نووسینی: هەندرێن
“کام ئاسته‌نگ رێگه له ئێمه ده‌گرێت که به زه‌رده‌خه‌یه‌که‌وه باسی هه‌قیقه‌ت نه‌که‌ین”.
هۆراتیۆس
(له کتێبی: نیتشه “گرفت -رمانی ڤاگنه‌ر- Fallet Wagnar”)
***
شیعری کوردیی رابردوو، یان به واتای ته‌وه‌ره‌که‌ی “کوردستان راپۆرت” (2009.11)، که تایبه‌ته به شیعری “گه‌نج”، شیعری “ئه‌زمووندار”ه‌کان له‌گه‌ڵ کۆتایی هاتنی سه‌ده‌ی بیستدا، گیرۆده‌ی ته‌نگژه‌یه‌کی فره‌ره‌هه‌ند بووه: له رووی فۆرم و بابه‌ته‌وه چیتر ناتوانێت خواست و چێژی خوێنه‌ری ئه‌مڕۆ مه‌یسه‌ر بکات. بۆیه ئه‌و شیعره، هه‌روه‌ک شاعیره “گه‌نج”ه‌کان له به‌شی یه‌که‌می ته‌وه‌ری ناوبراوه‌دا رایه‌ده‌گه‌نن، مه‌یل و پرسیاره‌کانی ئه‌و خوێنه‌ره له‌و سه‌رده‌مه ئێستاخواز و کاڵاساره ده‌رببڕێت. به واتایه‌کی تر: وێده‌چێت شیعری”ئه‌زمووندار”ه‌کان له ئاستی بیرکردنه‌وه و ئێستێتیکییه‌وه چیتر نه‌توانن ئه‌و واقیعه نائاماده‌یه بۆ ئه‌و خوێنه‌ر و شاعیره پۆستکوردایه‌تییه ئاماده بکه‌ن که سۆراغی ده‌که‌ن. هاوکاتیش ئه‌و شاعیره “ئه‌زمووندار”ه نه‌توانێت روحی ئه‌و سه‌رده‌مه به جیهانیبوون، ته‌کنیکسالار و کاڵاخوازه ده‌رببڕێت که ئه‌و خوێنه‌ر و شاعیره‌ی ئه‌مڕۆیان کردۆته وێنه‌ی کاڵاکانی خۆیانه‌وه. به‌مجۆره ئه‌و شاعیره “ئه‌زمووندار”ه، وه‌ک کۆنه کادیر و سه‌رۆکی حیزبه‌کانی کوردستان و رۆژه‌هه‌ڵات، ناخوازێت ئه‌وه قه‌بووڵبکات یان بیر له‌وه بکاته‌وه که ئه‌و شاعیره “گه‌نج”انه‌ی که حه‌ز ده‌که‌ن خۆیان به میراتگری شیعری هاوسه‌رده‌می کوردیی بزانن یان ده‌نگیان ببیسترێت، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه نییه که ئه‌و چیتر ناتوانێت “داهێنان” بکات و “داهێنه‌ر” بێت، به‌ڵکوو هاوکاتیش چونکه ئه‌و شیعره‌ی وی که خه‌مه‌کانی زیاتر شه‌حنکراوه به پرسی ئازادی نه‌ته‌وایه‌تیی، یان به واتای ژان فرانسوا لیۆتار، هه‌ڵگری “داستانه مه‌زنه‌کان”ه یانیش هه‌ڵگری زمانێکی سیمبوولیی، هاورده‌یی و ئاڵۆزکاوه.
که‌واته هه‌موو سه‌رده‌مێک زمان و ده‌نگێکی تایبه‌ت به خۆیه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنێت. به‌مجۆره ناکرێت زمان و ده‌نگی شیعری رابردووی کوردیی، ده‌ربڕی ده‌نگ و زمانی شیعری ئه‌مڕۆش بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له کوردستان دیارده و ده‌نگی جیاواز له بواری ئه‌ده‌ب، هونه‌ر و بواره‌کانی تری ژیاندا له دایک نه‌بوو بێت، که‌واته وادیاره جڤاکی کورد له رابردوودا چه‌قی به‌ستووه و له‌سه‌ر مه‌رگدایه.
دیاره له ئاکامی ئه‌زموونی 19 ساڵه‌ی “کوردانه”ی بێکردانه‌ی حیزبی کوردیی و باڵاده‌ستی کاڵا هه‌وه‌سبزوێنه‌کانی به‌جیهانیبوون و ته‌کنیکدا ئه‌و خه‌مه نیشتیمانیی و زمانه قوڕسه‌ی له کن ئه‌وان کرێت و بێبههابوونه. به‌مجۆره ئه‌و شاعیره‌ی ئه‌مڕۆ به پێچه‌وانه‌ی شاعیری دوێنێ ده‌خوازێت به زمانێکی کۆنکرێتییه‌وه خه‌مه خودیی و ئه‌و رۆژگاره له بێماڵیی و بێڕهچهڵهکهی خۆی ده‌رببڕێت.
لێ له‌و په‌نابردنه‌ی “شاعیری گه‌نج” بۆ شاعیره “ئه‌زمووندار”ه‌کاندا جۆره هاودژییه‌ک هه‌یه؛ ئه‌و جۆره داخوازیی و پرسیارکردنه له “ئه‌زمووندار”ه‌کان راسته‌وخۆ ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌و شاعیره “گه‌نج”ه دڵنیا نییه له‌و شێواز و زمانه‌ی که هه‌یه‌تی. بۆیه بۆ متمانه کردن به خۆیی و شیعره‌که‌ی پێویستی به “ئامۆژگاری” شاعیره “ئه‌زمووندار”ه‌کانه‌وه هه‌یه. که‌واته هه‌رچه‌ند له لایه‌که‌وه ئه‌و شاعیره نوێیه مه‌یلی بۆ زمانێکی تری شیعریی و ئاماده‌کردنی واقیعێکی نائاماده هه‌یه که رۆژگاری ئێستا په‌رۆشییه‌تی، که‌چی له لایه‌کی تریشه‌وه وێده‌چێت هێشتا نه‌یتوانیبێت له جیهانی ئه‌و شیعره‌ی رابردوو دابڕانێکی ئێستێتیکیی و ماریفی پێشکه‌شبکات. له هه‌مبه‌ر ئه‌وه‌شدا ئه‌و شاعیره “ئه‌زمووندار”ه، کتومت وه‌ک بواری سیاسیی و جڤاکیی، به هۆی ئه‌جێندایه کۆنپارێزیی، مجگێزه خێڵه‌کییه‌که‌یه‌وه، چونکه له تاکه روانگه‌یه‌کی نه‌ریتیی و به‌سه‌رچوودا چه‌قیبه‌ستووه، هه‌ر بۆیه هه‌وڵده‌دا به بیانۆی نه‌بوونی جۆره “ئیزافه”یه‌کی نوێ له کن ئه‌و شاعیره نوێیه و به‌رده‌وامی “داهێنان”ی له شیعری خۆیدا، مانه‌وه‌ی خۆی وه‌ک ده‌مڕاستی شیعریی کوردیی بپارێزێت. به‌مه‌ش ئه‌و ره‌وته شیعرییه وه‌ک ئۆپۆزیسیۆنێکی تازه‌باو په‌راوێز بکات. لێبه‌ڵێ، کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه له‌و شاعیره رابردوو، “ئه‌زمووندار”ه پرسیار بکرێت، ئه‌رێ ده‌کرێ پێناسه‌یه‌کی کۆنکرێتی ئه‌و “داهێنان”هی خۆتمان بۆ بکه‌یت؟ ئاخر ئه‌و شاعیره “ئه‌زمووندار”ه له‌و ته‌وه‌ره‌دا به ته‌رزێک قسان هه‌ڵده‌دات، هه‌روه‌ک گوایه “شاکاری” جیهانی بۆ نووسیوین. بۆیه کاتی ئه‌وه هاتووه، به واتای نیتشه‌یی، که پێویسته ئێمه “ساتێک هه‌وا بگۆڕێن. هه‌وا! ئاو و هه‌وای زیاتر!” (1)، تاکوو ئه‌و که‌ژ و هه‌وایه نه‌گۆڕه‌ی بواری رۆشنبیرییمان له‌و گێژاوه بێ‌دار بکه‌ینه‌وه.
به‌مجۆره کاتێک ئه‌و ره‌وته شیعرییه نوێیه ده‌توانێت له‌و دۆخه ئۆپۆزیسیۆنه په‌راوێزکراوه‌وه رزگار بێت که به زمانێکی نوێی شیعرییه‌وه سه‌رنجمان بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌و واقیعه نا ئاماده‌یه رابکێشێت که خۆی خه‌ونی پێیه‌وه ده‌بینێت. ئاماده‌کردنی واقیعێکی نائاماده‌ش، به گه‌ڕانه‌وه بۆ نیتشه، بێدارکردنه‌وه‌ی “مه‌زه‌نده، پێشهه‌ستیی و گومانه‌کانه… ئه‌و هزره که‌ڵه‌که‌بووه هێشتا له دایک نه‌بووانه‌یه… ئاژاوه‌یه‌ک که له نوێڕا تووشمان ده‌بێت… ئاژاوه مه‌زنده، پێشهه‌ستیی و گومانه‌کان بێ‌دار ده‌کاته‌وه…” (2)
به‌ڵێ، ئه‌م نووسینه، به واتای ژیل دولۆزیی، وه‌ک نماییشی پێشه‌نگایه‌ک، فیلمێک و کۆپله کۆپله‌ی دیمه‌نگه‌لێکی ئه‌و ره‌وشه خه‌مۆکه کولتوورییه داپۆشراوه، قۆرخکراوه و ده‌مبه‌ستکراوه، دوای تووڕهه‌ڵدانی ئاسته‌نگه‌کانه‌وه، “به ده‌م زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه هه‌قیقه‌ت”ه‌کان پێشکه‌شده‌کا و به گۆ ده‌هێنێت. (سه‌باره‌ت به‌و شێوازه دولۆزییه، بڕوانه: فه‌لسه‌فه‌ی کۆچه‌ری، و. هه‌ندرێن، چاپخانه‌ی نما، هه‌ولێر2005).
لێره‌دا، له کاتێکدا که نووسه‌ر و ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد زۆر حه‌ز له سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی جیهانی ده‌که‌ن، هه‌رچه‌نده گوازتنه‌وه‌ی ئه‌زموونه رۆشنبیریی و سیاسییه‌کانیش ره‌هه‌ندی بازاڕییان وه‌رگرتووه نه ره‌هه‌ندی گۆڕینی بیرکردنه‌وه‌ی کرده‌یی، بۆیه بێسوود نابێت ئه‌گه‌ر سه‌رنج بۆ ئه‌زموونی ئێستای ئه‌ده‌بی سوێدیی رابکێشم، که هاوینی ئه‌مساڵ، 2009 له ده‌ستپێکدا ده‌سته‌یه‌ک له شاعیر و په‌خشاننووسی نه‌وه‌ی ئێستا “مانێفێست”ێکیان بڵاوکرده‌وه. له‌وێدا رایانه‌گه‌یاند که پێویسته شێواز و ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ئه‌ده‌به باوه‌ی سوێدیی نوێبکرێته‌وه. له هه‌مبه‌ر ئه‌وه‌شدا ده‌سته‌یه‌کی تر له نووسه‌ری ژانرنووسی جیاواز “مانێفێست”ێکیان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و “مانێفێست”ه‌وه بڵاوکردنه‌وه. له ئاکامی ئه‌و دوو “مانێفێست”ه دژ به یه‌که‌دا نووسه‌رگه‌لێکی “گه‌نج” و “پیر” بۆ چه‌ند مانگ مشتومڕێکی فره روانگه و ره‌هه‌ندیان له مێدیاکاندا دروستکرد. دیاره ئه‌و مشتومڕانه له‌سه‌ر نوێکردنه‌وه‌ی زمانی ئه‌ده‌بی سوێدیی، به رێگای چاوپێکه‌وتنی ناچارکراو نه‌بوو، به‌ڵکوو نووسه‌ران خۆیان به نووسینی وتار رای خۆیان پێشکه‌ش ده‌کرد. لێ له کن نووسه‌ر و مێدیای کوردییدا کۆی کێشه گه‌وره‌کانمان له ئاستی چاوپێکه‌وتن و پرس پێکردنی سه‌رپێی قه‌تیس ده‌مێنن. بۆیه دوای خه‌تمبوونی چاوپێکه‌وتنه‌کانه‌وه کێشه‌کان وه‌ک خۆیان ده‌مێننه‌وه و هیچ ئاکامێکیان نابێت. ئه‌مه‌ش خوێنه‌ر له ئاستی دهڤۆکیی و بهرتهکیی هه‌سته‌کی ده‌هێڵێته‌وه.
پرسیار ئه‌وه‌یه: تۆ بڵێی ده‌قی نووسه‌ره “ئه‌زمووندار”ه‌کانی سوێدیی “داهێنان”یان نه‌ما بێت، بۆیه ئه‌و نووسه‌ره “گه‌نج”انه له پێناو په‌رده‌دان به “داهێنان”ی نوێ ئه‌و “مانێفیست”ه یان بڵاوکرده‌وه؟ نه‌خێر، بۆ نموونه شاعیری ناسراوی سوێدیی تۆماس ترانسترۆمه‌ر تا ئێستاش له “داهێنان” به‌رده‌وامه و یه‌کێکه له کاندیده نزیکه‌کانی”خه‌ڵاتی نۆبل”. هه‌روه‌ک هێشتا چه‌ندین شاعیر و رۆماننووسی نه‌وه‌ی رابردوو سوێدییش له ئاستی “داهێنان” جیهانیدان. بۆ نموونه، رۆماننووسی ناسراو تیسگ لارشۆن، که له 2004 دا مردووه، دوا کتێبی “پیاوان که رقیان له ژنانه”، که جۆره رۆمانێکی “دێکهرێ”، جۆره رۆمانێکی ئاوێته‌کراوه له نێوان خه‌یاڵ و واقیع که هه‌ستی ترس به خوێنه‌ر ده‌به‌خشێت، له کۆی ئه‌و زمانه ئه‌وروپییانه‌ی که وه‌ریان گێڕاوه، 25 ملیۆن دانه‌ی لێ فرۆشراوه. که‌چی هیچێک له‌و نووسه‌ر و شاعیره “ئه‌زمووندار”انه‌ی سوێدیی به‌و نووسه‌ر و شاعیره “گه‌نج”انه‌یان نه‌گوت، که ئێمه تا ئێستا “داهێنان” ده‌که‌ین و ئێوه‌ش “ئیزافه”یه‌کتان نییه. هاوکاتیش که‌سێک له‌و نووسه‌ر و شاعیره سوێدییانهی که نوێکردنه‌وه‌ی زمانی ئه‌ده‌به‌که‌یان به پێویست ده‌زانن، وه‌ک نووسه‌ری کورد له‌و ته‌وه‌ره‌ی “کوردستان راپۆرت” و بواری تردا ده‌یبینین، تکا له نووسه‌ر و شاعیری “ئه‌زمووندار” و به‌ناو ناسراو لێ ده‌مچه‌فت و سافیلکه له ئاستی ره‌خنه‌دا ناکه‌ن که ده‌بێت قسان بکه‌ن له‌سه‌ر شیعری نوێ و کۆن!
ئاخر عه‌نتیکه‌یه له‌و ته‌وه‌ره‌ی “ک. راپۆرت”دا نووسه‌ر هه‌یه وه‌ک “ئه‌زمووندار” تکای لێکراوه له‌سه‌ر شیعری “گه‌نجان بوه‌عزێنێت، که‌چی ئه‌و “ئه‌زمووندار”هش تکا له شاعیرانێک ده‌کات قسان بکه‌ن که له بواری ره‌خنه‌دا بێ زمانن. ئه‌و ته‌رحه له نووسه‌ره تێنگات که ده‌کرێت که‌سێک چه‌ند شیعری “باش” بنووسێت، یان له کن پێڕکدا شاعیرێکی تایبه‌ت بێت، لێ مه‌رج نییه ببێت به واعیزێکی شیعرناس و ره‌خنه‌گر. هه‌روه‌ک ده‌کرێت که‌سێک شیعری “خراپ” بنووسێت، لێ ده‌کرێت ره‌خنه‌گرێکی “باش” و داهێنه‌ریش بێت. به‌ڵێ، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له ناو پێڕی نووسه‌راندا بۆته مۆده، وه‌ک خه‌سڵه‌تی قه‌ل، عه‌له‌شیش، ئه‌گه‌ر نووسه‌رێکی “ناسراو” یان یه‌کێک له سه‌رۆک پێڕه‌کانی ئه‌و نووسه‌رانه ناوی نووسه‌رێک ببات، ئیتر ئه‌وانیتر پێکڕا، وه‌ک قیڕه قیڕی عه‌له‌شیش، له هه‌موو قسه‌یه‌ک که بیکه‌ن، بێ ئان و سات، ناوی ئه‌و چه‌ند نووسه‌ره له‌سه‌ر زارانه ده‌جوونه‌وه.
له‌وه‌ش گه‌ڕێین، له په‌یوه‌ندی به مه‌یل و دۆخی ئه‌و شاعیره “گه‌نج”هدا، ره‌نگه ده‌کرێت زۆرینه‌ی ئه‌و شاعیره “گه‌نج”ه چێژ له “گازێک له هه‌رمی روحهوه” وه‌رنه‌گرێت که هی به‌نده‌یه. چونکه ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له یاده‌وه‌ریی زمانه‌که‌یدا خاوه‌ن ئه‌زموونێکی ئه‌وها نییه، تاکوو نۆستالژیا و په‌رۆشییه‌کی بۆی هه‌بێت، به‌ڵکوو ئه‌و خه‌ریکی ده‌ستبه‌رکردنی ئه‌زموونێکه له ئێستا و داهاتوودا. بۆیه کێشه‌که له جیاوازی رووکه‌شی “شیعری گه‌نج” و “شیعری “پیر”دا نییه، به‌ڵکوو له خه‌می جیاوازی شیعر و مرۆڤه‌کاندایه. گوتمان دیاره ئه‌و شیعره، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاده‌وه‌ریی- شوێن-چیاکان که شوێنپێی له روحی مندا ریشئاژۆیه به ده‌ست ئه‌و ئه‌خلاقه “مێشسالاریی”، ده‌غه‌زار، ده‌عه‌جانبوونه‌ی ژیان که له کوردستاندا له ئارادایه نه‌بێت به “مێش”، بانگی ئه‌و رۆحه ده‌کات “هه‌ڵنێت”، چونکه “هه‌ڵهاتن به مێش-بوونه”. ئه‌و شه‌ڕه ناوه‌کیی و په‌رۆشی بۆ به‌های یاده‌وه‌رییه بۆ شاعیر و خوێنه‌رێکی شه‌یدای “خاریج”، جیهانی دیگیتالیی و رۆژنامه‌خوێن مانایه‌کی ئه‌وتویان نییه. بۆیه ره‌نگه زۆر ئاسان ئه‌و شیعره به شیعریش نه‌زانن. ئێ که‌یفی خۆیانه، ده‌با به‌ڕێگه‌ی خۆیاندا بڕۆن. که‌واته ئه‌و شاعیر و خوێنه‌ره “گه‌نج”انه ده‌خوازن شیعرێک بنووسن و بخوێننه‌وه که خه‌مه “وردیله” خودیی و زمانی ئه‌مڕۆی ئه‌وان ده‌رببڕێت.
ئه‌گه‌ر ژیان بریتی بێت له سه‌فه‌رێکی هه‌میشه و شیعریش سه‌فه‌رێکی ناوه‌کیی بێت به‌ناو ئه‌و ژیانه‌وه، که‌واته ئه‌وه ژیانه یان زایه‌ڵه‌ی زمانه به دهمڕێوه شاعیری نوێ به‌رهه‌مده‌هێنێت، تاکوو ئه‌ودیوی ژیان، ئه‌و واقیعه نائاماده‌مان بۆ ئاماده بکات که ئه‌و هه‌ستی پێده‌کات و مه‌یلی نماییشکردنییه‌تی.
له‌و دیده‌وه ئێستا مه‌یلێک بۆ ره‌وتێکی “نوێ” شیعریی له دایکبووه که به شیعری گه‌نج” ناودێر ده‌کرێت. دیاره من ئه‌و به‌ناوکردنه‌ی “گه‌نج” به کێشه ده‌زانم، چونکه ده‌سته‌واژه‌ی “گه‌نج” زیاتر وێنه‌ی ته‌مه‌نێکی فیزیکیی دیاریکراومان به یاد ده‌هێنێته‌وه نه‌ک بیرکردنه‌وه‌یه‌کی نوێ . بۆیه لێره‌دا من حه‌ز ده‌که‌م ده‌سه‌ته‌واژه‌ی ره‌وتێکی شیعریی نوێ به‌کار بهێنم. ئه‌و ره‌وته شیعرییه‌ش، له پێناسه‌یه‌کی ساده و تاکڕه‌هه‌نددا، هه‌رچه‌نده دیمه‌نه گشتییه‌که‌ی به منداڵێکی باقۆ، هه‌راش نه‌بووی ئه‌و ره‌وشه سیاسیی، ئابووریی و جڤاکییه گه‌نده‌ڵ و بێ “سیاسه‌تی کو‌لتووریی”ه ده‌چێت. لێ به‌شێکیان هه‌رچه‌ند، به واتای نیتشه‌یی، “ناتوانن ئه‌و به‌ها نه‌ریتیی و چه‌قیوه شیعرییانه تێکبشکیێنن، خه‌می به دیارخستن و به گۆهێنانی واقیعێکه که له جیهانی شیعر-بوونایه‌تییه‌که‌یدا په‌نادراوه؛ ئه‌و واقیعه‌ی که وێده‌چێت ته‌نیا دڵه‌خورپه‌کانی زیاتر بکات، تاکوو هه‌میشه بگه‌ڕێت، بنووسێت. گه‌لۆ شاعیر له گه‌ڕانی به‌رده‌وامی بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌و ژیانه نائاماده‌یه‌دا بێجگه له به‌رینترکردنی ته‌نیایی و دڵه‌خورپه‌کان، چیتری ده‌ستده‌که‌وێت؟
به‌هه‌مه حاڵ، تاکوو ئه‌و گومان و پرسیارانه له‌مه‌ر شیعری “رابردوو” و “ئه‌مڕۆ”دا که له ئارادایه بۆ “ئه‌وانیتر”-خوێنه‌رانیش ئاوه‌ڵا بکه‌ینه‌وه، ده‌کرێ بپرسین: گه‌لۆ ئه‌و شاعیرانه‌ی که سه‌رچاوه‌ی جیهانبینیی و نۆرمه شیعرییه‌که‌یان له بیرکردنه‌وه تاکڕه‌هه‌ند و باوه‌کانی حه‌فتا و کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی بیستدا ریشئاژۆیه، کاتی دابڕان و “نوێ”کردنه‌وه‌یان نه‌هاتووه؟ کێن ئه‌وانه‌ی که ده‌بێت ئه‌و ئه‌رکه له ئه‌ستۆ بگرن؟ ئه‌و ره‌وته شیعرییه‌ی که به “شیعری گه‌نج” ناودێر ده‌کرێت، که له بزاڤێکی به‌رهه‌ڵستکاریی په‌راوێزخراو ده‌چێت، له چتۆ ئاست و دۆخێکدایه؟
***
دیاره لێره‌دا مه‌یلی ئه‌وه‌م نییه که وه‌ک “پسپۆڕ” یان شاعیرێکی “ئه‌زمووندار”، وه‌ک قسه‌ی مه‌جلیس یان به‌رته‌کێک له مجگێزیی خێڵه‌کیی بڕیار له‌سه‌ر “داهێنه‌ر”یی و “داهێنان”ی ده‌قه‌کانی شاعیری “رابردوو” و “ئێستا” بده‌م. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه 19 ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و پێوانه مجگێز (میزاج)ییه له ئاستی سیاسیی و رۆشنبیرییدا ژیان، ماف، ئازادیی و ئه‌رکه‌کانمان ده‌قه‌بلێنێت. چونکه، وێڕای ئه‌وه‌ی گه‌لحۆییه ئێمه بڕیار بده‌ین که کێ بۆی هه‌یه بنووسێت یان نه‌نووسێت.
وه‌کو تر، له کن من، ئه‌گه‌ر ده‌قێک یان ئه‌زموونێک دڵکێشم بکات، وه‌ک باوه، له گفتوگۆیه‌ک یان ستوونێکی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی بۆ ناکه‌م، به‌ڵکوو به گوێره‌ی توانا، چێژ و دۆخی دڵنه‌رمی کاته‌وه، به ده‌ر له ره‌هه‌ندی “پیر” و “گه‌نج”، وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆم ئه‌و ده‌ق و ئه‌زموونه‌م به جوانیی و ناشیرینییه‌کانه‌وه به‌رهه‌مهێنا بێت، مشتوماڵی ده‌که‌م، ده‌یلاوێنمه‌وه و سه‌رکۆنه‌ی ده‌که‌م. ئه‌گه‌ر خوێنه‌ریش ئێتیکی نووسینی هه‌بێت ده‌بێت ئه‌و ئاکاره‌ی منی له دیاد گرتبێت، که من، لێره‌دا بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خۆم بکه‌مه‌وه، له‌سه‌ر به‌شێک له‌و شیعره‌م نووسیوه که له‌سه‌ری نه‌نووسراوه، که “نه‌ناسراو” بووه و ده‌بوو/ده‌بێ ناسبکرێت. دیار من له گفتوگهیهکمدا له گۆڤاری “رامان”دا، 2005 به چڕی ئاماژه‌م به گرینگی شیعری ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئێستا داوه.
ئاشکرایه ده‌مێکه دیارده‌ی ئه‌و بۆشاییه شیعرییه له نێوان نه‌وه‌ی رابردوو و ئه‌مڕۆدا له ئارادایه. هاوکاتیش ده‌مێکه ئه‌و نه‌وه نوێیه له بواری جوودای رۆشنبیریی و ئه‌ده‌بییدا ئاماده‌یی هه‌یه. وه‌لێ ئه‌گه‌ر له کن ئه‌و شاعیر و نووسه‌ره “ئه‌زمووندار”انه‌وه ئه‌و چه‌ند شاعیره “گه‌نج”هی، که له وه‌ڵامه مه‌یله و له یه‌کچووه‌کانیاندا له ته‌وه‌ره‌که‌ی ” کوردستان راپۆرت”دا ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن، شیعری “جوان” ده‌نووسن یان داهاتووی “باش”یان هه‌یه، ئه‌ی بۆچی به‌ر له‌و ته‌وه‌ره‌ی که له ماوه‌ی مانی 11 و 12ی 2009 له” کوردستان راپۆرت”دا سازکراوه جارێک له جاران له نووسینێکیاندا ئاماژه‌یه‌کی بایه‌خداریان پێنه‌کردوون یان کۆڕێکی تایبه‌تیان بۆ ساز نه‌کردوون؟ بۆ نموونه که‌ریم ده‌شتی، عه‌باس عه‌بدولا یوسف و دڵشاد عه‌بدوڵا و… که وابزانم هه‌م هه‌رسێکیان ده‌ستبه‌کارن له “یه‌کێتی نووسه‌رانی هه‌ولێر” و گۆڤاره ناپێویستهکهیان و هه‌میش دووانیان سه‌رنووسه‌ری “ئاینده” و “مێرگ” ن و له شوێنی تریشدا کاربه‌ده‌ستن، ده‌کرێت پێکه‌وه به گوێره‌ی توانا، به ده‌ر له به‌های ماددیی هه‌رنا بۆ جۆشدانی ئه‌و دۆخه مت و مردۆخه‌ی رۆشنبیرییه‌ی که له کوردستاندا له ئاردایه، زنجیره کۆڕكێک یان ته‌رزه فیستیڤالێکی دوور له به‌های ماددیی له حه‌وشه داخراو و خه‌مۆکه‌که‌ی “یه‌کێتی نووسه‌رانی هه‌ولێر” دا بۆ ئه‌و ئه‌و ده‌نگه شیعرییه نوێیه یان هاوبه‌ش له نێوان هه‌موو ده‌نگ و نه‌وه‌کاندا بسازێنن. (ده‌زانم ئێستا ده‌ڵێن، ئێمه کۆشیعر و شیعرگه‌لی “گه‌نج”انمان له گۆڤاره‌کانماندا چاپکردوون). کێشه‌ی ئه‌و گۆڤارانه ئه‌وه‌یه، ناتوانن له‌و شێوازه نه‌ریتییه تێبپهڕنن. ئه‌مڕۆ ئه‌وکاته گۆڤارێک به شێوه‌یه‌کی کارا ده‌توانێت کارێگه‌ریی له‌سه‌ر رۆشنبیریی کوردییدا هه‌بێت، که له ئاراسته‌یه‌کی ئامانجداردا له روانگه‌ی تیۆریی فرهرهههنددا ته‌وه‌ر له‌سه‌ر بابه‌ته نوێیه‌کان بسازێنێت. له کاتێکدا که مرۆ وه‌ک پێشنیاز به خاوه‌ن ئه‌و گۆڤاره ناوبراوانه ده‌ڵێت، بۆ ته‌وه‌رێک له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته یان ئه‌و نووسه‌ره فه‌رامۆشکراوه ناکه‌نه‌وه، هه‌میشه وه‌ڵامیان ئه‌وه‌یه ته‌وه‌ر سه‌خته، چونکه نووسه‌ر نییه بنووسێت! من خۆم به‌ر له چه‌ند ساڵ جارێک که داوام له یه‌کێک له‌و گۆڤارانه کرد، که به قسه‌ی خۆیان “باشترین گۆڤاره”، که ته‌وه‌رێک له‌سه‌ر مه‌سعود محه‌مه‌د بکه‌نه‌وه، که‌چی وه‌ڵامیان ئه‌وه‌بوو، که کارێکی وا سه‌رناگرێت، چونکه نووسه‌رانێکی خاوه‌ن توانا‌مان بۆ ته‌وه‌ر نییه جا که ره‌خنه‌ش له ئاست و نه‌ریتی کۆنی ئه‌و گۆڤارانه ده‌گریت، ده‌ماریان سوار ده‌بێت! که‌واته ئه‌و قسه‌یه‌ی که ده‌ڵێ: هێشتا نووسه‌رانی رابردوو “ئیبداع”یان ماوه، مایه‌ی گاڵته‌جاڕیی نییه؟
ئه‌گه‌ر وانییه، ده‌بێت به‌شێکی گرینگی ئه‌و بابه‌ته ئه‌ده‌بییانه ئه‌رکی “یه‌کێتی نووسه‌رانی هه‌ولێر” و “یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد” بێت، (نازانم هێ له‌وه‌ی هه‌ولێر و دهۆک، یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد هه‌یه؟ دیاره ئه‌وه‌ی دهۆک هیچ په‌یوه‌ندی به‌وه‌ی هه‌ولێر و نووسین و نووسه‌رانی غه‌یره بادینیی نییه) ، که به لای که‌می ساڵانه به شێوه‌ی جیاواز کۆڕگه‌لێکی فره‌وان، فیستیڤالی ئه‌ده‌بی بکه‌ن. هه‌روه‌ک جێگه‌ی سه‌رنجه، نووسه‌ری ئه‌مڕۆ له خۆی ناپرسێت: بۆچی “وه‌زاره‌تی رۆشنبیری” ،که له وه‌زاره‌تی گۆرانیی ده‌چێت، بۆچی ئه‌و هه‌موو بودجه‌ی کوردستانه له سه‌ر حیسابی رۆشنبیریی له سازکردنی کلیپێکی عه‌نتیکه بۆ کچه گۆرانیبێژه گه‌نج یان به‌ناو نوێیه‌کان به سه‌فه‌ری لوبنان و میسر و تورکیا خه‌رجده‌کات، که‌چی هیچ بایه‌خێک به‌و ده‌نگه شیعرییه نوێیه نادات؟ چما ئه‌و شاعیره “ئه‌زمووندار”ه ناپرسێت: ئه‌و “وه‌زاره‌ته…” بۆ ئاهه‌نگێڕان و به‌زمگه‌رمکردن داواوه‌تی ده‌یان گۆرانبێژی بێ “ئیزافه”ه‌یه‌کی نوێ ده‌کات، ئه‌دی بۆ فیستیڤالێک بۆ ئه‌و ده‌نگه شیعرییه نوێیه ناڕه‌خسێنێت، تاکوو ئه‌وانه‌ی که هه‌ڵگری ئومێدی “ئیزافه”یه‌کی شیعریی و ئه‌ده‌بیین به‌هره‌که‌یان بڕسکێن ؟ تۆ بڵێی شیعر له گۆرانی گۆتن بێبایه‌خدارتر بێت؟ ئاخر مایه‌ی گاڵته‌جاڕیی نییه، که نووسه‌رێک له‌و نه‌وه‌ی ئێستا ئه‌و بابه‌تانه ناورووژێنێت؟ لێره‌دا مه‌به‌ستم نییه به‌های موزیک نه‌ک “گۆرانی بازاڕیی” له به‌های شیعر به که‌متر بزانم، به‌ڵکوو مه‌به‌ستم ئه‌و وێنه گشتییه‌ی ئه‌و “وه‌زاره‌تی رۆشنبیری”یه‌یه که تاکوو ئێستا نیشانیداوه. (له به‌شی دووه‌می ئه‌م کتێبه‌دا، له وتاری “گۆرانی نوێ: هونه‌رێک له سه‌رسووڕهێنه‌ریی و وزه‌یه‌ک بۆ رسکانی کو‌لتووریی”دا باس له رۆڵی موزیک و کیشه‌کانی ئه‌و وه‌زه‌ره‌تی رۆشنبیرییهم کردووه). چونکه، نیتشه واته‌نی: تا ئه‌مڕۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته ” ته‌نیا پاره بۆ موزیکی نه‌خۆش” و تشتی عه‌نتیکه به‌کار ده‌هێنێت. ئه‌وکات نیتشه ده‌گوت “شانۆیه گه‌وره‌که‌مان به ڤاگنه‌ر ده‌ژیت.” (3)
که‌واته ئه‌رێ جێگه‌ی گومان و پرسیار نییه، که ئه‌و وه‌زه‌ره‌ته، به ناوی رۆشنبیریی و له‌سه‌ر حیسابی بودجه‌ی حکومه‌ت و هاووڵاتیانه‌وه، به ملیۆن دینار له “فسیتیڤالی جگه‌رخوێن” و په‌یکه‌ره‌که‌ی، رێزلێنان له هێدیی و … تاد دوای به هه‌ده‌ر ببات، که‌چی نه‌توانێت بیر له سازکردنی کۆڕێک یان یادێکی رۆشنبیریی لایه‌قدار بۆ نووسه‌رگه‌لێکی وه‌ک عه‌بدولخالق مه‌عروف، مه‌سعود محه‌مه‌د، شوکور مسته‌فا و چه‌ندین نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی به‌هاداری تر بکاته‌وه؟! ئامادهوهکو تر من له وتاری “به جڤاکیکردنی سیاسه‌تی رۆشنبیریی له کوردستاندا”، باسم له ئه‌رکی “وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی”ه‌یه‌کی کارا کردووه.(4)
***
لێره‌دا دیسانه‌وه بێسوود نابێت، که وه‌ک ئاراسته‌یه‌کی هاوته‌ریب (په‌ره‌لێل) ئاماژه بۆ رۆڵی گۆڤاره و نووسه‌ره به “ئه‌زموون”ه‌کانی سوێد بکه‌ین. دیار له سوێدیش ئه‌وه ئه‌و شاعیر و نووسه‌ره “ئه‌زمووندار” انهن که به رێگای فیستیڤال، گفتۆگۆیی ره‌خنه‌یی، ته‌وه‌ر کردنه‌وه له گۆڤار و ناوه‌نده ئه‌ده‌بییه‌کانیانه‌وه، ده‌نگی نوێی ئه‌ده‌بیی و هونه‌ریی ده‌ڕسکێنن. بۆ نموونه، دوو ساڵ له‌مه‌به‌ر گه‌وره‌ترین چاپخانه‌ی سوێدیی “Bonniers” کۆشیعری Silverfisken””، که ره‌نگه به کوردیی مانای ” ماسی زیویی” بگه‌یه‌نێت، بۆ کیژه شاعیرێکی 26 ساڵه، سۆفیا راپ یۆهانسۆن چاپکرد. دیاره‌ئه‌و کچه شاعیره له “نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی” ئه‌و کۆشیعره‌ی نووسیبوو. شاعیر له‌ناو زمانێکی شیعرییدا ئه‌زموونی سه‌ختی منداڵیی و هه‌رزه‌کاریی، په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ باوکیی و ژینگه منداڵییه ئازاراوییه‌که‌ی ئاشکرا ده‌کات. له‌وێدا خوێنه‌ر به هه‌ستی نیگه‌ران و به‌ده‌ست مامه‌ڵه سێکسییه‌کانی باوکی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ئاشنا ده‌بێت. به کورتی ئه‌و کۆشیعره به شیعراندنی ئه‌زموونی منداڵیی و ههرهزهکاریی خۆیه‌وه، جیهانێکی شاراوه‌مان بۆ به گۆدههێنت که له‌مدیوی ئه‌خلاقه بینراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا له یارادایه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و کۆشیعره له میدیاکانی سوێدییدا گفتوگۆیه‌کی گه‌رم له‌سه‌ر ئه‌و چاپکردنی ئه‌و کۆشیعره سازبوو. چونکه به‌شێک له ره‌خنه‌گره کۆنپارێزه‌کان پێیان وابوو که له رووی ئه‌خلاقییه‌وه نه‌ده‌بوو ئه‌و کۆشیعره چاپبکرێت. چونکه، به رای ئه‌وان، ئاشکراکردنی ئه‌و ره‌فتاره نائه‌خلاقییه که باوکی له‌گه‌ڵیدا کردوویه‌تی، کاریگه‌ریی نه‌رێتیی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌وه ده‌بێت. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش، به‌شێکی تر له ره‌خنه‌گره لیبراله نوێ، رادیکال و چه‌پڕۆکان ئه‌و کۆشیعره‌یان له ئاستی شیعریی و ئازادییه‌وه، پهسندا. دواجار ئه‌و کچه شاعیره بوو به شاعیرێکی ناسراو. هه‌رچه‌ند ئه‌و کیژه شاعیره له “نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی- شێتخانه”یه ، که‌چی خه‌ریکی داهێنانه. ئه‌و شاعیره ئه‌و دۆخه نه‌خۆشی ده‌روونییه‌ی کرد به داهێنان. ئه‌دی قه‌ول هه‌موومان باس له‌وه ناکه‌ین، که کرده‌ی شیعریی ئاشکراکردنی جیهانه نائاماده و حهشاردراوهکانه؟ کرده‌ی شیعر، ئۆکتاڤیۆ پاز واته‌نی، توانایه‌ک به مرۆ ده‌به‌خشێت: ” که بتوانێ هه‌میشه ده‌ڤه‌ره تازه‌کان داگیر بکات، به‌ڵام که مرۆ خۆی قاچی خسته ناو ئه‌و ده‌ڤه‌رانه ببنه خۆڵه‌مێش، ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌کی فراژاوه بۆ مه‌رگێکی تازه له دایک بوونه‌وه‌یه‌کی تازه‌تر.” (5)
بێنه به‌رچاوی خۆت ئه‌گه‌ر شاعیرێکی نه‌خۆش و نه‌ناسراو کۆشیعرێکی وا بۆ چاپخانه و گۆڤارێکی کوردیی بنێرێت، چۆن ده‌بێت!
***
به‌ڵێ، ئه‌و ره‌وته شیعرییه نوێیه نه‌خه‌مڵیوه، وێڕای ئاستی رۆشنبیرییه‌کی رۆژنامه‌وانی و گرفتی جوانناسیی له زمانییدا، لێ هه‌ڵگری خه‌می جیاوازی جڤاکیی، کو‌لتووریی و زیاتر ناسنامه‌ی خودییه، که‌چی له گفتوگۆ ئه‌ده‌بیی و بواری ره‌خنه‌دا که‌م و زۆر بایه‌خیان پێناده‌رێت. یه‌کێک له هۆکرده‌کان ئه‌وه‌یه، که به‌ناو ره‌خنه‌گر و گۆڤار و وه‌شانخانه‌کان له سنووری بیرکردنه‌وه‌یه‌کی تاکڕه‌هه‌ندیی و باوی ئه‌ده‌بیی و چه‌ند شاعیری رابردوو و به ئیدۆلکراودا چه‌قیان به‌ستووه. وه‌ک گوتمان، سه‌رچاوه‌ی ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌ش له شه‌ست و حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی رابردوو، مۆدێرنیزم‌دا ریشئاژۆیه، له‌وێدا شیعری کوردیی شێواز و ناوه‌ڕۆکێکی نوێ ده‌پۆشێت. ئه‌مه‌ش له دواجاردا بوو به روانگه‌یه‌ک که ئه‌مڕۆ رێگه‌نادا ئه‌و ره‌وته نوێیه به ئازادی بڕسکێت. له ئاکامی ئه‌مه‌شدا ئه‌و ره‌وته شیعرییه نوێیه، وه‌ک ده‌نگێکی”ئۆپۆزیسۆن”، که‌مبایه‌خکراوه. هه‌موو ده‌زانین، وه‌شانخانه بوجداره‌کانی وه‌ک “ئاراس” و “سه‌رده‌م” به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی دوایی حه‌ز ده‌کات وه‌ک ده‌زگایه‌کی “سه‌ربه‌خۆ” بناسرێت، بگره وه‌شانه به‌ناو “ئه‌هلی”یه‌کانیش، چۆن کۆشیعر و کتێبی شاعیر و نووسه‌ره “گه‌وره-پیر”ه‌کان، سه‌رباری دووباره چاپکردنه‌وه‌ی “کۆی به‌رهه‌م”ه کۆنه‌کانیان، به فه‌ڕاحی چاپده‌که‌ن، که‌چی شاعیرێکی “گه‌نج” یان “نه‌ناسراو” ده‌بێ به تکا و واسیته یان له کۆڵانی حیزبییه‌وه ئه‌و چاپخانانه رازی بکات تاکوو کۆشیعرێکی بۆ چاپبکه‌ن. به‌ڵێ، هۆکردێکی سه‌ره‌کی ئه‌و ره‌شه رۆشنبیرییه مردۆخ و سه‌قه‌ته‌ی ئه‌مڕۆ، په‌یوه‌ندی به وابه‌سته‌بوونی کۆی ده‌زگا رۆشنبیریی، گۆڤار و چاپخانه‌کانی کوردستانه به حیزبه باڵاده‌سته‌کانه‌وه.
ئه‌مڕۆ له ئه‌ده‌بی کوردییدا هه‌ر ته‌نیا ده‌نگی ئه‌و شاعیره “گه‌نج”ه نوێیه هیدڵی (جددی)یه په‌راوێز نه‌خراوه، به‌ڵکوو خودی کرده‌ی شیعر، یاده‌وه‌ریی زمان و کو‌لتووریی خوێندنه‌وه‌ش بێبه‌ها کراون. ئاخر ئه‌وه تراژیدییه، ئه‌مڕۆ له کاتێکدا جڤاکی کورد له دۆخێکی ئاڵۆزی سیاسیی و رۆشنبیرییدا ده‌ژیت، که‌چی، بۆ نموونه، له شارێکی وه‌ک هه‌ولێردا که گوایه پایته‌ختی کوردستانه مانگانه سێ کۆڕ و سێمیناری له بواری جودای سیاسیی و رۆشنبرییدا تێدا ناکرێت. له‌وه‌ش گه‌ڕێ، کتێب خوێندنه‌وه مانای نه‌ماوه. بۆ ئه‌وه‌ی مرۆ له‌و ره‌وشه رۆشنبیرییه کڵۆڵه‌ی کوردستان تێبگات، ئه‌ونده به‌سه که سه‌یری شێوازی کتێبفرۆشییه‌کانی کوردستان بکات، که له‌وێدا کتێب به سووکترین شێوه نماییشده‌کرێن. باسی ئه‌وه‌ش ناکه‌ین که له کۆی کوردستان دوو کێبخانه‌ی رێک و پێک نییه. ئه‌مڕۆ له کوردستاندا ئه‌و کۆڕه تاک و ته‌رایانه‌ی که له مێدیاکاندا نماییشده‌کرێن، ته‌نێ له هۆڵه داخراوه‌کانی رێکخراوه حیزبیی و به‌ناو “مه‌ده‌نی”یه‌کاندا ده‌گوزه‌رێن، ته‌نیا به‌شێک له ئه‌ندامانی ئه‌و رێکخراوانه، له پێناوی به‌رده‌وامی بازاڕه‌کانیاندا، ئاماده ده‌بن. بۆیه ئه‌و کۆڕه مه‌به‌ست دووکاندارییانه هیچ به‌هایه‌کی رۆشنبیریی و کاریگه‌رییه‌کی جڤاکییان نییه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه شیعریی و کولتوورییه هه‌رزانکراوه بگۆڕدرێن ده‌بێت پایه‌کانی ئه‌و نووسه‌ر، شاعیر و ناوه‌نده رۆشنبیرییانه‌ی که به ریگای ده‌سه‌ڵاتی حیزبیی و ئابوورییه‌وه ده‌مڕاستی رۆشنبیریی و شیعریی ده‌که‌ن هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه. به گرینگ نه‌زانینی ئه‌و ره‌وته شیعرییه نوێیه تشتێکی ئاساییه، چونکه کاتێک، نه ره‌خنه‌گرێک، نه تیڤێیه‌ک، نه چاپخانه‌یه‌کی “ناسراو” و باڵاده‌ست له‌سه‌ریان نه‌نووسن، دیدارێکیان له‌گه‌ڵدا نه‌که‌ن و کوشیعره‌کانیان چاپنه‌که‌ن چۆن بناسرێن؟ چۆن وزه و کێشه شیعریی و زمانه‌کانیان بزانێن و بزانن؟ کاتێک گۆڤار و پاشکۆیه ئه‌ده‌بییه‌کان کۆشیعره‌کانی ئه‌و شاعیره گه‌نجه نه‌ناسێنێت، چۆن خوێنه‌ر ده‌کڕێت؟
***
لێره‌دا ناچارم راشکاوانه”به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه” بێژم، به‌شێکی زۆری ئه‌و پاشه‌گه‌ردانییه شیعریی و په‌راوێزخستنه‌ی ده‌نگی گه‌نج په‌یوه‌ندیان به سیاسه‌تی یان ، په‌یوه‌ندی به‌و گوڕاح و مجگێزه خێڵه‌کییه‌ی گۆڤار و پاشکۆگه‌لێکی وه‌ک “رامان”، “ئاینده” ، “ره‌خنه‌ی چاو‌دێر” و کۆی ئه‌و شێوه بڵاوکراوه بێسه‌ر و به‌رانه‌وه هه‌یه، که وه‌ک وزه‌یه‌کی ژیان په‌رۆشخۆری ئه‌و ده‌نگه نوێیانه‌ی ئێستا و رابردووی شیعری کوردیی نین. له کاتێکدا ده‌بێت ئه‌وانه وه‌ک ده‌زگای بوجه‌داری حیزبی به ده‌ستپێوه‌گرتنه‌وه بوار بۆ رسکان و ده‌رکه‌وتنیان بڕه‌خسێنرێت. به‌رای من، خه‌می ئه‌و گۆڤار و “ره‌خنه‌ی چاو‌دێر” ه بودجه‌دار و ده‌سه‌ڵاتدارانه زیاتر بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان وه‌ک به‌شێک له‌و توێژه ئه‌ریستۆکراتییه تازه‌باوه، ته‌نیا له خزمه‌تی پێڕێکی په‌سه‌نده‌رانه‌ی ئه‌و شاعیر و نووسه‌ره به‌ناو “گه‌وره و داهێنه‌ری گه‌له‌که‌مان” ه که به‌مه‌ش شه‌رعییه‌ت بۆ قۆرغکردنی ئه‌به‌دیی ئه‌و گۆڤار و پاشکۆ و ده‌زگا ئه‌ده‌بییانه وه‌رگرن. دیاره ئه‌و پێڕه‌ی که “ره‌خنه‌ی چاو‌دێر” به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن به پاڵپشتی بودجه‌یه‌کی قه‌به‌ی حیزبییه‌وه بڕیار له‌سه‌ر “داهێنه‌ریی” و “ناداهێنه‌ریی” شاعیر و ده‌ق ده‌ده‌ن. به رێگای به‌ڕاداندانی نووسین و دیداری دووباره‌وه خه‌ریکی په‌سندان و به پاڵه‌وانکردنی پێڕه‌کانی خۆیانن و ئه‌و شیعرانه‌ش بڵاوده‌که‌نه‌وه که خۆیان پێیان خۆشه. له کاتێکدا ئه‌وه ئه‌رکی ئه‌وانه که به ته‌وه‌ر و خوێندنه‌وه‌ی جیاوازه‌وه ئه‌و ده‌نگه نوێیانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر بکه‌نه‌وه، تاکوو داهاتووی زمانی کوردیی و ئاوه‌دان و شکۆمه‌ند بێت.
به‌ڵێ، له کاتێکدا که به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و گۆڤار و پاشکۆ ئه‌ده‌بییانه گوایه ته‌نیا “شیعر و نووسینی داهێنه‌ران” بڵاوده‌که‌نه‌وه، که‌چی به‌شێک له‌و پێڕه، که من له نزیکه‌وه ده‌زانم، بۆ مه‌یلی “ئاشقایه‌تی” یان خۆ شیرینکردن، شیعری هه‌ندێ ژن و پیاو بڵاوده‌که‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌مامکی “پسپۆڕی”یان له شیعر له‌سه‌ر رووخساری ئه‌رستۆکراتییانه‌یان هه‌ڵده‌داته‌وه. له‌وه‌ش بترازێین، هه‌ر هه‌مان تاقمی “ره‌خنه‌ی چاو‌دێر” به ناوی ئه‌ده‌ب و کولتووری کوردییه‌وه ساڵانه بودجه‌یه‌کی بێ‌سنوور له سامان و خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی کوردستان بۆ چاپی کتێبه‌کانی نووسه‌رانی هاوپێڕه‌کان و داوه‌تکردنی نووسه‌رانی کورد و بێگانه‌ی هاوپێڕی خۆیان بۆ فیستیڤاله ئه‌جێندا حیزبییه‌کانیانه‌وه، ته‌خشان و په‌خشان ده‌که‌ن. چه‌ند شاعیری گه‌نجیش داوه‌تی ئه‌و فیستیڤاله ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی هاندانیانه بۆ وه‌رگرتنی “خه‌ڵات”ێکی ماددیی نه‌ک مانه‌ویی، هێنده هاندانیان نییه بۆ خۆ په‌روه‌رده‌کردن.
له‌وه‌ش بترازێین، له ژێر سێبه‌ری ئه‌و دۆخه رۆشنبیرییه سته‌مگه‌ره‌یه‌دا وێڕای ئاماده‌بوونی مێگه‌لێک له به‌ناو رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر له‌و فیستیڤاله‌دا، که‌چی هیچیان به ئه‌رکی خۆیان نه‌زانی قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فتاره بووده‌ڵه‌یه بکه‌ن. به‌ڵی، پارساڵ، 2008 دوای ئه‌وه‌ی که مانگێک ئه‌و پێڕه نووسه‌ره مشخۆره‌ی که ساڵانه خه‌ریکی بازاڕی “فیستیڤالی گهلاوێ”ن له “ره‌خنه‌ی چاو‌دێر”دا قسه‌ی رازاوه‌یان له‌سه‌ر رزگارکردنی فیستیڤالهکهیان له پاشکۆیی حیزبیی، پێڕگریی و شارچییه‌تی هه‌ڵڕشت، منیش بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و گومانه‌ی که له‌سه‌ر ئه‌جێندا و ئاکاری دهڤهرچییهتیی و حیزگری ئه‌و “فیستیڤال”هدا هه‌مبوو لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کم به‌ناوی “ئه‌زموونی بێماڵیی و شیعرییه‌تی به‌رهه‌ڵستکاریی”کرد که له‌سه‌ر ده‌نگێکی “گه‌نج”، رابه‌ر فاریق بوو نۆ ناردن. دیاره ئه‌و پیڕه ته‌نیا له نامه‌یه‌کی ئه‌لکترۆنییدا خوێنساردانه هه‌واڵی گه‌یشتنی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان پێڕاگه‌یاندم. له کاتێکدا تاقمی “فیستیڤالی گه‌لاوێژ” ساڵانه، به بیانۆی سازکردنی لۆبی کوردی”ه‌وه، خه‌ریکی گاگۆلكێ کردنن به دوای رازیکردنی چه‌ند نووسه‌ری بیانی بۆ “فیستیڤاڵ”ه‌که‌یان، یان به رێگای به‌رتیله‌وه خه‌ریکی کڕینی چه‌ند نووسه‌ری عه‌ره‌ب و فارسن. ئاخر سه‌یره “لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه”که‌ی ئه‌و به‌ناو “فیستیڤاڵه” دوای ئه‌و هه‌موو بانگه‌شه و پێوهنانهی، که گوایه خه‌می رۆشنیریی کوردییه‌تی، وتارێک قه‌بووڵ بکات و “خه‌ڵاتی دووه‌م”ی پێبه‌خشێت، که‌چی له فیستیڤالهکهیاندا نهشیخوێنتهوه. له‌وه‌ش گه‌ڕێ، که داواتکردنی من پاره‌ی تێده‌چوو، یان تا ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ داوه‌تکردنی من سه‌رفی ده‌که‌ن له داوه‌تکردنی پێڕی خۆیان یان بۆ باشتر ده‌م چه‌ورکردن، له رازیکردنی نووسه‌ر و شاعیرێکی هه‌میشه داواتکراوی عه‌ره‌بیی، فارسیی و ئه‌وروپیی خه‌رجی بکه‌ن، لێ ئاخۆ “خه‌ڵات”کردنی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک بێخوێندنهوه و بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ی منیش، مایه‌ی گاڵته‌جاڕیی ئه‌و “فیستیڤاڵ”ه نییه؟ . (بۆ پینه‌کردنی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ش، له کن ناسیاوێک گوتبوویان وامانزانییوه هه‌ندرێن له هه‌ولێر ده‌ژیت. ئای له‌و گه‌مه ریسوا و سافیلکانه‌یه!)
لێرهدادواجار پرسیار ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌و ئه‌جێندایه‌ی له پشته‌وه‌ی “فیستیڤالی گه‌لاوێژ” ئاماده‌یه، ئه‌جێندایه‌کی حیزبیی و دهڤهرییه یان رۆشنبیریی؟ “فیستیڤالی گه‌لاوێژ”، که زۆر حه‌ز ده‌کا وه‌ک فیستیڤالێکی”سه‌ربه‌خۆ” و له خزمه‌تی “کو‌لتووریی کوردیی”هدا بیناسین، به کام پێوانه و چۆن به‌ناوی هه‌ردی شاعیر، نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندانێکه‌وه ساڵانه”خه‌ڵات” دابه‌شده‌کات ؟! ئه‌دی ئه‌گه‌ر ئه‌و فیستیڤاله بێلایه‌ن و له خزمه‌تی رۆشنبیریی کوردییه، که مه‌به‌ستم بێبایه‌خکردنی ئه‌و ناوانه‌ی خه‌ڵاتیان به‌ناو دابه‌شده‌کرێت نییه، بۆچی له بواری لێکۆڵینه‌وه، شیعر و هونه‌ردا “خه‌ڵات” به ناوی گۆران، مه‌سعود محه‌مه‌د، عه‌بدوڵخالق مه‌عروف، ، تایه‌ر تۆفیق، عه‌لی مه‌ردان، سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ریی و … تاد دابه‌ش ناکات؟!
***
له‌وه‌ش بترازێین، ئه‌گه‌ر نووسه‌رێک په‌رۆشخۆری ره‌هه‌ندی ئێتیکی نووسین و نووسه‌ریی بێت، ده‌بێت سه‌رنجێکی رۆشنبیریی له ئاکاری “یه‌کێتی نووسه‌ران”ی هه‌ولێر بدات، که مرۆ نازانێت “سۆسیال بیرۆ” یه یان مه‌کۆی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک نووسه‌ری هاوڕێی هاوئامانجی ماددیی و سیاسییه. دیاره یه‌کێتی نووسه‌ران” گه‌ره‌که بۆ هه‌موو نووسه‌ری په‌رۆشخۆر ئاوه‌ڵا بێت. یان سه‌کۆیه‌ک بێت بۆ ده‌سپێوه‌گرتن به کار و باری ژیان و به‌رهه‌می نووسه‌ران. وه‌لێ “یه‌کێتی نووسه‌رانی هه‌ولێر” که به “ته‌وافقی مسبق” ساڵانه، بێ نه‌ریتێکی ئه‌ده‌بیی و بێ ئه‌وه‌ش پێشوه‌خت که‌س بزانێت، پاره به‌ناوی “خه‌ڵات”کردنه‌وه به‌سه‌ر نووسه‌ری هاوپێڕ و ده‌سه‌ڵاتداردا دابه‌شده‌کا. پارساڵ ئه‌و “یه‌کێتی نووسه‌رانی هه‌ولێر”ه بێ ناونیشانێک، نه‌ریتێکی ئه‌ده‌بیی و پێوانه‌یه‌کی “داهێنه‌ر”یی، له‌سه‌ر وه‌زنی ئه‌و قسه نه‌سته‌قه‌ی کوردیی،”شین و شایی ده‌سته‌وایی”ه‌یه‌وه، به ئاماده‌بوونی “وه‌زیری رۆشنبیری”ی و “پارێزگاری هه‌ولێر” ، چه‌ند نووسه‌رێکی “خه‌ڵات”کرد. باسی ئه‌وه‌ش ناکه‌ین که هه‌ندێکیان زیاتر ده‌سه‌ڵاتداری میدیای حیزبین نه‌ک پیشه‌ی نووسین. هه‌موو ده‌زانین بودجه‌ی ئه‌و “یه‌کێتی نووسه‌رانی هه‌ولێر”ه له کوێوه دێت و ئه‌وانه‌ی سوودمه‌ندیشن کێن. به‌ڵام که‌س نایپرسی: ئاخۆ جه‌ماعه‌تی “یه‌کێتی نووسه‌رانی هه‌ولێر” له روانگه‌ی کامه خه‌می رۆشنبیرییه‌وه ساڵانه بێ ئه‌وه‌ی که‌س له هۆکار و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و پاره‌یه ئاگادار بێت که به‌ناوی “خه‌ڵات”ه‌وه به‌سه‌ر خۆیان و که‌سانی ده‌سه‌ڵاتداری نزیک به مجێگێزی خۆیانه‌وه دابه‌شی ده‌که‌ن؟ بۆچی پارساڵ دوای هه‌فته‌یه‌ک له دابه‌شکردنی خه‌ڵاته “ته‌وافق”هکهیاندا به‌سه‌ر پێڕی خۆیانه‌وه، که گه‌نجێکیان تێدا نه‌بوو، “وه‌زیری رۆشنبیریی” و پارێزگاری هه‌ولێر”یان خه‌ڵاتکرد؟! هه‌ڵبه‌ت ئه‌و پاره دابه‌شکردنه‌ی “یه‌کێتی نووسه‌ران” خه‌ڵات نییه، به‌ڵکوو کۆمه‌کییه. چونکه “خه‌ڵات” له هه‌موو وڵاتێکی غه‌یره پاشه‌گه‌راندا مانایه‌کی کو‌لتووریی هه‌یه، کۆمه‌کییه‌کی مانه‌وه‌یی نووسه‌رانه تاکوو به‌رده‌وام بن له نووسیندا، هه‌روه‌ک به‌شێکی گرینگیشه له “سیاسه‌تی کو‌لتووریی”. دیاره “یه‌کێتی نووسه‌رانی هه‌ولێر” خاوه‌ن ئه‌و کولتووره ئه‌ده‌بییه نییه که “خه‌ڵات” ببه‌خشێت. لێ سه‌یر ئه‌وه‌یه، له کوردستاندا واتای “خه‌ڵات” ته‌نیا له به‌های ماددییدا کورتکراوه‌ته‌وه. بۆیه پاش هه‌ر خه‌ڵات دابه‌شکردنێک نووسه‌ران، له بری سازکردنی گفتوگۆیه‌کی رۆشنبیریی کراوه له مێدیاکاندا له‌سه‌ر نادادپه‌روه‌ریی ئه‌و “خه‌ڵات”دابشکردنه و گه‌نده‌ڵیی ئه‌و “یه‌کێتی نووسه‌رانی هه‌ولێر”ه، که‌چی ئه‌و له مه‌جلیس و چایخانه‌کانی کوردستاندا ده‌رده دڵ و منگه منگ ده‌که‌ن.
گه‌ره‌که بێژم، به‌شێک له ئه‌رکه گرینگه‌کانی ئه‌و “یه‌کێتی نووسه‌رانی هه‌ولێر”ه کۆمه‌کییکردنی ئابووریی ئه‌و شاعیره “گه‌نج” و ئاماده‌کردنی کۆڕ و داواتکردنی نووسه‌ره په‌رۆشخۆره‌کان بێت. بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و شاعیره گه‌نجه که پێی وایه ته‌نیا ئه‌و بایه‌خی پێ‌نادرێت، ناچارم ئاماژه به حیکایه‌تێکی خۆم بکه‌م. من به‌هاری 2008 که به‌سه‌ردان هاتمه‌وه کوردستان به نیاز بووم له روانگه‌یه‌کی “مێژووی هزریی”ه‌وه کۆڕێک له‌سه‌ر دیارده‌ی نووسینی رۆمان و رۆمان خوێندنه‌وه پێشکه‌ش بکه‌م. بۆ ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ به که‌ریم ده‌شتی شاعیر و چه‌ند نووسه‌ری تری نزیک به‌و “یه‌کێتی نووسه‌ران”هم راگه‌یاند که ئه‌گه‌ر پێیان خۆشه ئه‌و کۆڕه له “یه‌کێتی نووسه‌رانی هه‌ولێر”دا ئه‌نجامیده‌ده‌م، که‌چی وه‌ڵامیان نه‌بوو، وسکت بوون. له کاتێکدا وێڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌و بابه‌ته به‌هه‌ڕمێنه له کوردستاندا که که‌سێک تشتێکی ئه‌وتوی له‌سه‌ر نه‌گوتبێت که سه‌رنجکێش بیت، ده‌بوو ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و”یه‌کێتی نووسه‌رانی هه‌ولێر”ه که، هه‌رنا ئێواره‌یه‌ک له‌و به‌تاڵییه‌ی که ئێواران له “حه‌وشه”که‌یاندا به‌سه‌ری ده‌به‌ن به‌و کۆڕه پڕیان بکردباوه. له‌وه‌ش گه‌ڕێ، داوام له‌و “یه‌کێتی نووسه‌رانی هه‌ولێر”ه کرد که ئه‌گه‌ر ده‌کرێت سه‌باره‌ت به واژووکردن و نه‌کردنی ئه‌وان له ته‌ک ئه‌و “داخوازینامه”ی که بۆ به ستانده‌رده‌رکردنی زمانی کوردیی ئاماده‌مان کردبوو قسه‌یان هه‌بێت، که‌چی خۆیان بێده‌نگ کرد.دواجار ئاکامی ئه‌و بێباکییه‌ی ئه‌و “یه‌کێتی نووسه‌ران”ه بابه‌تی کۆڕه‌که‌م، وه‌ک بێئومێدییه‌کانی تر، له‌گه‌ڵ خۆم هێنایه‌وه سوێد.
که‌چی پارساڵ “یه‌کێتی نووسه‌رانی سوێد” وه‌ک رێزگرتنێک له چاپی دیوانه وه‌رگێڕدراوه‌که‌م بۆ زمانی سوێدیی”سکاندیناڤیا….” و به‌رهه‌مه‌کانی ترم، مه‌سره‌فی هه‌موو سه‌فه‌ره‌که و خانووی تایبه‌تی خۆیان له شاری ئه‌سینا بۆ پشوودان پێبه‌خشیم. ( لێ به هۆی دڵه‌خورپه‌ی کاته‌وه نه‌متوانی ئه‌و سه‌فه‌ره بکه‌م).
تۆ بڵێی تاقمی “یه‌کێتی نووسه‌رانی هه‌ولێر” هێنده له من “ئه‌زمووندار” و “خه‌باتگێڕ”تر بێت، یان تاکوو ئاستی ئه‌ده‌بی یه‌کێتییه‌که‌یان دانه‌به‌زێت، بۆیه بێده‌نگیان له سازکردنی ئه‌و کۆڕه کرد؟ یان تۆ بلێی مجگێزی خێڵه‌کیی ئه‌وان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی سیاسی و رۆشنبیریی مندا وای لێکردبن وسوکتی بنوێنن؟! به‌ڵێ، ئه‌و ده‌زگا به‌ناو رۆشنبیرییانه وه‌فایان بۆ نووسه‌رگه‌لێکی وه‌ک مه‌سعود محه‌مه‌د نه‌بێت که ئاماده نین جارێک به چاپکردنی کتێبێکی، یان کۆڕێک له‌سه‌ری یادی بکه‌نه‌وه، چۆن گرینگ به شیعری نوێ و نووسه‌رێکی دوور له ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌کانیان ده‌ده‌ن!
***
له‌وه‌ش زیاتر، مرۆ کاتێک له‌و “ته‌وه‌ره”دا ئه‌و زمانه هاودژ (په‌رادۆکس)ه و خه‌مهێنه‌ره‌ی نووسه‌ران، به تایبه‌تی شاعیر و “پۆستئۆپۆزیسیۆن”ێکی وه‌ک فه‌رهاد پیرباڵ ده‌خوێنێته‌وه، ناتوانێت، بۆ ئه‌وه‌ی، خۆی له “تووڕه”یی ئه‌و نووسه‌رانه بپارزێزت، بێده‌نگ بێت. دیاره لێره‌دا له سۆنگه‌ی ده‌ستپێوه‌گرتن به جۆشدانی ئه‌و بابه‌ته و رێزم بۆ فه‌رهاد و کۆی نووسه‌رانه‌وه به کراوه‌یی و کۆنکرێتی ده‌نووسم نه‌ک مه‌به‌ستێکی تر. ئاماژه به فه‌رهاد ده‌که‌م، چونکه له‌ناو نووسه‌ر و خوێنه‌رانی هه‌وڵیداوه خۆی وه‌ک شاعیر و “رۆشنبیر”ێکی دژه گه‌نده‌ڵیی و “شێت” یان “ئه‌نارشیست” بنوێنێت. فه‌رهاد له‌و “ته‌وه‌ره”دا، وێڕای هاودژیی له راکانییدا، چونکه ده‌ڵێ ئه‌و نه‌وه‌یه “هیچ ئیزافه‌ی نییه …” و دواییش ده‌ڵێت، هه‌ندێکیان “باشن”. ئێ خۆ نه‌وه‌ی رابردووش هه‌موویان داهێنه‌ر نه‌بوون؟ دوایی ئه‌و ده‌ڵێ ناوی ئه‌و شاعیره “گه‌نج”انه ناهێنم که باشن، چونکه “تووڕه” و…تاد ده‌بن و ، باشه فه‌رهاد که ساڵانێکه به دروشم و بانگه‌شه، کۆڕه شیعریی و سیاسییه‌کانیه‌وه له‌مه‌ڕ گه‌نده‌ڵیی و رۆڵی گه‌نج و … تاد خۆی کرد به چه‌شنه “ئیدۆل” و رابه‌رێکی”شۆڕگێڕێکی”ی بێشوڕشی گه‌نجان، که‌چی دواجار له دوا رۆژی هه‌ڵبژاردنی 2009.7، بێ گوێدانه “تووڕه‌بوون و رق”ی ئه‌و “گه‌نج”انه له خۆیه‌وه، وه‌ک خۆی ده‌ڵێ: له پێناو ئازادی”رای شه‌خسی خۆیی و مافی تاکه‌که‌سی…” چوو له “زاگرۆس تێ‌ڤی” ده‌نگدانی خۆی بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم، راگه‌یاند. لێره‌دا مه‌به‌ستی من ئاماژه کردن نییه به راستی و چه‌وتی ئه‌و ده‌نگدانه‌ی ویی و به‌رته‌کی گه‌نجه‌کانیش، به‌ڵکوو مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه: فه‌رهاد پیرباڵ که زیاتر حه‌زده‌کات ئه‌و گه‌نج وه‌ک شاعیرێکی “سوریالی” و “باوکی روحی گه‌نج” بیناسێت، که به هۆی سافیلکه‌یی ئه‌و گه‌نجه‌ی ئه‌مڕۆوه توانیشی به رێگای خۆ به خاکی نواندن، خۆنزیکردنه‌وه و گه‌مه‌ی سیاسیی نه‌ک “ئه‌فراندنێکی نوێ”ه‌وه له کن به‌شێک له‌و گه‌نجه خۆی سه‌رنجکێش بکات نه‌ک سه‌رنڕاکێش، که‌چی بۆ له پێناو ده‌ربڕینی هه‌مان ئه‌و”رای ئازاد”ییه‌ی که بێ ره‌چاوکردنی “تووڕه”بوونی ئه‌و گه‌نجانه ده‌نگی به سه‌رۆکی هه‌رێم دا، (هه‌ڵبه‌ته تووڕه‌بوون، سووتاندنی کتێبه‌کانی له لایه‌ن گه‌نجانه‌وه به هۆی کۆی ئه‌و ره‌خنه و داکۆکیکردنانه‌ی فه‌رهاد له‌و گه‌نجانه بوو)، بۆ له‌و ته‌وه‌ره‌دا، له پێناو به‌رده‌وامبوون له‌و “مافی ده‌ربڕینی رای ئازاد”هدا که له کن ئه‌و گرینگه ده‌نگی خۆی به‌و شاعیره “گه‌نج”انه نادات که له کن ئه‌و باشن؟! به‌رسڤی ئه‌و پرسیاره بۆ خودی کاکه فه‌رهاد، خاوه‌ن ته‌وه‌ر و ئه‌و نه‌وه‌یه به جێده‌هێڵم. لێ کاتێک ئه‌و ره‌خنه‌یه ئاراسته‌ی فه‌رهاد ده‌که‌ین، مانای ئه‌وه نییه که به‌رهه‌مه باشه‌کانی وی فه‌رامۆش بکه‌ین. فه‌رهاد پیرباڵ له بواری رۆمان و لێکدانه‌وه‌ی مێژووی هونه‌ر و رۆمانی کوردییه‌وه هه‌وڵی جوانی هه‌یه.
به‌ڵێ، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و شاعیره “ئه‌زمووندار”و خوێنه‌رانێکی دژه سیاسه‌ت بڵێن، نابێت بابه‌تی شیعر و سیاسه‌ته تێکه‌ڵاو بکه‌ین، پێویسته بزانین که هه‌ر هه‌موو ژیانی ئێمه و بگره کۆی په‌یوه‌ندییه مرۆڤایه‌تییه‌کان له هه‌موو جیهاندا، بریتییه له سیاسه‌ت. ده‌زانم ئه‌مڕۆ سیاسه‌ت له کن زۆرینه‌ی نووسه‌ر و شاعیر و خه‌ڵکی کورددا، به هۆی به هاومانهکردنی سیاسه‌ت به‌رانبه‌ر حیزب و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی ئابوورییه‌وه، وشه‌یه‌کی کرێته، که‌چی له کوردستاندا ئه‌وه حزبایه‌تییه نه‌ک سیاسه‌ت وه‌ک خۆی که کۆی بڕیار و کار و باره‌کانی ئێمه دیاریده‌کات، بگره ئه‌وه ئه‌وه حیزبایه‌تییه که واده‌کات ئه‌و شاعیره باڵاده‌سته، “ئه‌زموونداره” به هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا دان به‌و ره‌وته شیعرییه ئۆپۆزیسۆنه نه‌نێت. ئه‌گه‌ر وا نییه، ناوی کۆی ئه‌و شاعیره “ئه‌زمووندار” و بێئهزموونه ریز بکه‌م که به‌رپرس و راوێژکار و مووچه‌خۆری حیزبه‌کانن؟! به‌ڵێ، سیاسه‌ته له ساده‌ترین پێناسه‌دا، بریتییه له کار و باری ژیان و ریکخستنی ئه‌رک و مه‌رجی هاووڵاتیان، تاکوو له جڤاکێکی دادپه‌روه‌ر و ئاسووده‌دا پێکڤه بژین.
وێڕای ئه‌مه‌ش فه‌رهاد پیرباڵ خاوه‌ن گۆڤاری “وێڕان”ه. به گوێره‌ی ئه‌و تاکه ژماره‌یه‌ی که من دیومه، تازه به دره‌نگییه‌وه ئه‌وه‌نده گرینگ به نووسینی به‌ختیار عه‌لی و وێنه‌کانی ده‌دا، له سه‌ره‌تای گۆڤاره‌که‌یدا دوو وتاری به‌خیتار عه‌لی به دوای یه‌که‌وه بڵاوده‌کاته‌وه، که بۆچوونه‌کانی وی له‌گه‌ڵ فه‌رهاد و پاشخانی گۆڤاره‌که‌یدا زۆر ناکۆکن. ئه‌دی بۆچی به‌وجۆره بایه‌خ به‌و “گه‌نج”ه نادات که ئه‌و پێی وایه له زانکۆ ده‌بێت “ببێته مه‌رجه‌ع”؟ ئه‌ها راوه‌ستن! ده‌زانم ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاماژه‌کردنه به به‌ختیار بۆ ئه‌و پێڕه به‌ناو شاعیر و نووسه‌ره پاشکۆ و ئه‌خلاق کۆیله‌یه روون نه‌که‌مه‌وه، یه‌کسه‌ر چه‌ک به روومدا هه‌ڵده‌گرن و له گۆڤار و رۆژنامه‌کانیاندا بایکۆتم ده‌که‌ن! نا، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، که نه شێوازی شیعریی و چێژی فه‌رهاد و پاشخانی گۆڤاره‌که‌ی، که گوایه بۆ “شیعری سوریالیی” و شکاندنی نه‌ریتگه‌لێکی وه‌ک “وێران تاقه گۆڤاره دژی ئیسرائیل نییه…” ، له‌گه‌ڵ شیعر و بیرکردنه‌وه‌ی به‌ختیاردا ده‌گونجێت و نه به‌ختیاریش به‌و دره‌نگییه‌وه پێویستی به بایه‌خدانی فه‌رهاده به‌و، که ده‌زانم فه‌رهاد پێویستی به‌وه، ئه‌وها دوو ده‌ق له دوای یه‌ک و وێنه‌ی بڵاوبکاته‌وه. به کورتی وه‌ک چۆن فه‌رهاد پیرباڵ بۆ خۆکردن به یه‌کێک له “رووناک‌بیر” انی ئه‌مڕۆ و به هه‌ڕمێنکردنی بازاڕی گۆڤاره‌که‌یه‌وه په‌نا بۆ به‌ختیار عه‌لیی و ئه‌وانیتر ده‌بات، به هه‌مان شێوه‌ش بۆ گه‌نجه‌کانیش سه‌رنجڕاکێشانی خوێنه‌ر، وه‌ک له‌و ته‌وه‌ره‌ی “کوردستان راپۆرت”دا دیاره، ناچارن په‌نا بۆ ئه‌و و شاعیره ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ببه‌ن.
وه‌لێ له په‌یوه‌ندی به نه‌بوونی “ئیزافه”یه‌ک له شیعری گه‌نجدا، بۆ جۆشدانی یاده‌وه‌ریی گه‌نج و مشتوماڵکردنی گفتوگۆکانمان، ده‌خوازم کۆشیعره‌که‌ی ئێکزیل” به یاد فه‌رهاد پیرباڵ و خوێنه‌ری ئه‌مڕۆ بهێنمه‌وه. ئه‌و کۆشیعره، که من لێره‌دا نیازم نییه هه‌وڵی ئه‌و مه‌یلی “ئیزافه”کردنه له‌و کۆشیعره‌دا بێبایه‌خ بکه‌م، وێڕای کاریگه‌ریی زه‌قی به‌شێک له‌و شاعیره سوریالیی و ناسراوانه‌ی فه‌ره‌نسی له‌و کۆشعرهدا، که‌چی به‌شێک له شیعره‌کان کۆپیکردن و لاساییه‌کی راشکاوی فروغ فهروخزادن. دیاره دوای چاپکردنی ئه‌و کۆشیعرهوه فه‌رهاد هاتبوو بۆ سوێد منیش به رێککه‌وت بۆ یه‌که‌م جارشم بوو ئه‌وم له “فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردییه‌کان” له ستۆکهۆڵم بینی. له‌وێدا، که هه‌رچه‌ند من تازه هاتبوومه سوێد و تشتێکی ئه‌وتۆشم له باره‌ی ئه‌ده‌ب نه‌ده‌زانی، ئه‌و لاساییکردنه‌وه ئاشکرایه‌ی فروغ له شیعره‌کانی ئه‌وم به‌و راگه‌یاند. وه‌ڵامی دڵکراوه‌ی ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو، که ئه‌وه یه‌که‌م ئه‌زموونییه‌تی بۆیه له‌مه‌ودوا خۆی له‌و کاریگه‌رییانه دوور ده‌خاته‌وه. دواجار له نه‌وه‌ده‌کاندا نووسه‌رێکی دیوی رۆژهه‌ڵات، فه‌ریدوون ئهرشدیی شیعره‌کانی فه‌رهادی له‌گه‌ڵ فروغ به‌راوردکردبوو، که به‌مه‌ش ئه‌و راستییه ده‌رکه‌وت. لێ جێگه‌ی سه‌رنجه، له نه‌وه‌ده‌کاندا، که ئه‌وکات کێشه‌ی شارچییه‌تی و حیزبچییهتی گه‌رم بوو، له چه‌ند دیداری فه‌رهاددا ده‌مخوێنده‌وه که گوایه زۆر خوێندکار له زانستگای سلێمانیی و هه‌ولێر ویستویانه نامه‌ی ماجسته‌ر (ره‌نگه دۆکتۆراش؟) له‌سه‌ر ئه‌و کۆشیعره بنووسن، که‌چی مامۆستاکان به هۆی شارچییه‌تیی و حیزبچییهتیهوه نه‌یانهێشتووه بنووسن. هه‌ر ئه‌وکات نووسه‌رێکی زۆر په‌سنی زۆری ئه‌و کۆشیعره‌یان کرد. لێره‌وه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ره‌خنه و رهخنگره ههژهندهێنهرهی کوردییمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت. له بری ئه‌وه‌ی زانستگاکانی کوردستان ره‌خنه‌گریی زانستیمان بۆ به‌رهه‌مبهێنن، که‌چی بنووسی پهسهندهر و وابه‌سته‌مان بۆ زیاد ده‌که‌ن.
ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و کۆشیعره‌ی فه‌رهاد پیرباڵ بۆ ئه‌وه‌بوو بێژم، له ده‌ستپێکدا مه‌رج نییه شاعیر و نووسه‌ران “ئیزافه”یه‌کی نوێ پێشکه‌ش به زمانه‌که‌ی بکات یان نه‌توانن له ژێر کاریگه‌ریی شاعیرانی تری خۆماڵیی و بیانییه‌وه رزگار بن، لێ ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه نابێت نه‌نووسن یان نابێت به هیچیان بزانین.
به‌هه‌مه‌حاڵ، ئه‌و زمانه هه‌ڕه‌مه‌کییه له‌و ناوه‌نده‌ی نووسه‌ری کوردییدا تا حه‌ز بکه‌یت قسه هه‌ڵده‌گرێت، چونکه ئه‌و دۆخه خه‌مهێنه‌ره سیاسیی و رۆشنبیرییه که له کوردستاندا له ئارادایه، به‌رهه‌مێکه له‌و زمانه داخرا، هاودژ؛ داماڵراو له ئێتیکه. بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین پێناسه‌یه‌کی خه‌مڵیو و به‌رهه‌مدار بۆ بوون و نه‌بوونی شیعری نوێ و بگره کۆی پرس و کێشه‌کانمان بکه‌ین، ده‌بێت هه‌ر له ئاستی دیمانه و قسه‌ی رۆژنامه‌وانییه‌وه رانه‌وه‌ستین، به‌ڵکوو به شیوازی جوودا، تیۆریی فره رهههندو … تاد به‌ڵگه و بیانۆکانمان کۆبکه‌ینه‌وه. هێ له‌مه ناتوانین نه بۆ خۆمان و نه بۆ خوێنه‌ریش بسه‌لمێنین که جیاوازی ئه‌زموون و سه‌رچاوه‌ی کێشه‌کانمان چین.
***
که‌واته مرۆ چاوه‌ڕوان ده‌کات که دوای ئه‌و ته‌وه‌ره خودی کارزان ره‌حمان یان نووسه‌رێکی تر له‌و شاعیره “ئه‌زمووندار”انه له خۆی بپرسێت: ئه‌رێ ریزکردنی ناوی ئه‌و شاعیره “گه‌نج” انه به دوای یه‌کتردا، په‌یوه‌ندیی یان نزیکایه‌تیی و جیاوازییان له‌گه‌ڵ یهکترداچین؟
گریمان ئه‌گه‌ر زمانی کوردیی دوای نزیک نیو سه‌ده هێشتا نه‌یتوانیبێت “ئیزافه‌ی هه‌بێت” یان ره‌وتێکی نوێی شیعریی به‌رهه‌مبهێنت، لێ خودی ئه‌و دیارده‌یه مانای قهتسیمان و نه‌خۆشی یان رامان و پرسیار نییه؟ هه‌روه‌ک مرۆ ئومێده‌واره که له‌مه‌ودوا چیتر له کاتی خوێندنه‌وه‌ی شێوازی پرسیاره‌کان و وه‌ڵامه‌کانی “ته‌وه‌ر” و گفتۆگۆیه ئه‌ده‌بییه‌کان له‌نێوان نووسه‌رێکی “گه‌نج” و “ئه‌زمووندار”دا دیمه‌نی “ژنخواستن”ی نه‌ریتیی لای خۆمانی به یاد نێته‌وه. له‌وێدا کوڕه‌که/ کیژه‌که ناچاره باوکی یان “پیاوماقوولان”ێک بنێرێت بۆ ماڵی غه‌وری کوڕ/کیژه‌که تا دڵی رازی بکه‌ن. که‌واته بۆچی ئه‌و شاعیره “گه‌نج”ه به ناو هێنان و نه‌هێنانی ئه‌و له کن ئه‌و شاعیره “ئه‌زمووندار”ه، خه‌نی خۆش یان تووڕه و بوغزاوی ده‌بێت؟ پێی وایه که ناوی هات ئیتر ده‌بێت به شای شاعیران؟ به‌ڵێ، تاکه‌که‌سگه‌لێک له شاعیر ئه‌گه‌ر ده‌زانن نوێن پێویست ناکات له رێگای من و تۆی “ئه‌زمووندار” ناویان بهێنرێت. هه‌روه‌ک شیعری گه‌نج به رێگای خۆ نزیکردنه‌وه، وه‌ک ناز و چاوبازیی له کن شاعیره مێیه‌کان و ههلهکسێ بۆ ئه‌م و ئه‌وی “ئه‌زمووندار” سه‌رنجڕاکێش نابێت، به‌ڵکوو به کرده‌یه‌ک، چڕکردنه‌وه‌ی زمانێکی نوێ سه‌رنجڕاکیش ده‌بێت. له کن من، شاعیربوون، نووسه‌ر بوون ئه‌وه‌یه، که تۆ له‌ناو ده‌قه‌که‌تدا خۆت بیت نه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی ده‌قدا نا‌توانیت سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ خۆت وه‌ک شاعیرێک رابکیشیت.
لێره‌دا ناکرێت ئاماژه به نموونه‌ی شاعیرێکی خاوه‌ن زمانێکی زایه‌ڵه‌دار؛ نیگار نادر نه‌که‌م، که له‌و ته‌وه‌ره‌ی “ک. راپۆرت”دا شاعیره “ئه‌زمووندار” و “گه‌نج”انه له ناو ریزکردنه مجگێزییهکانیاندا فه‌رامۆشیان کردوو. لێ ئه‌گه‌ر ئێتیکی ره‌خنه‌یی له کن ئه‌و “ئه‌زمووندار” و ره‌خنه‌گره بێ چێژه‌ی کوردییدا هه‌بێت، گه‌ره‌که بزانن که نیگار نادر، وه‌ک باوه له کن زۆر کیژ و کوڕی شاعیر و هونه‌رمه‌ندی ئه‌مڕۆ، بێ ئه‌وه‌ی به خۆ هه‌ڵواسین به پێڕی نووسه‌ران و مجگێزی فیستیڤال و بڵاوکراوه حیزبییه‌کانه‌وه خۆی بکات به سه‌رنجکێش، که‌چی وه‌ک به‌هره‌ی منداڵبوون له کن ژن‌دا، به به‌رهه‌مهێنانی منداڵێکی شیعریی له هه‌ناوی زماندا، بوو به ئه‌زموونێکی سه‌رنجڕاکێش. شیعری وی، وه‌ک هۆنینه‌وه‌ی که‌زیی و چینینه‌وه‌ی خه‌ناوکه به موروو و مه‌رجان و زه‌نگیانه‌ی ره‌نگین به ده‌م ده‌نگی گۆرانییه روح چیایی و پێدهشتییهکانهوه، ئه‌و وشه‌گه‌له لێکترازاو و لێکدابڕاوانه ده‌هۆنێته‌وه که زمان له دوای خۆیدا به جێیهێشتوون.
***
به‌ڵێ، تا مجگێزه گوندییه، کینه‌ی شه‌خسی، پێڕی به‌رژه‌وه‌ندیی و … تاد سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بێت له کن نووسه‌ری کوردییدا، ئه‌و په‌راوێزخستن و سته‌مگه‌رییه ههژهندهێنهرانه له بواری رۆشنبیریی و سیاسییماندا زیاتر ده‌بن. بۆیه ئه‌و نه‌وه‌ی ئێستا و داهاتوو یان ئه‌وه‌ی رابردوو خۆی که خۆی به “داهێنه‌ر”ده‌زانێت گه‌ره‌که، به واتای نیتشه‌یی، ئه‌و به‌ها نه‌ریتییه چه‌قبه‌ستووانه تووڕههڵبدهن.
دیاره زۆرێک له‌و شاعیره گه‌نجه له پێناو به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگی خۆیه‌وه، سه‌رقاڵن به داکۆکیکردن له‌و نووسه‌ر و شاعیره “ئه‌زمووندار”انه‌وه. که ئه‌رکی ئه‌وان نییه. هه‌ندێ جاریش له نووسینێکی رۆژنامه‌وانیدا، وه‌ک پسپۆڕێکی شیعر و ئه‌ده‌بییش، بڕیاری ره‌ها له‌سه‌ر بێوێنه‌یی ئه‌و ده‌قه یان تاکه پاڵه‌وانییه‌تی ئه‌و شاعیره ده‌ده‌ن. هاوکاتیش به چه‌ند قسه‌ی سه‌ر زاره‌کییه‌وه ده‌قێک یان نووسه‌رێک له بنه‌وه ده‌بڕنه‌وه! لێ له‌وه‌ش سه‌رنجکێشتر، ئه‌و ناوه‌نده رۆشنبیرییه، وه‌ک من بزانم، به‌رته‌کێکی راشکاوی له هه‌مبه‌ر ئه‌و پێوانه‌کارییه له‌و ره‌خنه جه‌ڵه‌بییه نه‌بووه، که ئه‌کامه‌که‌ی بێبه‌هابوونی نووسینه.
لێره‌وه گه‌ره‌که خوێنه‌ر بپرسێت: بۆچی و چۆن زۆرێک له‌و نووسه‌ر و شاعیره “گه‌نج”ه له ئاستێکی که‌مزان و ده‌روونێکی ته‌نک و زمانێکی باریکدا به حه‌ماسه‌وه په‌سنی ئه‌و شاعیره “ئه‌زمووندار”انه ده‌ده‌ن، که‌چی ئه‌و شاعیره “ئه‌زموونداره” بێده‌نگی ده‌نوێنێت؟
ئه‌و شاعیره کێشه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌خوازێت، وه‌ک گۆرانیبێژه تازه‌کانی “وه‌زاره‌تی گۆرانی-رۆشنبیری” زوو ده‌ربکه‌وێت و ببێته ئیدۆلی خه‌ڵک. هه‌ڵبه‌ت هه‌ندێ شاعیری کیژیش هه‌وڵده‌ده‌ن نه‌ک به نووسین له‌سه‌ر شاعیره ناسراوه‌کان، به‌ڵکوو به نازی جوانییه‌وه خودی خۆیان سه‌رنجکێش بکه‌ن. دیاره ئه‌وه به‌ختی کیژانه، که کوڕان به هۆی نه‌بوونی ژنه شاعیری “ئهمووندار” ، ئه‌و به‌خته‌یان نییه. ئه‌و پێکهاته ده‌روونییه‌ی من ئاماژه‌ی پێده‌که‌م، وێنه‌یه‌کی سازێنراوی من نییه، به‌ڵکوو ریشه‌ی له جڤاکی کوردییدا هه‌یه. بۆیه له خۆڕا نییه که تا ئێستاش له جڤاکی ئێمه‌دا ئه‌وه‌ی که ده‌مڕاستی سیاسیی، داب و نه‌ریت و کۆی به‌ها ئه‌خلاقییه‌کان ده‌که‌ن، بریتین له پیاوه سیاسییه کۆنخواز، مه‌لا و شێخه یاریزان و نووسه‌ره مشه‌خۆره‌کان. به‌مجۆره داننان به‌و ره‌وته شیعرییه ئۆپۆزیسیۆنه له هه‌مبه‌ر ئه‌و ئاوه‌زه گشتگیرییه‌ی نووسه‌ری کوردییدا، کارێکی ئاسان نییه. چونکه له هه‌ناوی ئه‌و نووسه‌ر و سیاسییه‌ی ئێمه‌دا مه‌یلی ده‌سه‌ڵاتێکی ئه‌به‌دیی ده‌ژیت.
***
له‌وه‌ش بترازێین، هه‌رچه‌ند ئه‌و شاعیره “ئه‌زمووندار”انه له ته‌وه‌ره‌که‌ی “کوردستان راپۆرت”دا هه‌وڵده‌ده‌ن ئاماژه به چه‌ند شاعیری “گه‌نج” ده‌که‌ن، که‌چی هێشتا خۆیان به ده‌مڕاستی شیعری ئه‌مڕۆ ده‌زانن. ئه‌و پێداگرتنه له ده‌مڕاستی خۆی له کن ئه‌و شاعیره “ئه‌زمووندار”هدا سه‌رچاوه‌ی خۆی هه‌یه، که لێره‌دا شتێکی زۆر سه‌یر نییه که بێڵم، چونکه لای ئێمه به هۆی باڵاده‌ستی ئاوه‌زی خێڵه‌وه عه‌شقی ده‌سه‌ڵات و شاعیری ئه‌به‌دیی دونیای له‌سه‌ر کاولده‌کرێت، بۆیه له‌و دۆخه‌دا تاقمێکی رۆشنبیریی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ گوتاری ده‌سه‌ڵاتدا، له لایه‌ن حیزبه باڵاده‌سته‌کانه‌وه ده‌مڕاستی رۆشنبیریی پێبه‌خشراوه و به‌و کۆمه‌کییه ئابووریی، بودجه، مووچه‌یه‌ی که له لایه‌ن حیزبه‌وه بۆی مه‌یسه‌رکراوه، ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌کانی قۆرغکردووه.
له‌و دیده‌وه، من له وتاری “شیعرییه‌تی خود و ره‌وانبێژی هاودژیی له وێناندنی ئێستادا” که راڤه‌یه‌که له شیعری ئاریان ئه‌بوبه‌کردا، به‌شێکی ئه‌و شاعیره “ئه‌زمووندار”ه، وه‌ک به‌شێک له‌و پێڕه نووسه‌ره ده‌سه‌ڵاتداره‌ی ئه‌مڕۆ به کوێخا یان به ئه‌ریستۆکراتی تازه‌باو ناودێر کردووه. چونکه دوای نیشته‌جێبوونی دانیشتوانی دێهاته‌کان له شاره‌کان، ئۆربانیزه بوون (urbanization) و رمانی رژێمی به‌عسه‌وه خێڵ و خێڵایه‌تی وه‌ک جاران نه‌مایه‌وه. بۆیه له جڤاکی ئێمه‌دا سۆزێکی زۆر بۆ ئه‌و تاقمه کوێخا، ئاغا و وسه‌رۆک خێڵه هه‌یه. لێره‌وه حیزبه‌کان به تایبه‌تیش پارتیی و یه‌کێتی، وه‌ک نۆستالژیایه‌ک بۆ توێژه، له فۆرمێکی نوێ‌دا پێویستیان به سازکردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ریته ئه‌ریستۆکراتیی، خێڵه‌کیی و ئاغا و کوێخایییه هه‌یه، لێ به هۆی تێکچوونی ژیانی گونده‌کانه‌وه سازکردنه‌وه‌ی ئه‌و تویژه وه‌ک سروشتی جارانی خۆی ئاسان نه‌بوو، بۆیه دوای ئه‌و دۆخه سیاسیی-ئابوورییه‌ی که دوای رمانی رژێمی به‌عس له کوردستاندا هاته ئاراوه، پارتیی و یه‌کێتی له فۆرمێکی “شارنشین”ی‌دا، لێ به هه‌مان گه‌وهه‌ری “گوندنشین”ییه‌وه تاقمێک له‌و نووسه‌ر و شاعیرانه‌ی حه‌فتا و ههشتاکانیان کرد به ئه‌لته‌رناتیڤێک بۆ ئه‌و چینه ئهریسۆکراتییهی رابردوو. ئه‌و تاقمه ئه‌ریستۆکراته یه‌کێک له خه‌سڵه‌ته‌کانی ئه‌وه‌یه، که به لا لووتییه‌وه سه‌یری ئه‌و نووسه‌ر و شاعیرانه ده‌کا که له ده‌ره‌وه‌ی سنووره چینایه‌تیی و پێڕه ئه‌ده‌بییه‌کانی خۆییه‌تی. بۆیه ئه‌و نووسه‌ره ئه‌ریستۆکراتییه تازه‌باوه، ئه‌گه‌رچی له به‌رانبه‌ر به‌پرسێکی ده‌سه‌ڵات زۆر به‌سته‌زمانه، که‌چی به مجگێزێکی خێڵه‌کیی، چه‌شنه لووتبه‌رزییه‌کی به‌تاڵه‌وه قسه له‌سه‌ر شاعیرێکی گه‌نج یان “نه‌ناسراو” ده‌کات.
لێره‌دا چیتر له‌مه‌ڕ ئه‌و بابه‌ته ناپه‌یڤم، لێ له داهاتوودا هه‌وڵده‌ده‌م بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ری.
***
به‌هه‌مه‌حاڵ، من که به ده‌ر له نیازی که‌سایه‌تی که‌سه‌کان، له کولانه‌ی پهرۆشخۆرییم بۆ شیعر به تایبه‌تیی و به گشتیش چاندی کوردییه‌وه، ئاماژه‌یه‌کی پێویست به کێشه‌ی نووسه‌ر یان گۆڤار، پاشکۆ ئه‌ده‌بیی و ئه‌و چه‌شنه فیستیڤاله، ره‌وشه رۆشنبیرییه خاکه‌ساره ده‌که‌م، مه‌به‌ستم وروژاندنێکی رۆشنبیریی ئه‌و نووسه‌رانه‌یه نه‌ک گرژاندنی هه‌سته‌کیی.
وه‌کو تر، من که، به واتای نیتشه‌یی، خوازیارم به‌هایه نه‌ریتییه‌کانی ئه‌و ناوه‌نده رۆشنبیرییه سته‌مگه‌ره تێکبشکێنم، له‌وه به ئاگام که له هه‌موو ژیانمدا پادداشتی ئه‌و ره‌خنانه‌ی من له‌و ناوه‌نده رۆشنبیریی و سیاسییه باڵاده‌سته‌دا، له‌وه زیاتر نابن که تا ئێستا ده‌سته‌به‌رم کردوون!
لێره‌دا گه‌ره‌که ده‌ست خۆشی له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی کارزان ره‌حمان و رابه‌ر فاریق و سۆران عه‌زیز – به‌شی رۆشنبیریی”کوردستان راپۆرت” بکه‌ین که توانیان، له ئاستی گه‌نجانه‌ی خۆیاندا، ئه‌و بێده‌نگییه به دهنگبێنن که دواجار ره‌نگه ئه‌و شاعیره “ئه‌زمووندار”انه‌ش هانبدات که له بوار و گۆڤاره‌کانی خۆیاندا زیاتر بایه‌خ به ده‌قی ئه‌و ره‌وته نوێیه و خه‌مه رؤسنبیرییهکان بده‌ن. لێ ده‌بوو ، به هۆی ئه‌وه‌ی کهبانگهشهیهکی زۆر بۆ ئاماده‌یی ده‌نگی ژن ده‌کرێت، له‌و ته‌وه‌ره‌دا ژنه شاعیرێکی “ئه‌زمووندار” و “گه‌نج”یش ئاماده ببن، یان من نه‌مدیوه؟!
ده‌کرێ ئه‌و ته‌رزه هه‌وڵانه هێور هێور باڵاده‌ستی ئه‌و رۆشنبیرییه ئاکار ئه‌رستۆکراتییه تازه‌باوه کاڵبکاته‌وه و دواجاریش، به پێچه‌وانه‌ی بواری سیاسییه‌وه، ده‌کرێ شاعیری نوێ و گه‌نج بێنه سه‌ر سه‌کۆی رۆشنبیریی کوردییه‌وه. کۆلانه‌ی په‌رۆشه‌وه بۆ ده‌لێم، ئه‌گه‌ر نووسه‌ر و شاعیری ئه‌مڕۆ بخوازن به بوونی زمانه‌که‌یه‌وه سه‌رنجڕاکێش بێت نه خۆی بکات به سه‌رنجکێش، ده‌بێت هه‌وڵبده‌ن چاڵاکتر ئه‌و ویستی دابڕانه رۆشنبیرییه خه‌مڵیوه ده‌سته‌به‌ربکه‌ن، تاکوو بتوانن له ئاراسته‌یه‌کی هاوئاهه‌نگ و رادیکالدا به‌ره‌و سازکردنی کولتوورێکی نوێ، دوور له پێڕگهریی و حیزبایه‌تی بسازێنن. به‌مه‌ش ده‌توانن بوار بۆ کوولتوری فره‌ڕه‌هه‌ندیی و بزۆک، توانا و ئه‌زموونی نوێ له ناو ئه‌و نه‌وه و نه‌وه‌کانی تردا بڕه‌خسێنن. به‌مجۆره ده‌کرێت ئه‌و ده‌نگه نوێیه له هه‌موو بواره‌کانی کولتوورییدا بڕسکێت. ئه‌وکات ئه‌و ره‌وته شیعرییه نوێیه‌ش ده‌توانێت له بری ئه‌وه‌ی به واسیته یان به چاوبازیی یان به په‌سندان و شه‌ڕه‌نگێزیی دژی ئه‌م و ئه‌و نووسه‌ره باڵاده‌سته خۆی بکا به سه‌رنجێکش، ده‌کارێت به کرده‌ی شیعریی و له‌ناو زمانه‌که‌یدا سه‌رنجڕاکێش بێت.
سه‌رچاوه:
(1) Nietzsche Friedrich,”Fallet Wgner”, Bokförlag Symposion, Stockholm 1992, Översättning: Ingemar Johansson, p.24.
(2) هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌ڕه: 28.