سازدانی: ماڵپه‌ڕی هاوپشتی : یاسای خۆپیشاندانه‌کان له‌کوردستان له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا شه‌پۆلێکی فراوانی له‌ناڕه‌زایه‌تی له‌نێو جه‌ماوه‌ری کوردستاندا خوڵقاند و زۆر شار‌و شارۆچکه‌ی کوردستان خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌تی له‌دژی ئه‌م یاسایهبهخۆیهوهبینی و له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له‌شه‌قامه‌کانی ژماره‌یه‌ک له‌پایته‌خت و شاره‌کانی ئه‌وروپا له‌به‌رانبه‌ریدا به‌رزبۆوه. خودی ده‌رکردنی یاساکه‌و نیاز‌و مه‌رامه‌کانی پشت دهرکردنیو ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه‌ی کهبهرانبهری وه‌ستایه‌وه‌و ئایندهی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه، کۆمه‌ڵێک پرسیار دروست ده‌که‌ن، که‌ده‌کرێت له‌ڕوانگه‌ی جیاوازهوهوهڵامی جۆراوجۆریان پێ بدرێته‌وه. ماڵپه‌ڕی هاوپشتی بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌و به‌ڕێخستنی دیالۆگ له‌سه‌ر ئه‌م پرسهزنجیرهیهک گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک نوسەر و ڕووناکبیر، هه‌ڵسوڕاوی سیاسی و جهماوهریو که‌سانی خاوه‌ن نه‌زه‌ر ئه‌نجام ده‌دات.
خوازیارین له‌به‌ڕێزتان که‌به‌شداری له‌م بابه‌ته‌دا بکه‌ن و له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا تاکو 25ی ئه‌م مانگهوهڵامی ئه‌م پرسیارانه‌یان به‌شێکیان بده‌نه‌وه‌و هه‌روا هه‌ر پێشنیارێکی دیاریکراوتان سه‌باره‌ت به‌م بابهتهههیهئاگادارمان بکه‌نه‌وه:
دارا ئه‌حمه‌د: پێشه‌کی: جگه‌له‌و یاسایه‌ی که‌ئێستا لێیده‌دوێن، خه‌ڵکی کوردستان به شێوه‌یه‌کی گشتیی گرفتگه‌لێکی زۆریان ههیهلهگهڵ ئه‌و یاسایانه‌ی که‌له‌په‌رله‌مانی کوردستان ده‌رده‌چن، ئه‌ویش لهبهرئهوهیهکهجگهلهوهی یاساکان به‌شێوه‌یه‌کی گشتیی رێوشوێنێکن بۆ سه‌رکوتکردنی ئازادییه‌کان و له‌لایه‌ن خودی چه‌وسێنه‌ران به‌رانبه‌ر چینهههژار و به‌شخوراوه‌کان داده‌ڕێژرێن.. خودی په‌رله‌مانه‌که‌ش که‌ئه‌و یاسایانهدادهڕێژێ ته‌واو حیزبیی و وابهستهیهبهکهسهدهسهڵاتدارهکانی نێو حیزبهکانواتهئهندام په‌رله‌مانه‌کان به‌هۆی ملکه‌چبوونیان بۆ بهرژهوهندییهتهسکهکانی حیزبه‌کانیان و به‌تایبه‌تییش سه‌رۆک و کهسهباڵادهستهکانی نێو حیزب ناتوانن بیر له‌داڕشتنی یاسایه‌ک بکهنهوهکهلهبهرژهوهندی گه‌ل دایه‌یان هه‌مواری یاسایه‌ک بکه‌ن که‌به‌پێی پێویست له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندن و گۆڕانکارییهنوێیهکانی نێو کۆمه‌ڵ ده‌گونجێ، ته‌نانه‌ت رێز له‌و سوێنده‌ی خۆشیان ناگرن – ههرچهندهسوێند چه‌مکێکی دینیی و ئایدیالیستیی هه‌یه‌و بۆ کاری یاسایی ناله‌بار و نه‌شیاوه- که‌پێش ده‌ستبه‌کاربوون ده‌یخۆن وگوایهبهدوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌ل و نیشتیمانهوهن.
هاوپشتی: له‌زۆر سۆنگهوهڕهخنهلهیاساکهگیراوه، به‌بڕوای ئێوهسهرهکی ترین که‌م و کوڕی، یان لایهنهجێ ڕه‌خنه‌کانی ئه‌م یاسایهچین؟
دارا ئه‌حمه‌د: زۆرێک له‌لایه‌نه‌کانی ئه‌و یاسایهجێگهی ره‌خنه‌ن به‌ڵام کهلهبنچینهدا ئه‌و یاسایهپیلانێکی دهسهڵاتپارێزیی بهرپرسهحیزبییهکانی نێو دهسهڵاتهلهرێگهی چه‌ند ئه‌ندام پهرلهمانێکهوهبۆ له‌قالبدان و سه‌رکوتی ئازادییه‌کانی ئه‌و خۆپیشاندان و مانگرتن و کۆڕ و کۆبوونهوانهیهکهناڕهزایهتییان تێدا ده‌رده‌بڕدرێ له‌پێناو وه‌ده‌ستهێنانی ماف و ئازادییه‌کانی گه‌ل، ئێمهتهنیا له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانهدهدوێین کهبڕبڕهپشتی پیلانه‌که‌ن:
یه‌که‌م: هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا به‌هۆی بڕگهچواری ماده‌ی یه‌که‌م (لێژنه‌ی رێکخه‌ری خۆپیشاندان)١ ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سک ده‌کرێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و لێژنهیهبۆ رێکخستنی به‌رنامه‌ی خۆپیشانده‌ران بێ له‌نێو خۆیان کارێکی ئه‌رێنییه، به‌ڵام مه‌به‌ستی ناواخنی یاساکهلهو رووهوهبۆ ئهوهیهکهترسێک بداته‌به‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی کهچاڵاکن و رۆڵی کاریگه‌رییان هه‌یه‌بۆ هه‌ڵگیرسانی خۆپیشاندانهکهبهوهی که‌ئه‌گه‌ر رووداوێکی نه‌خواستراوی لێکهوتهوهبهتایبهتیش بۆ ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌وا لێژنهکهبهرپرس بن و تووشی لێپرسینه‌وه‌و سزادان بن، که‌ئه‌وه‌ش وادهکاههر له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی بیرکردنهوهبۆ رێکخستنی خۆپیشاندان که‌م که‌س هه‌بێ بتوانێ یان بوێرێ ئه‌و بهرپرسیاریهتییهبگرێتهئهستۆ و ببێتهرێکخهری خۆپیشاندان.. به‌مه‌ش دروستبوونی خۆپیشاندانه‌کان زۆر زه‌حمه‌ت و قورس ده‌بێ و هه‌ر لهسهرهتاوهلهمپهری دهخرێتهبهردهم.
دووه‌م: برگه‌ی سێیه‌م لهمادهدوو دا ده‌بێژێ: ( نابێ مه‌به‌ست له‌خۆپیشاندان هاندانی گرووپێک دژی گرووپێکی دیاریکراو بێت به‌هۆی ( ئاین یان نه‌ته‌وه‌یان ره‌گه‌ز یان هاندانی گرووپێک دژی گرووپێکی دیکه‌بێت)٢. ئه‌و بڕگهیهدهبێتهرێگر له‌به‌رده‌م ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تییه‌کانی وه‌ک:
– ئه‌و میلله‌تانه‌ی که‌له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی میللهتێکیدی ماف و ئازادییه‌کانیان پێشێل ده‌کرێن.
– ئه‌و که‌سه‌بێ دین و ئه‌و کهسهدیندارانهی که‌له‌لایه‌ن ده‌قێکی دژه‌مرۆیی دینێک یان هه‌ڵسوکه‌وتی خراپی دیندارانی دینێکیدی ماف و ئازادییه‌کانیان پێشێل ده‌کرێن.
– ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له‌لایه‌ن ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ریان مافه‌کانیان پێشێل ده‌کرێن به‌تایبه‌تیی ره‌گه‌زی مێ به‌رانبه‌ر به‌ره‌گه‌زی نێر و نێرسالاریی. له‌کۆتایی بڕگه‌که‌ش که‌ده‌رفه‌تی تێدا هه‌یه‌بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک لاستیک لهیهکبکێشرێ بۆ ئه‌وه‌ی رێ له‌ده‌ڕبڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی که‌سانێک یان پارت و گرووپێک به‌رامبه‌ر پارت یان گرووپێکی نێو ده‌سه‌ڵات بگرێ.
سێیه‌م: سه‌رتاپای ماده‌ی سێیه‌م به‌هێزترین و گورچکبڕترین گورزی له‌ماف و ئازادییه‌کانی ئه‌و کهسانهداوهکهدهیانهوێ هه‌ر جۆرهناڕهزایهتییهک به‌خۆپیشاندان و مانگرتن و کۆڕ و کۆبوونهوهجهماوهرییهکان ده‌رببڕن، چونکه:
– له‌بڕگه‌ی یه‌که‌م مۆڵه‌ت دهکاتهزنجیرێک له‌پێی خۆپیشاندانه‌کانی ده‌کا و مۆڵهتدهریش هه‌مان ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌سه‌ڵاتن ده‌بن کهپارێزگاریی بێ به‌ند و مه‌رج له‌ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن و خۆپیشاندانه‌کانیان له‌به‌رانبه‌ردا ده‌کرێن.. واتهوهزیر و سه‌رۆکی یه‌که‌کارگێڕییه‌کان، ئهوهرێک وه‌ک ئهوهوایهکه(به‌ز بهکتک بسپێری)!
– برگه‌ی دووه‌م هێنده‌بێ شه‌رمانه‌و خۆسهپێنهرانهدهبێژێ: (نابێ خۆپیشاندان بکرێت، … تد )٣ مه‌گه‌ر ئه‌و گوزارشتهلهیاسا قهرقۆشییهکانی دهسهڵاتهتا سه‌ر ئێسقان زۆردارهکانهوههاتبێ، ئه‌ویش به‌بیانووی ئهوهیهکهدهبێ داوایه‌ک به‌و کهسهدهسهڵاتدارانهپێشهکهش بکرێ که‌دژ به‌هه‌ر خۆپیشاندانێکن کهگچکهترین ناڕه‌زایه‌تیی تێدا ده‌رببڕدرێ، مه‌به‌سته‌که‌ش ته‌نیا بۆ ئهوهیهکهئهگهر خۆپیشاندانهکهمهترسییهک بۆ ده‌سه‌ڵات دروست بکا ئهوهبهئاسانیی چه‌ندین بڕوبیانووی بێ واتای بۆ بهێننهوهبۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندیی نهدهنهداوایهکهبۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان. ده‌بێ گه‌مژه‌یی لهوهپتر چیدی بێ که‌یه‌کێک به‌یه‌کێک بڵێ: ئه‌من دوژمنی تۆمهبهڵام ئه‌گه‌ر بته‌وێ زلله‌یه‌کم لێبده‌ی یان خواستێکت هه‌بوو ده‌بێ بێی داوام لێبکه‌ی تا رهزامهندییت پێ بده‌م!
– بڕگه‌ی سێیه‌م هه‌ر به‌ته‌واویی نێوه‌ڕۆکی خۆپیشاندان پووچ ده‌کاته‌وه‌و دهیکاتهگردبوونهوهیهکی بێ واتا یان گردبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ ستایشی ده‌سه‌ڵاتداران، چونکهدهبێژێ خۆپیشاندان رهتدهکرێتهوهئهگهر زیان به‌سیسته‌م و ئاکاری گشتیی بگه‌یه‌نێ، باشهخۆ ئه‌گه‌ر سیسته‌م و ئاکاری گشتیی باش بن یان وه‌ک ئه‌وه‌بن که‌خه‌ڵک ده‌یانه‌وێ ئه‌وه‌ئه‌و کات هیچ خۆپیشاندانێک پێویست نابێ تا ناڕه‌زایه‌تیی تێدا ده‌رببڕدرێ، هه‌ر خۆپیشاندانێکی ناره‌زایی ئامێزیش ئه‌گه‌ر دژ به‌ئاکاری گشتییش نه‌بێ ئه‌وه‌بێگومان به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌دژ به‌سیسته‌م بێ و زیانیشی پێ ده‌گه‌یه‌نێ، کهواتهبهپێی ئه‌و دهقهسیستهم پارێز و لایه‌نگره‌ی ئاکارهخراپهگشتییهکان نابێ رێگهبههیچ خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زایه‌تی ئامێز بدرێ. ئهوهدیارهکه(دۆم کڵاش بۆ خۆی بچنێ، باشترین کڵاش ده‌چنێ!).
– بڕگه‌ی چواره‌م، ئه‌و ماوه‌و ماوهکارییهی که‌له‌و بڕگه‌یه‌دا هاتووه‌بۆ تانه‌دان لهبڕیاڕی ره‌تکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و بهداگاگهیاندنی ده‌رکردنی بڕیارێکیدی وا ده‌کا خۆپیشاندان هه‌ر له‌دایک نه‌بێ ئه‌گه‌ر له‌دایکیش بوو ئه‌وا بهمرداریی له‌دایک بێ!
– بڕگه‌ی پێنجه‌م، واته‌ئه‌و بۆنانه‌ی که‌ده‌سه‌ڵاتداران رێ‌یان بۆ خۆشکردووهببێتهبۆنهیهکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی و دینیی کهلهبهرژهوهندییهکانی خۆیان دایهمۆڵهتی پێ ناوێ، به‌ڵام بۆنه‌یه‌ک بۆ نموونهرۆژێک بۆ ئازادیی گووتن یان رۆژێک دژ بهگهندهڵیی یان رۆژێک بۆ وهستانهوهدژ بهتوندتیژیی و سێداره‌یان هه‌ر رۆژێک کهلهبهرژهوهندیی گه‌ل دایهدهبێ به‌مۆڵه‌ت رێگه‌ی لێبگیردرێ!
چاره‌م: له‌ماده‌ی ده‌یه‌م دا ده‌بێژێ: (هه‌رکه‌سێک سه‌رپێچیی حوکمه‌کانی ئه‌م یاسایهبکات،سزای به‌ند کردنی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت،…تد)٤، هیچ خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زایه‌تی ئامێز ناتوانێ گه‌ره‌نتیی ئه‌وه‌بکا که‌زیان به‌سیسته‌م و ئاکاری گشتیی نه‌گه‌یه‌نێ، بهڵکهزۆربهی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان دژ به‌سیسته‌م ده‌کرێن و کهدژیش بوون زیان ده‌گه‌یه‌نن، کهواتهزۆربهی خۆپیشاندانه‌کان دهبنهسهرپێچیی بۆ حوکمه‌کانی ئه‌و یاسایه، ئه‌وه‌ش هه‌موو ئه‌و کهسانهدهترسێنێ که‌ده‌یانه‌وێ خۆپیشاندان بکه‌ن و دهبێتهرێگر له‌به‌رده‌م خۆپیشاندان.
پێنجه‌م: ماده‌ی سێزده‌م ده‌بێژێ: (نابێ هیچ خۆپیشاندانێک پێچه‌وانه‌ی حوکمه‌کانی ئه‌م یاسایهرێک بخرێت.)٥! ئه‌وه‌یان هه‌ر به‌ئاشکرا و بهباڕهباڕ ده‌بێژێ نابێ خۆپیشاندان بکرێ، ئایهدهبێ له‌هه‌موو جیهان هیچ یاسهک لهوهسهکوتگهر هه‌بێ که‌بڵێ نابێ دژی حوکمی یاسایه‌ک – جا هه‌ر یاسایه‌ک – بێ خۆپشاندان بکرێ!؟ ئایهئهوهیهپێشکهوتووترین یاسالهناوچهکهکهناڕهزایهتی ده‌ربڕین دژ به‌حوکمی یاسا به‌یاسا قهدهغهدهکا!؟ جا ئه‌گه‌ر ئهوهرێگرتن نه‌بێ له‌خۆپیشاندان ئه‌ی (بارزانی و تاڵهبانییهحهیاتهکهی سه‌روو یاسا) ده‌بێ چی رێگریی بێ له‌خۆپیشاندان!؟ یان رهنگهرێگرتن له‌خۆپیشاندان له‌کن ئێوهههر ئه‌وه‌بێ کهبهکڵانشینکۆفی حهفتاوپێنجیی خۆپیشانده‌ران بده‌نه‌به‌ر ده‌ستڕێژی ئهوگوللانهی که‌به‌پاره‌ی میلله‌ت کڕدراون!؟
شه‌شه‌م: ئیدی پێویست ناکا باسی ماده‌و بڕگهکانیدیش بکه‌ین که‌زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان پیلانێکیان بۆ رێگرتن له‌خۆپیشاندان له‌دووتوێی خۆیاندا هه‌ڵگرتووه.
هاوپشتی: ئایا هه‌ڵوێستی دروست که‌به‌بڕوای ئێوهپێویستهڕهخنهگرانی ئه‌م یاسایه‌و جه‌ماوه‌ری ناڕازیی له‌سه‌ر کۆک و یه‌کگرتوو بن چییه؟ ئایا ئه‌م یاسایهههموار بکرێته‌وه، یان ڕه‌ت بکرێته‌وه‌و به‌یه‌کجاری وه‌لا بنرێت؟
دارا ئه‌حمه‌د: هه‌ڵوێستی راست و دروست بۆگشت ره‌خنه‌گرانی ئه‌و یاسایهئهوهیهکهلههیچ خۆپیشاندانێک داوای مۆڵه‌ت نه‌که‌ن بهڵکهتهنیا پۆلیس ئاگادار بکهنهوهکهخۆپیشاندان ده‌که‌ن و پێویستهئهوان هێزی خۆیان بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانهکهبپارێزن – ئه‌گه‌ر پۆلیسی له‌و بابهتهههبێ – نه‌ک مۆڵه‌تیان پێ بده‌ن. ئه‌گه‌ر یاسایه‌ک هه‌ر له‌بنچینه‌دا دژ به‌ئازادیی و مافه‌کانی خه‌ڵک بێ ئه‌وه‌هه‌رگیز ده‌سه‌ڵاتداران رێگه‌ناده‌ن به‌و شێوهیهههموار بکرێ کهبهکهلکی هیچ بێ – نموونه‌ش وه‌ک یاساکه‌ی فره‌ژنیی کهپیاوسالارانی نێو په‌رله‌مان به‌پشتیوانیی هێندێک ژنی دژه‌ژن له‌نێو په‌رله‌مان بهکۆنهپهرسترین شێوه(که‌نموونه‌ی زۆر کهمهلهیاساکانی ووڵاتهدیکتاتۆر و زۆرداره‌کانی ده‌وروبه‌ری کوردستان) هه‌مواریان کرد و به‌ڕێیان کرد. -، بۆیهپێویستهیاساکهبهیهکجاریی ره‌تبکرێته‌وه.
هاوپشتی: هه‌ندێک پێیان وایهکهلهبناغهوهپێویستمان به‌یاسای خۆپیشاندان نییه. ئایا خۆپیشاندان له‌کوردستان پێویستی به‌یاسا ههیهبهبڕوای ئێوه؟ ئه‌گه‌ر به‌ڵی ، بۆچی؟
دارا ئه‌حمه‌د: من پێموایه: (ئه‌گه‌ر ده‌ستوور و یاساکان یه‌ک جار پێویست بن بۆ رێکخستنی ژیانی خه‌ڵک .. ئهوهسهد جار پێویستن بۆ به‌رزه‌فتکردنی ده‌وڵه‌مه‌ندان و دهرسهڵاتداران.)**، بۆیه‌من به‌پێویستی نازانم بۆ خه‌ڵکێک که‌ده‌یه‌وێ له‌رێگه‌ی خۆپیشاندان یان مانگرتن یان هه‌ر کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕێ یاسای بۆ دابندرێ چونکه‌ئه‌وان داوای ماف و ئازادییه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن، بهڵکهپێویستهدهسهڵاتداران به‌یاسایه‌ک به‌رزه‌فت بکرێن کهرێگهلهئازادیی مافه‌کانی ئه‌و خهڵکهدهگرن، ئه‌ویش نه‌ک به‌یاسایه‌ک بۆ خۆپیشاندان بهڵکهبهمادهیهک له‌ده‌ستووری وڵات له‌به‌شی ماف و ئازادییه‌کان جێگیر بکرێ.. بۆ نموونهبهو شێوه‌یه:
= مافی کۆڕ و کۆبوونه‌وه و رێپێوان و داواکاریی و سکاڵا و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و ره‌خنه گرتن و خۆپیشاندان و مانگرتن له‌سه‌ر هه‌ر ووشه و کار و بابه‌تێک جا به‌رامبه‌ر هه‌رکه س و حیزب و لایه‌ن و ده‌سه‌ڵاتێک بێ مافی ره‌وا و بێ ئه‌ملاوئه‌ولای هه‌موو که‌سێکی نێو نیشتمانه.***
دیاره‌ئه‌و مافه‌ش کهمادهیهک ده‌بێ له‌ده‌ستوور؛ ده‌سه‌ڵاتداران ناتوانن به‌پێی بهرژهوهندییهچهوسێنهرییهکانی خۆیان و ئاره‌زووه‌کانیان ده‌ستکاریی بکه‌ن هه‌مواری بکه‌ن بهڵکهههموارکردنی ته‌نیا کاتێک ده‌کرێ کهدهستوورهکه بهگشتییبهکهناڵهکانی هه‌موارکردن تێده‌په‌ڕی کهلهنوێنهری گه‌ڵ پێکدێن ئه‌نجا راپرسیی گشیی جه‌ماوه‌ر ره‌زامه‌ند بێ له‌سه‌ری.
کهواتهیاسای رێکخستنی خۆپیشاندان گه‌مه‌یه‌کی دهسهڵاتهبۆ سه‌رکوتکردن و به‌هیچ جۆر و شێوه‌یه‌ک پێویست نییه، بۆ پاراستنی خۆپیشانده‌رانیش ده‌تواندرێ سوود له‌و مادانه‌ی نێو ده‌ستوور وه‌ربگیردرێ که‌جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتییان ده‌که‌نه‌وه‌و ده‌سه‌ڵات به‌به‌رپرسیار داده‌نێن له‌پاراستنی ئه‌و ئاسایشه.
هاوپشتی: مه‌رامی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له‌ده‌رکردنی یاسای خۆپیشاندان چییه؟
دارا ئه‌حمه‌د: خواستی ده‌سه‌ڵاتداران له‌و یاسایه‌دا جگهلهسهرکوتکردنی ماف و ئازادییه‌کان هیچیدیکهنییه.
هاوپشتی: هه‌ندێک ناوندی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ده‌ڵێن که‌سه‌ره‌ڕای که‌م و کوڕیه‌کان ئه‌م یاسایهپێشکهوتوو ترین یاسایهلهناوچهکه، ڕای ئیوهلهو بارهیهوهچییه؟
دارا ئه‌حمه‌د: ئه‌و به‌یت و بالۆرانهقسهیهکی بێزه‌وه‌ر و ئابڕووچووی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارێکی دڕنده‌و سهرکوتگهرهلهههموو جێیه‌ک و ده‌سه‌ڵاتداران له‌رێگه‌ی میدیا بهکرێگیراوهکانیانهوهههر ده‌هۆڵی بۆ ده‌کوتن، تۆ سهیرکهکۆنهپهرسترین و دژهئازادییترین یاساکانی ولاته‌کانی وه‌ک ئێران و سعودیه‌و سودان و ئیسرائیل و تورکیا و … هتد به‌نموونه‌ی ههرهنایاب ده‌خرێنه‌ڕوو و ده‌بێژن پێشکه‌وتووترین یاسانلهناوچهکهو ته‌نانه‌ت له‌جیهانیش، ئێ خۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێمه‌ش بیژی نین و هه‌ر له‌هه‌ناوی ئه‌و دهسهڵاتهسهرکوتگهرانهفرچکیان گرتووه!
هاوپشتی: جووڵانه‌وه‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایههێشتا به‌رده‌وامه‌و له‌گه‌لێک جێگا جه‌ماوه‌ر نایان به‌م یاسایهووت، ئه‌م جووڵانهوهیهچۆن ههڵدهسهنگێننو ئاسۆی سه‌رکه‌وتنی چۆن ده‌بینین؟
دارا ئه‌حمه‌د: ئه‌من گه‌شبینم به‌وه‌ی که‌ئێستا میلله‌تی ئێمه‌تا راده‌یه‌کی باش له‌و رووانههۆشیار بۆته‌وه‌و ناهێڵێ ئه‌و یاسایهبهئاسانیی تێپه‌ڕێندرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ر لاملیی بکه‌ن و ملکه‌چ نه‌که‌ن بۆ خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ر و بیانه‌وێ به‌ئاگر و ئاسن لاسایی سه‌دام و دیکاتۆرهکانیدی بکهنهوهئهوهکار و خه‌باتێکی پترمان گه‌ره‌که‌و له‌کۆتاییشدا دوور و نزیک هه‌ر به‌ره‌ی گه‌ڵ سه‌رده‌که‌وێ.
هاوپشتی: هه‌لوێستی هێزه‌سیاسیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌ت له‌کوردستان سه‌باره‌ت به‌م کێشهیهچۆن ده‌بینن؟
دارا ئه‌حمه‌د: جگهلهجهماوهری سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و خهڵکهچهپ و پێشکهوتووخوازهکهکهبڕبڕهپشتی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌ن به‌رانبه‌ر به‌و یاسایه.. هه‌ڵوێستی هێزهسیاسییهکانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌ت هیچ له‌هه‌ڵوێستی دوو حیزبهکهڵهگایهکهی نێو ده‌سه‌ڵات باشتر نییهئهگهر خراپتریش نه‌بێ چونکه‌ئه‌وان ته‌نیا بۆ به‌شکردنی کێکه‌که‌ی ده‌سه‌ڵات ناره‌زایه‌تیی ده‌رده‌بڕن نه‌ک دژ به‌خراپی یاساکهزۆر کاتیش رێوشوێنی ئاسایی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان ده‌شێوێن و بۆ ویستهتهسکهکانی خۆیان به‌کاریانده‌هێنن و دهکهونهوهسهنگهری دژ به‌گه‌ل – (گۆڕان)هدژهگۆڕانهکهش وه‌ک نموونه‌یه‌کی به‌رچاو -.
________________________________________________
* (١، ٢، ٣، ٤، ٥، هه‌ندێک ماده‌و بڕگهیدی که‌ناویان هاتووه) له‌یاسای ”رێکخستنی خۆپیشاندان له‌هه‌رێمی کورستان – عێراق (یاسای ژماره- ١١-ی ساڵی ٢٠١٠)” وه‌رگیراون.
** وته‌یه‌ک له‌نێو په‌رتووکی (ده‌ستوور – نووسینی: درا ئه‌حمه‌د).
*** بڕگه‌ی هه‌شته‌م له‌ماده‌ی حهڤدهلهبهشی ماف و ئازادییه‌کان له‌ده‌روازه‌ی دووه‌م له‌هه‌مان سه‌رچاوه.