوی ئاسوده، لانه‌ی ئارام‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ژنان)، ئاماژه به‌وه كراوه كه “وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ دۆزی ژنان‌و پاراستنیان له‌به‌رامبه‌ر توندوتیژی خێزانی‌و ناعه‌داله‌تیدا، له‌ناوه‌ڕاستی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌زمونێكی نوێ له‌كاركردن هاته‌ئاراوه كه ئه‌ویش “لانه‌كانی گرتنه‌خۆی ژنان، سه‌نته‌ر، شێڵته‌ر، ماڵ، په‌نا” بوون. كردنه‌وه‌ی شێڵته‌ر مۆدێلێكی نوێی كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كانه بۆ پاڵپشتیكردنی ژنان‌و پاراستن‌و داڵده‌دان‌و هاوكاریكردنیان له‌كاتی پێویستدا له‌لایه‌ن كه‌سانی له‌خۆبوردوی بواری چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، گروپه‌كانی داكۆكیكار له‌ژنان، رێكخراوه‌كانی سه‌ر به‌حیزب یان حكومه‌ته‌وه. له‌هه‌رێمی كوردستاندا ساڵی 1999 له‌شاری سلێمانی چه‌ند شێڵته‌رێك له‌یه‌ككاتداو وه‌ك سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌زموونێكی نوێ كرانه‌وه كه‌ئه‌وانیش بریتی بوون له:
+ خانه‌ی پارێزگاری ژنان، له‌لایه‌ن رێكخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تانی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراقه‌وه دامه‌زرا.
+ لانه‌ی ئارام، له‌لایه‌ن یه‌كێتی ژنانی كوردستانه‌وه دامه‌زراوه‌و به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
+ سه‌نته‌ری نه‌وا، كه بیرۆكه‌ی 7 رێكخراوی ژنان بوو له‌لایه‌ن رێكخراوی Wadi ئه‌ڵمانییه‌وه دامه‌زرا.
+ لانه‌ی هاوكاری، شێڵته‌رێكی تایبه‌ت بوو به‌بێلانه‌كان له‌هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر‌و مێ.
سه‌ره‌ڕای جیاوازی نێوانیان، هه‌ر یه‌كێك له‌و شێڵته‌رانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ناویانهاتووه به‌پێشه‌نگی دامه‌زراندنی شێڵته‌ر داده‌نرێن له‌كوردستاندا. له‌نێویشیاندا “سه‌نته‌ری نه‌وا” به‌هۆی فراوانی ژماره‌ی ئه‌و لایه‌ن‌و رێكخراوانه‌ی به‌شداربوون له‌دامه‌زراندنیدا‌و كرانه‌وه‌ی زیاتری به‌ڕووی ده‌زگا حكومیه‌كان‌و رێكخراوه‌كان‌و میدیادا توانی رۆڵێكی به‌رچاو له‌و بواره‌دا بگێڕێت”.
هه‌روه‌ها له‌م راپۆرته‌دا هاتووه كه “ئه‌زمونی كاركردنمان له‌پێناو روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی له‌كوردستان پێمانده‌ڵێت بوونی شێڵته‌ره‌كان له‌هه‌رێمی كوردستاندا پێداویستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌و به‌ربه‌ستێكی گرنگیشه له‌به‌رده‌م سنورداركردنی توندوتیژی به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه. به‌ڵام له‌میانه‌ی به‌دواداچونماندا بارودۆخی شێڵته‌ره‌كان پێمانده‌ڵێن كه‌دۆخی زۆربه‌ی شێڵته‌ره‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌ت‌و رێكخراوه‌كان له‌م هه‌رێمه‌دا له‌ئاستی پێویستدا نین‌و گرنگی ئه‌وتۆیان پێ نه‌دراوه. رۆڵی به‌سیستمكردنی شێڵته‌ر له‌لایه‌كه‌وه، پارێزگاری دولایه‌نه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه دابینده‌كات‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆ پاراستنی خودی شێڵتهرو كارمه‌نده‌كانیشی پێویسته.
له‌راپۆرته‌كه‌ی چاوی خه‌ڵكدا هاتووه” ئه‌وه‌ی له‌كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته‌دا به‌دیده‌كرا ئه‌وه‌یه كه‌به‌ڕێوه‌بردنی شێڵته‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بێ سیستم كار ده‌كه‌ن”. پاشان له‌م راپۆرته‌دا پشكنین بۆ چه‌ند شێڵته‌رێكی ژنان كراوه كه ئاوێنه چه‌ند به‌شێكی وه‌ك له‌راپۆرته‌دا هاتووه بڵاوده‌كاته‌وه.
سه‌نته‌ری نه‌وا
به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی وادی له‌نێوان ساڵانی 1999 بۆ ساڵی 2003 تا ئه‌و كاته‌ی كه به‌ته‌واوه‌تی شێڵته‌ره‌كه ته‌سلیم به حكومه‌تی هه‌رێم كراوه‌ته‌وه 480 ژن‌و كچ له‌م شوێنه‌دا داڵده دراون، كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 5 مانگ بۆ 80 ساڵ بووه‌و ماوه‌ی داڵده‌دانه‌كانیش له‌نێوان چه‌ند سه‌عات‌و رۆژێك تا ده‌گاته دوو ساڵ.
رونكراوه‌ته‌وه” له‌دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و شێڵته‌ره له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ته‌واوه‌تی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی دابه‌زیوه‌و له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌دا ئه‌و بینایه‌ی كه بۆ ئه‌م شێڵته‌ره ته‌رخانكرابوو كرا به شوێنی دابه‌شكردنی موچه‌ی كه‌مئه‌ندامان چه‌ندینجار به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڕراوه‌و كارمه‌نده‌كانی له‌ئاستێكی زانستی پێویستدا نه‌بوون، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كرا به‌سه‌نته‌رێكی راوێژكاری ده‌رونی‌و هیچ حاڵه‌تێكی وه‌رنه‌ده‌گرت، هیچ مرونه‌تێكی ئیداری بۆ دابیننه‌كراوه‌و زۆرجار له‌كاتی سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كاندا ئاگاداربوین بۆ كڕینی دایبیه‌ك بۆ مناڵی ژنێكی داڵده‌دراو یان گۆڕینی گڵۆپێك پێویست بووه كیتابێك بۆ به‌شه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی خۆیان بكرێت، له‌ساڵی 2009 ئه‌م شێڵته‌ره خرایه سه‌ر فه‌رمانگه‌ی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی “ئیداره‌ی سجنه‌كان”و ساڵی 2010 جارێكی دیكه خرایه‌وه سه‌ر چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی”.
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی سه‌نته‌ری نه‌وا ئاره‌زوو محه‌مه‌د، ته‌مه‌ن 28 ساڵ، ده‌رچووی به‌شی كۆمه‌ڵناسی له‌زانكۆی سلێمانی، وه‌ك توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، وتی ” زۆرینه‌ی ئه‌و توێژه‌رانه‌ی له‌شێڵته‌ره‌كانی تایبه‌ت به‌داڵده‌دانی ژنان كارده‌كه‌ن له‌ره‌گه‌زی مێینه‌ن، ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر (ره‌گه‌زی نێر) به ئێستاشه‌وه ئاماده‌ی ئه‌وه نین له‌شێڵته‌ره‌كان ئیش بكه‌ن، بۆیه ئه‌مه زۆر جار كێشه‌ی بۆ دروستكردوین. بۆ نمونه سه‌ردانی گوندێكمان كردووه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌ك، له‌به‌رئه‌وه‌ی توێژه‌ره‌كان هه‌موو ئافره‌ت بوون كه‌سوكاری حاڵه‌ته‌كه مه‌جبور روویان كردۆته سایه‌قه‌كه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه‌یان كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌چاوێكی جیاوازتر سه‌یری پیاو ده‌كات‌و پێیوایه له‌توانای ره‌گه‌زی مێینه‌دا نیه چاره‌سه‌ری كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكات”.
سه‌باره‌ت به سه‌نته‌ری نه‌وا چه‌ندین بۆچوون وه‌رگیراوه كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هاوشێوه‌ی ئه‌م بۆچونانه‌ی سه‌ره‌وه‌ن‌و به‌گشتی ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ئاستی تێگه‌یشتن بۆ كاری شێڵته‌ره‌كان سه‌ره‌تاییه، هه‌ربۆیه وه‌ك ئاماده‌كارانی ئه‌م راپۆرته پێمانوایه ئه‌م شێوازی مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ شێڵته‌ره‌كان حكومه‌تی هه‌رێم ده‌خاته ژێر گومانی جدی نه‌بون له‌په‌یامه‌كانیان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پرسی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان.
ماڵی خانزاد
له‌به‌رواری 10-12-2002 له‌شاری هه‌ولێر یه‌كه‌م شێڵته‌ری ژنان كرایه‌وه، پێش كردنه‌وه‌ی ئه‌م شێڵته‌ره ئه‌و ژنانه‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌كی ئاسایشیان هه‌بوایه له‌به‌ندیخانه داده‌نران‌و مامه‌ڵه‌ی تۆمه‌تباریان له‌گه‌ڵدا ده‌كرا. ئه‌م شێڵته‌ره به‌هاوكاری 10 رێكخراوی ژنان‌و ئافره‌تان‌و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و مافی مرۆڤ‌و رێكخراوی وادی ئه‌ڵمانی WADI دامه‌زرا‌و مۆڵه‌تی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی بۆ وه‌رگیرا، به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌زمونی كاری هه‌ماهه‌نگی‌و كێشه ئیدارییه‌كانه‌وه كه روبه‌ڕوی ئه‌م شێڵته‌ره بۆوه هه‌ر به‌زوویی “ماڵی خانزاد” دووچاری قه‌یران هات‌و ساڵی 2004 وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی هه‌ولێر تاكلایه‌نه ماڵی خانزادی به‌ڕێوه‌برد. به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی وادی له‌نێوان ساڵانی 2002 بۆ 2004 كۆی 115 ژن له‌م شێڵته‌ره‌دا داڵده‌دراون‌و هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆر باشی هه‌بووه له‌گه‌ڵ شێڵته‌ره‌كان‌و ده‌زگاكانی كوردستاندا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه‌ڕویان له‌م شێڵته‌ره كردووه.
له‌مانگی حه‌وتی ساڵی 2007 له‌ژماره 295 ی هه‌فته‌نامه‌ی “میدیا”دا له‌راپۆرتێك به‌ناوی “سوعاد دیوه دزێوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ئاشكرا ده‌كات ” چه‌ندین به‌ڵگه‌ی خراپ مامه‌ڵه‌كردن‌و سوكایه‌تیكردن به‌ژنان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی خانزاد ئاشكرا بوو. دواتر له‌ژماره 297ی هه‌مان هه‌فته‌نامه‌دا رێكخراوی وادی سه‌رجه‌م ئه‌و دۆكیۆمێنتانه‌یان ئاشكراكرد كه پێشتر هۆكارێك بوون بۆ ئه‌وه‌ی ماڵی خانزاد ئه‌و ئاڕاسته نه‌خوازراوه وه‌ربگرێت نه‌ك ئه‌و به‌رنامه مرۆییه‌ی كه‌بۆی داڕ‌ێژرابوو، له‌ده‌رئه‌نجامدا به‌ڕێوه‌به‌ری خانزاد‌و مێرده‌كه‌ی ده‌ستگیركران‌و دواتر له‌بارودۆخێكی گوماناویی‌و ناڕۆشندا ئازادكران‌و ناوی ماڵی خانزاد گۆڕدرا به”سه‌نته‌ری نه‌وای هه‌ولێر”.
له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ ماڵی داڵده‌دانی ئافره‌تان له‌هه‌ولێر، زۆر هاوكارمان بوون‌و دوای گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر رێگه‌مان پێدرا قسه له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كان بكه‌ین‌و بچینه شوێنی حه‌وانه‌وه‌و شوێنی خواردنیان ببینین، تا له‌نزیكه‌وه ئاگاداری حاڵی كه‌یسه‌كان‌و ئاستی دابینكردنی پێویستیه‌كانیان بین. له‌سه‌ردانه‌كه‌ماندا دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌كاندا له‌سه‌ر شوێن‌و حه‌وانه‌وه‌یان رازیبوونی خۆیان له‌ماڵی داڵده‌دان ده‌ربڕی‌و ئاسووده‌بوون به‌وه‌ی له‌وێ بن وه‌ك له‌وه‌ی له‌ماڵه‌وه توندوتیژییان به‌رامبه‌ر بكرێت.
رێكخراوی ئاسوده بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان ASUDA:
رێكخراوی ئاسوده بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان، له‌ساڵی (2001)ه‌وه مۆڵه‌تی فه‌رمی وه‌رگرتووه‌و چه‌ندین كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگی ناوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تی له‌ده‌سته‌ی دامه‌زراندنه‌كه‌یدان‌و شێڵته‌رێكی تایبه‌تی هه‌یه بۆ داڵده‌دانی ئه‌و ژن‌و كچانه‌ی روبه‌ڕوی مه‌ترسی كوشتن ده‌بنه‌وه‌و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ندینجار بانگه‌وازی له‌میدیا ناوخۆییه‌كانه‌وه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی پێویستدا ژنان روو له‌م شوێنه بكه‌ن.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كان بۆ ئه‌م رێكخراوه، چه‌ند ره‌خنه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی ئه‌دای ئه‌م رێكخراوه هه‌یه،
چ له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن‌و چ له‌لایه‌ن كه‌سانێك كه له‌م رێكخراوه‌دا پێشتر كاریانكردووه بۆ پرۆژه‌ی چاودێری شێڵته‌ره‌كان، له‌راپۆرته‌كه‌ی چاوی خه‌ڵكدا هاتووه” ئێمه له‌ماوه‌ی 3 مانگدا چه‌ندینجار سه‌ردانی رێكخراوی ئاسوده‌مان كرد به‌ڵام به‌بیانووی ئه‌وه‌ی “خانم ره‌حیم”ی به‌ڕێوه‌به‌ریان سه‌رقاڵه یان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته رێگه‌مان پێنه‌درا هیچ زانیارییه‌ك وه‌ربگرین”. به‌پێی وته‌ی كارمه‌نده‌كان هیچ كارمه‌ندێكی ئه‌م رێكخراوه، به‌بێ ره‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ر، مافی ئه‌وه‌ی نییه هیچ زانیارییه‌ك بدات یان چاوپێكه‌وتنێك ئه‌نجامبدات. دوای ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌رێكی زۆر داوای ئه‌وه‌یان لێكردین به‌كیتابێكی فه‌رمی داوای زانیاریان لێبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بده‌ن، ئێمه‌ش به نوسراوی ژماره 20 له‌به‌رواری 13-12-2009 ، ئه‌و داواكارییه‌مان ئاڕاسته‌كردن به‌ڵام له‌ڕۆژی بینینی به‌ڕێوه‌به‌ر له‌پرسگه‌كه‌یاندا ئاماده‌ی وه‌رگرتنی كتابه‌كه‌ش نه‌بوو.
دوای نزیكه‌ی (6) سه‌ردانی بێئاكام‌و چه‌ندین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ته‌نها بۆ بینینی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م رێكخراوه، دواجار له‌پرسگه ئه‌و به‌ڕێزه پێی راگه‌یاندین كه ئاماده نین هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر رێكخراو‌و شێڵته‌ره‌كه‌یان پێشكه‌ش بكه‌ن‌و پێی باش بوو ئه‌و زانیاریانه نهێنی بن، له‌كاتێكدا ئه‌و زانیاریانه‌ی ئێمه ده‌مانویست شتگه‌لێكی سه‌ره‌تایی‌و گشتی بوون وه‌ك ” په‌یڕه‌وی رێكخراو، شێوازی كاركردن، ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه رویان له‌م شوێنه كردووه، ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌شكراون، پێشنیار”.
یه‌كێك له‌و كارمه‌ندانه‌ی كه‌ماوه‌یه‌ك له‌ئاسوده كاریكردووه‌و “ناوی لای ئێمه (چاوی خه‌ڵك ) پارێزراوه” وتی به‌هۆی قبوڵنه‌كردنی كه‌موكوڕییه‌كانه‌وه وازی له‌كاركردن هێناوه‌و ده‌ڵێت: بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌و رێكخراوه كارم كردووه. له‌و ماوه كه‌مه‌ی كاركردنمدا كۆمه‌ڵێك كه‌موكوڕیم بینی كه‌پێم هه‌زم نه‌كرا، ئه‌مانه بوونه هۆكارێك بۆ وازهێنانم ” ئه‌و ژنانه‌ی له‌شێڵته‌ری رێكخراوی ئاسوده‌دا داڵده‌دراون ئاماده‌كارییان بۆ ده‌كرا بۆ ئاڵۆزبونی كێشه‌كانیان، هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان تاكلایه‌نه لای به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوه، ئه‌و ماوه‌یه‌ی من له‌و شێڵته‌ره‌دا بووم هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر نه‌كرا، وه‌ك حاڵه‌ته‌كان كه‌موكوڕییان زۆر بوو له‌ڕووی جل‌و به‌رگ‌و خواردن به‌ڵام بۆ لایه‌نی ئیداری‌و ئۆفیس زۆر پێویستی ده‌هات بۆ رێكخراوه‌كه به‌ڵام ئێمه وه‌ك كارمه‌ند به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌مانده‌زانی له‌كوێوه هاتووه!!”.
سه‌ره‌ڕای سه‌رجه‌م ئه‌م تێبینیانه‌ش ئێمه (چاوی خه‌ڵك ) پێمانوایه رێكخراوی ئاسوده پێویستییه‌كی هه‌نوكه‌ییه‌و بوونی شێڵته‌ر بۆ پارێزگاریكردن له‌ژیانی ژنانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو له‌سه‌روو هه‌موو پێویستیه‌كانه‌وه‌یه‌و بانگه‌واز ده‌كه‌ین كه ئه‌م شێڵته‌ره‌ی رێكخراوی ئاسوده چاكسازی تێدا بكرێت‌و به‌هه‌موو لایه‌كمانه‌وه هه‌ماهه‌نگ بین بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و چاكسازیانه. گرنگه ئه‌م شێڵته‌ره وه‌ك ئه‌زمونێكی سه‌ربه‌خۆ له‌كاری رێكخراوه‌یی‌و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا شه‌فافانه‌تر كاره‌كانی ئه‌نجامبدات‌و به‌ڕوی رێكخراوه‌كاندا كراوه‌تر بێت.
لانـه‌ی ئــارام
لانه‌ی ئارام وه‌ك یه‌كێك له‌پرۆژه‌كانی یه‌كێتی ژنانی كوردستان، ساڵی 1999 به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له‌و ژن‌و كچانه دامه‌زراوه كه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان له‌سه‌ره‌و ئه‌م هه‌وڵده‌دات چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌كانیان بدۆزێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی “لانه‌ی ئارام” له‌ساڵی 2009 دا 79 ژن رووی له‌و سه‌نته‌ره كردووه‌و له‌كاتی سه‌ردانه‌كانی ئێمه‌دا پێیان وتین كه 12 ژن له‌شێڵته‌ره‌كه‌یاندایه. هه‌رچه‌نده كارمه‌ندانی شێڵتهرو به‌ڕێوه‌به‌ر زۆر به گه‌رمی پێشوازییان لێكردین، به‌ڵام ئاماده نه‌بوون هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر كه‌یسه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن‌و رێگه‌شیان پێنه‌داین چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌دا بكه‌ین كه له‌و لانه‌یه‌دا داڵده‌دراون به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ستراتیجیه‌تی كاری ئه‌وان وا ده‌خوازێت. ئه‌م شێڵته‌ره به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه كه‌مترین راگه‌یاندن بۆ كاره‌كانیان ده‌كه‌ن‌و ته‌نها له‌لایه‌ن یه‌كێتی ژنانی كوردستانه‌وه ئاڕاسته ده‌كرێت.
لانه‌ی ئارام له‌چاره‌سه‌ركردنی چه‌ندین جۆر كێشه‌ی وه‌ك لاقه‌كردن، به‌زۆر به‌شوودان، به‌منداڵی به‌شوودان، هاوكاربووه كه هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌بنه مایه‌ی كێشه‌ی گه‌وره‌و مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر ژیانی ژنان.
له‌یلاخان به‌ڕێوه‌به‌ری لانه‌ی ئارام له‌ساڵی 2001 له‌و شێڵته‌ره‌دا كار ده‌كات‌و له‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی كاروباری شێڵته‌ر به‌م شێوه‌یه بۆمان دوا “پێویست ده‌كات سه‌نته‌ری داڵده‌دانی ژنان، سه‌نته‌رێكی گه‌وره بێت چۆن له‌وڵاتانی پێشكه‌وتوو چۆنێتی بینای سه‌نته‌ر ره‌چاوكراوه، تا بتوانرێت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كاندا بژین‌و به‌شێوه‌یه‌ك بێت پۆلێنكردنی هه‌موو كه‌یسه‌كان بێت‌و جیا بكرێنه‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه سه‌نته‌ره‌كه‌مان بچوكه ژماره‌یه‌كی كه‌م وه‌رده‌گرین به رێژه‌ی 25 كه‌یس، ئه‌وه‌ش هه‌ر زۆره”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ژنان/ سلێمانی
به‌مه‌به‌ستی سنوردانان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان، له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمدا ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه دامه‌زرا، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی پرسی توندوتیژی دژی ژنان له‌كوردستان
له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌نگیدایه‌وه‌و رێكخراو ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان‌و میدیا جیهانی‌و ناوخۆییه‌كان به‌دواداچونیان بۆ ئه‌م پرسه كرد.
ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه شێڵته‌رێكی تایبه‌تیان هه‌یه‌و به‌وته‌ی خۆیان به‌بێ مه‌رج حاڵه‌ت وه‌رده‌گرن. له‌كاتی سه‌ردانمان بۆ ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه وتیان” هه‌ر ئافره‌تێك سه‌ردانمان بكات كه‌توندوتیژی به‌رامبه‌ر كرابێت ئێمه له‌شێڵته‌ری تایبه‌ت به‌خۆماندا داڵده‌ی ده‌ده‌ین، شێڵته‌رێكی كاتییه‌و بۆ ماوه‌ی (72) كاتژمێر داڵده‌یان ده‌ده‌ین، به‌ڵام زۆرجار پێویستیان به‌كاتی زیاتره، بۆ نمونه كێشه‌مان لایه به (2)مانگ یان زیاتر كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت‌و ده‌مێنێته‌وه، دوای ده‌رچوونیان له‌شێڵته‌ری تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌به‌رایتیه‌كه به‌دواداچوون هه‌یه بۆ كێشه‌كان له‌رێی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی یان سه‌ردانه‌وه، په‌یوه‌ندیشمان له‌گه‌ڵ شێڵته‌ره‌كانی هه‌ولێرو دهۆكدا هه‌یه. هه‌ندێكجار ژنان به ته‌له‌فۆن داوای هاوكاری ده‌كه‌ن كه له‌ماڵه‌وه حه‌پسكراون، ئێمه‌ش له‌رێی پۆلیسه‌وه ده‌توانین ئه‌و ئافره‌ته بهێنینه لای خۆمان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ی. رێژه‌ی توندوتیژی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌ك توندوتیژی تاوانه سوكه‌كانی وه‌ك (لێدان، جنێو،…) زیادی كردووه، به‌ڵام تاوانی قورسی وه‌ك “كوشتن، اغتصاب” تا راده‌یه‌ك كه‌می كردووه”.
كاك پشده‌ر كه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی یاسایه وتی: ” تا ئێستا ئه‌م شێڵته‌ره له‌ئاستی پێویستدا نییه، چونكه تازه‌یه‌و شێڵته‌ره‌كه‌ی ئێمه كاتییه بۆیه پێویسته شێڵته‌رێكی دائمی هه‌بێت، هه‌روه‌ها پێویسته خول‌و راهێنان بۆ كارمه‌ندانی ئه‌و شێڵته‌رانه بكرێت بۆئه‌وه‌ی شاره‌زایی زیاتریان هه‌بێت”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچونی توندوتیژی دژی ژنان له‌سلێمانی روبه‌ڕوی چه‌ندین تێبینی بۆته‌وه، چاودێرێك له‌سایتی ئاوێنه له‌به‌رواری 24-4-2010 ده‌ڵێت: ” له‌ساڵی 2009وه پێنج جار به‌ڕێوه‌به‌ر گۆڕاوه كه هیچیان ژن نه‌بوون. له‌پێنج به‌ش ته‌نها به‌رپرسی یه‌ك به‌شیان ژنه، 100 كارمه‌ند كاری تێدا ده‌كه‌ن ته‌نها 3 دانه‌یان ده‌رچووی به‌شی كۆمه‌ڵناسین كه هه‌ر سێكیان پیاون، ته‌نها یه‌ك ده‌رونناسی تێدایه، له‌بنكه‌ی داڵده‌دان له‌كۆی 15 كارمه‌ند ته‌نها یه‌ك ده‌رچووی كۆلیژ‌و یه‌ك كه‌سی دیكه شاره‌زایی پێشوتری ئه‌م كاره‌یان هه‌یه “
سه‌رچاوه:
هه‌ردو ماڵپه‌ری _ ئاوێنه. _ چاوی خه‌ڵك.